.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پێش ده‌ستپێكردنی یاریه‌كانی مۆندیالی ئه‌فه‌ریقای باشور، چه‌ندین روداوی پشت په‌رده له‌سه‌ر راهێنه‌رو یاریكه‌رو هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان هه‌یه.
ئاژانسه‌كان: فابیۆ كاپیلۆی راهێنه‌ری ئینگلته‌را به‌نیازه له‌و رۆژانه‌ی كه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یاری نی‌یه، هه‌مبه‌رگر ده‌رخواردی یاریكه‌رانی بدات، ئیتاڵیا له 2006 ئه‌م كاره‌ی كردووه. كۆمپانیای ئه‌دیداس كه به‌رهه‌م هێنه‌ری تۆپه‌كانی مۆندیاله، رۆژانه (1760) تۆپ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، سانتی كازۆرلا یاریكه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا باشترین یاریكه‌ره له نێو هاوڕێكانیدا، به‌ڵام له‌و یاریه نوێیه‌ی پله‌ی سته‌یشن، كه فیفا ده‌ری كردووه. هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را رۆژانه له راهێنانه‌كانیدا راهێنان له‌سه‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات، له‌میانه‌ی پاڵاوتنه‌كاندا هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ته‌نها دوو گۆڵی لێكراوه. پاش بردنه‌وه‌ی مۆندیال له‌ساڵی 2006، فابیۆ كانه‌ڤارۆی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه جامه‌كه‌ی برد له‌گه‌ڵ خۆی‌و رایگه‌یاند كه ئاره‌زوو ده‌كه‌م له‌ته‌نیشتیه‌وه بخه‌وم. جیلبه‌رتۆ سیلڤای یاریكه‌ری تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل مۆسیقاری هاوڕێكانیه‌تی‌و زۆربه‌ی جار ئامێری "بانگۆ" ده‌ژه‌نێت كه ئامێرێكی میللی به‌رازیلیه، له راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌رگریكارێك به‌توندی له لویس فابیانۆی هێرشبه‌ر ده‌دات، فابیانۆ توڕه ده‌بێت‌و پێی ده‌ڵێت "له ئاژه‌ڵ ده‌چی".
ئه‌گه‌ر میرۆسلاڤ كلۆزه‌ی هێرشبه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌م مۆندیاله 6 گۆڵ تۆماربكات، ده‌بێته گۆڵكاری تێكڕای مۆندیاله‌كان. هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین داوایان كردووه میسی شێوازی بڕینی قژی بگۆڕێت‌و وه‌ك مارادۆنای ساڵی 1986ی لێ بكات
awena sport
____________________

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه