❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی قورئانی پیرۆز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-06 10:21:26

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی قورئانی پیرۆز

http://kurdzhin.org/uploads/8058857edc.jpg

خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:
(إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ)[19: سورة الحجر]،
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
(أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآَنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا)[82: سورة النساء].
ڕه‌نگه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ڕووه‌كانی ئیعجازی قورئانی پیرۆز پاراستنی له‌ ته‌حریفكردن(گۆڕینی واتاو مه‌به‌سته‌ قورئانییه‌كان) بێت، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ یه‌كێك له‌ ڕووه‌كانی پاراستنی له‌ته‌حریفكردن پاراستنی ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ی بێت، كه‌ ئێستا له‌ مۆزه‌خانه‌ ڕۆژئاوایی و عه‌ره‌بییه‌كاندا له‌ بارێكی زۆر باشدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 1431 ساڵ به‌سه‌رنووسینی ئه‌م ده‌ستنووسانه‌دا تێپه‌ڕبووه‌، كه‌ زۆربه‌یان بۆ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچیی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌ندێكیشیان بۆ ساڵانی یه‌كه‌می وه‌فده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ پێنووسی نووسه‌رانی سروش (الوحی)، نموونه‌ی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب و زه‌یدی كوڕی سابت (ڕه‌زای خوایان لێبێت)..

قۆناغه‌كانی نووسینه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز
سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم)
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) زۆر به‌ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌بوو، كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی له‌ قورئان بۆی ڕه‌وانه‌ده‌كات تۆماربكرێت، ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ره‌تادا نه‌هیكرد له‌ نووسینه‌وه‌و تۆماركردنی هه‌رشتێك جگه‌ له‌ قورئانی پیرۆز، به‌جۆرێك له‌ فه‌رمووده‌یه‌كه‌وه‌،كه‌ ئه‌بی سه‌عدی خدری گێراویه‌تییه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی:
(لا تكتبوا عني شيئا سوى القرآن، فمن كتب عني غير القرآن فليمحه).
(هیچ شتێك له‌ منه‌وه‌ مه‌نووسنه‌وه‌ جگه‌ له‌ قورئان، هه‌ر یه‌كێكتان شتێكی له‌منه‌وه‌ وه‌رگرت جگه‌ له‌ قورئان با بیسڕێته‌وه‌و نه‌یهێڵێت).
نووسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) ژماره‌یان گه‌شته‌ چل و سێ نووسه‌ر، هه‌ندێكیان ته‌نها خۆی بۆ نووسینه‌وه‌ی وه‌حی ته‌رخانكردبوو، له‌ به‌ناوبانگترینیان (عوسمانی كوڕی عه‌ففان، عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب، زه‌یدی كوڕی سابت، ئه‌بی بن كه‌عب، عه‌بدوڵای كوڕی سه‌عد و حه‌نزه‌ڵه‌ی كوڕی ره‌بیع)بوون.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) گرنكیی به‌ تۆماكردنی ده‌قه‌ قورئانییه‌كان ده‌دا، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌، كه‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان له‌ مه‌ككه‌ ده‌ستیپێكرد. له‌ چیرۆكی ئیسلامبوونی عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا (خوای لێڕازی بێت) هاتووه‌، سوره‌تی (طه) له‌ په‌ڕه‌یه‌كدا نووسرابووه‌وه‌ له‌ ماڵی فاتمه‌ی كچی خه‌تاب، خوشكی عومه‌ر بوو، خه‌بابی كوڕی ئه‌لئه‌رت، قورئانی له‌و په‌ڕه‌یه‌دا بۆ فاتمه‌و مێرده‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌، ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی سوره‌تی (طه)ی له‌سه‌ربوو یه‌كێك بوو له‌و په‌ڕه‌ زۆرانه‌ی، كه‌ له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی له‌ مه‌ككه‌ موسڵمان بوون ده‌ستاوده‌ستی ده‌كرد. سوره‌تی دیكه‌ش له‌ قورئان تۆماركرابوون.
له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه‌، كه‌سێك چوو بۆ لای زه‌یدی كوڕی سابت، پێی وت هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه‌ وسلم) بۆ باسبكه‌، ئه‌ویش وتی: چیتان بۆ باسبكه‌م؟ من دراوسێی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) بووم، كاتێك وه‌حی بۆ داده‌به‌زی، ده‌ینارد به‌دوای مندا و منیش وه‌حیه‌كه‌م ده‌نووسییه‌وه‌...)
پێغه‌میه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) كاتێك وه‌حی بۆبهاتایه‌ به‌و كه‌سه‌ی له‌و كاته‌دا لای بوو ده‌یفه‌رموو، زه‌یدم بۆ بانگبكه‌ن، با له‌وح و شووشه‌ مره‌كه‌به‌كه‌ بهێنێت، پاشان پێی ده‌فه‌رموو بنووسه‌..... به‌وجۆره‌ ئایاته‌كانی پێ ده‌نووسییه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ تێبینی بكه‌ین، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) به‌سه‌ر ئه‌و قورئانه‌دا ده‌چووه‌وه‌، كه‌ هاوه‌ڵان ده‌یانووسیه‌وه‌، زه‌یدی كوڕی سابت،ده‌ڵێت : لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) وه‌حیم ده‌نووسییه‌وه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم)پێی ده‌نووسیمه‌وه‌، كاتێكیش ته‌واو ده‌بووم، پێی ده‌فه‌رمووم: بیخوێنه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی تێدابووایه‌، ڕاستی ده‌كرده‌وه‌).
زانایان ئه‌وه‌یان دیاریكردووه‌، (كه‌ قورئان هه‌مووی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم)خۆیدا له‌ په‌ڕه‌و له‌وحی ته‌خته‌دا نووسراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌مووی له‌یه‌ك شوێندا كۆنه‌كرابووه‌وه‌و سوره‌ته‌كان ڕێكنه‌خرابوون) .( لطائف الإشارات لفنون القراءات ـ القسطلاني - شهاب الدين أحمد بن محمد بن أبي بكر)
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو هه‌واڵانه‌ به‌ڵگه‌بن، ئه‌وا یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) ئامانجی نووسینه‌وه‌ی هه‌موو قورئان بووه‌، به‌مه‌ش له‌ ونبون یان له‌ده‌ستدانی هه‌ر به‌شێك لێی ده‌یپارێزێت. به‌و شێوه‌یه‌ش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) كۆكردنه‌وه‌و نووسینه‌وه‌ی قورئانی كرده‌ سوننه‌تێك. فه‌رمانی به‌وه‌داوه‌و به‌ نووسه‌ره‌وه‌كانی نووسیووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) كۆچی دوایی نه‌كرد، هه‌تا سه‌رجه‌م قورئانی به‌ كۆمه‌ڵێك له‌ هاوه‌ڵان له‌به‌ركرد. ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله علیه‌ وسلم) هه‌ندێك به‌ش له‌ قورئانیان له‌به‌رده‌كرد یان فێری ده‌بوون و شوێن و جێگه‌یان ده‌زانی‌و به‌جۆرێك، كه‌ له‌و ڕۆژگاره‌دا ده‌زانرا كێ له‌وانه‌ نییه‌، كه‌ هه‌موو قورئانی له‌به‌ره‌) .( لطائف الإشارات لفنون القراءات ـ القسطلاني - شهاب الدين أحمد بن محمد بن أبي بكر)

كۆكردنه‌وه‌ی قورئان له‌ موصحه‌فی ئیمامدا له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئه‌بوبه‌كردا
دوای كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) و كوژرانی زۆرێك له‌وانه‌ی قورئانیان له‌به‌ربوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و فیتنانه‌ی دوای كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر سه‌ریانهه‌ڵدا، به‌تایبه‌ت جه‌نگی یه‌مامه‌. عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له‌وه‌ ترسا، كه‌ به‌ كوژرانی ئه‌وانه‌ی قورئانیان له‌به‌ره‌ ئیتر قورئان له‌ده‌ستبچێت، بۆیه‌ داوای له‌ ئه‌بوبه‌كر كرد، كه‌ قورئان له‌یه‌ك موصحه‌فدا كۆبكاته‌وه‌، ئه‌بوبه‌كریش فه‌رمانی به‌ زه‌یدی كوڕی سابت كرد، كه‌ قورئان له‌ موصحه‌فی ئیمامدا كۆبكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ژێرچاودێریی و سه‌رپه‌رشتیی خۆیدا و به‌ ئاماده‌بوونی لیژنه‌یه‌ك له‌ هاوه‌ڵان ئه‌نجامدرا.

له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی موصحه‌فه‌كان له‌لایه‌ن حه‌زره‌تی عوسمانه‌وه‌:
له‌ئه‌نه‌سی كوڕی مالكه‌وه‌،ده‌ڵێت: حزیفه‌ی كوڕی یه‌مام چووه‌ لای حه‌زره‌تی عوسمان، له‌كاتێكدا غه‌زای خه‌ڵكی شامی ده‌كرد له‌ فه‌تحی ئه‌رمینییه‌ و ئه‌زه‌ربیجان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عێراق، حزیفه‌ زۆر ترسا له‌ جیاوازیی ئه‌و گه‌لانه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌دا، بۆیه‌ حزیفه‌ به‌ عوسمانی وت ئه‌ی پێشه‌وای موسڵمانان فریای ئه‌و ئومه‌ته‌ بكه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی جیاوازییان تێبكه‌وێت له‌ كتێبه‌كه‌یاندا وه‌ك ئه‌و جیاوازییه‌ی یه‌هودو نه‌ساره‌كان، بۆیه‌ عوسمان هه‌واڵی نارد بۆ حه‌فصه‌ پێی فه‌رموو (ئه‌و موصحه‌فه‌مان بۆ بنێره‌، بۆئه‌وه‌ی چه‌ند موصحه‌فێكی تری له‌به‌ربگرینه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ ده‌ینێرینه‌وه‌بۆت) ئه‌نجا حه‌فصه‌ ئه‌و موصحه‌فه‌ی بۆ عوسمان نارد. ئه‌ویش فه‌رمانی به‌ (زه‌ید و عه‌بدوڵای كوڕی زوبیرو سه‌عیدی كوڕی عاص و عه‌بدالڕه‌حمانی كوڕی حارس)دا، ئه‌وانیش چه‌ند موصحه‌فێكیان له‌به‌رگرته‌وه‌. عوسمان به‌ هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی قوره‌یشی فه‌رموو: ( ئه‌گه‌ر له‌ شتێكی قورئان جیاوازیی كه‌وته‌ نێوانتانه‌وه‌، ئه‌وا به‌ زمانی قوره‌یش بینووسن، چونكه‌ قورئان به‌ زمانی ئه‌وان دابه‌زیوه‌)، ئه‌مه‌یان جێبه‌جێكرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ر موصحه‌فه‌كه‌دا چه‌ند موصحه‌فێكی تریان گرته‌وه‌، عوسمان موصحه‌فه‌كه‌ی بۆ حفصه‌ نارده‌وه‌، پاشان بۆ هه‌موو شوێنه‌كان موصحه‌فێكی له‌وانه‌ نارد، فه‌رمانی كرد به‌ سووتاندنی هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك یان موصحه‌فێك جگه‌ له‌وانه‌ی له‌ موصحه‌فه‌كه‌ی حه‌فصه‌وه‌ له‌به‌رگیرابوونه‌وه‌.

http://kurdzhin.org/uploads/fe3bcb7a71.jpg

وێنه‌ی موصحه‌فی عوسمانی كوڕی عه‌ففان، كه‌ خراوه‌ته‌ سندوفێكی شوشه‌یی له‌ مزگه‌وتی الحسین له‌ قاهیره‌.

تائێستاش هه‌زاران ده‌ستنووسی ئه‌و موصحه‌فانه‌، كه‌ زۆربه‌یان بۆ سه‌ده‌كانی یه‌كه‌می كۆچی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌و موصحه‌فه‌ی به‌ ده‌ستی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب نووسراوه‌ته‌وه‌( له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ ده‌ستنووسه‌كانی شاری سه‌نعا،كه‌له‌پێشانگای هه‌میشه‌یی مه‌صحه‌فه‌كان له‌ سه‌نعا له‌ خانه‌ی ده‌ستنووسه‌كاندان ) له‌ مۆزه‌خانه‌ جیهانییه‌كانی توركیا، قاهیره‌، سه‌نعا، پاریس، له‌نده‌ن ....هتد دابه‌شبوون. هه‌موویان له‌ باری زۆر باشدان وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، مه‌حاڵه‌ قورئان ته‌حریفبكرێت، ئێستاش هه‌ر وه‌ك ئه‌و كاته‌ وایه‌، كه‌ پێش 1431 ساڵ بۆ پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه‌ وسلم ) هاته‌خواره‌وه‌.

ده‌ستنووسه‌كانی موصحه‌فی سه‌نعا
گرنگترین شتێك،كه‌ له‌م سه‌رده‌می نوێدا دۆزرایه‌وه‌، ئه‌و موصحه‌فه‌ كۆنانه‌ بوو،كه‌
( 40.000 رق- په‌ڕه‌) ژماره‌ی په‌ڕه‌كانی ئه‌و موصحه‌فه‌ پیرۆزانه‌ن، له‌ سه‌قفی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌نعادا له‌ ساڵی 1385ی كۆچی به‌رامبه‌ر 1965 زایینی دۆزرانه‌وه‌، ئه‌م موصحه‌فانه‌ بۆ سه‌ده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می كۆچی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، له‌به‌ر دێرینی و زۆریی ئه‌م موصحه‌فانه‌، به‌ گرنگترین موصحه‌ف له‌ جیهانی ئیسلامیدا داده‌نرێن.
ئه‌م موصحه‌فانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ له‌ زانكۆی هامبۆرگ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه‌، هه‌روه‌ها مامۆستا غه‌سان حه‌مدون پسپۆر له‌ ده‌ستنووس و خوێندنه‌وه‌ قورئانییه‌كاندا، هه‌ڵسا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌له‌ ده‌سستنووسه‌كان‌و له‌چه‌ند كتێبێكدا پۆلێنی كردن، له‌وانه‌ كتێبی ( المخطوطات القرآنية في صنعاء من القرن الأول والثاني الهجريين وحفظ القرآن الكريم ).

هه‌روه‌ها پێگه‌ی یونسكۆ هه‌ڵسا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌ستنووسه‌ قورئانییه‌كانی سه‌نعا.
ئه‌مه‌ش هه‌ندێك وێنه‌ی ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ن
نموونه‌ی ڕاستیی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌ قورئانییه‌كان

http://kurdzhin.org/uploads/38096f70cd.jpg

سوره‌تی الاسراء له‌ ئایه‌تی 20 بۆ 22

http://kurdzhin.org/uploads/eaf349bf3e.jpg


سوره‌تی المرسلات (5-27)
بۆ ماوه‌ی نێوان سه‌ده‌ی دووهه‌م و سێهه‌می كۆچی ده‌گه‌رِێته‌وه‌

ده‌ستنووسه‌كانی موصحه‌فی عوسمانی كوڕی عه‌فان
(مۆزه‌خانه‌ی توب قابی سرای له‌ ئه‌سته‌مبول)
ئه‌م موصحه‌فه‌ به‌ وێنه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی( النسخه‌ الاصلیه‌) له‌ مۆزه‌خانه‌ی توب قابی سرای له‌ ئه‌سته‌مبول پارێزراوه‌، ناوبانگی به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌. به‌پێی به‌دواداچوونی بڕواپێكراوی ئه‌م موصحه‌فه‌، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ له‌ناو كتێبه‌ ده‌روونییه‌كانی قاهیره‌دا پارێزرابوو، پاشان والی میسر (محه‌مه‌د عه‌لی پاشا) پێشكه‌شی كرد به‌ سوڵتان مه‌حموودی دووه‌می عوسمانی له‌ ساڵی 1226 كۆچی – 1811 زاینی، ئه‌م وێنه‌ ناوازه‌یه‌ له‌و مێژووه‌وه‌ له‌ كۆشكی توب قابی پارێزرا له‌ نێوان ده‌ستكه‌وته‌ پیرۆزه‌كاندا.
پاش ئه‌وه‌ی كۆشكه‌كه‌ بوو به‌ مۆزه‌خانه‌ و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا كرایه‌وه‌، ئه‌م موصحه‌فه‌ ده‌ستنووسه‌ بوو به‌ گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی هه‌زاران میوان ده‌یانبینی وه‌ك یه‌كێك له‌ زێره‌ ناوازه‌كان. هه‌روه‌ها كارگه‌ریی لای موسڵمانان به‌جێده‌هێشت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گرنگیی به‌ شوێنه‌واری ئیسلامیی ده‌ده‌ن و لێكۆڵه‌رو توێژه‌رن له‌و بواره‌دا.
ئه‌م موصحه‌فه‌ ساغكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌كراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی شێخ سوڵتان بن محه‌مه‌د قاسمی حاكمی شارقه‌ و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵا له‌ وڵاتی ئیمارات چاپكراوه‌, هه‌روه‌ها دكتۆر (طيار التى قولاج) شاره‌زای به‌ناوبانگ له‌ بواری زانسته‌كانی قورئان له‌ توركیا و سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی كاروباری ئاینی، هه‌ڵسا به‌ ساغكردنه‌وه‌ی زانستیی ئه‌م موصحه‌فه‌و ئه‌ركی ئاماده‌كردنی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ گرته‌ ئه‌ستۆ
ده‌قه‌كانی ئه‌م موصحه‌فه‌ (820) لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌ قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌ ده‌سپێكی سوره‌تی (الفاتحه‌) تا كۆتایی هاتنی به‌ سوره‌تی (الناس).
هه‌روه‌ها (مركز الأبحاث للتاريخ والفنون والثقافة الإسلامية بإسطانبول (إرسيكا) هه‌ڵسا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌م موصحه‌فه‌ی بۆ خه‌لیفه‌ی راشدین عوسمانی كوڕی عه‌فان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ده‌ستنووسه‌كانی موصحه‌فی عوسمانی كوڕی عه‌فان (قاهیره‌)
موصحه‌فی سێهه‌م خه‌لیفه‌ی راشدین پێشه‌وای موسڵمانان عوسمانی كوڕی عه‌فان (خوا لێی ڕازی بێت) ئه‌م موصحه‌فه‌ یه‌كێكه‌ له‌و موصحه‌فانه‌ی به‌ فه‌رمانی عوسمانی كوڕی عه‌فان له‌به‌رگیرابووه‌وه‌و چواریانی لێناردبوو بۆ میسر و دووانیان له‌ مه‌دینه‌دا مانه‌وه‌. ئه‌م موصحه‌فه‌ له‌ گه‌نجینه‌ی كتێبه‌كانی قوتابخانه‌ی (الفاضلية‌)دا پارێزرابوو، ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ دادوه‌ر (الملك الأشراف أبو النصر قنصوه الغوري )له‌ سه‌رده‌می ئه‌یوبیی دروستیكردبوو، پاشان سوڵتان (الملك اڵاشراف أبو النصر قنصوه الغوری) كۆتا سوڵتانی ده‌وڵه‌تی مه‌ملوكیه‌، گوێزایه‌وه‌ بۆئه‌و قوبه‌یه‌ی، كه‌به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌كه‌ دروستی كردبوو له‌ نزیك (الأقباعيين) له‌ ناو (باب زویله‌) دا، هه‌روه‌ها شوێنه‌واره‌كانی پێغه‌مبه‌ریشی (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ئه‌وێ‌ گوێزایه‌وه‌.هه‌روه‌ها به‌رگێكی تایبه‌تی بۆ كرد، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشكرد، كه‌ له‌ دوای نووسینی موصحه‌فی عوسمانی به‌ هه‌شت سه‌دو حه‌فتاو چوار ساڵ كراوه‌، واته‌ له‌ساڵی 909ی كۆچیدا، به‌م شێوه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی سێ سه‌ده‌ به‌پارێزراویی مایه‌وه‌.
له‌ساڵی 1305ی كۆچیدا موصحه‌فه‌كه‌ و به‌رگه‌كه‌ و شوێنه‌واره‌ پێغه‌مبه‌رییه‌كان دوای گوێزانه‌وه‌یان بۆ ئیمام حسێن (ڕه‌زای خوای لێبێت)، له‌ ساڵی 1427ی كۆچیدا كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی ده‌ستنووسه‌ ئیسلامییه‌كان هه‌ڵسا به‌ گوێزانه‌وه‌ی بۆ كتێبخانه‌كه‌، له‌وێدا بۆیه‌كه‌م جار وێنه‌ی په‌ڕه‌كانی له‌سه‌ر سی دی گیرانه‌وه‌.

به‌راود له‌گه‌ڵ ده‌ستنووسه‌كانی كتێبی پیرۆزدا:
سه‌رچاوه‌و ئه‌ده‌بیاتی ئینجیل و ته‌ورات له‌سه‌رئه‌وه‌كۆكن، كه‌ وێنه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌ستووسی كتێبی پیرۆز له‌ده‌ستچووه‌ و نه‌ماوه‌، بۆنموونه‌ ئه‌م ده‌قه‌ بخوێننه‌وه‌((ئێستا ده‌ستنووسه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانمان له‌لا نییه‌، واته‌ ئه‌و نوسخانه‌ی ئێستا به‌ ده‌ستوخه‌تی نووسه‌رێكی هه‌ر به‌شیك له‌ به‌شه‌كانی كتێبی پیرۆزی سه‌رده‌می كۆن یان نوێن، ئه‌م ده‌ستنووسانه‌، ڕه‌نگه‌ به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانیانه‌وه‌ له‌كه‌ڵككه‌وتبن، یان هه‌ندێكیان تووشی شاردنه‌وه‌ بوون له‌ سه‌رده‌مه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌دا، به‌تایبه‌تی، كه‌ به‌شێكیان له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی (البردی) نووسرابوون، كه‌ زوو له‌ناوده‌چێت) (سه‌رچاوه‌: مخطوطات الكتاب المقدس بلغاته الأصلية تأليف الشماس الدكتور ماهر إيميل إسحاق).

ته‌حریفكردنی ده‌ستنووسه‌كانی كتێبی پیرۆز
له‌ سه‌دان ساڵه‌وه‌ ده‌ستنووسه‌كانی كتێبی پیرۆز تووشی ته‌حریفكردن هاتوون و ده‌ستنووسه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان نین، چونكه‌ ده‌ستنووسه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان وه‌ك پێشتر باسمانكرد نه‌ماون، له‌و ده‌ستنووسه‌ گرنكانه‌
( ده‌ستنووسه‌كانی فاتیكان، ئه‌وانه‌ی به‌ مجه‌له‌ده‌كانی فاتیكان ناسراون) و ده‌ستنووسه‌كانی (نجع حمادی) و ده‌ستنووسه‌كانی (سيناء)
ئه‌مه‌ش به‌وێنه‌وه‌ گرنگترین، ئه‌و ته‌حریفكردنانه‌یه‌، كه‌ ده‌ركه‌وتوون و ڕوونن له‌به‌رچاو:

http://kurdzhin.org/uploads/5af0a9dc73.jpg

وێنه‌یه‌كی لاپه‌ڕه‌ 1512 له‌ موجه‌له‌دی ڤاتیكانی، كه‌له‌ مۆزه‌خانه‌ی ڤاتیكان پارێزراوه‌، لای چه‌پ ته‌علیقێك بۆ عیبرانییه‌كان نووسراوه‌ و ده‌ڵێت:
(ئه‌ی بێئه‌قڵ، ئه‌ی فێڵباز ئایا ناتوانیت خوێندنه‌وه‌ كۆنه‌كه‌ وه‌ك ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی بهێڵیته‌وه‌و ته‌حریفی نه‌كه‌یت)

http://kurdzhin.org/uploads/5c0c2ff614.jpg

ئه‌مه‌ش ده‌ستكاریی كردنێكی تری ئینجیلی لۆقایه‌ 39:10 ئه‌م ده‌ستكاریی كردنه‌ له‌ په‌ڕه‌ی 1325 دا یه‌ له‌ ده‌ستنووسه‌ ڤاتیكانییه‌كه‌دا

پوخته‌:
قورئانی پیرۆز تاكه‌ كتێبی پارێزراوه‌، كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی پاراستنی داوه‌و یه‌كێك له‌ دیارده‌كانی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی، كه‌ تائێستا به‌ ساغیی ماونه‌ته‌وه‌ و به‌ته‌واویی له‌گه‌ڵ ئه‌و قورئانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستماندایه‌، به‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی داده‌نرێن، ده‌رباره‌ی ته‌حریفنه‌كردنی قورئان، به‌ پێچه‌وانه‌ی كتێبی پیرۆزه‌وه‌، كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی له‌كیسچوون وهیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌سه‌ری نه‌ماوه‌، به‌مشێوه‌یه‌ قورئانی پیرۆز تاكه‌ كتێبی پیرۆزه‌، كه‌ وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و بێ ته‌حریفكردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌دی (صلی الله علیه‌ وسلم) ناردووه‌ و هه‌ر ئه‌و قورئانه‌ش خاوه‌ن هه‌قی پێڕه‌وكردنه



وه‌رگیراوه‌ له‌ سایتی هه‌یڤه‌وه‌

به‌ڕیزم  پێویست به‌دانانی لینکی سایته‌که‌ ناکات ، چونکه‌ دانانی لینکی سایته‌ کوردییه‌کان ڕیگه‌ پێدراونییه‌ له‌نێو یانه‌دا ..
شازاده‌ شه‌نێ

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-10 20:07:18

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPMSIE

Re: پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی قورئانی پیرۆز

یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ه‌م بابه‌ته‌ جوان و گرنگه‌،خواپاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-10 20:22:14

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی قورئانی پیرۆز

دةستةكانت خوش 

زور سةيرة سةردةمى كون نوسنيان .
كة قورئانيان هةمووى نوسيوةتةوة .زور زيرةك بوون
خوا باداشتت باتةوة

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-07-15 05:42:01

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی قورئانی پیرۆز

zor supas bo payama jwanakatan  dastw panjatan xhosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-07-15 06:44:59

HiWa_1993
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: kurdistan-slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی قورئانی پیرۆز

ده‌ست خۆش، خوا پاداشتت بداته‌وه‌ ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوبیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-07-15 17:14:49

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی قورئانی پیرۆز

zor supas kaka hiwa bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net