❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ مۆرینهۆ به‌ شیاو نازانن بۆ ڕیاڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-01 12:37:45

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ مۆرینهۆ به‌ شیاو نازانن بۆ ڕیاڵ

زۆرێك له‌هانده‌رانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ره‌شبینن، به‌وه‌ی كه‌مۆرینهۆ بووه‌ته‌ راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، به‌لام فلۆرنتینۆ پێرێز پێیوایه‌ كه‌مۆرینهۆ چاكترین و لێهاتووترین راهێنه‌ره‌ كه‌بۆ یانه‌ی شاهانه‌ بگونجێت.
رۆژنامه‌ی ماركا-ی ئیسپانیا كه‌ له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ نزیكه‌، له‌پێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه‌و تیایدا پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ئایا یانه‌ی شاهانه‌ له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ نازناوه‌كان ده‌باته‌وه‌؟
له‌ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌دا (54.8%)ی ده‌نگده‌ران به‌نه‌خێر ده‌نگیان داوه‌و (45.2%) به‌به‌ڵێ وه‌لامیان داوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌یه‌و له‌هه‌ڵمه‌تی هێنانی مۆرینهۆدا بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری بینی.
هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش بوو كه‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو داوای كرد كه‌پیلیگرینی لاببرێت، به‌لام ئه‌م راپرسییه‌ گورزێكی كوشنده‌ ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی كڕینی مۆرینهۆو لابردنی پیلیگرینی.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئێستا فلۆرینتینۆ پێرێز دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی كه‌ڕادیۆی (كادینا سێر) له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه‌و تیایدا ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێگیرابوو سه‌باره‌ت به‌لابردنی مانوێل پیلیگرینی كه‌به‌ڕاهێنه‌رێكی خۆشه‌ویست لای هانده‌ران داده‌نرێت.
پێرێز وه‌لامی ره‌خنه‌گرانی ده‌داته‌وه‌
پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه‌ سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو ره‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌ی كراوه‌، به‌مشێوه‌یه‌ وه‌لامی دایه‌وه‌و وتی: كاری من ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌م بكه‌م نه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر بكه‌م، ئه‌گه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری بكه‌م، ئه‌وا هه‌ڵه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر بكه‌م، ئه‌وا ده‌ڵێن ده‌یه‌وێت ده‌ستبخاته‌ كاره‌كانییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌م ئه‌وا ده‌ڵێن كه‌سێكی كه‌مدووه‌.
سه‌باره‌ت به‌لابردنی پیلیگرینی، پێرێز وتی: ئه‌م بڕیاره‌ زۆر قورسه‌، به‌لام یانه‌یه‌كی وه‌ك ریاڵ مه‌درید پێویسته‌ هه‌رده‌م له‌به‌رزترین ئاستیدا ببینرێت، بۆیه‌ بۆندم له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ به‌ست.

kurdsat
_________________________________
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3e618d040f.jpg

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net