.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ڕۆڵی سایکۆلۆژیا له‌قوتابخانه‌دا
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن له‌قوتابخانه‌دا به‌بێ ڕه‌چاوکردن و پراکتیزه‌کردنی پره‌نسیپه‌کانی زانستی سایکۆلۆژیا پرۆسه‌یه‌کی ناکامڵ و ناته‌واوه و ناتوانێت ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت. بینای قوتابخانه‌و که‌ره‌سته و که‌لوپه‌ل و ئامێره‌کان و پرۆگرامه‌کانی خوێندن هه‌رچه‌ند ڕازاوه و مۆدێرن بن به‌بێ بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی دروست و شیاو له‌نێوان مامۆستایان و کارگێڕی قوتابخانه و توێژه‌ره ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌لایه‌ک و قوتابیان و خانه‌واده‌ی قوتابیان له‌لایه‌کی تره‌وه، هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت. مامۆستایان ئه‌گه‌ر شاره‌زای سایکۆلۆژیای منداڵ نه‌بن، ئه‌گه‌ر له‌ڕۆڵی پاداشت و سزا تێنه‌گه‌ن، مه‌حاڵه بتوانن مامه‌ڵه‌ی دروست و شیاو بکه‌ن و خۆیان له‌ڕۆحی قوتابیان نزیک بکه‌نه‌وه و خۆشه‌ویستی و هۆگری بۆ خوێندن و قوتابخانه له‌ناخی منداڵاندا بڕوێنن. هه‌روه‌ها ناتوانن له‌گرفته ڕه‌فتاری و ده‌روونییه‌کانی قوتابیان تێبگه‌ن. ئه‌گه‌ر مامۆستا نه‌زانێت سستی فێربوون مانای چییه، فره جووڵه‌یی چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، په‌یوه‌ندی زمانگرتن(حاڵه‌ته نافهسلهجییهکان) به‌باری ده‌روونییه‌وه چییه، به‌کارهێنانی توندوتیژی ترساندن و شکاندنه‌وه‌ی ده‌روونی چ کاریگه‌رییه‌کی خراپ ده‌که‌نه سه‌ر ده‌روون و توانای فێربوونی قوتابی، قوتابی شه‌رمن و گۆشه‌گیر چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت، ڕه‌چاونه‌کردنی جیاوازییه تاکییه‌کانی نێوان قوتابیان له‌ڕووی توانسته ژیری و ده‌روونییه‌کانه‌وه چ کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤی لێده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و مامۆستایه مه‌حاڵه بتوانێت په‌یامی په‌روه‌رده‌یی خۆی به‌دروستی بگه‌یه‌نێت، بگره له‌و بارانه‌دا ڕه‌نگه ببێته فاکته‌رێک بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی باری ده‌روونی منداڵ و تۆراندنی ڕۆحی قوتابی له‌خوێندن و قوتابخانه.
ڕۆڵی مامۆستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا چیتر ئه‌و ڕۆڵه کلاسیکییه نییه که‌ته‌نها وه‌ک وانه بێژێک خۆی به‌رجه‌سته بکات و خۆی به‌دوور بگرێت له‌کێشه و گرفته‌کانی قوتابیان و خوێندکاران، به‌ڵکو شانبه‌شانی کارگێڕی قوتابخانه و توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و خێزان ده‌بێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له‌چاره‌سه‌رکردنی گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی قوتابیان و خوێندکاران. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاره‌زابوون له‌سایکۆلۆژیای منداڵ و هه‌رزه‌کاران هاوکارێکی گه‌وره‌یان ده‌بێت و به‌رچاویان ڕوونتر ده‌کاته‌وه و ده‌یانخاته سه‌ر ڕێگه‌ی دروست له‌مامه‌ڵه‌کردنی قوتابیاندا.
هه‌موو قۆناغێکی گه‌شه‌ی مرۆڤ پێداویستی و گرفتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت مامه‌ڵه‌کانیش به‌پێی هه‌ر قۆناغه جیاواز بێت. ناکرێت مامه‌ڵه‌ی قوتابییه‌کی قۆناغی یه‌که‌می بنه‌ڕه‌تی(سه‌ره‌تایی) هه‌مان مامه‌ڵه‌ی قوتابییه‌کی تر بێت که له‌قۆناغی پێنجه‌م یان شه‌شه‌مه، هه‌روه‌ک ناکرێت خوێندکارێکی هه‌رزه‌کار وه‌ک قوتابییه‌کی منداڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت.
هه‌روه‌ها ده‌بێت کارگێڕی قوتابخانه له‌گرنگی دروستبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان خۆیان و خانه‌واده‌ی قوتابیان و مامۆستایان باش تێبگه‌ن، چونکه فه‌رامۆشکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه که‌لێنێکی گه‌وره دروست ده‌کات که زۆرجار به‌زیانی قوتابیان ته‌واوده‌بێت و له‌ڕووی ڕه‌فتاری و ئاستی خوێندنه‌وه ئاسه‌واری خراپ جێده‌هێڵێت.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دروست بۆ پرۆگرامه‌کانی خوێندن بکرێت له‌ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که وانه‌کانی وه‌ک (مۆسیقا، وێنه‌کێشان و ئیشی ده‌ست، وه‌رزش) چه‌نده گرنگن بۆ نزیککردنه‌وه‌ی ڕۆحی قوتابیان به‌خوێندن و زیادکردنی پاڵنهرێتییان بۆ خوێندن و ئارامی به‌خشین بهدهروونیان و که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوکێ و بێزارییان. به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجامدانی گه‌شتی زانستی و گه‌شتوگوزار.
میتۆده سه‌رده‌می و دروسته‌کانی وانه‌وتنه‌وه به‌سوود وه‌رگرتن له‌ده‌رهاویشته‌کانی زانستی سایکۆلۆژیا باشترین و کورتترین ڕێگایه بۆ هێنانه‌دی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌کان.
له‌م ڕۆژگاره‌دا سایکۆلۆژیا په‌لی هاویشتۆته ناو گشت بواره‌کانی ژیانه‌وه (بازرگانی، پیشه‌سازی، سیاسه‌ت، کارگێڕی، هونه‌ر، میدیا و …تد)، بۆیه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردنیش زیاتر له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه پێویستی به‌سوود وه‌رگرتن هه‌یه له‌م زانسته، چونکه قوتابخانه مه‌ڵبه‌ندی پێگه‌یاندنی مرۆڤه‌کانه له‌ڕووی که‌سێتی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و زانستییه‌وه، نه‌ک به‌ته‌نها له‌ڕووی فێرکردنه‌وه که وه‌ک جاران لێی ده‌ڕوانرا.
بۆیه جێی خۆیه‌تی کهپهروهردهکاران به‌گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایان به‌تایبه‌تی خولی شیاندن و ڕۆشبیری ده‌روونییان بۆ بکرێته‌وه و هۆشیار بکرێنه‌وه له‌م بواره‌دا. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه وانه‌ی سایکۆلۆژیا له‌قۆناغی ده‌هه‌مه‌وه وه‌ک پرۆگرام بخوێنرێت به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی ئه‌و قۆناغه‌ی گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و هه‌ڵچوونی و کۆمه‌ڵایه‌تییاندا بگونجێت.
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet bo em babataya her sarkawtu bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سواس بؤ بابةتةكةت بةهيواى بةردةوامى
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن PAIZ-86 (2010-07-13 21:13:32)

له‌سه‌ر هێڵ نییه



PAIZ-86 نووسی:
سواس بؤ بابةتةكةت بةهيواى بةردةوامى
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor swpas hywadarm swd baxsh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه