.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سووده‌كانى زیكر
زیكركردن نزیكه‌ى (سه‌د) سوودى هه‌یه، هه‌ندێك له‌وانه:
1) شه‌یتان رِاودهنێت و، توورِه و دڵشكاوى ده‌كات.
2) خواى په‌روه‌ردگار رِازیى ده‌كات.
3) خه‌م و دڵته‌نگى له دڵ و ده‌روون دهرِهوێنێتهوه.
4) دڵخۆشى و ئاسووده‌یى به دڵ ده‌به‌خشێت.
5) دڵ و له‌ش به‌هێز ده‌كات.
6) ده‌م و چاو و جه‌سته نوورانى ده‌كات.
7) رۆزى زیاد ده‌كات.
8) هه‌یبه‌ت و جوانى و شیرینى به زیكرخوێن ده‌به‌خشێت.
9) خۆشه‌ویستى كه گیانى ئیسلامه، پێت ده‌به‌خشێت.
10) هه‌ستى چاودێریت پێده‌به‌خشێت، تاكو ده‌تخاته ناو بازنه‌ى ئیحسانه‌وه.
11) ته‌وبه‌ت پێده‌به‌خشێ، كه بریتى یه له گهرِانهوه بۆلاى په‌روه‌ردگار.
12) نزیكیى خواى میهره‌بانت پێده‌به‌خشێت.
13) ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌ت له ده‌رگاكانى (معریفه)ـ پێده‌به‌خشێت.
14) هه‌یبه‌تى خوا له دڵدا زۆرده‌كات.
15) خوا یادت ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: [فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ]،(البقرة: 152)واته: (یادم بكه‌نه‌وه، یادتان ده‌كه‌مه‌وه).
16) ژیانه‌وه‌ى دڵت پێده‌به‌خشێت.
17) خۆراكى دڵ و گیانه.
18) دڵ له ژه‌نگ پاك ده‌كاته‌وه.
19) گوناه و تاوان هه‌ڵده‌وه‌رێنێت، كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین چاكه‌یه و، چاكه‌كانیش تاوانه‌كان دهسرِێتهوه.
20) دوورى و بێ ئاشنایى (وه‌حشه‌ت) له نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌دا دهرِهوێنێتهوه.
21) ئه‌وه‌ى یادى خوا بكات به گه‌وره‌یى و ته‌سبیحات و سوپاس گوزارى، خواى په‌روه‌ردگار به‌هۆى ئه‌و زیكره‌وه له كاتى ته‌نگانه و ناخۆشى دا فریاى ده‌كه‌وێت و به هانایه‌وه ده‌چێت.
22) ئه‌و به‌نده‌یه‌ى كه به‌هۆى زیكره‌وه له كاتى خۆشى دا په‌روه‌ردگارى ده‌ناسێ، په‌روه‌ردگار له كاتى نارِهحهتیى به‌نده‌كه‌ى دا یادى ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌یناسێت.
23) ده‌بێته هۆى رِزگاربوون له سزاى خوایى.
24) هۆى دلڕئارامى و بارینى سۆزى خواى گه‌وره و، ده‌وره‌دانى فریشته‌یه بۆ زیكرخوێن.
25) هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى زمانه له غه‌یبه‌ت و دووزمانى و درۆ و جنێو و خراپه.
26) كۆرِى زیكرخوێن، كۆرِى فریشته‌یه، كۆرِى گاڵته و گه‌پ و گوناهیش، كۆرِى شه‌یتانه.
27) به‌نده له ئاه و په‌شیمانیى قیامه‌ت ده‌پارێزێ.
28) خه‌ریك بوون به زیكره‌وه، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه خواى بالاَدهست له‌وه باشترت پآببهخشێت كه داواى ده‌كه‌یت.
29) ساناترین په‌رستشه و گه‌وره‌ترینیانه.
30) ئه‌و خێر و پاداشتانه‌ى بۆ زیكر هه‌یه، بۆ هیچ كارێكى تر نى یه.
31) به‌رده‌وام بوونى به‌نده له‌سه‌ر زیكر، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه خواى میهره‌بان سۆزى خۆى بۆ ئه‌و به‌نده‌یه له‌بیر نه‌كات، كه له‌بیركردنى خوا، هۆى نه‌گبه‌تیى به‌نده‌یه له دنیا و قیامه‌تدا.
32) هیچ كرده‌وه‌یه‌كى تر نى یه به وێنه‌ى زیكر گشتگیر بێت له كات و شوێندا.
33) زیكر نووره له دنیادا، نووره له گۆرِدا، نووره له قیامه‌تدا، له نێو ده‌سته‌كانى دا له‌سه‌ر پردى سیرات ده‌دره‌وشێته‌وه.
و: أدیب نجم ا‌لدین قرهداغى سه‌رچاوه:سایتی كوردی‌و

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هه‌ربژی خوای گه‌وره پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه سه‌رکه‌وتوبیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Zheer-m (2010-07-13 16:43:43)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh barez
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest u panjat xosh kak vivi gyan bo am babate jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانتان خۆش ،، مه‌منون بۆ ئێوه،،
هیوای ته‌ندروست باشیتان هه‌میشه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه