❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌یلا فه‌ریقی : دڵم داوای شووناکات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-14 13:32:30

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsXPMSIE7

له‌یلا فه‌ریقی : دڵم داوای شووناکات

هونەرمەند لەیلا فەریقی لەدیمانەیەكیدا تەمەنی ئێستای خۆی بەپوختەیی وەسف دەكات، نەك پیربوون، پەیدابوونی چەند كچێكی دیكەی گۆرانیبێژ بەنەمانی رەواجی خۆی نازانێت و دەڵێت "هەر گوڵێك بۆنی خۆی هەیە"، لەیلا فەریقی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەر چەندین ستایلی گۆرانی كاری كردووە و هیواخوازە كەسانی پسپۆر هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی بكەن.
هونەرمەند لەیلا فەریقی لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە و بەنیازی كاركردنە بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبوومێك، بەڵام تائێستا ناوەڕۆكی ئەلبوومەكەی باس نەكردووە، ئەو كارەكانی هێندە بەنهێنی ئەنجام دەدات، تەنانەت لەكاتی سەردانەكانیشی بۆ كوردستان نەیویستووە لەشاشەوە دەربكەوێت، بەڵام فەریقی لەو دیمانەی (سڤیل)ـدا، ئەوە رەتدەكاتەوە و دەڵێت "ئەوە نییە من نەمویستبێت دەربكەوم، بەڵكو لەوانەیە سەرم بەكاری خۆمەوە قاڵ بووبێت، چونكە كە دەگەڕێمەوە كوردستان لەوانەیە هەر فریای ئەوە بكەم، بتوانم ئەو كارەی لەبەردەستمدایە جێبەجێی بكەم و بگەڕێمەوە"، لەیلا فەریقی لەبارەی ئەو رەخنانەی لەدوا ئەلبوومی گیرا، كە پێیان وابوو ستایلی گۆرانییەكانی عەرەبی بوون، گوتی "من خۆم لەسەر چەندین ستایل دەبینم، بۆ ئەو ئەلبوومەی كۆتاییشم هیوادارم هەڵسەنگاندنێكی پسپۆڕانە لەو بوارەدا بكرێت".
لەناو خەڵك و تەنانەت هونەرمەندەكانیش تەواو لەوە دڵنیا نین، لەیلا فەریقی شووی كردووە یان نا، لەوبارەیەوە هونەرمەند لەیلا فەریقی ئاشكرای كرد، تائێستا شووی نەكردووە، گوتی "تا ئەوكاتەی دڵم دەخوازێ شوو ناكەم، لەوانەیە تائێستا دڵم نەیویستبێت شوو بكەم"، هەروەها فەریقی تەمەنی خۆی بەقۆناخی پیربوونی نازانێت و دەڵێ لەو تەمەنەمدا زیاتر هەست بەپوختەیی خۆم دەكەم، نەك پیربوون، ناوبراو پێی وانییە بەهۆی دەركەوتنی چەند كچێكی جوان لە بواری گۆرانی گوتندا رەواجی ئەو نەمابێت، بەڵكو لەیلا فەریقی دەڵێت "هەر گوڵێك بۆنی خۆی هەیە، من لەو بڕوایەدا نیم رەواجم نەمابێت".
هونەرمەند لەیلا فەریقی هەروا بەئاسانی نەچووەتە كۆڵی ئەكتەرە فۆتۆمۆدێلێكەوە، كە رۆژانە لەكلیپی گۆرانی (كەلێو دەنێم بەلێوتەوە) دەیبینین، ئەو ویستوویەتی ئەو كلیپە رەنگدانەوەی هەبێت لەسەر ئەو كێشە كۆمەڵایەتیانەی، كە بەرامبەر بەژن و ئافرەتی هونەرمەندی كورد دەكرێن و گوتی "ئەو كوڕەی كە لەكلیپی (كەلێو دەنێم بەلێوتەوە) لەكۆڵم دەگرێ، ئەكتەرێكی فۆتۆمۆدێلە، مەبەستی من زۆر لەوە قوڵترە وەك یەكەمین ئافرەتی هونەرمەندی كورد كوڕێك لەكۆڵم بگرێ، دیارە دەستپێشخەری و یەكەم بوون لەهەر كارێكدا باشە، بەڵام من بۆ یەكەم بوون ئەو كارەم نەكردووە، بەڵكو هەستم بەو كێشە كۆمەڵایەتییانە كردووە، كە بەرامبەر بەژن و ئافرەتی هونەرمەند دەكرێن، ئەوەش وایكردووە لەزۆربەی كارەكانم بەشێوازی جۆراوجۆر رەنگدانەوەیان هەبێت".


سه‌ربه‌ست

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net