❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستی یه‌كی پر تاوان.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-07 06:38:17

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

خۆشه‌ویستی یه‌كی پر تاوان.

عاشق نه بوم هه رگیز ئاوێته ی عه شق له ناخمدا نه بوو هه رگیز بیرم له وه نه ده كرده وه رۆژێك له رۆژان ئه وینێك له دلمدا جێ بكه مه وه .من كچه كوردێكی ته مه ن (19)سال بوم خوێندكاری پۆلی (5)پێنجی دوا ناوه ندی بوم هه موو ئاوات و خۆزگایه كم ته واو كردنی قۆناخه كانی خوێندن بوو.

زۆر جار خه ونم ئه بینی ببوم به ئه ندازیار نه خشه م ئه كێشا بۆ شه قامو شۆسته كانی شاری سلێمانی كه چۆن بتوانم بییان رازێنمه وه ..یا زۆر جار خه وم ئه بینی ببوم به دادوه ر چۆن له كێشه كۆمه لایه تیه كان ئه دوام.!

زۆر جار داوا كاریم ئه هات كه ژیانی هاوسه ری پێك بێنم به لام له به ر ته واو كردنی خوێندن ئاماده نه بوم بریار بده م له سه ر ژیانی هاوسه ری ..ئه م وت نه با ببێته رێگر بۆ خه ونه كانم نه هێلێت قۆناخی خوێندن به سه ر كه وتوی ته واو بكه م ..زۆر جار كوران داوایان لێ ئه كردم په یوه ندی خۆشه ویستی ببه ستم له گه لیان به لام من ئه و داوا كاریانه م ره ت ئه كرده وه .

یه كێك له و كورانه دراوسێیه كی خۆم بوو كه سه دان جار داوای ێ كردم ببم به خۆشه ویستی..راستی كورێكی له سه ر خۆو هێمن دیار بوو منیش له دله وه خۆشم ئه ویست .به لام ئه ترسام كه ببێته هۆی له بیر چونه وه ی خه ونه كانم...بیریشم ئه كرده وه كه ژیان به بێ خۆشه ویستی ناچیته سه ر ...هه ر چۆنێك بوو له دوای یه ك سال بیر كردنه وه دلی خۆم به یه كجاری پێش كه شی چالاكی دراوسێمان كرد..

من و چالاك بوین به دوو خۆشه ویستی یه ك زۆر به ی چركه كانی كات به یه كه وه بوین زۆر جار من ئه چوم بۆ مالیان چونكه دراوسێمان بوو وه له ژوره كه ی خۆی دا ئه نیشتین ...تا وای لێ هات كه سو كاری چالاك به په یوه ندی من و ئه و ئاگادار بون..

چالاك خۆشه ویستیه كی گه وره ی له ناخمدا دروست كرد متمانه یه كی زۆرم پێی هه بوو ئه ویش هه میشه به شیلانی دل ناوی ئه بردم .خۆشه ویستیمان زۆر گه وره بوو له دیداری یه ك هه رگیز بێزار نه ئه بوین حه زمان ئه كرد هه موو سات و كاتێك له ئامێزی یه كدا هه ناسه بده ین .

سوێندمان ئه خوارد به چاوی یه ك كه تا دوا ترپه ی دل بۆ یه ك بژین و بم رین .هه رگیز ده ریای عه شق به به ردی بێوه فای لێل نه كه ین ..چاوی ئه وینمان به په نجه ی خیانه ت كوێر نه كه ین .گولی هیوامان به ره شه بای دابران و له یه ك ترازان هه لنه وه رێنین.

سالانێك به و جۆره خۆشه ویستی من و چالاك رازاوه بو به وه فاو راستگۆی و هه سته پر مه به سته كان..

داوام له چالاك كرد كه هه رچی زوه با ژیانی هاوسه ری پێك بهێنین .چونكه ناتوانم دور له ئامێزو باوه شی ئه وینێك بم كه هه مو ژیانم به و ئه وینه به ستراوه ..هه رچه نده دراوسێمان بو له ته نیشت ماله كه مان بو ..به لام دلم داوای ئه كرد .پێم خۆش بوو ئه و دیواره ش نه بوایه له نێوان ماله كه مانده

به لام چالاك داواكاریه كه می په سه ند نه كرد كه گوایه جارێ ژیانی ئابوری له بار نیه ،،

منیش رازی بوم به وه لامه كه ی .

پاش تێپه ر بونی ماوه یه ك چالاك وتی سه فه ر ئه كه م به ره و هه نده ران !!!!!!!!

زۆر گریام زۆر پاراماوه ..زۆر تكام لێ كرد كه به جێم نه هێلێت .ئاخه ر من له كوێ به رگه ی دوری تۆ ئه گرم ئه ی نازانیت دلی من له ناخه وه به دلی تۆوه به ستراوه ؟بۆ كوێ ئه رۆی مالی دلم چۆل ئه كه ی ئه و ئه وینه م بێ ناز ئه كه ی سه ر له ولاتی خۆشه ویستیم ئه شێوێنی؟ تكایه چالاك گیان ته نیام مه كه به ته نیایم مه سپێره .خۆت ئه زانی ده ردی دوری چه ند به سۆیه ئیتر بۆچی له ناكاو بارگه ی ئه و ئه وینه ت ئه پێچیته وه .دلی پر له عه شقم له سێداره ئه ده ی ؟ بۆ بۆ بۆ جێم ده هێلی؟

چالاكــــــــــــــــــــــــــــ )........ نا شیلان گیان وا بیر مه كه وه من ته نها له پێناوی خۆشه ویستی تۆیه سه فه ر ئه كه م ئه مه وێ له هه نده ران  ببم به خاوه ن مال و سامان ئه مه وێ ده وله مه ند بم تا كو بتوانم حه زو ئاواته كانی تۆ ش بهێنمه دی ..ئه ونه نامێنمه وه له وێ ..ته نها (2) دوو سالم پێ ئه چێت پاشان ئه گه رێمه وه بۆ لات و ژیانی هاوسه ری پێك ئه هێنین ..

شیلان ــــــــــــ ...چالاك گیان ئه ترسم له ئه وروپا منت بیر بچیته وه له وێ كه سێكی تر بناسی!!!!!!!!!!

چالاك..ـــــــــــــــــــــــ نا شیلان گیان من ته نها له به ر خۆشه ویستی و ژیانی تۆ ئه چمه ئه وروپا ئه مه وێ له دا هاتو دا ژیانێكی خۆش ببه ینه سه ر....

شیلان...........من هیچم له تۆ ناوێ چالاك گیان ته نها یه ك ئه لقه ی ده سگیرانی نه بێت!!!!!!!

چالاك.......نا وا نابێت ..من تاقه تی ئێره شم نه ماوه  ..ئه گه ر ئه وێم به دل بوو تۆش ئه به م بۆ ئه وێ شیلان گیان

شیلان.......به هه ر حال برۆ سه فه ر بكه هیوام سه ركه وتنته هیوادارم ئه م خۆشه ویستیه له یاد نه كه ی ،،،

چالاك...........باشه شیلان گیان سوپاس كه رێت پێدام سه فه ر بكه م هیوادارم تۆش چاوه رێم بكه ی ...تا دێمه وه لات له ژوانێكی تردا به یه ك ئه گه ینه وه هه ر ئه م خۆشه ویستیه ت له دل مابێ......مالئاوه شیلان گیان !!!

له  و ساته ی كه چالاك مالئاوای لی كردم من رۆژم لێ بوو به شه و روناكیه كانم به تاریكی ئه بینی .گوله كانم لا بۆن خۆش نه بوو  ..هیواكانم به نا ئومێدی ئه بینی خه ونه كانم پر له راچه له كاندنی جه سته م بون ...خه مه كانم به قه د ده ریایه ك شه پۆلی ئه دا ...

بیرم ئه كرده وه به رده وام ........ئاخه ر من چۆن بێ چالا ك  بژیم ..من چۆن ئه بێ دراوسێ خۆشه ویسته كه م رۆژی سه د جارنه بینم ..ئاخ گه ره ك به بێ بۆنی حه تری چالاك چه نده بۆن ناخۆشه ..ئاخ ..گه ره ك به بێ ده نگی چالاك چه نده بێ ده نگ و پر خه ریبیه ...

هه ر چاوه رێ بوم تا هه والێكی بزانم هه میشه هه والم ئه پرسی له دایكی چالاك ..ئاخۆ چالاك گه یشتۆته كوێ؟ بۆ هه والی نیه ..به لام ئه ویش وه ك من بێ هه وال بو .....

دوای ..بیست (20) رۆژ چالاك گه رایه وه له سه فه ره كه ی وا دیار بوو له خاكی توركیا گێرا بوو ... ئه و بیست رۆژه ی له به ندیخانه بردبوه سه ر .....

ئای چه ند خۆش بوو دوباره به دیداری شاد بومه وه ..گوێم له ده نگی بۆیه وه ...هاوارم كرد توخوا چالاك ئیتر جێم مه هێله وه تكایه ته نیام مه كه وه ...دوریت به قه د مه رگێك پر له ئازاره ..جێم مه هێله وه ئه زیزم بێ تۆ ژیان وه ك بیابانه ..

چالاك......شیلان گیان دلم هه ر لای تۆ بوو ...هه موو هه نگاوێكی رۆیشتنم فرمێسكێكم بۆ ئه وینت ئه رشت ...په یمان ئه ده م هه رگیز جێت نه هێلم ....

شیلان..........چالاك گیان هه رگیز نه م ئه زانی دوری تۆ رۆح كێشانه بروام پێ بكه هه موو شه وێك خه ونم ئه بینی به گه رانه وه ت ..ده ستت له ملم ئه كرد ..لێوت بۆ لێوم ئه هێنا ...ئه ت ویست ماچم بكه ی به لام من ئه م وت نا ..نا ...نا چالاك جارێ كاتی ماچ كردنی لێوم نه هاتوه ....

چالاك...........ههه هه هه هه هه .... واته ئێستا من ناتوانم ماچت بكه م ؟

شیلان...........بروا بكه له تۆ زیاتر حه ز ئه كه م ..تێر تێر میوانی ماچی پر له چ‌یشت بم به لام ئه مه وێ هه لی بگرم بۆ ئه و رۆژه ی كه تارای سپیم له سه ر هه ل ئه ده یته وه ....



چلاك...............شیلان گیان خۆ شه ویستیت به قه د ئه م گه ردونه بونی هه یه له نا خمدا ،من بریارم داوه به م زوانه كه سو كارم بنێرمه داوات ....منیش توا‌‌‌‌نای دوری تۆم نه ما ..

چاوه رێ به رۆژی سێ شه مه یه  كه سوكارم ئه نێرم  بۆ داواكاریت ...................


چاوه رێ بووم رۆژی سێ شه مه چالاك كه سو كاری بنێرێته داوام چاوه رێ بوم له و رۆژه دا هه موو خه ون و ئاواته كانم بێته دی زۆر جار ئه چومه به رده م ئاوێنه له گه ل خۆمدا ئه دوام ئه م وت باشه له رۆژی ئاهه نگ گواستنه وه دا به كام مۆدو شێوه روخسارم برازێنمه وه و كام ته سریحه یه بۆ رۆژی بوكێنیم هه ل بژێرم ئه ی له بۆ كام ئارێشتگا بچم !!! ئه لێن ئه و ئارێشتگایه ی نزیك فلكه ی ده سته كه زۆر جوان بوك ئه رازێنێته وه ئا ئا منیش هه ر بۆ ئه وێ ئه چم....

من هه میشه له خه یالو بیر كردنه وه دا بوم ئاره زوی ژیانێكی نوێم بوو له گه ل چالاكه بیبه مه سه ر خۆزگام ئه خواست رۆژی سێ شه مه زوو بێت ..

من دلنیا بوم كه ماله وه مان رازی ئه بن من ئه ده ن به چالاك وه دایكو باوكیشم زۆر له گه ل مالی چالاكه هاتو چۆیان هه بوو

رۆژی سێ شه مه هات و هه ستم له لای درگای حه وشه كه مان بوو كه له گه ل لێدانی درگاو من بچم درگاكه یان لێ بكه مه و و پێشوازی له مالی چالاك بكه م ..

له و خه یالانه دا بووم ..له درگایان دا به په له هه لسامو رۆیشتم درگا بكه مه وه .كه درگاكه م كرده وه هاورێیه كی برا بچوكه كه م بوو داوای كرد كه بانگی براكه م بكه م ..

كات تێ په ری كه س له درگای نه دایه وه ..............بۆ به یانی من چوم بۆ مالی چالاك..پرسیم چی بوو بۆ دوا كه وت؟

بم بوره شیلان گیان كه بریاره كه م نا راست ده ر چوو   به لام ئه مه وێ ئه مرۆ قسه ت له گه ل بكه م بۆ ئه م مه به سته

شیییلان گیان  ...فه رموو چالاك قسه كانت بكه ..

چالاك ...سوپاس...شیلان گیان ئه وه ی راستی بێ ماوه یه كی زۆره كێشه ی خێزانیمان هه یه ... داوام له ماله وه كرد كه بێنه داوات ..به لام ماله وه مان ره تیان كرده وه داواكاریه كه م ..به هۆی ئه و كێشه خێزانیه وه ..به لام بریاریان داوا دوای چاره سه ر كردنی ئه و كێشه یه كه سو كارم داوا له كاسو كارت بكه ن تۆم بده نێ..!!!!!!!!!!!!!!

شیلان...قه ینا چالاك گیان زۆر ئاساییه هیوادارم به زوترین كات ئه و كێشه یه تان چاره سه ر بكرێت به راستی پێم ناخۆشه كێشه تان هه یه ئه زیزم ...

چالاك .............سوپاس بۆ هه ستت دله كه م به لام دلنیابه هه رگیز له یادت ناكه م هه ر ئه بێت رۆژێك دابێت من و تۆ ئه لقه ی ده زگیرانی بگۆرینه وه بۆ هه میشه ی له سایه ی خۆشه ویستی و دوو هاوسه ری دلسۆز به خۆشی بژین شیلان گیان من به هۆی چاوه جوانه كانی تۆیه دل خۆشم له ژیان هه موو هیواو ئاواتێكم هه ر تۆی جا ئه گه ر تۆ بۆ من نه بی من نابم له ژیان .ئه زیزم هه رگیز دل له دل مه دا ..به زوترین كات هه و ل ئه ده م جوانترین تارای سپی بپۆشێ روخسارت!!

شیلان ....نا ئه زیزم من بروایه كی ته واوم به تۆی خۆشه ویستم هه یه ....ئه لێن دل ئاوێنه ی دله ..تۆ لای من زۆر پیرۆزی چالاك گیان  دلنیام منیش لای تۆ هه ر ئه و به هایه م هه یه ...

چالاك.............) بێ گومان شیلان گیان خۆشه ویسته شرینه كه م ...به لام شیلان گیان من كه مێك له ت دلم شكاوه !!

شیلان......) له من ؟ بۆ چالاك گیان هیچ روی داوه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

چالاك........) نا به لام وا هه ست ئه كه م خۆشه ویستیه كی گه رمت نیه به رانبه ر به من !!!!!!!!!!!

شیلان..........) بۆ خوانه واسته هیچ هه له یه كت له من بینیوه ؟

چالاك..........) نا خوانه كه هه له ت لێ ببێنم ...به لام كه مێك بێ ره حمی كه له سه فه ر هاتمه وه ماچێكت نه كردم تا ئه مرۆش ..ده ستێكت نه كرده ملم ...!!

شیلان...) ‌‌.....ئه زیزم چالاك گیان  پر به دل تا مه زرۆی ماچێكتم پر به دل ئاره زوی باوه شێكی گه رمتم به لام خۆت ئه زانی ترس رێگام پێ نادات ...ئه ترسم له پاش ئه و شتانه بۆیه ك نه بین .....

چالاك....) تۆ هه میشه وا بیر ئه كه یته وه به سه له و خه یالانه گه رێ بروا بكه به ماچ خۆشه ویستیمان روو له زیاد بون ئه كات .....

شیلان....)چۆن ئه و ترسه له دلم ده ر بكه م ؟

چالاك ....) به ماچێك به باوه شێكی گه رم ئه و كات ئه زانی خۆشه ویستیمان له چ گرو تینێكدایه ..

شیلان....) منیش لێوه كانم بۆ گه ش كرد باوه شێكی پر به جه سته شم لێ كرد ...به لام چالاك هه ر به ماچ و باوه ش نه وه ستا به لكو به ته واوی ئه وانه ی ویستی ئاره زوی لێ هه بوو ئه نجامی دا ...به لام به بێ ئه وه ی ژیانی كچێنی له ده ست بده م ..به لام هه ر پێم ناخۆش بوو كه به بێ ئه وه ی من و چالاك ژیانی هاوسه ری پێك بهێنین هه موو جه سته م ببینێت ..به لام چار نه بوو ..چالاك كورێكی توره بوو دلی زوو ئه شكا منیش نه م ویست ببێته هۆی توره بون و یا جیابونه وه مان ...

هه موو جارێك كه من و چالاك یه كمان ئه بینی كاته كانی ژوانمان به و جۆره ئه برده سه ر تا وای لێ هات خۆشم ئه و ئاره زوه م له ناخمده دروست بوو به لام هه ر به كچێنی مامه وه سالێك تێپه ری ئێمه هه ر به و جۆره كاته كانی ژوانمان به رێ ئه كرد

هه ر كچ بووم په رده ی كچێنیم له ده ست نه دا بوو به لام (2) مانگ له سوری مانگانه دواكه وتم زۆر ترسام توشی دله راوكێ ببوم هه ر بۆیه چوم بۆ (تاقیگه)  (سۆنه ر)  ئه و دكتۆره ی كه تاقیكرنه وه كه ی بۆ كردم ئه ویش دراوسێمان بوو چاوه رێی وه لامی تاقیگاكه م بوو  ...........

كاتێك ئه نجامی تاقیگاكه م بۆ هاته وه دكتۆره دراوسێكه مان به هه ردوو چاوه كانی مۆره ی لێ كردم وتی تۆ هێشتا كچی به لام دوو گیانی  سكت  دوو مانگ و نیوه مناله كه شت كچه .......

زۆر گریام زۆریش ئه ترسام   ...یه كسه ر ته له فۆنم بۆ چالاك كرد،،،،،،،،،،،،،،

كاتێك چالاك جوابی تاله فۆنه كه ی دامه وه گوێی لێم بوو كه ئه گریام ....پرسی چی بوه بۆ ئه گریت ؟

منیش وشه پچر پچره كانم و قورگه پر گریانه كه م وتم چالاك گیان سكم هه یه له تۆ ئه مرۆ له تاقیگا بوم (سۆنه ر) دكتۆر وتی تۆ كچیت به له م سكت دوو مانگ و نیوه مناله كه شت كچه !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

چالاكیش به پێكه نینه وه وتی چۆن شتی وا ئه بیت ئه ته وێ فێلم لێ بكه ی ؟ باوه ر ناكه م بۆسته چاوه رێم بكه له باخی گشتی ئێستا خۆم دێم به یه كه وه ئه چین بۆ لای دكتۆر دوو باره سۆنار بكه وه ....

چاوه رێم كرد تا چالاك هات له گه ل ئه وه چوین بۆ تاقیگه (سۆنار) هه ر به هه مان شیوه ی جاری یه كه م وا ده رچوو كه سكم دوو مانگو نیوه و مناله كه شمان كچه ....

ئاگام لێ بوو چالاك له شوێنی خۆی دا مات بوو به لام خۆی وا پیشان دا كه كه گرنه نیه ...

چالاك پێی وتم لای كه س ئه و شته باس نه كه ی له و رۆژانه یه دێم بۆ داوات هه ر چی زوه ئاهه نگ ئه گێرین .....

به لام من  كه گه رامه وه بۆ مال نامۆیم پێوه دیار بوو زۆر بێ تاقه ت بوم وه ك رۆژانی تر هه ل سوكه وتم نه ئه كرد هه ر بۆیه دایكم لێی پرسیم ....كچم چیته بۆ وا رانگ زه رد و بێ ئارام دیاری .........

وتم دایه گیان هیچ نیه كه مێك نه خۆشم ......

دایكم هه لسا كه تۆزێ بمشێلێ....به لام من یه كسه ر ده ستم كرده گریان وتم پێویست ناكه بم شێلی من نه خۆش نیم به لكو توشی كێشه یه ك بوم .....دایه گیان من دوو گیانم سكم دوو مانگو نیوه ئه و سكه م له چالاكی كۆنه دراوسێمانه ....

دایكم یه كسه ر بورایه وه هه ولم دا تا دایكم بهێنمه وه هۆش ..كاتێك دایكم هاته وه به ئاگا دوو باره لێی پرسیمه وه ئه ی چار چیه چی ئه كه ن

منیش وتم خه مت نه بێ دایه گیان چالاك دێتا داوام له و رۆژانه یه ........................

بۆ به یانی چالاك ته له فۆنی بۆ كردم وتی شیلان گوێ بگره ..ئه بێ ئه و سكه له ناو به ریت .من نامه وێ منالێك دروست بكه ین به بێ شه رع ...من دلم به و مناله خۆش نا بێ ....هه ر چی زوه له ناوی ببه تا بتوانم بێمه داوات،،،

منیش وتم باشه به قسه ت ئه كه م ........

هه موو رۆژی من له شوێنی به رز خۆم فرێ ئه دایه خواره وه تا كو سكه كه م له بار بچێ به لام سودی نه بوو عه بوو ده رمانی زۆرم به كار ئه هێنه هه ر سودی نه بوو....

دایكم بردمی بۆ لای پیرێژنێك كه ئه و شاره زای هه بوو له بارچواندنی سك   دیار بوو هازارانی وه كو من چوبونه لای ...بۆ ئه و جۆره كێشانه ....

پیرێژنه كه وتی ئه توانم سكه كه ت له ناو به م به لام ئه بێ له پێشا بتكه م به ژن واته په رده ی كچێنیت له ده ست ئه چێت بۆ ئه وه ی مناله كه به ئاسانی فرێ بده ی ...وه ئه و كاره ش به (600)دۆلار ئه كه م .....منو دایكیشم هیچ پاره یه كمان له ده ست نه بوو   

ئه وه بوو ته له فۆنم بۆچالاك كرد پێم وت ....ئه توانم سكه كه م له ناو به رم به لام ئه بم به ژن ...وه 600 دۆلاریشی تێ ئه چێ چالاك رازی بوو وتی ئاماده م بیكه .....

منیش خۆم دایه به ر ده ست چه پۆكی پیرێژنه كه كه به ئاره زوی خۆی شه قی لێ ئه دام بۆ ئه وه ی سكه كه م له ناو بچێ (3) سه عات من له ژێر ئه شكه نجه دا بوم ئازاری زۆرم كێشت تا سكه كه م له ناو برد ......

چاوه رێ بووم تا چالاك كه سوو كاری بنێرێته داوام تا كوو هه موو ئازاراكانم له بیر بچێته وه ژیانێكی نوێ هه لبژێرم ماوه یه كی زۆر بوو خه نده له سه ر لێوم تۆرا بوو ماوه یه كی زۆر بوو خه و له چاوه كانم زرا بوو سه رده مێك بوو شادیم لێ ون ببو هه میشه خه م هاو ده مم بوو .....هه ر چاوه رێ بووم تا بكرێم به تازه بوك له ژێر تاره سپیه كه وه له هاوسه ره كه م بنوارم....

به لام نه فره ت له ویژدانی بێوه فایان كاتێك هه والی چالاكم پێ گه یشت چالاك سه فه ری كرد بوو ئێستا له ولاتی دانیمار ئه ژێت........................................به جێی هێشتم بۆ هه تا هه تای ....

گێرانه وه ی چیرۆك هاورێتان په یوه ند خیام

به سه رهاتی شیلان

هیوای سه ركه وتن بۆ هه موو لایه ك  زۆر سوپاسی ئه و هاورێ به رێزانه ئه كه م كه به رده وام خوێنه ری ئه م چیرۆكه بون چاوه كانتان هه ر گه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-08 08:25:35

dwrjin 5weni
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-31
دواترین سه‌ردان: 2013-11-08
په‌یامه‌كان: 325
WindowsMSIE7

Re: خۆشه‌ویستی یه‌كی پر تاوان.

ده‌ست خۆش

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9d53687da3.gif
له‌گوڵیان پرسی شوره‌ییت نایه‌ ........ له‌پێش تۆ نێرگز له‌بازاڕدایه‌
وتی عاده‌تی شاهانا وایه‌ ............. له‌ پێشدا نۆکه‌ر دواتر ئاغایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-29 15:27:41

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsMSIE7

Re: خۆشه‌ویستی یه‌كی پر تاوان.

تاوانيكى زور كه وره بووه به رامبه ر ئه و كجه كراوه
ده ست خوش بيت سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
که‌ده‌ت بینم ده‌نگی دڵم لێدانه‌کانی زیاد ئه‌کات
ئه‌و خه‌فه‌ته‌شی له‌ دڵمایه‌ گوزه‌ر ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-30 06:37:22

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE

Re: خۆشه‌ویستی یه‌كی پر تاوان.

waeeeeeeeee,,zor gunaha aw Kicha
Nafrat la bewafaean nafrat la insane wa
agar law dunyayash Rizgar bet ae la dunyayakaetr Ch daka Bo Kwe dache
Eshalla Xwa Tolae Bo Dakatawa Dilneashm ka waya
Dastakant xosh Geyana bo am babata jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-05-30 08:01:44

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

Re: خۆشه‌ویستی یه‌كی پر تاوان.

supas bo aewa bo paeamakantan  dastan xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-07-19 16:14:26

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE

Re: خۆشه‌ویستی یه‌كی پر تاوان.

way 4on dly hatwa xyanayty wa la xoshawitakay bkat
dastakant xosh bet

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-07-19 16:50:12

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: خۆشه‌ویستی یه‌كی پر تاوان.

dastt xhosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-07-19 17:37:30

yadi _09
خونچەی نوێ
شوێن: دةربةنديخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-27
دواترین سه‌ردان: 2010-09-26
په‌یامه‌كان: 132
WindowsMSIE7

Re: خۆشه‌ویستی یه‌كی پر تاوان.

ئاي لةبي ويزداني ئةو كورة باشة جؤن توانيويتي لة بيناو هةزو ئارةزويةدا ئة هةمو درؤية بكات
بةراستي كجيكي زؤر زؤر كوناهة 
دةستةكان خؤشبيت هاوري كيان هةر بزيت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن yadi _09 (2010-07-19 17:38:08)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net