.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئۆرۆگوای ٢ – ١ کۆریای باشور : ئۆرۆگوای کۆتایی به سه‌رکێشیه‌کانی شێره‌کانی ئاسیا هینا
ئه‌مڕۆ له یه‌که‌م یاری قۆناغی١٦ جامی جیهانیدا و له که‌شێکی باراناویدا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی کۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌که له‌سه‌ر حسابی هه‌ڵبژارده‌ی کۆریای باشور که له‌م یاریه‌دا ئاستێکی به‌رزیان نیشاندا به‌ڵام سه‌رکه‌وتوونه‌بوون له گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو.
ئه‌ستێره‌ی یاریه‌که و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌جاکس لویس سوارێز هه‌ڵه‌یه‌کی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی کۆریا جۆنگی قۆزته‌وه و هه‌رزوو گۆڵی یه‌که‌می بۆ ئۆرۆگوای تۆمارکرد له خوله‌کی ٨ ، دوای ئه‌و گۆڵه هه‌وڵه‌کان بێ سودبوون و ئه‌نجامه‌که له نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و شێوه‌یه مانه‌وه . له نیوه‌ی دووه‌مدا کۆریا به پلانێکی تۆکمه گه‌ڕاه‌وه ناو یاریگا و یاریزان لی چونگ یۆنگ توانی ئه‌نجامه‌که یه‌کسانبکاته‌وه له خوله‌کی ٦٨ ، ئه‌نجامه‌که به‌و شێوه‌یه نه‌مایه‌وه و جارێکی تر لویس سوارێز به لێدانێکی زۆر جوان دووه‌م گۆڵی له خوله‌کی ٧٩ تۆمارکرد و هه‌ڵبژارده‌که‌ی به گۆڵێک پێشخست . هه‌رچه‌نده له دواین ١٠ خوله‌ک کۆریا هه‌وڵێکی زۆریاندا جارێکی تر ئه‌نجامه‌که یه‌کسان بکه‌نه‌وه به‌ڵام بێ سوود وه به‌و شیوه‌یه مایه‌وه تاوه‌کو ناوبژیوان والفگانج ستارک فیکه‌ی کۆتایی یاریه‌که‌ی لێدا.
به‌م شێوه‌یه‌ش یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی کیشوه‌ری ئه‌مریکای باشور گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی کۆتایی و یه‌کێک له دوو هه‌ڵبژارده‌که‌ی کیشوه‌ری ئاسیاش ماڵئاواییکرد.
یاریگا






♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
