❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیرەمێرد؛ لەدایکبوون، ژیان، داھێنان ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-25 09:34:15

چالاک
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-17
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 143
WindowsFirefox

پیرەمێرد؛ لەدایکبوون، ژیان، داھێنان ‌

پیرەمێرد؛ لەدایکبوون، ژیان، داھێنان



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c6e2952df6.png

لەدایکبوونی و سەرەتای ژیانی
پیرەمێرد، ناوی (تۆفیق مەحمود ھەمزە)یە، ئەم شاعیر و رۆژنامەنووسە مەزنە، لە ساڵی ١٨٦٧ی زاینی بەرامبەر بە ١٢٨٨ی کۆچی، لەشاری سلێمانی چاوی بەدنیا ھەڵھێناوە(١)، لەو ڕۆژەدا ماڵی مەحمود ئاغای ھەمزاغای مەسرەف، خۆشی و بەشارەتێکی زۆری تێکەوت، گۆزەبانە دەبەخشرایەوە، مزگێنی ئەدراو زەردەخەنە لەسەر لێوی ئەو پیاوماقوڵانە دەنەخشا، کە پیرۆزباییان لە مەحمود ئاغا دەکرد، چونکە خوا کوڕێکی دابوویە، لەبەرئەوەی باوکی مەحمود ئاغا، واتا ھەمزاغای مەسرەف، سەرۆک وەزیران و لێپرسراوی کاروباری دارایی ئەحمەد پاشای دوامیری بابانییەکان بوو، لەبەرئەوە لەڕۆژی سیازدەیدا مەولودنامەیان خوێندو خواردن بۆ ھەژاران نێردراو بەرگ بۆ منداڵانی بێباوک کڕدراو مەلاش بانگی بەگوێی ئەم ساوایەدا داو ناونرا، (تۆفیق)(٢).
پیرەمێرد لەبارەی ژیانی منداڵی خۆیەوە لە ژیاننامەکەیدا دەڵێت: (کاتآ ھاتمە ئەم کۆنە جیھانەوە، دەوری منداڵی لای ھەموو ڕۆڵەیەک خۆشە، چونکە غەمی گوزەران نازانێت، بەو سەودایی منداڵییەوە خۆشم ڕابوارد)(٣)، پیرەمێرد بەم نازو نیعمەتەوەو بە چاودێریی و خۆشەویستیەوە پەروەردەکرا، تا تەمەنی گەیشتە حەوت ساڵان، ئەوسا ئیتر بردیانە (حوجرەی)ی مەلا حسێنە گۆچە، ھەتا خوێندنی تەواو کرد لەوێ مایەوە، ئینجا سمایلنامەو چەند کتێبێکی تری وردیلەی خوێند.
رۆژێک (تۆفیق)ی تەمەن ھەشت نۆ ساڵان، لەگەڵا مامۆستاکەیدا لەسەر شیعرێکی (حافز)ی شیرازیی تێکدەچن، چونکە پیرەمێرد خۆی بەخاوەن ماف دەزانێ، نایەوێت لەقسەی خۆی پاشگەز ببێتەوەو داوای لێبوردن لەمامۆستاکەی بکات، ناچار حەسەن ئەفەندی مامی لەو حوجرەیە گواستییەوەو بردی بۆ حوجرەی مەلا سەعیدی زڵزڵەیی(٤)، کە ئەیباتە ئەوآ، حەسەن ئەفەندیی ئەڵێ:  (تۆفیق ئومێد ئەکەم دەم و نەفەسی ئەم زاتە پاکە بتکا بەشاعیرێکی وەکو من) بەمەدا دەردەکەوێت کە حەسەن ئەفەندی مامیشی ھەر شاعیر بووە، ھەرچەندە بەداخەوە کە ئێمە ھەتا ئێستا ھیچ شیعرێکی ئەومان دەست نەکەوتوە(٥). لەم حوجرەیەدا سەرەتایی بەھرەی شیعر وتنی تێدا دەرکەوت، خوویدایە خوێندنەوەی ئەدەبیات و شیعرو سەرگوزشتەی ئەدیبان و شاعیران، لەسەر دابونەریتی کوردەواریی و بەپێی ئەوەی کە لەبنەماڵەیەکی عەشایەردا چاوی ھەڵھێنابوو، ئارەزووی سوارچاکی و تفەنگچێتی پەیداکرد، شۆرەتی سوارچاکیی پیرەمێرد بەناوبانگ بوو، وەک مامۆستا سەجادی دەیگێڕێتەوە، لەشاخی ھەڕووتە، کە پیادە بەئاستەم پێیدا سەردەکەوێت، ئەم بەتاو لەسەردا ئەسپی ھێناوەتە خوارەوە، بەسەر پردی قەشان و تەپادا بەغار پەڕیوەتەوە.
لەدوای ئەوەی کە ئیتر بەرەبەرە لەخوێندنەکەشی پێشکەوت، واپێویستبوو لەسەر فەقێیەتی دەوام بکات(٦).
لەسەرەتاوە لەمزگەوتەکەی باپیری کە ئێستاش ماوە (مزگەوتی ھەمزاغا)، کە نزیک ماڵی خۆیان بووە و لەنزیک باخێک بووە پێیان وتووە باخی پوورەبەگی، کە لەگەڕەکی گۆیژەیەو چاپخانەکەی پیرەمێرد لەنزیک ئەو مزگەوتەیە(٧)، لای مەلا مەحموود دەرسی عەرەبی دەخوێنێت، لە خوێندنی عەرەبیدا دەچێتە پێشەوەو دەست ئەکا بەخوێندنی (سوتی)، بەدوای خوێندندا وەک ھەر فەقێیەکی ئەو سەردەمە لەشارو و جێگەی خۆی دووردەکەوێتەوە، بەپێی ئەو عادەتەی، کە لەکام مزگەوتدا مامۆستای چاک بووبآ فەقێکان ڕوویان تێکردووە، وەکو چۆن مامۆستایانی ئێستا ھەریەکەی لەبوارێکدا شارەزایی پەیدادەکەن و وانە دەڵێنەوە، مامۆستایانی ئەوساش ھەر مەلایەی لەبوارێکی تایبەتدا  شارەزایی پەیدا دەکرد، پیرەمێردیش ھەروەکو حاجی قادری کۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر، مزگەوتاو مزگەوت و شاربەشار گەڕاوە و لە ھەرشوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە(٨)، دەگاتە مزگەوتەکانی شاری (بانە) لەکوردستانی ئێران و ماوەیەک لەوآ ماوەتەوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی(٩). بەڵام پێش ئەوەی تەواوی بکات، دەستی لەخوێندن ھەڵگرت و ڕوویکردە ژیانی ڕۆژانەی ئەم دنیایە(١٠). لەو سەردەمەشدا ھەرکەسێک خوێندنی مەلایەتی تەواو بکردایە و مەلایەتی بکردایە، ئەوە دەبوو بەمەلا، بەڵام گەر وازی لێبھێنایە پێیان دەوت (میرزا)، بەو پێیەی پیرەمێردیش وازی لەخوێندنەکەی ھێنا، بوو بە میرزا.
لە ئەیلولی ساڵی ١٨٨٢ی زاینیدا، واتە لەتەمەنی (١٥)ساڵیدا، دەبێت بەکاتبی نفوسی سلێمانی، زۆری پێناچێت دەکرێت بەکاتبی (زەبت) لە دادگای سلێمانی، لە حوزەیرانی ساڵی ١٨٨٣دا بووە بەفەرمانبەری زەوی و زار و موڵکی میری لە ھەڵەبجە، نزیکەی سێ ساڵا لەوآ مایەوە، بە پێی نووسینەکانی پیرەمێرد بێت کە لە (ژیان) و (ژین) دا بڵاویکرددوونەتەوە، وادەردەکەوێت کە ئەو سەردەمە عەشقی شیعر لەدەروونیدابووە، خولیای شیعر کۆکردنەوە کەوتۆتە سەری، تا ئەو دەمە ھەر خەریکی لەبەرکردنی شیعری (نالی) بووە، بەڵام کە چۆتە ئەو ناوچەیە، شەیدای (مەولەوی) و (بێسارانی)یش بووە، بەھەموو دەشتی شارەزوردا گەڕاوە، کەشکۆڵی ڕەنگینی بۆخۆی پێکەوە ناوەو ھەرچی شیعرێکی دەسکەوتبێت یان بینیبێت یان بیستبێ، لە کەشکۆڵەکەیدا نووسیویەتیەوە، پاشان بوو بە سەرنووسەر (باشکاتب) لە دادگای چوارتا، لەتشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٩٥دا گوازرایەوە بۆ (کەربەلا) بەوەزیفەی مودەعی یاریدەدەریی گشتی، بەڵام بڕیاریدا کە نەچێت بۆ ئەو وەزیفەیەو بەیەکجاریی دەست لە فەرمانبەریی دەوڵەت ھەڵگرێت(١١)، شێخ موستەفای نەقیب دڵخۆشی دایەوەو کردیی بە نووسەری تایبەتی خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکانی، ژیانێکی باش و لەباری بۆ خوڵقاندووە(١٢).

ژیانی لە تورکیا
لەبەرئەوەی (تۆفیق) لاوێکی زرنگ و زیرەک و بەڕەوشت بوو و خوێندەوارییەکەشی بەپێی ئەو سەردەمە باشبوو، لەتەک بنەماڵەی شێخانی سلێمانیدا پەیوەندییەکی پتەوی پەیداکرد، تاوایلێھات متمانەی زۆر شتیان پێکرد، خۆشیاندەویست، جێی بڕوایان بوو، بۆیە کاتێک لەساڵی ١٨٩٨ شێخ سەعیدی حەفید (باوکی شێخ مەحموودی نەمر) لەسەر بانگێشتی سوڵتان عبدولحەمید بانگکرا بۆ ئەستەمبوڵا، شێخ سەعیدو شێخ مستەفای نەقیب ڕوویان لە تۆفیقی مەحموود ئاغا نا کە لەگەڵیان بچێت بۆ تورکیا، ئەمیش بەپێی ئەو نزیکی و پەیوەندییەی لەگەڵیاندا ھەیبوو، دەستی نەنا بەڕووی داواکەیانەوە، بەمجۆرە شێخ سەعید جگە لە شێخ مستەفای نەقیب، چەند کەسێکی ھەڵبژارد لەگەڵیاندابن، یەکێکیان تۆفیقی مەحموود ئاغای ھەمزاغای مەسرەف بوو.
ئەودەمە تۆفیق خاوەن ژن و ماڵا بوو، بەڵام دیسان ماوەی ئەوەی نەدا کە ژن و منداڵا ببنە کۆسپ لەڕێگەی ئەم سەفەرەدا، ئەودەمە تۆفیق غەزالەخانی کچی عەبدوڵڵا فەندیی عەزیز ئاغای بابەکر ئاغای مەلا وەیسی ھاوسەری بوو، دوو کچیشی لێی بوو بوو (ڕەحمە)و (ئامینە)، ئەودەمە تۆفیق ماڵئاوایی لە دۆست و ھاوڕێیانی و لە (غەزالە)خانی خێزانی کرد، کە دەستی بەسەرو قژی کچە بچکۆلەکانیدا دەھێنا، ھەرگیز بیری نەدەکردەوە، کە ئەم سەفەرەی ئەوەندە درێژخایەن دەبآ، موستەفا سائیب لە دەستنووسَیکیدا دەڵێ: (تاریخی ڕۆشتنی خاڵم ھەرگیز لەبیر ناچێت، چونکە لەکاتی سەفەریا لەسەر دیواری ماڵەوە نووسرابوو، ئیتر لەمنداڵییەوە ھەر لەبیرم مابوو)(١٣).
تۆفیق لەخزمەت شێخ سەعید و شێخ مستەفای نەقیب و شێخ مەحموودو دەستەو دایەرەیانا گەیشتە ئەستەمبوڵا، لەوێش بوونە میوانی بارەگای سوڵتان(١٤)،  لەپاش ساڵێک لەگەل شێخ سەعید و شێخ مستەفاو گەلێ رۆشنبیر و پیاوانی بەناوبانگی سەفەرەکەیاندا دەچن بۆ (حەج)، تۆفیق دەبێت بەحاجی تۆفیق، کاتێک لەحەج دەبن وەفایی شاعیر و سەید ئەحمەدی خانەقای کەرکوک، دەبنە ھاوڕێی حاجی تۆفیق(١٥). پیرەمێرد لەمبارەیەوە دەڵێت: (وەفایی کە لەپێشدا موفتی شیعرە جوانەکانی بووم، واڕێکەوت لە ماڵی خوایشا ھاوناڵەو ئەفغانی بووم، لەپاش حەج لەڕێگەی حیجازدا مردو سەید ئەحمەدی خانەقا لەسەری بەند بوو، تاناشتنی رەفیقی گریانی بووم). لەپاش ئەوە سەید ئەحمەد ڕووەو عیراق دێت و حاجی تۆفیقیش دەچێتەوە بۆ تورکیا(١٦). بەمشێوەیە تۆفیقی مەحموود ئاغا، لەتەمەنی ٣٢ساڵیداو لە ھەڕەتی لاویدا، بوو بەحاجی تۆفیق. بەھۆی زیرەکی و ھۆشیاریی خۆیەوە، حاجی تۆفیق زوو دەچووە دڵەوە، ئەمەیان لەلایەک، لەلایەکی تریشەوە لەنووسین و داڕشتنی فارسیدا دەستێکی باڵای ھەبوو، لەبەرئەوە عزەت پاشای نووسەری دەرباری شەھریاری لەئەستەمبوڵا، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو نامەیەی کە ناسرەدینی شای ئێران بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی ناردبوو، داوا لە حاجی تۆفیق دەکات بەفارسیی وەڵامی سوڵتان بۆ شای ئێران بنووسێتەوە، وەڵامەکە ھێندە جوان دەبێت سەرنجی کاربەدەستانی دەرباری سوڵتان ڕادەکێشێت، بۆ پاداشتی ئەمە، لە ١٤ئەیلولی ١٨٩٩ ئیرادەی سوڵتانی بۆ دەردەچێ. دەبێتە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵادا لە ئەستەمبوڵا، ھەروەھا پلەی بەگێتیشی دەدرێتآ، ئەمجا ئیتر بەناوی حاجی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغای ھەمزاغای مەسرەفەوە، لە دیوانی سوڵتانی و لەڕەسمیاتدا ناودەبرا (١٧).
ھەر لەو ماوەیەدا بەھۆی عزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵا، لە کۆلێجی یاسا (کلیە الحقوق) وەردەگیرێت و بڕوانامەی حقوق وەردەگرێت (١٨).
لەم ماوەیەشدا پیرەمێرد وەک پیاوێکی خاوەن رەوشت و داوێن پاک نایەوێت بەھیچ جۆرێک ناوی گەرد بگرآ، ویستی ژیانی رەبەنایەتی بەجێبێلێت و ماڵۆچکەیەک بۆخۆی پێکەوە بنآ، لەئەنجامدا ئافرەتێکی لەبنەماڵەیەکی ناسراوی ئەردینەییە خواست کە ناوی سامییە خانم بوو، بوو بە ھاوسەری ژیانی، لە ١٧/٤/١٩٠٤ دا حاجی تۆفیق و سامییە خانم کوڕێکیان بوو ناویان نا (نەژاد)، دوای سآ ساڵا، لە ١/٥/١٩٠٧ کوڕێکی تریشیان بوو ناویی ویداد بوو (١٩).
لە تەموزی ١٩٠٥دا، بانگی مەشروتیەت دراو مەجالیسیان تێکچوو، ھەر بۆیە حاجی تۆفیق ھەتا ساڵی ١٩٠٨ لەئەستەمبوڵ بەکاری محامیەتی و گۆڤارو ڕۆژنامەوە خەریک بووە (٢٠). لە ساڵی ١٩٠٧ (کۆمەڵەی کورد) بە نھێنی پێکھات بەسەرۆکایەتی (شێخ عەبدوڵقادری کوڕی شێخ عەبدوڵڵای شەمزینی) کە پیرەمێرد یەکێکبووە لە دامەزرێنەکانی ئەم کۆمەڵەیە. پاشان لەساڵی ١٩٠٨دا کە حیزبی (اتحات و ترقی) کەمالیستییەکان سوڵتان عبدولحەمیدیان لابرد، ئەو کۆمەڵەیە بەئاشکرا خۆی ناساندو پیرەمێردیش یەکێکبوو لە ئەندامەکانی(٢١).
پاشان لە ٥/٩/١٩٠٩دا کە فەرمانی بۆ دەرچوو کرا بەقائیمقامی (جۆلەمێرگ) و پاشان لە ٤/٤/١٩١٢دا، کرا بە قائیمقامی (قەرەمورسڵا). پاش سآ ساڵ و لە ١/٢/١٩١٥دا، کرا بە قائیمقامی (بالاوە)، ساڵ و نیوێکیش لەوآ مایەوەو لە ٢٨/٩/١٩١٦دا، کرا بە قائیمقامی (بیت الشابب) دوای پێنج مانگ و نیو لە ١٨/٣/١٩١٧دا، بوو بە قائیمقامی (گومش کوی)(٢٢).  لەھەمان ساڵدا و لەھەمان پلەدا چۆتە (اگە پازاری، ھگبلی ئوگە)کە دوورگەیەکی خۆش و ناوداری تورکیایەو ھاوینە ھەوارە(٢٣). وادەردەکەوێت کە پیرەمێرد ئەوێی زۆر پێخۆشبووەو گەلێ یادەوەری خۆشی لەگەڵا ئەم شوێنەدا ھەیە، لە ژمارە ٩٦٧ی ٢/٦/١٩٤٩ی رۆژنامەی (ژین)دا، لەگەشتنامەی ژیانیا دەیگێڕێتەوە: (لە (اگە) دراوسێی رەجائیزادە ئەکرەم بەگ و عوششاقیزادە خالید زیائو حسێن رەحمی بووم، رەزا تۆفیقیشیان پێناساندم، کەوتمە بەھەشتی سەروەتی فنونەوە، کە ئێواران لەئەستەمبوڵەوە بە پاپۆڕ گەڕامەوە بۆ لانەی سەعادەتی خۆم کە لەئەگە بوو، سەروەتی فنونم لە کۆگرتەی ئەو پاپۆری سەر دەریای مەڕمەڕەدا ئەخوێندەوە، تەئسیری ئەو شیعرو ئەدەبیاتە لەسندیباتی بەحریی زیاتر ئەیخستمە دەریای خولیاوە، کە لەگرامافۆندا گوێم لە نەغمەی بەستەکەی خۆم ئەگرت کە بۆ (مھر النساء)م وتبوو، رۆحم ئەچووەوە سەر تەختی سلێمانی، وامئەزانی فریشتەی ئاسمان و پەریی سەر کێوی قاف گوآ لەدەنگی شیعری من دەگرن. ھەندێجار شەوی مانگەشەو کە ئەچوومە کەنار دەریاو تریفەی مانگ ئەیدا لەو ئاوەو جریوەی نازو غەمزەی ئەو کچە رۆمە دڵبەرانە ئەفسوونی ئەم ئەفسوونگەرانەم ئەبیست، لەھیچەوە ئەکەوتمە خولیای شیعرەوە، بولبول بۆیە بە دەوریا ئەسوڕێتەوە شیعری منی بەسەرا بخوێننەوە).
ئینجا لە ١٧/٤/١٩١٨دا، کرا بە موتەسەڕیفی (ئەماسییە)، کە ئەمە دوا وەزیفەی بوو لە تورکیا(٢٤)، لەوکاتەدا خزمەکانی لەسلێمانییەوە دەستدەکەن بەنامەنووسین بۆی، بەتایبەتی موستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆ ناردووەو داوای گەڕانەوەیان لێکردووە کە بێتەوە بۆ کوردستان(٢٥).
پیرەمێرد ماوەی ٢٥ساڵا لە تورکیادا دەمێنێتەوە، دەشآ پرسیارێک بەرەو ڕوومان بکرێت کە ئاخۆ بۆچی حاجی تۆفیق ئەمەندە ساڵە لە غەریبی مایەوە، بۆچی دوای گەڕانەوەی شێخ سەعیدی حەفید لەگەڵیا نەھاتۆتەوە بۆ کوردستان و لەوآ مایەوە؟
لەوەڵامی ئەمجۆرە پرسیارانەدا وتراوە(٢٦):
١-ئەم ئەدیبە مەزنە لەبەرئەوەی لە قوتابخانەی ڕەسمیدا نەیخوێندووەو لە حوجرەو مزگەوتەکانیشدا وەک لەمەوبەر زانیمان لە (سویتی)دا وازیھێنابوو، لەبەرئەوە کە گەیشتە ئەو وڵاتە، بۆی دەرکەوت کە ئەم لەچاو ئەدیبی ئەوێدا نیوە خوێندەوارە، بۆیە پڕبەدڵا ئارەزووی لەوەبووە کە ھەلێکی بۆ بڕەخسێ و بتوانآ بخوێنێ و ئاسۆی بیری فراوان بکات. ئەوەبوو ئاواتەکەی ھێنایەدی، بەوەی توانی (حقوق) تەواو بکات و ببێتە پارێزەری ڕەسمی خاوەن بڕوانامەی باوەڕپێکراو، خۆی لەم رووەوە لە وەسێتنامەکەیدا دەڵێ: (بە نیوە خوێندەواری لەسلێمانی دەرچووم و خوێندنێکی بەرزم ھێنایەوە) ھەروەھا دان بەوەدا دەنێت کە زۆربەی رووناکبیرانمان سەرچاوەی رووناکبیرییان تورکیا بووە، کە وەک وتمان: ئەودەمە مەڵبەندی ڕووناکبیریی بووەو کەڵچەری ڕۆژئاوا یەکەمجار گەیشتۆتە ئەوآ، ئەمجا بەوڵاتانی تردا پەخشیداوەتەوە، حەوت ساڵا بەرلەوەی ئەم جیھانە بەجێبێلێ وتویەتی: (ئێمە زۆرمان لەئێوەوە پێگەیشتووە).
ئەمانە سەلماندنی ئەوەن کە مەبەستی بووە ببێتە خوێندەوارێکی چاک و شارەزای ھەمووجۆرە زانستێک بێ، دیارە ئەمانەش لەودەمەدا بۆکوردێکی وەک ئەو ھەر لەوآ دەسگیر دەبوون.
٢-جگە لەخوێندن وەک شاعیرێکی ھەست ناسک، ئارەزووی لە تێکەڵبوونی رووناکبیران بوو، جا کە لەئەستەمبوڵا جێگیر بوو، ھەستی بەوەکرد شەپۆلی تازەگەری و نوێخوازی لەبەرھەمە ڕەنگینەکانی ئەدیبانی سەردەمی بوژانەوەدا ڕەنگی داوەتەوەو تازەترین ئەدەبی ئەوروپایی لەوآ دەکرێت بەتورکی و لەبەردەست خوێنەراندایە، ھەتا ڕووناکبیرە عەرەبەکانیش روویانکردە ئەوآ، بەگشتی سەرچاوەی خوێندنەوەیان لەوێوە پێدەگەیشت، جا کە حاجی تۆفیقی خۆمان ئەم رووناکبیری و بوژانەوەو رووناکبیرییەی ھەستپێکرد، زۆر پێی شادومان بوو، بەتایبەتی کە بووە گوڵی کۆڕو ئەنجومەنی ئەو ئەدیبە کوردیانەی کە لەوآ بوون، سەڕەرای ئەدیبە تورکەکانیش.
٣-پیرەکوردی ئەستەمبوڵا، جگە لە ھەوڵدانی بۆ خۆ ڕووناکبیرکردن و تەواوکردنی خوێندنی زانستگە، ھۆیەکی گشتگیریش ھەبوو کە وای لێبکات بمێنێتەوە، ئەویش ئەو سەرگەرمی و تێکۆشانەی بوو لەتەک ھاوڕێیانی خەباتیا بۆ ڕزگارکردنی کوردستان.
لەم سێ خاڵەدا بۆمان دەردەکەوێ کە چ ھۆیەکی گرنگ ھەبوون بۆ مانەوەی (پیرەمێرد) لەتورکیا. ئەگینا ھەموو کاتێک دڵی ھەر بۆ خاک و نشتیمانەکەی لێیداوەو ھەمیشە خەوی بەکوردستانەوە بینیوە(٢٧).
حاجی تۆفیقێک کە زۆربەی تافی گەنجێتی و ھەرزەکاری لەتورکیادا رابواردووە، لەوێ ژنێکی ھەبوو، دوو منداڵی لێی ھەبوو، پاش ئەم ماوە دوورودرێژە، ئاگری نیشتمانی دایک ھەڵیگرت، سۆزی خۆشەویستی کوردستان و بەسەرھاتەکانی خستییە جموجۆڵا و سەر سەودای گەڕانەوە، وەکو چۆن نالی شاعیر ھەڵبەستە بەرزەکەی لەشامەوە ناردبوو بۆ سالم لە شاری سلێمانی بۆ ئەوەی حاڵ و ئەحواڵی شاری سلێمانی لێبپرسێت و بۆی بنووسێت ئایا ماوەی گەڕانەوەی ھەیە بۆ کوردستان یاخود ئەبآ تادواھەناسەی ھەر ئاوارەو دەربەدەر بێت و لەوڵاتی بێگانەدا بژی، پیرەمێردیش بەوجۆرە دەستیکرد بەنامەنووسین و پرسیارکردن لە حاڵ و ئەحواڵی کوردستان، بەڵام ئەو ڕۆژانەی کە پیرەمێرد دەیویست بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، جیاوازییەکی زۆری ھەبوو لەگەڵا ئەو رۆژانەی نالی ھەڵبەستە بەرزەکەی ناردبوو بۆ سالم، کاتی نالی و سالم ئەو کاتەبوو کە کوردستان لەژێر باڵی دەسەڵاتی ڕەشی عوسمانییەکاندا دەیناڵاند، بەڵام سەردەمی گەڕانەوەی پیرەمێرد، سەرەتای جوڵانەوەی ھێزی نەتەوایەتی بوو، شێخ مەحموود ئاڵای شۆڕشگێری و داواکردنی مافی گەلەکەی ھەڵکردبوو، پیرەمێرد لەپرسینی حاڵ و ئەحواڵی ئەو سەردەمەی کوردستان، ئەم چەند دێڕەی خوارەوەی بۆ یەکێک لەخزمەکانی لەشاری سلێمانی کە موستەفا صائیبی خوشکەزایەتی، ناردووە، ئەڵێ(٢٨):
لەئەستەمبوڵەوە ھەڵسام، لەخەودابووم ھەتا ئێرە/ لەسەیری (فی المنام)دابووم کە چاوم کردەوە لێرە/ حەیاتێکی ترم دی، خزم و خوشَیان دەوریان دابووم/ لەسەر نوآ ھاتمەوە دنیا بەروح وەک تولفی ساوابووم/ ئەمە دوو ڕۆژە جەژنی رۆحمە، دەنگی وەتەن دەبیەم/ خودا دیداری ئێوەشم نسیبکا زۆر ئەبینآ پێم/ ھەواڵی ئێوە چۆنە؟ بێمەوە؟ یائێوە دێنەلام/ نسیب ئەزانآ، چەند ڕۆژێکی تر مەعلوم ئەبآ ئەنجام.
پیاوێکی ناودارو ناسراو لەناو کۆمەڵی ڕووناکبیرانا، خاوەنی پلەو پایەی باڵا، لەشوێنێکی خۆشی دڵگیری وەک (اگە پازاری)دا، لەناو کۆشکء تەلاری قەشەنگدا ژیان بەسەر ببات، کەچی بەجۆرێک مەیلی لای نیشتمانەکەی بێ، خەو بەشەوانی گوندی (گورگەدەر)ەوە ببینآ کە بەمنداڵی لەتەک خزمء کەسوکاریا بەھاوینان ئەچوونە ئەو گوندە بچوکەو بەئارەزوی دڵی خۆیان بەناو ڕەزوو باخەکاندا تەراتێنیان کردووەو شەوان منداڵان چاوشارکێ و ھەڵبەزو دابەزیان کردووە، ئەوەتا خۆی لە ژمارە ٨٩٤ی رۆژنامەی (ژین)ی بەرواری ٢١/١١/١٩٤٧دا وتویەتی: (لەئەستەمبوڵا بەڕوتبەو نیشان و ئەعزاییەتی مەجلیسی عالیەوە لە (اگە) کە مەڵبەندی پرنسینسەکانی کۆنی رۆم بوو، لەقەسرێکی مومتازدا، دائەنیشتم. کە شەو ئەنوستم، لەخەوما لە (گورگەدەر) لەباخەکەی شێخ ئەحمەدی بازلیخا ھەنارم ئەدزی)(٢٩).
پیرەمێرد ئەو ساڵانەی دوایی لەتورکیا زۆر بە ناخۆشی بردییە سەر، ئازاردان و راوەدوونان و گرتن و خۆشاردنەوە لەلایەکء حاڵی کوردانیش بەدەست کەمالیەکانەوە لەولاوە بووەستآ، مامەڵەیان لەتەک کورددا بەکوتەک و ئاسن بوو، بەندیخانەکان گەروویان بۆ تێکۆشەرەکان کردبوویەوە، پەتی قەنارەی خوێنڕێژان چاوەڕوانی تاساندنی رۆڵە دێرینەکانیان دەکرد، باری ژیانی کوردەکانی عیراق کە لەوآ بوون بەتەواویی ئاڵۆزا، ئەوانەیان کە لەگرتن و رەھەندەکانی وڵات ڕزگاریانبوو بوو، حاڵیان پەرێشان بوو، ئەم نامەیەی ئەمین زەکی بەگ کە لە ١١/٧/١٩٢٢بۆ موستەفا پاشای یاموڵکی ناردبوو بۆ سلێمانی، ئەو ژیانە تاڵەی کوردانی ئەوێمان بۆ ڕوون دەکاتەوە: (مەعلومی ئێوەیە کە قسمی کوللی زابتەکان و حەڵەب و ئەملاوئەولا فڕێدران، بەعزێکیان تەلەفبون و قسمێکیان ئەسیر مانەوەو قسمێکی زۆر کەمیان بەساغی نەجاتیان بوو، ئێستە ئەوانەی کە ئەجەلیان نەھاتبوو، وە کە نەمردبوون، لەئێرەو لە ئەستەمبوڵدا غەریب و بێکەس، موحتاج و پەرێشان مانەوە، لێرە نەکەس رەحم بەحاڵیان دەکاو نەئێوە لەوآ فکری ئەمانە دەکەنەوە)(٣٠). بەمجۆرە ئەوان لەوآ ئارەزووی گەڕانەوەیان بوو، لێرەشەوە خەڵکی بەپەرۆشەبوون کە ھەرچۆنێک بێت دەنگیان بیانگاتآ و چی لەتوانایاندا بێ پارەیان بۆ بنێرن تاپێی بگەڕێنەوە، مستەفا پاشای یاموڵکی، لەئەنجامی ئەو نامەیەی ئەمین زەکی بەگدا کەوتە خۆی بۆ گردکردنەوەی باربوو تابتوانێت ئاوارەکانی پێبھێنێتەوە، مستەفا صائیب ئەڵێ: (مستەفا پاشا ھیممەتێکی باشی کردو توانی پارەیان بۆ کۆبکاتەوەو بۆیان بنێرێ). ھەروەھا زانای مەزن مامۆستا شێخ موحەمەدی خاڵا فەرمویەتی: (من ئاگادارم کە کاتی خۆی مستەفا پاشای یاموڵکی، پارەیەکی بۆ گردکردنەوەو بەروپییەی عوسمانی بۆی ناردن)(٣١).
پیرەمێرد ژنەکەی و دوو منداڵەکەی بەجێدەھێلێت و ئەگەڕێتەوە بۆ کوردستان(٣٢). خزمانی حاجی تۆفیقیش دەکەونە سۆراخکردنی، بەتایبەتی موستەفا صائیبی خوشکەزای، لەبەرئەوەی خۆی یەکێک لەرووناکبیرانی ئەو سەردەمەبووە، پەیوەندیی لەتەک رۆژنامەو گۆڤارەکانی ئەستەمبوڵا ھەبووە، لەو رێگەیەوە توانیویەتی ناونیشانی خاڵە حاجی تۆفیقی دەستبکەوآ، لەدەستنووسەکەی خۆیدا وتویەتی: (لەدوورەوە ئاشنایەتیم لەگەڵا دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەتدا ھەبوو، بەھۆی مەجەلەیەکەوە کە ناوی (ئجتیھاد) بوو موخابەرەمان ھەبوو، لەم ئاخرییەدا داوای ئەدرەسی پیرەمێردم لێکرد، دکتۆر بۆی ناردم، ئەمجا کەوتمە موخابەرە لەگەڵا خاڵما)(٣٣).
لەدواییدا خزمان پارەی بۆ دەنێرن و ئەمجارەش تکای لێدەکەن کە ئیتر غەریبی بەسەو با تووشی دەردەسەری نەبێ و نەبادا گرفتاری زیندان و لەناوچوون بآ، کوڕەکانیشی لەخەم رەخسیوون، لەوتەمەنەدا نین کە ترسی ئەوەیان ھەبآ، بآ خەمخۆر بەجآ ئەمێنن. حاجی تۆفیق لەو رۆژگارەدا لە ژیانێکی نائاساییدا ژیابوو، ھاوڕێیانی کۆمەڵەی (کورد تەعالی) رایانکردبوو، یان لەبەندیخانەدا بوون، ھاوڕێکانی تریشی زۆربەیان گەڕابوونەوە بۆ عێراق، لەئەنجامی ئەم بارودۆخەدا بڕیاری گەڕانەوە دەدات(٣٤).
بەمجۆرە بەڕێگەی حەلەب و شامدا گەڕایەوەو ئێوارەی رۆژی ١٨/١١/١٩٢٤گەیشتە شاری بەغدا(٣٥). پاشئەوەی لە تورکیاوە گەیشتە بەغدا، لە ٣٠کانونی دووەمی ساڵی ١٩٢٥دەگاتەوە سلێمانی(٣٦).

گەڕانەوەی بۆ سلێمانی
پیرەمێرد پاش چەند رۆژێک مانەوەی لە سلێمانی، چووەوە لای غەزالەخانی ژنی لە خانووەکەی خۆیان لە گەڕەکی گۆیژە(٣٧). حاجی تۆفیق چەند ساڵێک لە سلێمانیدا دەمێنێتەوە بەبآ ئەوەی توخنی فەرمانی میریی بکەوێت(٣٨).
حاجی تۆفیق سەفەرێکی بۆ بەغدا کرد، لەوآ زیاتر کەوتە گێژاوی بیرکردنەوەوە، ئایا بچێتەوە بۆ سلێمانی کە ٢٥ساڵە خەونی پێوە دەبینآ، یان لە بەغدا لەتەک ئەو رووناکبیرانەدا بمێنێتەوە کە لەوآ نیشتەجێن، یاخود بڕواتەوە بۆ تورکیا، مەعروف ناوێک کە ?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-25 09:43:42

چالاک
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-17
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 143
WindowsFirefox

Re: پیرەمێرد؛ لەدایکبوون، ژیان، داھێنان ‌

گەڕانەوەی بۆ سلێمانی
پیرەمێرد پاش چەند رۆژێک مانەوەی لە سلێمانی، چووەوە لای غەزالەخانی ژنی لە خانووەکەی خۆیان لە گەڕەکی گۆیژە(٣٧). حاجی تۆفیق چەند ساڵێک لە سلێمانیدا دەمێنێتەوە بەبآ ئەوەی توخنی فەرمانی میریی بکەوێت(٣٨).
حاجی تۆفیق سەفەرێکی بۆ بەغدا کرد، لەوآ زیاتر کەوتە گێژاوی بیرکردنەوەوە، ئایا بچێتەوە بۆ سلێمانی کە ٢٥ساڵە خەونی پێوە دەبینآ، یان لە بەغدا لەتەک ئەو رووناکبیرانەدا بمێنێتەوە کە لەوآ نیشتەجێن، یاخود بڕواتەوە بۆ تورکیا، مەعروف ناوێک کە دەبیستێت لە بەغدایە، بەپەلە ئەچێت بۆ لای، لەئەنجامی چەند دانیشتن و گفتوگۆیەکدا پەشیمانی دەکاتەوە لە رۆشتن و دوای چەند رۆژآ بەیەکجاری دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لە رۆژی ٢٣/٢/١٩٢٦ گەیشتەوە ماڵەوە،  لەم بەینەدا رۆژنامەی (ژیانەوە) وەستابوو، شارەوانی سلێمانی رۆژنامەی (ژیان)ی دەردەکرد، ژیان لە ژمارە (٦)ی ٢٥/٢/١٩٢٦دا لەبارەی ھاتنەوەی حاجی تۆفیقەوە ئەم چەند دێڕەی نوسیبوو: (پێرآ لە موعتەبەراتی وڵات جەنابی حاجی تۆفیق بەگ تەشریفی ھێنایە سلێمانی، عەرزی بەخێرھاتنی دەکەین)(٣٩).
لەپاش ھاتنەوەی لە تورکیا، حاجی تۆفیق نازناوی (پیرەمێرد)ی بۆخۆی ھەڵبژاردووە، کە وشەیەکی فارسی بوو بەواتای (پیری مەرد)، بەڵام دواتر ئەم نازناوەی لە ناو خەڵکیدا ھەر بە پیرەمێرد بڵاوبووەوە، کەسەکانی دەوروبەریشی بە پیرەمێردیان دەوت (خاڵە). زۆر کەس لەھاوڕێ و خزمان تا ھەندێک لە قوتابیان و ئەوانەی لە چاپخانەکەی لەگەڵیا بوون، ھەموو بە پیرەمێردیان ئەوت (خاڵە) بەناوی جەمیل صائیب و جەلال صائیب و براکانییەوە کە ھەموو خوشکەزای پیرەمێرد بوون بانگیان ئەکرد خاڵە و بەو پێیە ھەموو کەسێکی تریش بۆ ڕێزگرتن ھەر بانگیان ئەکرد خاڵە(٤٠). لەساڵی ١٩٢٦دا، رۆژنامەی (ژیان) لەلایەن شارەوانییەوە دامەزرا و (حسێن نازم) بوو بەمدیری ئیدارەو سەرۆکی، پیرەمێرد دەکرێت بەسەرپەرشتیاری رۆژنامەکە(٤١).
لەساڵی ١٩٣٢ دا، حسێن نازم کۆچی دوایی دەکات، ئیتر پیرەمێرد ئەکرێت بە سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئەو رۆژنامەیە(٤٢).
لەژمارە (٣٢١)ەوە پیرەمێرد بوو بە بەڕێوەبەری چاپخانەکەو لێپرسراوی رۆژنامەی (ژیان)، لەناوەڕاستی مانگی ئاوگۆستی ساڵی ١٩٣٤دا، چاپخانەکەی لەشارەوانی ئیجارکردو ئیمتیازی رۆژنامەکەشی بەناوی خۆیەوە وەرگرت(٤٣).
لەدوای دەرچوونی ژمارە ٥٣٨، ئیجاری چاپخانەکە تەواو بوو، دەسەڵاتداران لێی بەبیانوو بوون، رێبازی رۆژنامەکە بەدڵی کاربەدەستان نەبوو، لەبەرئەوە ئیجارەکەیان بۆ تازە نەکردەوە(٤٤).
لە ساڵی ١٩٣٧دا، لەگەڵا کاربەدەستانی شاری سلێمانیدا تێکدەچێت و چاپخانەکەی شارەوانی لێدەسەننەوە، لە ١٠/٣/١٩٣٨دا، دوای دەرچوونی ژمارە ٥٥٣ی ژیان، ئیمتیازەکەی لێسەندرایەوەو رۆژنامەکە داخرا(٤٥).  بەڵام پیرەمێرد ھەر کۆڵا نادات، دەچێت خانووەکەی دەخاتە  رەھنی دائیرەی (ئەتیامەوە)و ئیمتیازی رۆژنامەیەکی نوآ بۆخۆی وەردەگرێت و بەناوی رۆژنامەی (ژین)ەوە دەریدەھێنێت و چاپخانەی ژینی دامەزراند(٤٦).
بەڵام بۆئەوەی لەھەموو لایەکی بگەیەنێت کە تەنیا ناوەکەی گۆراوە، ئەگینا قەڵەم و نووسەر و ناوەڕۆک لەجێی خۆیانن و ھیچ گۆرانێکیان بەسەردا نەھاتووە، بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەکی نوێی بەرۆژنامەی (ژین) نەدا، بەڵکو لەسەر زنجیرەی ژمارەکانی رۆژنامەی (ژیان) بەردەوام بوو، دوای دە مانگ و نیو ئاوابوون، ژمارەی (٥٥٤)ی (ژین) لە ٢٦/١/١٩٣٩دا دەرچوو(٤٧).
جگە لەکاری رۆژنامەوانی، یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی کە پیرەمێرد گرنگییەکی زۆری پێداوە (نەورۆز)بووە، بەلای پیرەمێردەوە نەورۆز تەنھا کردنەوەی ئاھەنگێک و گێڕانی ئاھەنگ نەبووە، بەڵکو شتێکی لەوە گەورەتر بووە، لای ئەو ھاوکێشەی مەرگ و ژیانەوەی وەرگرتووە، لەلایەکەوە سروشتی مردوو ژیاوەتەوە، لەلایەکی تریشەوە رەمزی شۆڕش و رزگاربوونی گەل بووە(٤٨).
رۆژی ١٥/٦/١٩٥٠ ژمارە (١٠١٥) دەرچووە، کە واچاکە پێیبوترێت (ژمارەی ماڵئاوایی)، چونکە ئیتر لەو رۆژە بەدواوە، لەباریی لەشی پیرەمێرد بەرەو خراپی چوو، بۆیە لەو سێ رۆژەی کۆتایی ژیانیدا چی بەبیرداھات بەناوی (وەسیەتنامە)وە نووسییەوە(٤٩).
بەو پێیەی پیرەمێرد تا دوارۆژی ژیانی بە رۆژنامەگەرییەوە خەریک بوو، تا لە ١٩/٦/ ١٩٥٠لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووەو لەسەر خواستی خۆی لەگردی مامەیارە نێژراوە، کە جاران مەڵبەندی ئاھەنگ گێڕانی جەژنی نەورۆز بوو(٥٠).

وەسیەتنامەکەی پیرەمێرد
ئەمجارە ئەمرم، لەمردن ناترسم، ژیانێکی باش و عومرێکی درێژم رابوورد، گەلێ شاران و وڵاتان گەڕاوم، گەورەو پادشاھانم دیوە، تاڵی و سوێری زۆرم چەشتووە، بەنیوە خوێندەواری لەسلێمانی دەرچووم و خوێندنێکی بەرزم ھێنایەوە، بەسەربەرزیی دەزانم کە لەڕێی باوەڕی خۆمدا حەپس و زیندانێکی زۆرم دیوە. لەم وڵاتەدا دوو چاوم ھەبووە، یەکآ (زانستی) و یەکآ (ژین)، ئێستا کە ئیتر لەوانەیە کەڵکی خزمەتم پێوە نەمێنێ و ببم بەبار بەسەر خەڵکەوە، روو ئەکەمە قاپی ئەبەدی، روو ئەکەمە قاپی ئەبەدی بەبآ ئەوەی کە ماڵی کەسم خواردبێ، موحتاجی کەس بووبێتم، ھیچم پاشەکەوت نەکردووە، ھیچیشم لەدوا بەجێنەماوە، چاوم لەدوای خۆم نییە، خۆم بە ئاخر خێر ئەزانم، ھەرچەندە یەکانە ھیوام ئەوە بوو کە ببینم قەوم و میللەتەکەم پلەیەک لەمە بەرزتر و خوێندەوارترو پێگەشتووتربن، بوو بەگرآ و لەدڵما و نەمدی، لەگەڵا ئەوەشدا بەختیارم، چونکە بۆم دەرکەوت کە قەوم و میللەتەکەم لەپێشکەوتنان و ھەمووجۆرە توانا و قابیلیەتێکیان تێدایە، ئامۆژگاریم ئەوەیە بخوێنن، کوڕ و کچ تاخوێندەوار نەبن بێسودە، ھەموو شت بەعیلم و فەنەوەیە وەکو وتومە:
لای من بەخوێندەوارییە، ئاە خوێندەوارییە/ ھەر میللەتآ کە فەنی نەبآ دەردی کارییە/ ئاخ خۆزگە خوێندنیش وەک من ئارەزوو ئەکەم/ بیبینم و نەبێتە گرێی قورسی کفنەکەم
ئامۆژگاریم ئەوەیە بەشوێن ماددە مەکەون، دنیا زۆر بەگران مەگرن، تائەتوانن خزمەتی راست و بآ موقابیلی قەوم و زمان و وڵاتەکەتان بکەن و دەستی داماوان بگرن و لەدین لامەدەن، خواو پێغەمبەری خۆتان بناسن و رەوشتتان پاک و خاوێن بآ. ئامۆژگاریم ئەوەیە چاپخانەکە مەفەوتێنن، ئەم قەلەندەرخانەیە تێکمەدەن، ئەو یەک دوو کەسانەی ئەم بەینە لەم قەلەندەرخانەیەدا خۆیان داوەتە پەنای من، بێنازیان مەکەن حەقیان بەسەرمەوەیە. رۆژنامەکەش لەدەستمەدەن، چاپخانەکە ئیش پێبکەن، چونکە لەلایەکەوە ناکوژێتەوەو خزمەتی پێئەکرێت، لەلایەکی تریشەوە ئەو جیھەتەی من یارمەتیم داون، بەڵکو بەھۆی ئیشکردنی چاپخانەکەوە ئەو یارمەتییەیان لێنەبڕێت. ئامۆژگاریم ئەوەیە کە شیعر و نووسینەکانم کۆکرایەوە مەیفەوتێنن، ئیستیفادەی لێئەکرێت، ئامۆژگاریم ئەوەیە (لەگردی یارە) بمنێژن، بۆم مەگرین، ئەگەر زۆر بیرتان کردم جارجارە سەرم لێدەن، فائق ئەم ئامۆژگاریانەم بۆ تۆیە و بۆ ئەو کەسانەیە کە بەتەنگمەوەن.

پەراوێزو سەرچاوەکان:
١-پیرەمێردو پێداچوونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر، ٢٠٠١ لا ٤٨.
٢-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، چاپخانەی خاک، سلێمانی ٢٠٠٠ لا ٩.
٣-پیرەمێردو پێداچوونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر، ٢٠٠١ لا١٠
٤-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا ١٠.
٥-دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی ٢٠٠٧ لا ١٧.
٦-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا١٠.
٧-دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی ٢٠٠٧ لا ١٨.
٨-ھەمان سەرچاوە لا١٨.
٩-پیرەمێردو پێداچوونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر، ٢٠٠١ لا٤٩.
١٠-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا ١٠.
١١-ھەمان سەرچاوە.
١٢-پیرەمێردو پێداچوونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر، ٢٠٠١ لا٤٩ .
١٣-ھەمان سەرچاوە.لا١٢.
١٤-ھەمان سەرچاوە لا١٢.
١٥-پیرەمێردو پێداچوونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر، ٢٠٠١ لا٤٩.
١٦-ھەمان سەرچاوە. لا٤٩.
١٧-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوریی تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا١٥
١٨-پیرەمێردو پێداچوونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر، ٢٠٠١  لا ٥٠
١٩-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوریی تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا١٦
٢٠-پیرەمێردو پێداچوونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر، ٢٠٠١ لا٥٠.
٢١-ھەمان سەرچاوە، لا ٥٠.
٢٢-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا١٩.
٢٣-ھەمان سەرچاوە، لا ١٩.
٢٤-ھەمان سەرچاوە.
٢٥-دیوانی پیرەمێردی نەمر، موحەمەد ڕەسوڵا ھاوار، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی ٢٠٠٧ لا ١٩.
٢٦-وەڵامی ئەم پرسیارە بەبآ دەستکاریی وەرگیراوە لە دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوریی تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، چاپخانەی خاک، سلێمانی ٢٠٠٠ لا ٢١- ٢٥.
٢٧-ھەمان سەرچاوەی پێشوو.
٢٨-دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی ٢٠٠٧ لا ٢٠ – ٢١.
٢٩-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا٣٠.
٣٠-ھەمان سەرچاوە. لا٣٤.
٣١-ھەمان سەرچاوە. لا ٣٤.
٣٢-دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی ٢٠٠٧ لا٢١.
٣٣-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوریی تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا ٣٥.
٣٤-ھەمان سەرچاوە. لا ٣٧.
٣٥-ھەمان سەرچاوە. لا ٣٨.
٣٦-پیرەمێردو پێداچوونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا،  لا٥٠.
٣٧-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمەد محمد، لا ٣٩.
٣٨-دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، لا ٢١.
٣٩-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا ٤٠.
٤٠-دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، لا ٤٥.
٤١-پیرەمێردو پێداچونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا،  لا٥٠.
٤٢-دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، لا ٢٣.
٤٣-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا ٤٣.
٤٤-ھەمان سەرچاوە لا ٤٤.
٤٥-ھەمان سەرچاوە لا ٤٨.
٤٦-دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، لا ٢٣.
٤٧-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا ٤٩.
٤٨-رۆڤار، ژمارە ٥١ ئاگرێک لەدڵەوە، گەشتێک بەدنیای پیرەمێرددا، شیعر و رۆژنامەوانی(ھەڵبژاردە)، دەزگای سەردەم، لا ٢٩.
٤٩-دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا ٦٠.
٥٠-دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، لا ٢٣.
پێشەوا محەمەد‌
له‌ ماڵپه‌ری لێزان وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-06-25 13:09:30

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: پیرەمێرد؛ لەدایکبوون، ژیان، داھێنان ‌

ده‌ستت خۆش بێت کاک چالاک گیان بۆ دانانی ژیان نامه‌ی ئه‌م زاته‌ گه‌وره‌یه‌ میلله‌تی کورد
کارێکی زۆر باشت کردووه‌ له‌ش ساغ بیت هاورێ گیان له‌ کاره‌ جوانه‌کانت ،
هیوای به‌رده‌وامی بۆ تیۆ ئازیز له‌ خزمه‌ته‌ جوانه‌کانت که‌ به‌ یانه‌ی کوردژینی ده‌که‌یت ،
هه‌رده‌م له‌ خۆشی و شادی ژیاندا بیت ،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net