.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










لێکدانه‌وه‌ی بڕگه‌شێعری(چاویلکه)ی مامۆستا هێمن
س. چ. هێرش
هه‌روه‌ک ده‌زانین، مامۆستا هێمن یه‌کێک له‌و شاعیرانه بووه که به‌و په‌ڕی شاره‌زایی و لێزانییه‌وه توانیویه‌تی ڕووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی ــ سیاسی و به‌سه‌رهاته مرۆڤایه‌تی ــ فه‌رهه‌نگییه‌کان له قاڵبی بیر و خه‌یاڵ و ده‌ر‌بڕینه شێعرییه‌کانیدا بگونجێنێ و وێنه‌یه‌کی جوانی زیندووی دوور له ده‌ربڕینی ویشک و برینگی زه‌ینی بخوڵقێنێ، که هه‌م خوێنه‌ره‌وه‌کانی وێڕای چێژوه‌رگرتن، تووشی بیرکردنه‌وه و ڕامان بکات و هه‌م نۆستالۆژی و سه‌رسووڕمان.
ته‌لمیح (ئاماژه‌بێژی) یا به گۆشه‌ی چاوئاماژه‌کردن له زاروێژی شێعریدا ئه‌وه‌یه که شاعیر له توێی قسه و وشه و ده‌ربڕینه‌کانیدا ئاماژه به دیارده‌یه‌ک، ڕووداوێک، (مه‌سه‌ل و ئایه‌ت و حه‌دیسێک)، یان چیرۆک و به‌رسه‌رهاتێکی گرینگ بکات که له قۆناخێکی خه‌یاڵاوی ئوستوره‌یی و ئه‌فسانه‌یی یان دیاریکراوی مێژوویی روویدابێ و سه‌رنجی خه‌ڵکی ڕاکێشابێ.
نموونه‌یه‌ک له نالی:
هودهودی دڵ حه‌بسی به‌لقیسی سه‌بای دیوه یه‌قین
خۆی که دامێن‌گیری شاهی ئاسه‌فی سانی ده‌کــــــــــا
(که هێمایه بۆ حیکایه‌تی حه‌زره‌تی سوله‌یمان و په‌پووه‌سڵیمانه و به‌لقیسی شاژنی یه‌مه‌ن که له شاری سه‌با ژیاوه..)1
نموونه‌یه‌ک له مه‌حوی:
کـــــــه چه‌رخ ئه‌سکه‌نده‌ری دی ده‌رده‌داره
وتی: ئه‌م هــــــــــــه‌م بووه هه‌مده‌ردی دارا
هه‌تا هه‌ق ناسیره، هه‌ر حه‌قمه مه‌نزوور
وه‌کوو (مه‌نسوور) ئه‌گه‌ر بمکه‌ن بـــه دارا2
نموونه‌یه‌ک له حافزی شیرازی:
گه‌ر وه‌کوو فه‌رهاد به تاڵی گیان بده‌م باکم چییه
به‌س نی‌یه چیرۆکی شیرین، دێ ده‌خوڵقێنی له من
که ئاماژه‌یه به چیرۆکی ئاشقانه‌ی شیرین و فه‌رهادی ناوچه‌ی کرماشان له ده‌ورانی ساسانییه‌کان(خوسره‌وپه‌رویز)دا.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بکرێ که ورده‌کاری یا سه‌نعه‌تی شێعریی (ته‌لمیح) له ده‌ربڕینه‌کانی هێمندا، به پێچه‌وانه‌ی شاعیره‌کلاسیکییه‌کان زۆر زیندووتر و واقعیتر و خۆمانه‌تره که ته‌نانه‌ت هێندێک له ده‌ربڕینه‌کانی بوونه‌ته مه‌سه‌ل و زاروێژی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك، وه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی "به‌غدا نیوه‌ی ڕێیه‌ت بێ"3 که به بۆنه‌ی ڕووداوی هه‌ڵاتنی حه‌مه‌ره‌زاشای په‌هله‌وی (1953) گوتراوه.
دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ که شاعیرانی کلاسیک، له ورده‌کاریی (ته‌لمیح)دا، زۆرجار وشه‌یه‌ک، یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ک وه‌ک ده‌رخه‌ر و ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌که ده‌کاردێنن که پێشتر ڕوویداوه و وه‌بیر خه‌ڵکی ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام (ته‌لمیح) له ئی هێمندا جۆرێکی دیکه‌یه، واته لێره‌دا شاعیر ته‌واوی ئه‌و ڕووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به‌سه‌رهاته مرۆڤایه‌تی و ئه‌ویندارییانه‌ی که به چاوی خۆی بینیویه‌تی، یان له خۆی ڕوویانداوه به شێوه‌یه‌کی چڕکراو و بۆدراو له ده‌ربڕینه‌کانیدا ده‌یانگونجێنێ.
یه‌ک له‌و پارچه‌شێعرانه‌ی که ئه‌و ورده‌کارییه‌ی تێداگونجاوه، بڕگه شێعری (چاویلکه)یه. با له پێشدا پارچه‌شێعره‌که بنووسینه‌وه و، ئه‌وسا مه‌به‌سته‌که بخه‌ینه‌ڕوو:
لـــــه‌و ده‌مه‌ی ڕا دڵم لێی داوه بۆ ژوان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم، چاوی جوان
گـــــــه‌رچی خه‌ڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چــــــــاوی جوانم تێر نه‌دی به چاوانم
هه‌تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
په‌چه‌و ڕووبه‌ندو چارشێوم دوژمن بوو
ئێستاپیرم و کــــــــه‌وتوومه‌ته ئاویلکه
چاوی جوانم لێ ون ده‌کــــا چاویلکه4
تا ئه‌و جێیه‌ی بزانم و لێره‌وله‌وێ باس له‌و شێعره کرابێ، زۆرکه‌س به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که شاره‌زای ڕێباز و شێوازی شێعری هێمنن، له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی (چاویلکه)ی دوایین دێڕی بڕگه‌شێعره‌که‌دا تووشی هه‌ڵه ده‌بن و، پێیان وایه ئه‌وه "هێمن"ه که به هۆی پیرییه‌وه چاویلکه‌ی ده چاوی کردووه و ناتوانێ چاوی جوانی باش پێ نابینێ. دیاره ناهه‌قیشیان نی‌یه، ئه‌و که‌سانه که ئاگاداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری سلێمانی نه‌بوون، چۆن و به چی‌ڕا زانیبایان که ئه‌وه که‌نیشکه جوان و جحێڵه‌کان (به‌تایبه‌ت کیژه قوتابییه‌کان)ی ئه‌و شاره‌ن، به ده‌چاوکردنی چاویلکه‌ی ڕه‌ش و ڕه‌نگین ـ که له‌و ساڵانه‌دا مۆد بووه، چاوی جوانی خۆیان له بینه‌ر(شاعیر) شاردووه‌ته‌وه؟!
به کورتی، مه‌به‌ستی شاعیر ئه‌وه‌بووه بڵێ: وه‌ک چۆن سه‌رده‌مانێک "په‌چه و ڕووبه‌ند و چارشێو" ئه‌و ڕۆڵه‌ی گێراوه که چاوی جوانی لێ ون بکا، ئێستا چاویلکه‌ی ره‌ش ئه‌و ڕۆڵه ده‌گێڕێ.
1) دیوانی نالی، لیکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی مه‌لا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم، ل 22.
2) دیوانی مه‌حوی، لێکدانه‌وه‌ی لیکۆڵینه‌وه: مه‌لا عبدالکریمی مدرس و محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم، ل 7و8.
3) بڕوانه: دیوانی هێمن موکریانی، پێشه‌کی و پێداجوونه‌وه: س. چ. هێرش، ل 169و170.
4) سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل320.
له ماڵپه‌ری گزنگ وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه