❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵچون چیه‌و چه‌ند جۆریت هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-18 14:02:37

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

هه‌ڵچون چیه‌و چه‌ند جۆریت هه‌یه‌

پێناسه‌ی هه‌ڵچوونه‌كان: حاڵه‌تیكی جه‌سته‌یی ده‌رونی وروژێنه‌ره‌ ،واته‌مروڤ هه‌موو جه‌سته‌و ده‌رونی له‌م حاله‌ته‌دا ده‌شله‌ژێت ، یان حاله‌تیكی ویژدانی به‌هێزه‌ى فریاگوزاریه‌ له‌ ناخی مرۆڤه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

{جوَره‌كانی هه‌لچوون}
1-دڵخۆشی(السعاده‌)Happiness: دڵخۆشی هه‌ڵچوونیكه‌ یان مه‌زاجێكه‌ له‌ دوای جێبه‌جێكردنی ئامانجیك ده‌بێت ،یان هه‌ڵچونێكه‌ كاتێك مروڤ تێكه‌ڵ به‌ كارێك ده‌بێت ئه‌نجامێكی خۆشی لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌


2-خه‌مۆكی-غه‌م(الحزن)sadns : ئه‌م هه‌ڵچونه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵچونی دڵخۆشیه‌ ، ئه‌م هه‌ڵچوونه‌ كاتیچك به‌دیارده‌كه‌وێت كاتێك مروڤ كه‌سێكی خوشه‌ویستی خۆى له‌ ده‌ست ده‌دات، یان رِۆلیكی كۆمه‌لایه‌تی (منصب)خۆی له‌ ده‌ستده‌دات به‌ یه‌كجاری.
.

3-تورِه‌ بوون(الغچب) Anger: تورِه‌بوون جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئێمه‌ كۆنترولی خۆمان و ده‌وروبه‌رمان كردوه‌، چونكه‌ تورِه‌بوون هه‌ڵچوونى شكستهی هینانه‌ له‌و شته‌ى كه‌ ده‌یكه‌ى  یان كه‌سێك كه‌ رِیگره‌ له‌به‌ر ده‌متا. بۆ نموونه‌ (كاتێك كه‌ دایكێك له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ى هاوار ده‌كات، به‌مانای كۆنترِولی مندالَِه‌كه‌ی كردوه‌،كه‌جی شكستی هێناوه‌).

4-ترس(الخوف) fear:ئه‌م هه‌ڵچوونه‌ توشبوونه‌ به‌ حاله‌تێكی ترسناك كاتێك توشى هه‌رَشه‌ێك ده‌بێت له‌ ژینگه‌وه‌ وه‌ك(با-باران-بومه‌له‌رزه‌) ،كه‌واته‌ هه‌ڵچوونی ترس وامان لێده‌كات كه‌ به‌رنگاری حاله‌ته‌ خه‌ته‌رناكه‌كان ببینه‌وه‌ ،
5-التعلق(خۆپێهه‌ڵواسین)Attachment:ئه‌وه‌ش هه‌ڵچوونی یان خولیای منداڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دایكی یان به‌خێوكاره‌كه‌ی كه‌ واده‌كات زیاتر له‌ دایكی یان به‌خێوكاره‌كه‌ی نزیك ببیته‌وه‌.


6-خۆشه‌ویستی به‌خێوكار(حب المربیه‌)caregiringl love : ئه‌م هه‌ڵچوونه‌ هه‌ڵچوونیكی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ له‌ نێوان منداڵه‌كه‌و به‌خێوكاره‌كه‌ ،

7-قێزبوونه‌وه‌(الاشمئزاز)Disgust : هه‌ڵچوونی قێزبوونه‌وه‌ یان دوركه‌وتنه‌وه‌ یان ره‌تكردنه‌وه‌ له‌ هه‌ر شتێك كه‌وا له‌ مروَڤ ده‌كات هه‌ست به‌ نه‌خوَشی بكات جا ئه‌گه‌ر رِاست بێت یان خه‌یاڵ بێت

8-ره‌تکردنه‌وه‌ : هه‌ڵچونێكه‌ له‌ ئه‌نجامی ره‌تكردنه‌وه‌ى كومه‌ڵایه‌تی په‌یدا ده‌بێت، وه‌ چه‌كیكی تر هه‌یه‌ پێى ده‌وترێت(التعصب) كه‌ ئه‌ویش به‌و مانایه‌ دێت كه‌ رِه‌تكردنه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێك ویان گروپێك به‌و مانایه‌ی كه‌ بیرو باوه‌ریان یه‌ك ناگرێته‌وه‌.وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ى مرۆڤێك كه‌ بیه‌وێت ببێت به‌ براده‌ری گرِۆپێك
.

9-سه‌رسامی(الدهشه‌)Surprise: هه‌ڵچونیكه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى شته‌ پێشبینی نه‌كاره‌وه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.

بۆچی ئێمه‌ توشی هه‌ڵچوون ده‌بین

1-كاتێك یه‌كێ‌ له‌ پاڵنه‌ره‌كانى بۆ ماوه‌یی(وراپی-فگری) هه‌ستمان دوروژێنێت هه‌ڵچوونه‌كانمان توند ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ ناكاو و كت وپر،ئه‌وا توشی هه‌ڵچوون ده‌بین، بۆنموونه‌ مردنی كه‌سێكی خۆشه‌ویست كه‌ ئه‌م خه‌به‌ره‌ له‌ ناكاو پێمان ده‌گات.

2-كاتێك پاڵنه‌رێك له‌ پاڵنه‌ره‌كانى سه‌ره‌كیمان ئاسته‌نگ و زه‌حمه‌تی ده‌كه‌وێته‌ پێش، واته‌ ده‌بێته‌ نه‌كردنی ئه‌م هه‌َس و كه‌وته‌ یان ئامانجه‌كه‌.بۆنموونه‌ كاتێك مرۆڤێك هه‌ر له‌ هه‌رزه‌كاریه‌وه‌ توانای سیكسی به‌هێز ده‌بێت به‌ڵام داب ونه‌ریت رِێَگای پێنادات.

3-كاتى رازی ده‌بین له‌ تێركردنی حه‌زو ئارازوه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ ناكاو پێشبینى نه‌كراو.
نموونه‌: كاتى قوتابێكی ته‌مبه‌ڵ له‌ تاقی كردنه‌وه‌كانی سه‌ری ساڵ سه‌رده‌كه‌وێت ، دبێته‌ شتێكی سه‌رسورهینه‌ر.


لایه‌نه‌كانی هه‌ڵچوون                                   
هه‌ڵچوون سێ‌ لایه‌نى هه‌یه‌ كه‌ له‌ یه‌كتر جیا ناكرێته‌وه‌ ، چونكه‌ وه‌ڵامى هه‌ر هه‌ڵچونێك به‌ هه‌ر سێ‌ لایه‌نی به‌ند ده‌بێت ،بۆیه‌ مرۆڤ به‌ یه‌كه‌یه‌كی جه‌سته‌یی ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نرێت .

1-لایه‌نی هه‌ستى خودی(مرۆڤ) : واته‌ كاتێ‌ كه‌ مروڤى هه‌ڵچوو هه‌ست به‌ هه‌ڵچوونه‌كه‌ى ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ پێی جۆری هه‌ڵچوونه‌كه‌ ده‌گۆرِێت

2-لایه‌نی ده‌ره‌كی دیار: ئه‌م به‌شه‌ كۆمه‌ڵه‌ شتێك ده‌گرێته‌ خۆی وه‌ك {گوزارشته‌كان(تعبیر)وجوله‌كان(حركه‌)و باره‌كانی هه‌ڵسان و دانیشتن و ده‌ربرینه‌كان و هێماكان}
كه‌ له‌ كه‌سی هه‌ڵچوو به‌دیار ده‌كه‌وێت،وه‌ به‌هۆی ئه‌م شتانه‌ برِیار له‌ سه‌ر جۆری هه‌ڵچوونه‌كه‌ ده‌ده‌ین.


3-لایه‌نی فسیولوجی ناوه‌وه‌ : وه‌ك به‌رزی ونزمى لێدانی دڵ و گۆرِانی پاڵه‌په‌ستۆی خوین و هه‌رس كردن و زیادبوونی رِژانی هۆرِمۆنه‌كانى(گڵانده‌ رِژێنه‌ بێ‌ بۆرَیه‌كان)كه‌ ناسراون به‌(اندو كراین گلاند).

  ئاماده‌کردنی سورێن
تایبه‌ت به‌کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-18 15:55:40

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هه‌ڵچون چیه‌و چه‌ند جۆریت هه‌یه‌

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سورێن بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ماندوو بونی پێوه‌ دیاره‌ هیوادارم که‌ ئه‌ندامان سود مه‌ند بن به‌ بابه‌ته‌که‌
به‌خته‌وه‌ر بیت

یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی که‌ مرۆڤ ره‌نگه‌ زۆر جار په‌نای بۆ به‌رێت هه‌لچوونه‌ که‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و دیارده‌ ده‌رونیانه‌ی که‌ مرۆڤ زۆر جار ناتوانێت بالاده‌ست بێت به‌سه‌ر ده‌رونی خۆی و توشی ئه‌م باره‌ ده‌بێت که‌ کاریگه‌رییه‌کی خراپی ده‌بیت بۆ سه‌ر که‌سه‌که‌ و ره‌نگه‌ زۆر جار بریاری مه‌ترسیداریش لێبکه‌وێته‌وه‌ بۆ که‌سانی ده‌روبه‌رو خۆشی ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی تێکچوونی باری ده‌روی که‌سه‌که‌ و ره‌نگه‌ زۆر جار کار بکاته‌ سه‌ر باری ته‌ندروستیشی  و توشی هه‌ندێک له‌ نه‌ۆخشیه‌کانی بکات ، وه‌ک له‌ توێژینه‌وه‌ نێیه‌کانی پزیشکی و ده‌رونی ئه‌مه‌ خراوه‌ته‌ روو که‌ کاردانه‌وه‌ ده‌رونیه‌کان زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی توش بوونی مرۆڤ به‌ نه‌خۆشیه‌کان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشذی دڵ و که‌ مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ سه‌ر مرۆڤه‌که‌ و زۆر جار ده‌بێته‌ نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن ، بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان دوور بگرین له‌م هه‌لچوونانه‌ی که‌ کاردانه‌وه‌ی خراپیان هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ژیانمان ، هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو هه‌لچوونێک له‌ ئاراسته‌یه‌که‌وه‌ بارێکی خراپ و ناجێگیر بۆ مرۆڤ دروست ده‌کات که‌ که‌م تا زۆر زیانی پێ ده‌گه‌ینێت به‌لام ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ زۆر جار بتوانین ئه‌م مه‌ترسیه‌ که‌م بکه‌ینه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ بالاده‌ستی خۆمان به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی درونی و وه‌ستانێک دروست بکه‌ین له‌م کاتاندا که‌ ببێته‌ هۆی دروست کردنی به‌ربه‌ستێک له‌ به‌رده‌م هه‌لچوونه‌کان ،

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت و ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-06-21 20:08:02

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPSafari

Re: هه‌ڵچون چیه‌و چه‌ند جۆریت هه‌یه‌

dastt xosh bet kak swren babteky zor baswd bw
sarkawtwbyt

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-06-23 12:32:19

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: هه‌ڵچون چیه‌و چه‌ند جۆریت هه‌یه‌

زۆر سوپاس برای به‌ڕیزم کاک سیروان گیان سوپاس بۆ رونکردنه‌وه‌ و په‌یامه‌که‌ت خۆشحاڵبوم به‌به‌شداری کردنت

زۆر سوپاس به‌ڕێز ساشا سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net