❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زۆرخواردنی‌ شیرینی-ش وه‌كو خوێ‌ فشاری‌ خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-13 16:44:16

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE

زۆرخواردنی‌ شیرینی-ش وه‌كو خوێ‌ فشاری‌ خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b40ace3638.jpg

  له‌ ژیاندا واباوه‌ كه‌ زۆرخواردنی‌ خوێ‌ و شتی‌ سوێر فشاری‌ خوێن به‌رزده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام لێكۆڵینه‌ویه‌كی‌ نوێی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخست كه‌ زۆر خواردنی‌ شه‌كر و شیرینی‌ كاریگه‌ری‌ هاوشێوه‌ی‌ ده‌بێت و فشاری‌ خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ "سی‌. ئێن. ئێن."ی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكرده‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ نوێكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی‌ سه‌ر به‌ زانكۆی‌ كۆلۆرادۆ ئاماده‌كراوه‌، ده‌ریخستووه‌ كه‌ زۆر خواردنی‌ ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی‌ كه‌ بڕێكی‌ زۆر شه‌كری‌ "فركتۆز"یان تێدایه‌ كه‌ له‌ میوه‌ و گه‌نمه‌شامیدا هه‌یه‌ یان خواردنه‌وه‌ی‌ 2 بوتڵ‌ خواردنه‌وه‌ی‌ گازی‌ له‌ رۆژێكدا به‌ رێژه‌ی‌ 30% مه‌ترسی‌ به‌رزربوونه‌وه‌ی‌  فشاری‌ خوێن زیاد ده‌كات.
د. مایكڵ‌ شونشل پزیشكی‌ به‌رپرس له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ وتی‌: "كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ شه‌كری‌ "فركتۆز" له‌ خواردنه‌كاندا به‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌".
وتیشی‌: "لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 4 هه‌زار و 500 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكادا ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ فشاری‌ خوێنیان نه‌بووه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ 4 ساڵ‌ له‌ژێر چاودێری‌ پزیشكیدا بوون".
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ شه‌كریش هاوشێوه‌ی‌ خوێ‌ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن.
لای‌ خۆیه‌وه‌ دكتۆر شاریل لفه‌ر پسپۆڕی‌ نه‌خۆشی‌ هه‌ناوی‌ له‌ زانكۆی‌ "ئه‌ی‌ ئاند ئێم"ی‌ پزیشكی‌ له‌ ته‌كساس گومانی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ هه‌بوو و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ هۆكاری‌ فسیۆلۆجی‌ كاریگه‌ری‌ شه‌كری‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن رووننه‌كردووه‌ته‌وه‌.

xandan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net