❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵێکی بانگخواز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-28 08:51:19

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

منداڵێکی بانگخواز

هه‌موو رۆژانێکی هه‌ینی و دوای نوێژ ئیمام و کوڕه‌ یازده‌ ساڵانه‌که‌ی ده‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مستردامی پایته‌خت و کتێب و نامیلکه‌ و چه‌ندین نوسراوی تریان به‌ناوی "ڕێگه‌یه‌ک به‌ره‌و به‌هه‌شت"دابه‌ش ده‌کرد به‌سه‌ر خه‌ڵکدا.
رۆژێک پاش نیوه‌ڕۆی هه‌ینی کاتی ئه‌وه‌ هات که‌ ئیمام و کوڕه‌که‌ی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ست به‌ بڵاوکردنه‌وه‌و دابه‌ش کردنی کتێبه‌کان بکه‌ن، که‌ش و هه‌وای ده‌ره‌وه‌ زۆر سارد بوو و بارانیش به‌ خوڕ ده‌باری! منداڵه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ سه‌رما نه‌کات جلی زۆری له‌به‌رکردو وتی: بابه‌ گیان من ئاماده‌م.
باوکی وتی: باران به‌خوڕ ده‌بارێت و زۆر ساردیشه‌ بۆیه‌ ناتوانین بچینه‌ ده‌ره‌وه‌، کوڕه‌که‌ باوکی سه‌رسامکرد به‌ وڵام و وتی بابه‌گیان هێشتا خه‌ڵکی به‌ره‌و دۆزه‌خ و ئاگر ده‌چن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باران ده‌بارێ!!
باوکی به‌ دوودڵی یه‌که‌وه‌ وتی: تۆ ده‌توانیت بڕۆیت، هه‌ندێ کتێبی دایه‌ ده‌ست ئه‌ویش وتی سوپاس بابه‌ گیان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ ئه‌و ته‌مه‌نی یانزه‌ ساڵ بوو ئاووهه‌وای ساردو بارانی به‌خوڕ رێگر نه‌بوو له‌گه‌ڕان و دابه‌شکردنی کتێبه‌کان له‌سه‌ر شه‌قام و ماڵه‌و ماڵ هه‌رکه‌سێک به‌لایدا تێ ده‌په‌ڕی کتێبێکی به‌ دیاری وه‌رده‌گرت!
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو کاژێر له‌ ژێر باران دا، ته‌نها کتێبێکی پێ مابوو چاوی ده‌گێڕا بۆ که‌سێک تێپه‌ڕ بێت تا بیداته‌ ئه‌و، به‌ڵام که‌س ده‌رنه‌که‌وت هه‌ربۆیه‌ به‌لای شه‌قامێکدا تێپه‌ڕ بوو به‌ره‌و یه‌که‌م ماڵ هه‌نگاوی ناو زه‌نگی لێ دا به‌ڵام که‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌، چه‌ندین جار زه‌نگی لێ دا به‌مان جاره‌کانی پێشوو وه‌ڵام نه‌بوو، بۆیه‌ ده‌یویست بڕوات به‌ڵام شتێک وای لێده‌کرد بمێنێته‌وه‌!
جارێکی تر زه‌نگی لێ دایه‌وه‌ و به‌ توندی له‌ ده‌رگاکه‌ی ده‌دا نه‌شی ده‌زانی بۆچی ئه‌و هه‌موو کاته‌ ده‌وه‌ستێت، ئه‌م جاره‌ ده‌رگاکه‌ به‌ هێواشی کرایه‌وه‌، ئافره‌تێکی گه‌وره‌ بوو له‌ته‌مه‌نداو نیشانه‌ی غه‌مێکی قوڵ له‌ نێو چاوانیدا دیار بوو، وتی: کوڕم ده‌توانم چیت بۆ بکه‌م؟
کوڕه‌که به‌ زه‌رده‌خه‌نیه‌که‌وه‌‌ وتی: خانمه‌که‌م ببورن ئه‌گه‌ر ئێوه‌م بێزار کردبێت، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌ بڵێم که‌ خوای گه‌وره‌ تۆی خۆش ده‌وێت و ئاگاداری حاڵی تۆیه‌ یارمه‌تیت ده‌دات، منیش کتێبێکت ده‌ده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاترت له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌ هه‌بێت و ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی دروست بوون و چۆنێتی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وت ده‌ست بکه‌وێت....
پاشان کتێبه‌که‌ی دایه‌ ده‌ست و ویستی بڕوات پیره‌ ژنه‌که‌ وتی: سوپاست ده‌که‌م کوڕم ..

هه‌فته‌ی داهاتوو دوای نوێژی هه‌ینی، ئیمامه‌که‌ بابه‌تێکی باس ده‌کرد له‌ کۆتاییه‌ که‌یدا پرسی ئایا که‌سێک هه‌یه‌ پرسیارێکی هه‌بێت یان بیه‌وێ شتێک بڵێت؟
له‌ ڕیزی دواوه‌ له‌ به‌شی ئافره‌ته‌کان، ئافره‌تێکی به‌ته‌مه‌ن به‌ ده‌نگێکی هێواش وتی: که‌س لێره‌ من ناناسێت، وه‌ پێشتریش بۆ ئێره‌ نه‌هاتووم، هه‌ینی ڕابردوو من موسڵمان نه‌بوم وهه‌رگیز بیریشم لێ نه‌کردبوه‌وه‌ که‌ ببم، چه‌ند مانگێکی که‌مه‌ که‌هاوسه‌ره‌که‌م وه‌فاتی کردووه‌، به‌ ته‌نهایی به‌جێی هێشتم، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ که‌شێکی ساردو باراناویدا بڕیارم دا خۆم بکوژم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هیوایه‌کم به‌ ژیان نه‌مابوو!
هه‌ربۆیه‌ گوریسێک و کورسی یه‌کم هێنا چومه‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی خانووه‌که‌ و گوریسه‌که‌م قایم کردو سه‌رکه‌وتمه‌ سه‌ر کورسی یه‌که‌و گوریسه‌که‌م له‌ ملم ئاڵاندو به‌ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ ده‌مویست کۆتایی به‌ ژیانم بهێنم له‌و کاته‌دا گوێم له‌ لێدانی ده‌رگاو زه‌نگی ماڵه‌که‌ بوو، وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه‌ وتم هه‌رکه‌سێک بێت پاش که‌مێکی تر ده‌ڕوات به‌ڵام ئه‌و له‌ زه‌نگ لێدان به‌رده‌وام بوو ناچار بووم بزانم کێ یه‌ سه‌ردانی کردووم و ده‌یه‌وێ بمبینێت؟ ئه‌بێت کێ بێت له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ هاتووه‌؟ خۆ که‌س نه‌ له‌زه‌نگ نه له‌ ‌ده‌رگام نادات و نایه‌وێت بمبینێت؟ ئه‌بێت بزانم کێ یه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌و جۆره‌؟!
کاتێک ده‌رگاکه‌م کرده‌وه‌ چاوه‌کانم باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد، بینیم کوڕێکی منداڵی فریشته‌ ئاسا چاوه‌کانی ده‌بریسکانه‌وه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌م و چاوه‌ جوانه‌که‌ی داپۆشی بوو که‌ هه‌رگیز پێشتر شتی وام به‌ چاو نه‌دی بوو! ناتوانم وه‌صفی ئه‌وتان بۆ بکه‌م ..
ووشه‌کان که‌ له‌زاری ده‌ر‌ده‌په‌ڕین دڵه‌ مردووه‌که‌میان زیندوو کرده‌وه‌و جارێکی تر منی بۆ ژیان زیندوو کرده‌وه‌و کتێبێکی به‌ ناوی "ڕێگه‌یه‌ک به‌ره‌و به‌هه‌شت"ی پێ به‌خشیم!
پاش رۆشتنی ئه‌و ده‌ستم کرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو وشه‌کانی ، دوای ئه‌وه‌ گوریس و کورسیه‌که‌م لابرد چونکه‌ پێویستم پێیان نه‌مابوو!
من ئێسته‌ زۆر به‌خته‌وه‌رم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای تاقانه‌م ناسی و به‌ره‌و ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌. هیدایه‌تم وه‌رگرت، هاتم بۆ ئێره‌ تا سوپاسی ئه‌ فریشته‌ بچکۆلانه‌یه‌ بکه‌م که‌ منی رزگار کرد له‌ دۆزه‌خ به‌ره‌و ژیانێکی نه‌بڕاوه‌ی به‌هه‌شت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناونیشانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ به‌ کتێبه‌که‌وه‌ بوو بۆیه‌ توانیم سه‌ردانتان بکه‌م.
له‌وێدا که‌سێک نه‌بوو چاوه‌کانی فرمێسک نه‌بارێنن! ده‌نگی الله‌ اکبر بڵند و به‌رز ده‌ببوه‌وه‌...
ئیمامی باوک له‌سه‌ر مینبه‌ره‌که‌ هاته‌ خوارێ و به‌ره‌و لای کوڕه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی هه‌نگاوی ناو توند له‌ ئامێزی گرت و به‌ کوڵ ده‌ستی به‌ گریان کرد!
له‌وێدا هیچ که‌سێک نه‌بوو شانازی به‌ کوڕه‌که‌یه‌وه‌ بکات به‌ هێنده‌ی شانازی کردنی ئیمام به‌ کوڕه‌که‌ی ..
خوایه‌ گیان به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ بمان ژێنه‌ ... به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ بمان مرێنه‌و دامه‌زراومان بکه‌ له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام و په‌یڕه‌وی شوێن که‌وتنی په‌یامبه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ت (محمد) درودو سه‌لامی له‌سه‌ر بێت ..




له‌ سایتی یه‌کتاپه‌رستییه‌وه‌ وه‌رگیراوه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-28 11:03:07

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: منداڵێکی بانگخواز

دةستةكانت خوش  جيروكيكى زور زور خوش بوو

ماشااللة لة كارى خوا  ... خوا باداشتت باتةوة

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-28 19:20:19

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: منداڵێکی بانگخواز

supas  bo payama jwanakat dasty tosh xhosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-06-05 10:04:31

serwanhh
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 95
WindowsXPOpera

Re: منداڵێکی بانگخواز

لا اله الا الله ما شاء الله لة رةحم و سؤزى خواى كةورة لة كاتيكدا ئيمةى كوناحبار سةربيجى فةرمانةكانى دةكةين و  دةمانةوىَ بؤ دؤزةخ بجين بةلام ئةو بةرةحم و بةزةيى خؤى بةرةو بةهةشت راماندةكيَشىَ . خواى  كةورة باداشتت بداتةوة كاكة خةمبار

Kurdzhin
(مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-06-05 10:23:06

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: منداڵێکی بانگخواز

supas bo payama jwanakat hawrey aziz  dastw panjat xhosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net