❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مۆندیال ژن له‌ بیری‌ پیاو ده‌باته‌وه‌.....!!!!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-25 23:09:33

Henry E14
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-05
دواترین سه‌ردان: 2010-06-17
په‌یامه‌كان: 68
WindowsVistaMSIE7

مۆندیال ژن له‌ بیری‌ پیاو ده‌باته‌وه‌.....!!!!!!!

مۆندیال ژن له‌ بیری‌ پیاو ده‌باته‌وه‌


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-36bee9237b.gif


كاتێك كۆمه‌ڵێك پیاو كۆده‌بنه‌وه‌، باس باسی‌ تۆپی‌ پێیه‌، زۆر به‌كه‌می‌ له‌باره‌ی‌ ژنان‌و كچانه‌وه‌ بدوێن، ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی‌ كاره‌كانیشیانه‌وه‌ زۆر به‌كه‌می‌ ده‌دوێن.
رۆیته‌رز: به‌ پێی‌ ئه‌و راپرسیه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامدراوه‌، له‌ كۆی‌ 100 پیاو كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ ئه‌رگومێنت له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، 90% وته‌ی‌ یه‌كه‌میان باسكردنی‌ مۆندیال‌و یاری‌ تۆپی‌ پێیه‌، به‌ڵام به‌ ڕێژه‌ی‌ 45%ی‌ ئه‌و پیاوانه‌ له‌پله‌ی‌ دووه‌می‌ باسكردنه‌كانیان، باس له‌ ژنه‌كانیان، یان خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كارو ئیشكردن‌و دابینكردی‌ قوتی‌ رۆژانه‌یانه‌، له‌ پله‌ی‌ سێیه‌می‌ گفتوگۆكانیانه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ 30%.
تیم ئه‌لیرتۆن كه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ هاینكین ئینته‌ر ناسیۆناڵه‌‌و به‌م كاره‌ هه‌ستاوه‌ ده‌ڵێت "پێده‌چێت ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌رنجی‌ ژنان رانه‌كێشێت‌و گوێێ‌ لێنه‌گرن، به‌ڵام ئێستا پیاوان ته‌نها باس له‌ تۆپی‌ پێ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی‌ كاتێك له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێكانیان كۆده‌بنه‌وه‌".
به‌ پێی‌ ئه‌م راپرسیه‌ كه‌ له‌ 15 وڵات ئه‌نجامدراوه‌‌و 5300 پیاو به‌شداری‌ كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زۆرترین گفتوگۆیان له‌سه‌ر تۆپی‌ پێیه‌، له‌ هه‌ندێك وڵاتی‌ وه‌ك چین‌و روسیا رێژه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ 94‌و 93 له‌ سه‌دا.
به‌ڵام له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ زۆر باسی‌ تۆپی‌ پێ ده‌كه‌ن، ئینگلته‌رایه‌ كه‌ دایكی‌ تۆپی‌ پێیه‌، له‌و وڵاته‌ هه‌ر پیاوێك به‌ رێژه‌ی‌ 2 كاتژمێر‌و 22 خوله‌ك هه‌فتانه‌ سه‌یری‌ تۆپی‌ پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها كاتێكی‌ زۆریش له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاری‌ تۆپی‌ پێ‌و گۆڵه‌كان‌و هه‌واڵه‌كانی‌ به‌سه‌رده‌بات.
له‌پله‌ی‌ دووه‌م وڵاتی‌ به‌رازیل دێت، كه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 92 خوله‌ك له‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا سه‌یری‌ یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ ده‌كه‌ن، پاشان تایله‌ند‌و ئیرله‌ندا‌و مه‌كسیك دێت.

awenasport

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net