.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













له‌میانه‌ی یاریه‌کانی مۆندیالی 2010 ی ئه‌فریقای باشور هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو ئه‌رجه‌نتین به هێزه‌وه ده‌رکه‌وتن و هه‌ردووکیان به یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی خۆیان سه‌رکه‌وتن و ئه‌مرۆش یاریه‌کانی خولی دووه‌می مۆندیال له سێیه‌م و چواره‌م یاری دا هه‌ردوو ههڵبژارهدهکه گه‌یشتن بۆ قۆناغی سێیه‌م و بهرامبنهر یه‌کتر یاری ده‌که‌ن و سیناریۆی 2006 دووباره بویه‌وه
له یاری یه‌که‌مدا هه‌ڵبژاره‌ده‌ی ئه‌ڵمانیا به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ له هه‌ڵبژاره‌دی ئینگلیزیه‌کان برده‌وه هه‌ردوو ههڵبژارهد به هێزێکی زۆره‌وه یاریان کرد به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ناو بژیوانی یاریه‌که گۆلی یه‌که‌می ئینگلیزه‌کانی هه‌ژمار نه‌کرد هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له خوله‌کی 20 له‌ڕێگه‌ی یاریزان میرۆسلاف کلۆزه گۆڵێکی جوانی تۆمار کرد
وه‌هه‌روه‌ها له خوله‌کی 32 یاریزان پۆدۆلۆسکی به شێوه‌یه‌کی جوان گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌که‌ی تۆمار کرد
دواتر له خوله‌کی 37 یاریزان ماتیۆ ئیپسۆن گۆڵی یه‌که‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلترای تۆمار کرد گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه کۆتایی پێ هات.
له گێمی دووه‌مدا که به گێمی راهێنه‌ران ناسراوه هه‌ڵبژاره‌دی ئه‌ڵمانیا دوو گۆڵی زۆر جوانی له خوله‌که‌کانی 67 و70 له ڕێگه‌ی یاریزان تۆماس مۆله‌ره‌وه تۆمار کرد به‌م ئه‌نجامه‌ش مه‌کینه‌کان خۆیان گه‌یانده قۆناغی 8
له یاری دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به سێ گۆڵی خاوێن به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیکی برده‌وه، له سه‌ره‌تادا مه‌کسیکیه‌کان باش یاریان کرد و کۆمه‌ڵێک هێرشی خێرایان کرده سه‌ر ئه‌ڵمانیه‌کان ئه‌م هێرشانه تا کۆتایی به‌رده‌وام بوو به‌ڵام بێ سوود بوو چونکه له خوله‌کی 26 یاریزان تیفێز گۆڵێکی ئۆفسایدی ئه‌ژمار کراوی تۆمار کرد که ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر لایمه‌ن و له خوله‌که‌کانی 33 و 52 یاریزانان گۆنزالۆ هیگوین و تیفێز گۆلی دووه‌م و سێیه‌میان تۆمار کرد و هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیکیش به تاکه گۆڵی خافێر هێرناندز یاریه‌که‌ی به‌ره‌و کۆتا برد له خوله‌کی 70
به‌م شێوه‌یه له رۆژی هه‌ینی واته 2-7-2010 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای * غانا به‌رامبه‌ر یه‌کتر یاری ده‌که‌ن کاتژمێر 9:30 شه‌و به کاتی پایته‌خت
وه له 3-7-2010 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئه‌رجه‌نتین به‌رمابه‌ر یه‌کتر یاری ده‌که‌ن چاوه‌روان ده‌کرێت هه‌مان سیناریۆی مۆندیالی 2006 دووباره بێته‌وه ئه‌م یاریه‌ش له کاتژمێر 5:30 و دوای نیوه‌رۆ به کاتی پایته‌خت ئه‌نجام ده‌درێت
ئاماده کردنی ڕێگا شیاو
تایبه‌ته به کورد ژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه