❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باسكال میسرییه‌ك شێت ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-31 10:35:46

lyon
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-30
دواترین سه‌ردان: 2010-06-01
په‌یامه‌كان: 11
WindowsXPFirefox

باسكال میسرییه‌ك شێت ده‌كات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1bc0a353eb.jpg
دادگایه‌كی لوبنانی‌ بڕیاریدا به‌شێوه‌ی‌ غیابی سێ ساڵ زیندانی‌ بۆ میسرییه‌ك ببڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ عاشقبوونی‌ ناسروشتی‌  میسرییه‌كه‌ به‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ باسكاڵ مشعه‌لانی‌.
عادل مه‌حفوز كه‌ پارێزه‌رێكی‌ میسرییه‌ و ته‌مه‌نی‌ له‌ چله‌كاندایه‌، ویبسایتێكی‌ به‌ ناوی‌ (حه‌مدی‌ نه‌سره‌دین)ه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ویبسایته‌كه‌یدا هه‌موو گۆرانییه‌كانی‌ باسكاڵی‌ داناوه‌، زۆر عاشقی‌ باسكاڵ بووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ خۆكوشتنی‌ بكات، گه‌ر باسكاڵ شووی‌ پێنه‌كات.
دادگای‌ جه‌به‌ل له‌ لوبنان، بڕیاری زیندانیكردنی‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌ركرد به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ باسكاڵ كردووه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پارێزه‌ره‌كه‌ له‌ لوبنان دوورده‌خرێته‌وه‌، ده‌ستده‌كات به‌ درۆ هه‌ڵبه‌ستن ‌و بوختانی‌ نابه‌جێ بۆ باسكاڵ، ڕایگه‌یاندبوو "باسكاڵ خێزانی‌ منه‌ و منداڵێكم لێی هه‌یه‌".
باسكاڵ، سه‌ره‌تای‌ كێشه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌ میسرییه‌كه‌ بۆ ئه‌وكاته‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ قاهیره‌ی‌ پایته‌خه‌تی‌ میسر ئاهه‌نگێكی‌ گێڕا‌وه‌ و دواتر هه‌وادارانی‌ هاتوونه‌ته‌ نزیكی‌ بۆ گرتنی‌ وێنه‌ی‌ یادگاری‌، باسكاڵ ده‌ڵێت: "كه‌سێكی‌ بێزاركه‌ر وازی‌ لێنه‌ده‌هێنام، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنم لێبكات، به‌ڵام ده‌زگای‌ ئاسایشی لوبنانی‌ ده‌ستگیریان كرد و له‌ لوبنان دووریانخسته‌وه‌".
باسكاڵ، وتیشی: "پێش ساڵێك له‌ نووسینگه‌كه‌ی‌ خۆم دانیشتبووم، له‌پڕ ئه‌و پیاوه‌ میسرییه‌ هاته‌ ژووره‌وه‌ و چه‌پكێك گۆڵی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، پێیوتم: هه‌سته‌ با بڕۆین بۆ لای‌ براكه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ خۆمت ماره‌ بكه‌م"، به‌ڵام عادل مه‌حفوزی‌ عاشقی‌ باسكاڵ، ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت بیخوازم، خۆشمده‌وێت، خۆ ئه‌وه‌ شووره‌یی نییه‌، چونكه‌ من پارێزه‌رم ‌و سیاسیم ‌و سیناریستم ‌و باری‌ مادیشم زۆر باشه‌".


ئاسؤ -

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-10 19:04:57

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: باسكال میسرییه‌ك شێت ده‌كات

walla ama xoshwesteky shetanea  dastt  xosh  bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net