.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














وته‌یه‌ك هه‌یه‌ده‌ڵىَ ،( ئه‌گه‌ر ژیان پرِ له‌ململانىَ وكێشه نه‌بوایه‌له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاومان بۆ ناوى و له‌ساتى له‌دایك بونماندا نه‌ده‌گریاین)

سه‌ركه‌وتن .. ، ئه‌وخواسته‌یه‌كه‌خه‌ڵكى به‌به‌رده‌وامى به‌دوایدا عه‌وداڵن ، بۆ ئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى ژیانى پىًَ بگۆرِن بۆ باشتر و خۆ دۆزینه‌وه،هه‌ر بۆیه‌به‌گشتى پرسیارى له‌باره‌وه ده‌كه‌ن ....
سه‌ركه‌وتن كامه‌یه؟ چۆن پىَ ى ده‌گه‌ین ، ئه‌و هه‌نگاوانه‌چین كه‌پێویسته‌به‌ره‌وروى برِۆین ؟
ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیارى تر كه‌هیچ كه‌سێك وه‌لاَمى رِاسته‌وخۆ و دروستى ده‌ست ناكه‌وێت بۆى ،چونكه‌بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن هۆكارگه‌لێكى جیاواز هه‌ن ، ده‌ست نیشانى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ، چۆن تاك بگاته‌سه‌ركه‌وتن ئه‌م هۆكارانه‌ش له‌یه‌كێكه‌وه‌بۆ ئه‌وى دى جیاوازه ته‌نانه‌ت له‌كۆمه‌ڵگایه‌كیشه‌وه‌بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى تر هۆكاره‌كان ده‌گۆرِێن .
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا خاڵى هاوبه‌ش و لێك چوون هه‌یه‌له‌نێوان سه‌ركه‌وتوانو سه‌ركه‌وتندا . له‌و رِێگه‌یه‌وه‌ده‌كرآ هه‌ندىَ هه‌نگاو رِوون ببێته‌وه‌له‌وانه:
1- بوونى په‌یامێك له‌ژیاندا :
په‌یام ئه‌و ئامانجه‌یه‌كه‌تاك ده‌یه‌وێت ده‌سته‌به‌رى بكات له‌ژیانیدا و كارێكى به‌رده‌وامه‌كۆتایىنایه‌ت مه‌گه‌ر به‌كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن هه‌ر بۆیه‌سه‌ركه‌وتن سه‌فه‌رێكى نه‌وه‌ستاو و به‌رده‌وامه، به‌به‌رده‌وامى بوونى ئاده‌میزاد .
كه‌سێك كه‌خاوه‌ن په‌یام بێت له‌ژیاندا ، ده‌بینین زۆر تر گرنگى به‌كات ده‌دات و زیاتر پێداگره‌بۆ وه‌ده‌ست هێنانى خواسته‌كانى و له‌پاش خۆشى ده‌سكه‌وتى دیار به‌جێ دێڵىَ .

2- بوونى پلان و دیارى كردنى ئامانج :
ئه‌مه‌كارێكى به‌دیهیه‌چونكه‌ئه‌وه‌ى په‌یامێك په‌یرِه‌و ده‌كات له‌ژیاندا بێگومانه‌كه‌چه‌ند ئامانجێك داده‌نێت بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانیشى پلان رِێژى ده‌بێت ، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كى پله‌به‌ندى و یه‌ك له‌دواى یه‌ك
بوونى پلان یاخود پلان رِێژى بۆ ژیان ، ئه‌كرىَ بریتى بێت له‌ئامانجه‌گشتى یه‌كانو پلانى درێژخایه‌ن ، یان ده‌كرىَ پلانێكى كورت خایه‌ن بێت بۆ كاتێكى دیارى كرا‌و .
بوونى به‌رنامه‌له‌ژیاندا وا له‌مرۆڤـ ده‌كات كه‌تێرِامانى زیاتر بێت و شپرزه‌یى و شڵه‌ژان له‌كاروبارى رِۆژانه‌یدا نه‌بێـت .

3- رِێكخستنى كات‌و به‌رِێوه‌بردنى خود :
ئه‌مه‌یان به‌رنامه‌و پلانێكى رِۆژانه‌یه، به‌مانایه‌كى تر ده‌كرى بڵێن ، چۆن مرۆڤـ رِۆژ به‌سه‌ر ده‌بات ؟
رِێكخستنى كات سه‌ركه‌وتنى مرۆڤـ دیارى ده‌كات ، هه‌ر ئه‌ویشه‌له‌ئه‌نجامدا سه‌رنه‌كه‌وتن و شكستى تاكه‌كان نیشانه‌ده‌دات .
چونكه‌رِۆژى سه‌ركه‌وتوو ئه‌و رۆژه‌یه‌كه‌تاك له‌خه‌مى سه‌ركه‌وتنو هێنانه‌دى ئامانجه‌كانى و ده‌ستكه‌وتنى په‌یامو به‌رنامه‌كه‌یدا بێـت ، و پێچه‌وانه‌كه‌شى پێچه‌وانه‌ده‌بێته‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه‌رِوون بێـت له‌لامان كه‌رِێكخستنى كات و به‌هه‌ل وه‌رگرتنى كات سه‌ركه‌وتن و شكست هێنانى مرۆڤـــ دیارى ده‌كه‌ن

4
- هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا :
ئه‌مه‌هونه‌رێكه پێویسته هه‌موو مرۆڤێك فێرى بیت و بیزانیت گه‌ر بیه‌وێت ئامانجه‌كانى بێنه‌دى ، سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر نابێت ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر‌و هاوكارى له‌گه‌ڵیان نه‌بێت .

5- نوێكارى و داهێنان :_
دووشتى پێكه‌وه‌گرێدراوه‌كه پێویستى سه‌ره‌كى هه‌موو كه‌سێكه پێویسته هه‌وڵى زۆرى بۆبدرێت تا له‌رِۆتین رِزگارى بێت چونكه رِۆتیناتى رِۆژانه توانا‌و لێهاتنى مرۆڤ ده‌مژىَ و حماسه‌تى مرۆڤ ناهێڵێت . بۆیه‌ده‌بێت مرۆڤ له‌خه‌مى نوێكردنه‌وه‌ى رِۆژه‌كانیدا بێت ، نوێكردنه‌وه‌له‌رِوی رِۆحى وده‌رونى وعه‌قلی (ژیرى ) هه‌روه‌ها جه‌سته‌یى ،پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت (من استوى یوماه‌فهو مغبون )
ده‌بینین ئه‌وانه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن له‌میانه‌ى چه‌ند ( هۆكارو هه‌نگاوێكه‌وه‌سورن له‌سه‌رگه‌شه‌دان و پێشكه‌وتنى په‌یامه‌كه‌یان بۆهێنانه‌دى ئامانجیان ،ئه‌وه‌ى گۆرِانكارى نه‌كات به‌رهه‌میشی نابێت ....خوداى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت (ڕن الله‌لایغیر مابقوم حتى یغیروا مابانفسهم ) .
كه‌واته‌گه‌ر ده‌ته‌وێت گۆرانێكى راسته‌قینه له‌ژیانتدا روبدات یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌ئه‌نجامى بده‌یت ئه‌وه‌یه: پێویسته ئاستى خۆت به‌رز بكه‌یته‌وه پێوه‌ره‌كانت زیاتر بكه‌یت ،بۆ نمونه له‌روی ته‌ندروستیه‌وه،به‌وه واز مه‌هینه‌كه بلێی نه‌خۆشیه‌كم هه‌یه‌و چاك ده‌بم،به‌ڵكو ده‌بێت وا هه‌وڵ بده‌یت بۆی كه‌هه‌میشه خه‌ون به‌جه‌سته‌یه‌كی ته‌واو ته‌ندروسته‌وه‌ببینیت هه‌وڵیش بۆ چاره‌سه‌ری هه‌رناساغیه‌ك كه‌هه‌ته‌بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانت باشتر‌و جه‌سته‌یه‌كی دروست و رێكت هه‌بێت
له‌ئاست وپله‌ی رۆحیدا..به‌وه‌رازی مه‌به‌كه‌ته‌نها نوێژێكی ساده‌ئه‌نجام بده‌یت،هه‌وڵی به‌رز كردنه‌وه‌ی لایه‌نی رۆحیت بده‌به‌شیوه‌یه‌ك رۆژ به‌رۆژ له‌خودای خۆت نزیك ببیته‌وه، یاخود له‌روی خیزانیه‌وه‌ته‌نها به‌وه‌رازی مه‌به‌بلێی ژیانم به‌م شێوه‌یه‌وه‌گونجاوه،به‌ڵكو بگه‌رێ به‌دوای خۆشبه‌ختی زیاتر‌و چاوه‌روانی پله‌ی به‌رز بكه‌بۆ پاشه‌رۆژی خۆتان‌و منداڵه‌كانت،وهه‌رله‌سه‌ره‌تای پێكهینانی ژیانی خیزانیه‌وه‌پلانی بۆ دارِێژه.
به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رونی،لایه‌نی رۆحی مرۆڤـ به‌هێزترین لایه‌نه‌له‌ژیاندا،گه‌ر گۆران له‌بواره‌كانی (كۆمه‌لاَیه‌تی،ته‌ندروستی ،ده‌رونی،پیشه‌یی وژیری)ئه‌وا ژیان ئاسان ده‌روات مرۆڤـ چه‌قبه‌ستوو نابێت له‌ژیاندا
یه‌كه‌م شتێكیش كه‌پێویسته‌بۆسه‌ركه‌وتنى هه‌رتاكێك ئه‌وه‌یه‌كه‌گۆرِان له‌ده‌رونیدا دروست بكات ئه‌ویش به‌نوسین و به‌راوردكردنى ئه‌و داخوازیانه‌ى كه‌ده‌رون داواى ده‌كات و مه‌یل به‌لایدا ده‌چىَ ، هه‌ڵسه‌نگاندنى چاكه‌و خراپه‌كانى خود یاخود ده‌وروبه‌ر ، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌كه‌رِوویداوه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانى گیرۆده‌بونه‌پێوه‌ى ،دووباره‌نه‌بێته‌وه‌و ببێته‌وانه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌ى .
گرفتێكى گه‌وره‌یه‌كه‌هه‌ندىَ كه‌سی وا هه‌یه‌نایه‌وىَ بگۆرِىَ و هه‌میشه‌له‌یه‌ك قاڵبدا ژیان ده‌گوزه‌رێنىَ ، وه‌واش ده‌زانىَ كه‌كه‌سێكى فریشته‌ییه‌و پێویست نیه‌ژیانى بگۆرێت و زۆر جاریش شكسته‌كانى خۆى ئه‌خاته‌ئۆباڵى كه‌سانى دى و ، بیر له‌هه‌نگاوێك ناكاته‌وه‌به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنى به‌رێت .
ئه‌مه‌یان هه‌ڵه‌یه‌كه‌و زیاتر له‌ئه‌نجامى له‌خۆ رازى بونه‌وه‌دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ وه‌ك مرۆڤ ته‌ماشاى خۆى بكات ئه‌وا ده‌زانێت هه‌رچۆن كارى باش ئه‌نجام ده‌دات شایه‌نى هه‌ڵه‌و كه‌مته‌رخه‌میشه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر وا بوو سود له‌هه‌ڵه‌كانى ده‌بینىَ و بره‌و به‌چاكه‌كانیشى ده‌دات.
رِاستگۆیى له‌گه‌ڵ خود ، واته‌خۆت چۆنى هه‌روا به‌و لاسایى كه‌سانى دى مه‌كه‌ره‌وه، به‌دواى خۆتدا بگه‌رِىَ و خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى خۆت بكه‌یت ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌خۆتی.
له‌كۆتایدا چه‌ند شتێكى گرنگ هه‌یه‌بۆئه‌م باسه‌پێویسته‌هه‌مومان بیزانین .
1-شتێك نیه‌له‌م دونیایه‌دا ناوى فه‌شه‌ل هێنان (شكست ) بێت به‌واتا گشتى یه‌كه‌ى ،به‌ڵكو هه‌موو ئه‌نجامیك به‌رهه‌مى تاقى كردنه‌وه‌یه‌كه‌له‌ژیان دا كه‌دێته‌ده‌ستمان .
2-به‌له‌ئه‌ستۆگرتنى به‌رپرسیارێتـى رِووداوه‌كانى رِۆژانه‌و رِازیبون پێى ، له‌گرنگترین ئه‌و پێوه‌رانه‌یه‌كه‌ئاماژه‌یه‌بۆتواناو لێهاتنه‌كانى مرۆڤ و ئاستى پێگه‌یشتنى .
3- بۆ سود وه‌رگرتن له‌رِووداوه‌كانى ده‌وروبه‌ر وگوزه‌ركردنیان مه‌رج نیه‌وورده‌كارى و زانیارى ته‌واو له‌باره‌یانه‌وه‌بزانێت .
4- رِێزگرتن له‌كه‌سانى تر‌و پاراستنى هه‌ست و نه‌ستى به‌رامبه‌ر و رِێزگرتن له‌بۆچونیان ده‌رگا والاَ ده‌كات بۆسه‌ركه‌وتن .
ِ هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌رده‌وام نابێت به‌بى َهه‌وڵ و تێكۆشان ، سه‌ركه‌وتوان باشتر وئازاتر نین ، به‌هێزترین كه‌سیش نین له‌وانى تر ، به‌ڵكو هه‌وڵ و لێبران و به‌رده‌وام بونیان جیاى كردونه‌ته‌وه،
ژنه‌رِووسى به‌ناوبانگ (آنا بالرین) ده‌ڵىَ (چاودێرى ئامانجه‌كان بن به‌بى َوه‌ستان یان خاوبونه‌وه، ئا ئه‌وه‌نهێنى سه‌ركه‌وتنه‌بۆتان).

سه رجاوه:كورديو
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن جاوجوانR (2010-06-22 20:42:20)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastt xosh gyana mandw nabyt
eshalla hamw baraw sarkawtn hangaw anyn


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زؤر سوباس كجه مروارى كيان ده ستى تؤش خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه