❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نینا: لە‌بڵاوكردنە‌وە‌ی‌ یە‌كە‌م گۆرانیم پاشگەزبوومەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-11 09:19:36

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

نینا: لە‌بڵاوكردنە‌وە‌ی‌ یە‌كە‌م گۆرانیم پاشگەزبوومەوە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f4c3bc5bbf.jpg

نینا جه‌مال كچه‌ گۆرانیبێژ  كه‌17 ساڵه‌ كوردستانی به‌جێهێشتوو‌وه‌و له‌گه‌ڵ دایك‌و باوك‌و هه‌ر چوار براكه‌ی‌ له‌وڵاتی ئوسترالیا ده‌ژی، بۆ ده‌ستوور ده‌دوێت. ده‌ستوور: نینا كێیه‌؟ له‌چ قۆناغێك ده‌خوێنێت؟

نینا: ناوم نینا جه‌مال، 7 ساڵ بووم كوردستانم به‌جێهێشت، له‌پۆلی‌ 1 سه‌ره‌تایی‌ بووم له‌قوتابخانه‌ی‌ زیره‌ك له‌سلێمانی‌، دواتر له‌ئوستراڵیا ده‌ستم به‌خوێندن كرد‌و ئێستا له‌كۆلیژی‌ ژمێریاری‌ ده‌خوێنم.

ده‌ستوور: بابزانین سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریتان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چ ساڵێك‌و چۆن‌و له‌ڕێی كێوه‌ ده‌ستانكرد به‌گۆرانیوتن؟

نینا: من هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ گۆرانیم ده‌وت له‌قوتابخانه‌، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی‌ 15 ساڵیه‌وه‌ ئه‌وكات گروپێكی‌ میوزیكی‌ كوردی‌ له‌ئوستراڵیا دامه‌زرا كه‌باوكم سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و گروپه‌ی‌ ده‌كرد، من له‌وێوه‌ به‌فه‌رمی‌ ده‌ستمكرد به‌گۆرانیوتن.

ده‌ستوور: ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كێ بووكه‌حه‌زت له‌ده‌نگی بوو؟ كاریگه‌ری هه‌بوو به‌سه‌رته‌وه‌؟

نینا: من زۆر خولیای‌ ده‌نگی‌ مامۆستا تایه‌ر تۆفیق‌و مامۆستا عه‌لی‌ مه‌ردان بووم، ئێستاش گوێگری‌ ده‌نگی‌ هه‌موو گۆرانیبێژێكم.

ده‌ستوور: وه‌كو كچێكی كورد تاكو چه‌ند چێژت له‌ئازادی ئه‌و وڵاته‌ی لێینیشته‌جێی  وه‌رگرتووه‌؟

نینا: ئازادی‌ له‌و وڵاته‌ زۆره‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ر له‌سه‌ر دابونه‌ریتی‌ كورده‌واری‌ خۆمان ماوین، بۆیه‌ من ئه‌و ئازادییه‌ی‌ له‌وێ‌ هه‌یه‌ زۆر به‌لامه‌وه‌ گرنگ نییه‌، چونكه‌ من له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌ زۆر به‌خته‌وه‌رم‌و رێگریم ناكه‌ن له‌كاری‌ میوزیكدا.

ده‌ستوور: ساڵی چه‌ند یه‌كه‌م گۆرانیت تۆماركرد؟ ئاوازو هۆنراوه‌ی كێ بوو؟

نینا: من سێ‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م گۆرانیم له‌ئوستراڵیا تۆماركرد كه‌ئاواز‌و هۆنراوه‌ی‌ هونه‌رمه‌ند رائد شامل بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌وێ‌ كاری‌ ستۆدیۆكه‌ی‌‌و ده‌نگدانانی‌ زۆر پرۆفشناڵ نه‌بوو، بۆیه‌ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ پاشگه‌زبوومه‌وه‌و نه‌مهیشت بڵاوبێته‌وه‌.

ده‌ستوور: توانج‌و قسه‌ی خه‌ڵك تاچه‌ند كار له‌(نینا) ده‌كات؟

نینا: تائێستا تووشی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ نه‌بووم، به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌مه‌ولا تووشی‌ ببم، به‌ڵام دڵنیام به‌گوڕترم ده‌كات‌و وام لێ‌ ده‌كات كاری‌ باشتر بكه‌م، به‌مه‌رجێك ئه‌م توانجانه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ هونه‌ر ده‌رنه‌چێت.

ده‌ستوور: تاچه‌ند ئاماده‌یت گوێ له‌ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری بگریت؟

نینا: ره‌خنه‌یه‌ك بۆ هونه‌ر بێت، ده‌یخه‌مه‌ سه‌ر سه‌ر، به‌ڵام ئه‌گر له‌شوێنی‌ خۆی‌ نه‌بێت‌و ره‌خنه‌كه‌ راست نه‌بێت‌و ته‌نانه‌ت بۆ شكاندنم بێت، هه‌ر گویشی‌ لێ‌ ناگرم.

ده‌ستوور: ده‌كرێت بزانین بۆچی سه‌رجه‌م ئاوازو هۆنراوه‌كانی ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌ت له‌گۆرانیبێژ (رائید شامیل) وه‌رگرتووه‌، ئایا هیچ كه‌سێكیتر ئاماده‌نه‌بووه‌ كه‌هۆنراوه‌و ئاوازت بۆ دابنێ، یاخود ئه‌وه‌ ویستی خۆت بووه‌؟

نینا: له‌راستیدا من كه‌سیترم نه‌ده‌ناسی‌ له‌هونه‌رمه‌ند رائد شامل به‌ولاوه‌، كه‌ده‌ستیشمانكرد به‌ئاماده‌كردنی‌ ئه‌و ئه‌لبومه‌، هونه‌رمه‌ند رائد شامل هۆنراوه‌ی‌ شاعیری‌ تریشی‌ بۆ ناردم، به‌ڵام من هه‌ر هۆنراوه‌كانی‌ ئه‌وم زیاتر به‌دڵبوو، بێگومان له‌داهاتووشدا هۆنراوه‌‌و ئاوازی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ تریش ده‌ڵێمه‌وه‌.

ده‌ستوور: ژیانی هاوسه‌ریتان پێكهێناوه‌؟

نینا: نه‌خێر وازووش بیری‌ لیناكه‌مه‌وه


سةرجاوة:bakrajoo

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-16 13:44:29

yadi _09
خونچەی نوێ
شوێن: دةربةنديخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-27
دواترین سه‌ردان: 2010-09-26
په‌یامه‌كان: 132
WindowsMSIE7

Re: نینا: لە‌بڵاوكردنە‌وە‌ی‌ یە‌كە‌م گۆرانیم پاشگەزبوومەوە

زور سوباس هاوريي كيان ماندو بوني بيوة ديارة
هيواي بةردةواميت بودةخوازم لةم يانة جوانةيةدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-17 08:30:42

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: نینا: لە‌بڵاوكردنە‌وە‌ی‌ یە‌كە‌م گۆرانیم پاشگەزبوومەوە

zor supas yadi gyan
har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-07-17 22:13:54

zhiwar
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2011-04-05
په‌یامه‌كان: 181
WindowsXPFirefox

Re: نینا: لە‌بڵاوكردنە‌وە‌ی‌ یە‌كە‌م گۆرانیم پاشگەزبوومەوە

dast xosh

Kurdzhin
ZhiwaR jawhaR

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-07-18 15:06:53

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: نینا: لە‌بڵاوكردنە‌وە‌ی‌ یە‌كە‌م گۆرانیم پاشگەزبوومەوە

zor supas zhewar gyan har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net