❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لە رۆژمێری تەمەنەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-15 13:27:08

Twana Omer
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-15
دواترین سه‌ردان: 2011-06-13
په‌یامه‌كان: 16
WindowsFirefox

لە رۆژمێری تەمەنەوە

سڵاو ئازیزانی خۆشەویست
هیوام وایە ئەم هۆنراوەیە تازەمتان بەدڵ بێت


لە رۆژمێری تەمەنەوە


تۆ باڵای كێوی خەمی
بە سەر هەوارما دەروانی
وەك یادگاری مناڵیم
جێمناهێڵی و..
هەنگاوەكانی ئومێد
بەرەو خۆر ئاوای تەمەن رێدەكەن و..
تەمی نیگەرانیش.. لێناگەڕێ‌
سەفەری روانینەكانم سەربگرێ‌ !

ئیتر
بەدەم هەڵدانی پێكی مەستبوونەوە
كزەبای ئەم گوزەرە
لەدوای دۆرانی تەمەنێك
پەرەكانی رۆژمێری تەمەنم نیشاندەدا

گەرچی ناشێ‌ بۆ جارێكیش
بە كوچەكانی بەرائەتی منالیم بزانمەوە
بۆیە خۆم لێ‌ ون دەبێت و
بۆ دۆزینەوەی خۆم دەگەرێم

پرسیار لە قەتاری باڵندە و
كارمامزی رەوەزان و
رێبوارێكی تینوو دەكەم
لە كوێوە دەگەمەوە باخچەی شار ؟
تا دەستم  بگاتەوە هۆش و
لەناو كوچەی یادگاریەكانا
سەفەرێك  بە پایسكیل و
گەرانێك بە شاییگەمان و
حیكایەتەكانی نەنكمدا بكەمەوە
تا تۆ دوورنەبی لەمن و
منیش  رژانی فرمێسك و
چریكەی ژانی گەڵاكان بنوسمەوە.

توانا عومەر
شەوی 17/16 – 6 - 2010

Kurdzhin
ئەی ئەو کەسەی دەتپەرستم و لێم ونی
تــۆ خـودا نی... تــۆ خـۆشەویستی منی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-15 17:06:34

xwncha e golan
خونچەی نوێ
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-12
دواترین سه‌ردان: 2010-08-10
په‌یامه‌كان: 64
WindowsXPMSIE7

Re: لە رۆژمێری تەمەنەوە

ده‌سته‌ کانت خۆش بێت

Kurdzhin
دوستت دارم چون تنهاترین فکر تنهایی منی
دوستت دارم چون زیباترین لحظات زندگی منی ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-16 08:35:37

Twana Omer
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-15
دواترین سه‌ردان: 2011-06-13
په‌یامه‌كان: 16
WindowsFirefox

Re: لە رۆژمێری تەمەنەوە

خونچه‌ی گوڵان زۆر سوپاس ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net