❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-11 12:43:48

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1ee68a205f.jpg
له‌ قوتابخانه‌ كچێكی ‌زیره‌ك و وریا بوو، هه‌میشه‌ مامۆستاكان سوپاسیان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی‌چه‌نده‌ كچێكی‌زیره‌ك و وریایه‌، هه‌مووكات به‌ نمونه‌ی‌جوان‌و زیره‌ك ده‌یان هێنایه‌وه‌، زیره‌كی‌‌و لێهاتویی‌ئه‌و بووه‌ هۆی‌به‌ده‌ستهێنانی‌نمره‌یه‌كی‌به‌رز له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی‌قوتابخانه‌دا، ئه‌گه‌رچی‌ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌ گرفتی‌هه‌بوو، كه‌ته‌نها له‌رِوخساردا ده‌رده‌كه‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌هه‌رگیز باسی‌له‌ گرفته‌كانی‌نه‌ده‌كرد، تاوایلێهات له‌ قۆناغی‌ئاماده‌یدا زیاتر غه‌مگینی‌به‌رِووخساریه‌وه‌ دیاربوو، ئه‌و گرفته‌ كردبوویه‌ كه‌سێكی‌گۆشه‌گیرو هاورِێیه‌تی‌كه‌سی‌له‌قوتابخانه‌دا نه‌ده‌كرد، چونكه‌ هه‌میشه‌ به‌ ته‌نیا له‌سوچێكی‌قوتابخانه‌كه‌یدا داده‌نیشت‌و ئه‌شك به‌ چاوه‌كانیدا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌رِوخساریدا به‌ ئاشكرا به‌دیده‌كرا، كاتێك هاورِێكانی‌لێیان ده‌پرسی‌هیچی‌نه‌ده‌دركاندو ده‌یوت» هیچ نییه‌ ته‌نها خۆم ماندوو بێتاقه‌تم» هه‌ر به‌م جۆره‌ قۆناغی‌ئاماده‌یی‌ته‌واوكرد، له‌ په‌یمانگای‌پێگه‌یاندنی‌مامۆستایان وه‌رگیراو، پاش دوو ساڵ درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌و په‌یمانگایه‌دا له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كان‌و شارێكی‌كوردستانی‌عێراقدا بوبه‌ مامۆستاو ئێسته‌ له‌وێ‌درێژه‌ به‌وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌و قوتابخانه‌یه‌ ده‌دات، هه‌رچه‌نده‌ كچێكی‌شۆخ و شه‌نگ بوو، به‌ڵام زه‌واجی‌نه‌ده‌كرد و هه‌ركه‌سێكیش ده‌چووه‌ داوای‌ره‌دی‌ده‌كرده‌وه‌، زۆرجار كه‌سی‌خاوه‌ن ئه‌زمون‌و خاوه‌ن پایه‌ ده‌هاتنه‌ خوازبێنی‌به‌ڵام رِه‌تی‌ده‌كرده‌وه‌و ئیترزه‌واجی‌نه‌كردو هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ مایه‌وه‌، تا رۆژێك مامۆستاكانی‌هاورِێی‌لێیكۆبونه‌وه‌و هۆكاری‌شونه‌كردنه‌كه‌یان لێپرسی‌؟ وتیان بۆ زه‌واج ناكه‌یت؟ ئێمه‌ ئاگادارین چه‌ندین كه‌س هاتوونه‌ته‌ خوازبێنیت، ئه‌ویش هه‌رچۆنێك بێت به‌رِێیده‌كردن‌و ده‌یوت رِاسته‌كه‌ن ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌به‌خۆمه‌وه‌ هه‌یه‌، تا رِۆژێك زۆریان لێكرد كه‌ ده‌بێ ئه‌و غه‌مه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ له‌دڵیدا هه‌ڵی‌گرتووه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وانی‌هه‌ڵبرِێژێت، ئه‌ویش ووتی‌» به‌ر له‌وه‌ی‌باسی‌خۆمتان بۆ بگێرِمه‌وه‌ به‌سه‌رهاتێكی‌واقیعیتان بۆ ده‌گێرِمه‌وه‌. كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی‌كوردستانی‌خۆماندا رویداوه‌. ئه‌وجا هۆكاری‌شونه‌كردنی‌خۆمتان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌م»

ئه‌و مامۆستا كچه‌ به‌ هاورِێكانی‌ووت تكایه‌ به‌ وردی‌گوێبگرن، تا بزانن ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی‌بۆتانی‌ده‌گێرِمه‌وه‌ چۆنه‌و چی‌رِویداوه‌....» تكایه‌ ووشه‌ به‌ ووشه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا بن‌و سودی‌لێوه‌ربگرن مامۆستا كه‌وته‌ گێرانه‌وه‌ی‌ به‌سه‌رهاته‌كه‌ بۆ هاورِێكانی‌(( پیاوێك هه‌بوو پاش ئه‌وه‌ی‌ژنی‌هێنا به‌تێپه‌رِبونی‌ساڵێك به‌سه‌ر زه‌واجكردنیدا، خودای‌گه‌وره‌ منداڵێكی‌كچی‌ پێدان، هه‌رچه‌نده‌ پیاوه‌كه‌ زۆر بێتاقه‌ت بوو، چونكه‌ ئه‌و ئاره‌زوی‌له‌ كچ نه‌بوو، به‌ڵام تازه‌ چار نییه‌، دواتر مناڵی‌دووه‌میشی‌هه‌ر كچ بوو، ئیتر پیاوه‌كه‌ كه‌وته‌ قسه‌ی‌ناشیرینی‌به‌ خێزانه‌كه‌ی و پێی‌ده‌وت تۆ هه‌ر كچت ده‌بێت، ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ كچت بێت ده‌بێت له‌ یه‌كتر جیابینه‌وه‌، ئه‌و هه‌رِه‌شه‌ی‌خۆی‌كرد، به‌ڵام خودای‌گه‌وره‌ كاری‌جوان ده‌كات و هه‌میشه‌ به‌نده‌كانی‌خۆی‌تاقیده‌كاته‌وه‌. پاشان بۆ جاری‌سێیه‌م خوای‌گه‌وره‌ كچێكی‌تریشی پێبه‌خشین، ئه‌م جاره‌ پیاوه‌كه‌ له‌ جیاتی‌پیرۆزبایی‌له‌ خێزانه‌كه‌ی‌بكات ئه‌زانن چی‌كرد؟ بێگومان نه‌خێر، چونكه‌ ئێوه‌ چاوه‌رِێی‌ئه‌وه‌ن له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه‌. نا... نا... ئه‌مجاره‌یان نا، هه‌ستا زۆری‌له‌ خێزانیدا، ئه‌و ئازاری‌تری‌هه‌بوو ئه‌میش ئازاره‌كانی‌بۆ زیاد كرد، هه‌رچی‌ده‌كرد نه‌یده‌توانی‌له‌یه‌كترجیاببنه‌وه‌. بۆ منداڵی‌چواره‌م سوێندی‌خوارد، ئه‌مجاره‌ كچت بێت نابێت له‌م ماڵه‌دا دابنیشیت(ته‌ڵاقت)ده‌ده‌م، لێره‌دا په‌روه‌ردگار كارێكی‌دی‌هه‌یه‌ ئێمه‌ش له‌ فه‌لسه‌فه‌و حیكمه‌تی‌په‌روه‌ردگار ناگه‌ین، به‌ڵام سودگه‌لێی‌لێوه‌رده‌گرین، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ منداڵی‌چواره‌میش خوای‌گه‌وره‌ كچێكی‌تری‌پێدان، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌كه‌ پیاوه‌كه‌ نه‌یده‌توانی‌له‌ خێزانه‌كه‌ی‌جیابێته‌وه‌، مناڵی‌چواره‌می‌هه‌ڵگرت و بردی‌له‌ شوێنێكدا فرِێی‌دا. پاش شه‌و و رۆژێك منداڵه‌كه‌ له‌ جێگه‌ی‌خۆی‌مابویه‌وه‌، هێنایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌. تاوه‌كو سێ‌جار ئه‌م كاره‌ ناحه‌زه‌ی‌دووباره‌ كرده‌وه‌، له‌ كۆتا جاردا ناچار بوو منداڵه‌كه‌ بهێنێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، وه‌كو سێ كچه‌كه‌ی‌تری‌به‌خێوی‌كرد، به‌ڵام هه‌میشه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌مناڵی‌خوۆی نه‌بێت، هه‌رگیز نازی‌كچه‌كانی‌به‌تایبه‌ت مناڵی‌چواره‌می‌واته‌ كچه‌ بچكۆله‌كه‌ی‌نه‌ده‌كێشا. دواتر بۆ منداڵی‌پێنجه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌دڵنیا بێته‌وه‌ كه‌ به‌ رِاستییه‌تی‌ئه‌مجاره‌یان ته‌ڵاقی‌خوارد كه‌ كورِی نه‌بێت خێزانه‌كه‌ی‌نابێته‌وه‌ به‌ ژنی‌، خێزانه‌كه‌شی‌هه‌یشه‌ ئامۆژگاری‌پیاوه‌كه‌ی‌ده‌كرد، ده‌یوت پیاوه‌كه‌ با خوامان لێنه‌ره‌نجێت ئه‌م مناڵانه‌ خه‌ڵاتی‌په‌روه‌ردگارن، پیاوه‌كه‌شی‌ده‌یوت» له‌خۆت ده‌ترسی‌! ته‌ڵاقت بده‌م گه‌ر وایه‌ مه‌هێڵه‌ كچت بێت باكورِ بێت! ئه‌گه‌رنا نابیته‌وه‌ به‌ ژنی‌من، به‌ڵام بۆ مناڵی‌پێنجه‌م خودای‌گه‌وره‌ كورِێكی‌پێبه‌خشین، هه‌ر له‌وكاته‌دا كه‌ خودای‌گه‌وره‌ كورِی‌یه‌كه‌می‌پێبه‌خشین، كچی‌یه‌كه‌می‌لێسه‌ندنه‌وه‌و وه‌فاتی‌كرد! پاش ئه‌وه‌ی‌خودای‌گه‌وره‌ كورِی دووه‌می‌پێبه‌خشین، كچی‌دووه‌میان وه‌فاتی‌كرد! قه‌ده‌ری‌خودا پاش ئه‌وه‌ی‌خودای‌گه‌وره‌ كورِی‌سێیه‌می‌پێبه‌خشین، كچی‌سێیه‌میان وه‌فاتی‌كرد، ئێستا سێ كورِو ئه‌و ته‌نها كچه‌یان هه‌یه‌ كه‌ سێ جار فرِێی‌دابوو.

ئه‌گه‌رچی‌هاوسه‌ره‌ به‌سته‌زمانه‌كه‌ی‌زۆر قسه‌ی‌له‌گه‌ڵدا ده‌كرد، به‌ڵام سودی‌نه‌بوو. زه‌مه‌ن تێپه‌رِی‌و هه‌رسێ كورِه‌كه‌ی‌ژنیان هێنا و به‌جێیان هێشت و خێزانیشی‌وه‌فاتی‌كرد. ئێستا ته‌نها خۆی و ئه‌و كچه‌ی‌ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ رێزی‌نه‌ده‌گرت و فرِێی‌ده‌دایه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، كورِه‌كانی‌هه‌رگیز نایه‌ن به‌ لایه‌وه‌، هه‌رئێستا ئه‌و پیاوه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌رجێگاو ته‌نها كچه‌كه‌ی‌كه‌ له‌ شه‌قامه‌كاندا فرِێدرابوو خزمه‌تی‌ده‌كات. ته‌نانه‌ت بژێوی‌ژیانی ئه‌و ماڵه‌ كه‌ ته‌نها پیاوێكی‌كه‌وته‌ی‌سه‌رجێگایشی‌تێدایه‌ به‌ هه‌موو ده‌رمان‌و عیلاجه‌كانیشیه‌وه‌، ئه‌وكچه‌ دابینیده‌كات، چونكه‌ ئه‌و كچه‌ ئێسته‌ مامۆستایه‌) پاشان كچه‌كه‌ ووتی‌ئه‌و كچه‌ منم‌و پیاوه‌ خراپه‌كه‌ش كه‌ له‌ جێگه‌دایه‌، باوكی‌منه‌، هه‌میشه‌ له‌ په‌روه‌ردگار داواكارم له‌باوكم خۆشبێت، بۆیه‌ برِیارمداوه‌ هه‌تا باوكم مابێت من زه‌واج ناكه‌م، چونكه‌ من خزمه‌تی‌باوكم ده‌كه‌م، زۆرجار باوكم ده‌ڵێت رِۆڵه‌ من هه‌ڵه‌مه‌كرد لێمببوره‌، ئه‌وه‌ی‌من شانازیم پێوه‌ ده‌كرد كورِه‌كانم بوو، كه‌ ئێستا وه‌ك نه‌مبێت وایه‌، كچه‌كانم كه‌ خزمه‌تم نه‌ده‌كردن كاتێك له‌دایك ده‌بوون پیێم ناخۆش بوو، گه‌رچی‌سیانیان مردن، ته‌نها تۆ ماوی‌ئه‌وه‌ش به‌رانبه‌ر تۆ كردم، به‌رانبه‌ر كه‌سیان نه‌مده‌كرد، زۆر خراپم كرد، دواجار ئه‌و كچه‌ مامۆستایه‌ ووتی‌«هاورِێكانم ته‌نها دوعام بۆ بكه‌ن كه‌ خودا شیفای‌باوكم بدات
سةرجاوة:bakrajoo

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-11 23:03:21

hewa_ask
خونچەی نوێ
شوێن: كركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-27
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 98
WindowsXPMSIE

Re: له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

ده سته كانت خوش بيت سوباس
به راستى بابه تى به سوده ....

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-be2a47c3ae.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-06-12 14:37:54

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

zor supas hewa gyan har bzhit gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-06-13 20:52:36

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

dastakant xosh bet  azezm

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-06-14 19:42:15

هه لند
خونچەی نوێ
شوێن: akre
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2010-12-20
په‌یامه‌كان: 61
WindowsXPMSIE

Re: له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

ده ست ته كانتن خو ش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-06-14 20:36:34

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

dastw panjat xhosh bet laya xhan

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-06-14 22:06:30

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsMSIE7

Re: له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

له‌ ڕاستیدا بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوان و سه‌رنج ڕاكێش بوو ده‌سته‌كانت خۆشبێت.

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-06-15 11:33:57

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

ZOR SUPAS BO EUAE GWL DASTAKANE EUAE GWLE6 XO6 BET

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-07-09 09:24:15

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE

Re: له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

dastakant xosh bet babataka zor jwan w sarnjrakesh bw

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-07-09 18:02:31

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ به‌ر باوكم زه‌واج ناكه‌م

zor supas ساشاgyan
har bzhit gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net