.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













1) رۆژانه به‌روویه‌کی خۆشه‌وه لانی که‌م 10-30 خوله‌ک ته‌رخان بکه بۆ پیادهرۆیی.
2) ڕۆژانه ماوه‌ی 10 خوله‌ک به بێده‌نگی دانیشه.
3) لانی که‌م له شه‌وو رؤژێک دا 7 کاتژمێر ته‌رخان بکه بۆ نووستن.
4) لاژیانتا به سێ شت بژی (دین-عه‌قڵ-دڵ).
5) رۆژانه به‌شێک له‌کاته‌کانت له‌و یاریانهده به‌سه‌ر به‌ره که ئه‌بێته هۆی دڵخۆش بونت.
6) زیاتر له ساڵی رابردوو بخوێنه‌ره‌وه.
7) کاتێک تایبه‌ت بکه بۆ خواردنی رۆحی وه‌کو نوێژ‌و خوێندنی قورئان.
8) هه‌ندێک له کاته‌کانت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه به‌سه‌ر به‌ره که ته‌مه‌نیان له 60 ساڵ زیاتره، به‌شێکی تری کاته‌کانت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا به‌سه‌ر به‌ره که ته‌مه‌نیان له 6 ساڵ که‌متره.
9) به‌یانیان وه‌کو پاشا نان بخۆ، نیوه‌ڕوان وه‌کو میر ئێوارانیش وه‌ک هه‌ژارێک.
10) هه‌میشه با روخسارت زه‌رده‌خه‌ناوی بێت.
11) رۆژگاره‌کانی ژیانت زۆر که‌من له کار‌و باری لاوه‌کیدا به‌سه‌ریان مه‌به.
12) له‌ماوه‌ی بێداریتدا هه‌میشه خه‌ون به شته واقعی وچاوه‌روان کراوه‌کانه‌وه ببینه.
13) زۆر گرنگی بده به خواردنی سروشتی و له‌خوارده‌مه‌نی قوت‌و خۆت به‌دور بگرا.
14) رۆژانه برێکی زۆر ئاو بخۆره‌وه.
15) هه‌وڵ بده رۆژانه لانی که‌م 3 که‌س دڵخۆش که‌یت.
16) کاته به‌نرخه‌کانت لا زۆربڵێیدا به‌سه‌ر مه‌به..
17) ناخۆشیه‌کانی ژیانت له‌یاد بکه ،هیچ کات هه‌ڵه‌کانی رابردوت بیری خۆت مه‌هێنه‌ره‌وه چونکه ئێستات لێ تێک ئه‌دات.
18) رێگه مه‌ده بیرۆکه نێگه‌تیڤه‌کانت به‌سه‌رتا زاڵ ببن،وزه‌و تواناکانت بۆ کاره باشه‌کان پاشه‌که‌وت بکه.
19) بزانه که ژیان قوتابخانه‌یه‌و تۆش خوێندکاری له ناویدا،گرفته‌کانت هاوشێوه‌ی هاوکێشه بیرکاریهکانتن ده‌گونجێت چاره‌سه‌ر بکرێن.
20) پێویست ناکات هه‌موو کارێک به جدی وه‌ربگریت.
21) پێویست ناکات له هه‌مو گفتوو گۆو موناقهشهکانتدا سه‌رکه‌وتو بیت.
22) هه‌میشه گومانی باش به‌ره به په‌روه‌ردگارت.
23) رابردوو به بیرۆکه خراپه‌کانیه‌وه له‌یاد بکه تا ئاینده‌ت لێ تێک نه‌دات.
24) بار‌و گوزه‌رانی ژیانت هه‌رچۆنێک بێت باش یان خراپ دڵنیابه که هه‌میشه‌یی نیه ودهگۆرێت.
25) له‌کاتی نه‌خۆشیدا کاره‌که‌ت چاودێریت ناکات به‌ڵکو هاورێ و دۆستانت چاودێریت ده‌که‌ن ، که‌واته پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بکهویتچاودێری ئه‌وان بکه.
26) تاکه به‌رپرس بۆ هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ریت خۆتی.
27) بیرکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی که‌سانی تر سه‌باره‌ت به تۆ په‌یوه‌ندی به تۆوه نیه.
28) خۆت رزگار بکه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که نه چێژیان لێ وه‌رده‌گریت وه نه سودیان هه‌یه و نه جوانن.
29) ئێره‌یی بردن بریتیه له له‌ناوچونی کاته‌کانت.
30) هاتنه دی کاره باشه‌کان ئه‌سته‌م نیه.
31) هه‌ستت هه‌رچۆنێکه لاوازی مه‌که به‌ڵکو بێداره به‌هێزی بکه.
32) هه‌میشه کاره راسته‌کان ئه‌نجام بده.
33) هه‌مو رۆژێک په‌یوه‌ندی بکه به دایک و باوکته‌وه.
34) هه‌میشه گهشبینو به‌ختیار به.
35) هه‌مو رۆژێ شتێکی باش ببه‌خشه به که‌سانی ده‌ورو به‌رت.
36) پارێزگاری له سنوری خۆت بکه.
37) کاتێک به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵه‌ستیت ئه‌وا تۆ له ژیاندایت له‌سه‌ر ئه‌و کاره سوپاسی خوا بکه..
38) ژیانی خۆت به که‌سانی تر به‌راورد مه‌که.
39) له‌هه‌ڵه‌ی هه‌موو که‌س ببوره به بێ جیاوازی.
40) ئه‌م په‌یامه بنێره بۆ هاورێکانت....
گۆڤاری بریار
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Asrin (2010-07-06 14:13:59)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆش خاتوو ئەسرین بەراستی زۆر بابەتیکی بەپێزە خالی ٤ ئەلی بەم سێ شتە بژی دین ئەقل دل ، من ئەلێم تەنها ئەقڵ بەسە بۆ ئەوەی تۆ دینداربی و دلێکی پاکت هەبێ هەر بژیت ئازیزم.
سانکۆ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن کوره هه‌ژار (2010-07-06 13:51:14)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌رێز کوره هه‌ژار راسته به‌س هی وایه به عه‌قڵیش ئه‌ژی و دینیشی نیه عه‌قڵی بۆ شتی تر به‌کار ئه‌هێنێت دوباره سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دلنیابە ئەو کەسە ئەقلی نیە کەواتە خۆ دین هەر عیبادەت کردن نیە زانست و زانیاری دینە ، من ئەوەم بۆیە وت تۆ ئەگەر بە ئاقلی لە ژیان بروانیت ئەزانی چی شتێك سودمەندت ئەکات یان چی زیانت پی ئەگەیەنێ ئەوە ئەقڵ نیە کابرایەک ساروخی نەوەوی سروست بکات یاخود هەشتێ زیانی بۆ مرۆڤایەتی هەبێت ئەمە چی ئەقڵێکە .. هەموو کەسێك خاوەن ئەقلە ، بەلام هەموویان ئاقل نین .
هەر بژیت دووبارە گیان
سانکۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه






4) لاژیانتا به سێ شت بژی (دین-عه‌قڵ-دڵ).
11) هه‌وڵ بده رۆژانه لانی که‌م 3 که‌س دڵخۆش که‌یت.
26) تاکه به‌رپرس بۆ هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ریت خۆتی.
ده‌سته‌کانت خۆش بابه‌تێکی جوانه
هه‌رسه‌رکه‌وتوو بیت Asrin گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دست خۆش به‌ڕێزم به‌راستی به سوود بوو
له‌سه‌ر هێڵ نییه







کاکه سانکۆ تۆراستهکهیت منیش مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو هی وایه خۆشی به عاقڵ دا ئه‌نێت به‌س له‌سه‌ر هیچ دینێک نیه،منیش له‌گه‌ڵ قسه‌که‌ی تۆیام ئه‌و که‌سه‌ی که عه‌قڵی هه‌بێت ئه‌زانێت له‌چیا به‌کاری ئه‌هێنێت دووباره ده‌ست خۆش بێت ..
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان sat-dll ،kurd dj کاتیکی خۆش.
له‌سه‌ر هێڵ نییه