.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خورما سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی وزەیە
لە نێو هەموو میوە وشكەكاندا خورما بەرزترین رێژەی مادە پۆلیفینۆلەكان لەخۆدەگرێت، ئەم ماددانە دژەئۆكسانی بەهێزن. خورما Dates سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ریشاڵی رووكییە، مرۆڤی پێگەیشتوو رۆژانە 20- 35 گرام ریشاڵی پێویستە. ریشاڵی رووەكی دوو جۆری هەیە ریشاڵی تواوە و نەتواوە، هەر یەكێكیان سوودی تەندروستی تایبەتی هەیە. جۆری تواوە كۆنترۆلی نەخۆشی شەكرە دەكات بەوەی كە ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها ئاستی كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت بەتایبەتی كۆلیستیرۆلی خراپ، خودی خورماش هیچ چەوری و كۆلیستیرۆلی تێدا نییە. جۆری نەتواوەی ریشاڵیش تێكڕای جوولەی خۆراك لە ریخۆڵەدا تاودەدات و دژی قەبزی كاردەكات. خورما رێژەیەكی بەرزی كاربۆهیدرات بە شێوەی شەكرەكان لەخۆدەگرێت كە هەر سێ شەكری فركتۆز و گلوكۆز و سوكرۆز دەگرێتەوە كە لەش بە ئاسانی سوودیان لێ وەردەگرێت، بۆیە خورما بە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی وزە دادەنرێت. خــورما سەرچاوەیەكی باشە بۆ پۆتاسیۆم كە زۆر گرنگە بۆ كرداری گرژبوونەوەی ماسوڵكەكانی لەش و ماسوڵـــــــكەی دڵ و كۆئەندامی دەمار و دابەزاندنی پەســـتانی خوێن و هێشتنەوەی باڵانسی كرداری زیندەپاڵ (میتابۆلیزم Metabolism). لەبەر ئەوەی كە پۆتاسیۆم لە لەشدا خەزن ناكرێت و بڕێكی زۆری لەگەڵ ئارەقەكردندا ون دەبێت، پێویستە بە شێوەیەكی بەردەوام وەربگیرێت. هەتا رێژەیەكی باشتر لە پۆتاسیۆم لە خۆراكەوە وەربگریت، هێندە سۆدیۆم لە لەشتدا دەردەدەیت، بەمەشەوە پەستانی خوێنت دادەبەزێت. خورما گەلێك ڤیتامین لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامینB1، ڤیتامینB2، ڤیتامینB5، ڤیتامینB6، ئەم ڤیتامینانە گرنگی تەندروستی زۆریان لە دروستبوونی هیمۆگلۆبین و خڕۆكە سوور و سپییەكانی خوێن هەیە، هێشتنەوەی ئاستی شەكری خوێن. هەروەها خورما مەگنسیۆمی تێدایە كە زەروورە بۆ تەندروستی ئێسكەكان، ئەمە جگە لە ئاسن كە گرنگە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






dast xosh barezm
لهسهر هێڵ نییه





سةركةوتوبيت بةريزم

لهسهر هێڵ نییه









zor supas barezan dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben inshalla
لهسهر هێڵ نییه