.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














فەرەنسا – زێدان = ؟!
نووسینی : ئیحسان تاهیر
بێجگە لەجامی نەتەوەكانی ئەوروپای ساڵی 1980 كە میشێل پلاتینی بۆ فەرەنسای بردەوە، هەركاتێ زێنەدین زێدانی یاریزانی ئەفسانەیی یاری بۆ فەرەنسای نەكردبێت، ئەو هەڵبژاردەیە وەك تیپێكی ئاسایی خۆی نیشانداوەو قەت نەیتوانیوە بەئاستێكی سەرسوڕهێنەر یاری بكات، لەمۆندیالی 1998 زێدان هەموو جیهانی سەرسامكردو فەرەنسای كردە پاڵەوانی جیهان، لە یۆرۆی 2000 یشدا فەرەنسای كردە پاڵەوانی ئەوروپا، تەنانەت لەمۆندیالی 2006 یشدا فەرەنسییەكان بێ زێدان بەزەحمەت گەیشتنە مۆندیال، بۆیە زێدانیان ناچاركرد لە وازهێنانەكەی پاشگەزبێتەوە، چونكە دەیانزانی بێ ئەو هەموو شتێك بۆ خۆیان زەحمەتە، كە لەو مۆندیالەشدا زێدان فەرەنسای گەیاندەوە یاری كۆتایی و زۆریش نزیكبوو لەبردنەوەی جامەكەی، بەڵام بەخت یاوەری نەبوو، لێدانەكانی سزای یەكلاكەرەوە ئەو جامەیان پێشكێشی ئیتاڵییەكان كرد. ئیتر بەرۆیشتنی زێدان كە بەڵێنی دابوو تەنیا بۆ مۆندیال بگەڕێتەوە، فەرەنسا گەڕایەوە سەرئاستی ئاسایی خۆی و هەموو هەیبەت و مەترسی خۆی لەدەستداو دەرئەنجام لەیۆرۆی 2008 دا هەرزوو تووشی شكستێكی گەورەبوو، لەقۆناخی یەكەمدا ماڵئاوایی لە پاڵەوانیچتییەكە كرد، دواتر لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2010 شدا بەهەزار زەحمەتی و دەردەسەری بلیتێكی بەشداری بەدەستهێنا. بەڵام بەئەنجامدانی یەكەم یاری خۆی لەو مۆندیالەدا خەریكە ئەو راستییە بەتەواوی بۆ چاودێران روون دەبێتەوە كە فەرەنسای بێ زێدان یەكسانە بەهیچ. هەرچەندە هێشتا هەندێك كەس پێیانوایە فەرەنسا بێ زێدانیش خاوەن كۆمەڵێك ئەستێرەی دیكەی وەكو فرانك ریبێری و ئەنێلكا و ئێڤراو جۆركۆفەو ئەگەر لەئاستی زێدانیشدا نەبن، دەتوانن بە كۆششێكی بەكۆمەڵ بۆشاییەكەی ئەو پڕ بكەنەوە. كە بەڕای من ئەوە زۆر زەحمەتەو لەخەونیشدا روونادات، چونكە دووبارە بوونەوەی زێدان بەقەد موعجیزەیەكە، لەبەر ئەوە پێموایە بە بێ زێدان زۆر ئەستەمە هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكانی فەرەنسا لەم مۆندیالەدا بتوانێت وا بەئاسانی بقووقێنێت.
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه