❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟


#1 2010-07-06 14:25:57

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟

سه‌ره‌تـــا سڵاو له‌ هه‌موو هاوڕێیانی یانه‌ی كوردژیــــــن.....

ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌ :)

کاتێک باس له‌ خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌یه‌کتری جیابکه‌ینه‌وه‌ ، ئایا په‌یوه‌ندی نێوان کچ و کوڕه‌که‌ په‌یوه‌ندییه‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه‌ بوون و ڕاستگۆی و یان ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌کی کاتییه‌و له‌به‌ر مه‌رامی تایبه‌تی به‌ خۆشه‌ویستی ناوده‌برێت ، ئێمه‌ ده‌توانیت به‌و کوڕانه‌ی له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان دوایی کچ ده‌که‌ون و له‌سه‌ر سوچی قوتابخانه‌کان وه‌ستاون و داوای عیلاقه‌ له‌ کچ ده‌که‌ن بڵێن خۆشه‌ویستی ؟ ئایا کچێک له‌یه‌که‌م نیگای بینینی کوڕێک دا ڕازی بوونی خۆی ده‌رده‌بڕێ ده‌بێت چ ناوێکی لێبنرێت ، چونکه‌ خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ندیه‌کی رۆحی و گیانی راستگۆییه‌ ، نه‌ک گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ و ئیشاره‌ت کردن ، خۆشه‌ویستی به‌وه‌فاییه‌ نه‌ک سه‌رف کردنی کارتی مۆبایل . ئه‌وکاته‌ی دووکه‌س خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن و یه‌کتری ناناسن په‌یوه‌ندی یان گه‌رمه‌ و متمانه‌ به‌یه‌کتر ناکه‌ن ، گفتوگۆ پێکه‌وه‌ ده‌که‌ن و گومان له‌ یه‌کتری ده‌که‌ن ده‌بی چۆن گوزارشتی لێبکرێت ، چونکه‌ بیرمان نه‌چێت حه‌ز لێکردن و عاشق بوون و خۆشه‌ویستی لێک جیاوازن ده‌کرێت تۆ حه‌زت له‌ که‌سێک بێت و ئه‌و حه‌زی له‌ تۆ نه‌بێت تۆ عاشقی که‌سێک بیت و ئه‌و نه‌زانێت ، تۆ شێتی که‌سێک بیت و نه‌شی درکێنی ، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ خۆشه‌ویستی به‌ هاوسه‌رگیری کۆتایی پێبی زۆر ئاساییه‌ که‌سێکت خۆش بوێی و دواجار قه‌ناعه‌تیان به‌ یه‌کتریش نه‌مێنی و لێک جیا ببنه‌وه‌ چونکه‌ خۆشه‌ویستی له‌ ووڵاتی ئێمه‌ له‌ لای زۆربه‌ی کچان دۆلارو سه‌روه‌ته‌و سامان و سه‌یاره‌ و خانووه‌و له‌لای هه‌ندی کوڕیش جوانی ڕوخسارو به‌ژن و باڵایه‌ و زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کانی خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کترناسین و ڕاستگۆیی و به‌وه‌فایی دروست نه‌بوون .

ناکرێت به‌ قسه‌کردنی سه‌ر سوچێک و نامه‌ گۆڕینه‌وه‌و ئیشاره‌ت کردن نیگایه‌ک بگوترێت خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ ، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌شێکیش بن له‌ موماره‌سه‌یی خۆشه‌ویستی .

( هاوسه‌رگیری له‌ ووڵاتی ئێمه‌ هێنده‌ بی مانابووه‌ ، له‌ هاوڕێیه‌تی و پێکه‌وه‌ ژیانه‌وه‌ بۆته‌ گواستنه‌وه‌ی کچێک و به‌ خێوکردنی له‌ ئه‌ستۆی ماڵێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی ترو ناسینی ژماره‌یه‌کی تر له‌ مرۆڤ ) ، له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ دوو عاشق به‌یه‌کتری ناگه‌ن ، پێکه‌وه‌ بڕیارده‌رنین ئه‌وه‌ دوو خێزانه‌ یان دوو عه‌شیره‌ته‌ ڕێگه‌ ئه‌ده‌ن و بڕیارده‌رن بۆ پێکه‌وه‌ نانی خێزان .

خێزان دروست کردن و هه‌ڵبژاردنی که‌سێک هه‌روا کارێکی ئاسان نییه‌ و ناکری ئێمه‌ ب ساده‌یی تێیبگه‌ین ، چونکه‌ ئێمه‌ کاتێک به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌بژێرین بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ بڕیارده‌رده‌بین و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ خێزانکانیان جیابوونه‌ته‌وه‌ هه‌رگیز له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ خێزانیان پێک نه‌هێناوه‌ که‌ له‌ یه‌کتری جیاببنه‌وه‌ بیریشمان نه‌چی ( رابله‌ ) ده‌ڵی ( هاوسه‌رگیری هێنده‌ سه‌یره‌ جاری واهه‌یه‌ شێر ده‌کات به‌ ڕێوی و جاری واش هه‌یه‌ ڕێویش ده‌کات به‌ شێر ) لێره‌ ده‌کرێت قسه‌ له‌ وه‌ بکه‌ین ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک خێزان دروست بکرێت که‌ ببێته‌ باشترین هاوڕی و به‌رامبه‌ریش هێنده‌ یارمه‌تی ده‌ری خێزانه‌که‌ی بێت که‌ به‌ڕاستی ڕاگۆڕینه‌وه‌ و گفتوگۆ هه‌بێت چونکه‌ ئافره‌ت که‌ ده‌ست خۆشی خواردنه‌که‌ی لێبکرێت ئاماده‌یه‌ له‌ چێشتخانه‌که‌ی خۆی باته‌ قوربانی . له‌ کۆتایشدا ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت جوانی روخسار چاو تێر ده‌کات و باشی ئه‌خلاق و لێک گه‌یشتن ڕۆح)......


سه‌رچاوه‌: هه‌ناسه‌که‌م
له‌لایه‌ن :sat-dll

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-06 15:07:36

tara silemany
خونچەی نوێ
شوێن: silemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-04
دواترین سه‌ردان: 2011-06-10
په‌یامه‌كان: 51
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟

dast xosh wala zor rasta la welaty ema xoshawesty sar zmane

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-06 15:13:02

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟

ده‌ستی تۆی به‌رێزیش خۆش بێت tara silemany گیان
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ساقه‌ 37

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-07-08 15:11:53

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟

zor rasta dastt xosh bet sat-dll gyan

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-07-08 18:55:14

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟

ده ستی تۆش خۆش بێت ساشا گیان سوپاس بۆ په یامه كه ت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-07-08 19:17:51

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟

ده‌ستت خۆش بێت sat-dll  گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌،
زۆر راسته‌ خۆشه‌ویستی له‌ وڵاتی ئێمه‌دا به‌ره‌و ئاقارێکی تا بڵێ ناشرین ده‌روات،
ئه‌م جۆره‌ داهێنانه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی خۆمان بووه‌ که‌وا له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ راهاتوین !!
ئه‌گه‌ر کور بێت ئه‌بێت دوان و سیانی له‌گه‌ڵدا بێت !! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر به‌داخه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێم به‌شێک له‌ کچان باش ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن که‌ ئه‌و کوره‌ی ئه‌وان خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن که‌سێکی تر خۆشه‌ویستیه‌تی به‌ڵام ئه‌و هه‌ر رازیه‌ !!! ئه‌مه‌ چی راستیه‌کی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ رزم بۆ هه‌موو لایه‌ک به‌س دیاره‌ هه‌موو که‌س وانیه‌ به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ له‌ واقعدا بونی هه‌یه‌ ،
وه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێک له‌ کچان حه‌ز ده‌که‌ن زیاد له‌کورێک خۆشیان بوێت هۆکار ئه‌م کاره‌ش نازانم بۆ ؟
و له‌ پێناو چی ؟
راسته‌ له‌وانیه‌ ئێستا بڵێن ئه‌مانه‌ ژاماریه‌کی که‌من که‌ ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مانه‌ هۆکاری سه‌ره‌کی ناشرین کردنی رووی خۆشه‌ویسی نێوان دووکه‌سن و که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستیه‌ له‌ نێوان مرۆڤه‌کاندا که‌ هه‌میشه‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌کات زۆر به‌ ترسه‌وه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌ بروانێت چونکه‌ بونی ترس له‌ هه‌ر کارێکدا وه‌بزانم ئه‌نجامی باشی لێناکه‌وێته‌وه‌ ،،

دوای ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستی سه‌رجادا و سوچی قوتابخانه‌  ئه‌مانه‌ دووجۆری زۆر سه‌یری خۆشه‌ویستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن که‌ رۆژ به‌ رۆژ له‌ بره‌ودانیش دایه‌ سه‌ره‌رای ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌ خراپه‌کانی !!
ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه‌ له‌ خۆشه‌ویستی به‌کاری ده‌هێنین ته‌نها بونی هه‌ستێکی عاتفیانه‌یه‌ که‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ به‌کاری ده‌هێنین زۆر که‌م عه‌قڵ بریار ئه‌دات له‌ خۆشه‌ویستیدا ئه‌مه‌ش زۆر به‌داخه‌وه‌ چونکه‌ سه‌رچاوه‌ی جوانی هه‌موو دیارده‌کان له‌ عه‌قڵه‌وه‌ درکی پێ ئه‌که‌ین...

له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ری رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک ، به‌ هیوای خۆشه‌ویستیه‌کی پاک بۆ هه‌موو لایه‌ک له‌ ژیاندا ،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-07-08 22:44:39

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟

ده‌سته‌کانی تۆش خۆش کاک یادگار گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت به‌ڕێزم...

بێ گومان خۆشه‌ویستی مانایه‌کی زۆر گه‌وره‌ و جوان و پاکی هه‌یه‌ زیاتر وه‌ک له‌وه‌ی ڕۆژانه‌ به‌کاری ئه‌هێنین یان خۆشه‌ویستی خۆت بۆ که‌سێک ده‌ر ئه‌بڕیت....
هیوادارم هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌ به‌ جوانی و به‌ شێوه‌یه‌کی عاطفیانه‌ بڕوانێته‌ مه‌سه‌له‌ی خۆشه‌ویستی و به‌ هه‌ستێکی جوان و ئاقڵانه‌وه‌ سه‌یری بکه‌ین ، تاکو نه‌توانین یاری پێ بکه‌ین و ناشرینی بکه‌ین..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » ئه‌وکاته‌ی نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌بن چ جوانیه‌ک له‌ خۆشه‌ویستی ده‌مێنێته‌وه‌؟؟؟؟


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net