❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵسۆز ماوه‌تی: پیان وتم فلیمی رووتت هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-14 13:44:10

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsXPMSIE7

دڵسۆز ماوه‌تی: پیان وتم فلیمی رووتت هه‌یه‌

ئەكتەرانی دنیا فیلم دوای فیلم، بەدەركەوتنی زیاتر هێندەی تر لەلایەن خەڵك و بینەر خۆشەویست دەبن، بەجۆرێك كە بەئەستێرەی ئەو وڵاتە سەیر دەكرێن، بەڵام بەپێچەوانەی هەموو ئەكتەرانی دنیا، ئافرەتە ئەكتەرەكانی كورد بەشداریكردنیان لەفیلمێكدا زۆر بەزوویی بەر شاڵاوی توانج و تەعلیقی خەڵك دەكەون، سەرۆكی بەشی راگەیاندن لەپەیمانگای تەكنیكی پێیوایە ئەو دیاردە پەیوەندی بەهۆشیاریی كۆمەڵگاوە هەیە.
دڵسۆز ماوەتی یەكێك لەئافرەتە ئەكتەرەكانی كوردە و بەشداری لەچەندین فیلم و سێدییە بازاڕییەكاندا كردووە، دەڵێت "ئەو ماوەیە كاری سیدیم كەمكردۆتەوە، ئەگەرنا بەبەردەوامی ئیشم دەكرد، كاتێكم زانی گوتیان دڵسۆز ماوەتی مردووە و تووشی كارەسات بووە، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك سووكایەتییان خستبووە پاڵم، كە گوایە لەدەرەوەی هەولێر تووشی حادیسە بوویمە لەگەڵ چەند كەسێكی تایبەتدا، رەنگە حەز نەكەم ئەوە باس بكەم، ئەو پروپاگەندانە نیگەرانیان كردم، شتێكی زۆر ناشرین و ناشارستانییە"، هەروەها دڵسۆز ماوەتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو ئافرەتانەی بەشداری لەفیلم و دراما دەكەن، مەبەستی سەرەكیمان خزمەتكردنە بەهونەر، گوتیشی "ئێمە خزمەتی هونەری كوردی دەكەین، من و گوڵاڵە خان و كۆمەڵێك لەهونەرمەندانی دیكەی شارەكانی تر ئەگەر توانیبێتمان تۆزێ لەفەراغی هونەری كەلتووری كوردیمان پڕكردبێتەوە ئیدی بۆ رەخنەمان لێ بگرن؟ من حەز دەكەم ئافرەت لەچوارچێوەی دیواردا بێتە دەرەوە".
گوڵاڵە بێلاف، ئافرەتە هونەرمەندێكی دیكەی كوردە و لەماوەی چوار ساڵی كاركردنیدا بەشداری لەچەندین فیلم و كورتە فیلم و سێدییە بازاڕییەكان كردووە، ئەو نایشارێتەوە كە زۆرجار بەر تەعلیق و قسەی خەڵك كەوتوون، بەڵام ئەو دەڵێت "هەر كەسێك ئەگەر بیەوێ داهێنان بكات و بەرەپێشەوە بڕوات، نابێت گوێ بەقسەی خەڵك بدات و ناشبێت گوێ بەقسەی سووك بدات، من شەخسی خۆم بەهەزاران دیعایە و قسەی ناشیرینم بۆ بكرێت هەر خزمەتی هونەر دەكەم و هەتا ئەو ڕۆژەی دەشمرم". هەروەها گوڵاڵە بێلاف دەشڵێت "بەگرتەی مۆبایلی ناشیرین، بەقسەی كوشتن، بەخۆم، بەكچم زۆر شت كراوە، بەڵام ئەوانە هەمووی درۆ بووە، خەڵكانێكن هەڵدەستن دیعایە و قسەی ناشیرین بۆ ئافرەتی هونەرمەند دەكەن، بەڵام ئەو شتە قەت تەئسیر ناكات، بەپێچەوانەوە زۆر خۆشحاڵم كە ئێستا ئافرەتێكی هونەرمەند یاخود كچێكی هونەرمەند بێت و كاری هونەریی بكات لەگەڵ ئێمەدا، بائێمەش وەكو وڵاتان ئافرەتی هونەرمەندمان زۆر بێت، بۆچی هەر شەش حەوت ئافرەت لەو وڵاتەدا كار بكەن".
سەبارەت بەوەش كە ئایا هیچكات بووە، لەنزیكەوە گوێی لەقسەیەك بووبێت و كاریگەری لا دروست كردبێت، دڵسۆز ماوەتی دەڵێت "رۆژێكیان چوومە ماڵی باوكم لەسلێمانی و دەچووین بۆ سەردان، لەسوپەرماركێتێك بووم، كە حەزناكەم لێرە ناوی ئەو سوپەرماركێتە بێنم، من و كچەكانی پوورم و برا بچكۆلەكەم بووین، هەستم كرد سێ گەنج لەپێشمەوە بوون، رەنگە ئێستا موقابەلەكە بخوێننەوە بزانن، كە ئەوە خۆیانن، ئەو سێ گەنجە یەكێكیان لەئەوروپا هاتبۆوە، گوتی: ئەوە گوڵئەندامە، چونكە لەسلێمانی پێمدەڵێن گوڵئەندام، ئەویش گوتی: دەتوخوا وازی لێبێنە ئەوە ئینسانێكی زۆر سووكە و لەبازاڕ فیلمی رووتی هەیە، ئینجا كۆمەڵێك سووكایەتیان خستە پاڵم، من خۆم گوێم لێ بوو"، دڵسۆز ماوەتی لەسەر گێڕانەوەی قسەكانی بەردەوام بوو و گوتی "منیش هاتمە ئەودیووی كوڕەكە، پشتی لەمن بوو، دەستم خستە سەرشانی ئەو كوڕە و پێمگوت: بێ زەحمەت فیلمەكەت بینی؟ چ شتێكت بەدڵ نەبوو تابۆتی دووبارە بكەمەوە، یاشتێك كە تۆ پێی موعجیب نەبووی كامەیە؟ پێم بڵێ ئیتر نایكەم، كوڕەكە زۆر پێی ناخۆش بوو. واتا من كە شتێكم تێدا نەبێت دەتوانم رووبەڕوویان بوەستمەوە، بەڵام هەر ناخۆشە، خۆمن دەمی ملیۆنێك كەسم پێ ناگیرێت".
سەبارەت بەو پروپاگەندەی كە لەساڵی رابردوو بۆ گوڵاڵە و دڵنیای كچی هەڵبەستران، گوڵاڵە بێلاف ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو پروپاگەندانە ناتوانن لەكاری هونەری دووریان بخاتەوە، گوتی "من دایكم مردبوو، لافیتەمان هەڵواسی بوو لەپیرزین، ئەوكاتە ماڵمان لەوێ بوو، كەچی پروپاگەندەیەكیان كرد، گوایە دڵنیای كچم لەسەر گرتەی سێكسی ناو مۆبایل كوژراوە! كە لەئەساسدا گرتەكە فیلمێكی یۆنانی بوو، بەڵام ئەو كەسەی كە ئەو شتەی كرد بادڵنیابێت لەوەی، كە نەهیچ تەئسیری لەمن كرد، نەتەئسیریشی لەدڵنیای كچم كرد، بەڵكو زیاتر كاری خۆمان دەكەین"، هەرچەندە گوڵاڵەخان پێشتریش داوای لەپۆلیس و ئاسایس كردبوو، ئەو كەسەكان دەستگیر بكەن كە پروپاگەندە بۆ هونەرمەند هەڵدەبەستن، دیسانەوە دەڵێت "داوا لەهەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش و پۆلیس دەكەم، هەر شتێكی ئاوا كە دەبێت بەزووترین كات بتوانن ئەو كەسە بدۆزنەوە و ئەو شتانەشی كە ئاشكرا دەبێ، حەز دەكەم ئێمە ئاگادار بكەنەوە، كە بزانین كێیە ئەو مەسەلەی بۆ ئێمە دروستكرد".
دواتر هێمن كە لەسێدییە بازاڕییەكاندا بەحاجی جادر ناسراوە و یەكێكە لەكارەكتەرەكانی بواری فیلمی سیدی و هاوكات كاری دەرهێنان و سیناریستی بۆ زۆر لەفیلمە بازاڕییەكان كردووە، دڵگرانی خۆی لەبەرامبەر توانج و تۆمەتی خەڵك دەربڕی و گوتی "وەكو رای خۆم، ئافرەت بەشتێكی زۆر پیرۆز دەزانم و بوونی ئافرەت لەهەموو شتێك پێویستە، منیش زۆر بەشانازی باسی ئەو ئافرەتانە دەكەم كەوا خزمەتی هونەری كوردیی دەكەن، پێویستە هانی ئافرەتان بدەین بۆ خزمەتكردنی هونەرەكانیان لەهەر بوارێكدا، نەك وەك هەندێك نەفس نزم كەوا ئەو هونەرە جوانەی ئافرەتانمان دەزڕێنن"، حاجی جادر ئاماژە بەوەش دەدات، كە ئەو قسە تاریكانە هیچ كاریگەریی نەبووە لەسەر هونەرمەندە ئافرەتەكان، بەڵكو پێیوایە ئافرەتان لەهونەردا بەرێژەیەك لەزیاد بووندایە، گوتی "ئەوەی تەحەڕوش بەژنانیش دەكات من بەمرۆڤی دانانێم".
لەوبارەیەوە دكتۆر دلێر ئەحمەد سەرۆكی بەشی راگەیاندن لەپەیمانگای تەكنیكی هەولێر، هۆكاری تەعلیق و پروپاگەندەی خەڵك بۆ هونەرمەندان بۆ نەبوونی هۆشیاریەكی تەواوی كۆمەڵگە گێڕایەوە و گوتی "ئەو دیاردەیە پەیوەندی بەهۆشیاریی كۆمەڵگاوە هەیە، تائێستا كۆمەڵگای ئێمە نەگەیشتۆتە ئەو رادەیەی كاتێك درامایەك بەرهەم دەهێنرێ، دراماكە لەسەر پەیوەندییەكی ئەڤینداریی كوڕ و كچێك بێت، رێگە بەكچە كوردێك نادەن ئەو وەكو كچە ئەكتەرێكی میسری یاخود توركی رۆڵ ببینێ، لەوانەیە تا درامایەكی لەو بابەتە بەرهەم دەهێنرێ، چەندینجار ئەم دەرهێنەرە بڕواتە ماڵی باوكی ئەو كچە تا قەناعەتی پێ بێنن كچەكەی ئەو دەورە ببینێ"، دكتۆر دلێر نمایشكردنی دراما توركی و بیناییەكان بەنموونەی قسەكانی دەهێنێتەوە و گوتیشی "لەو دراما توركییانەی كە هەموو كەس سەیریان دەكات، زۆر شت دەبینی و زۆریش سروشتییە، بەڵام لەلای ئێمە هێشتا ئەم شتانە دیاردەیەكی ئاسایی نییە و ناتوانرێ هەزمیش بكرێت".

سه‌ربه‌ست

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net