.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكراكرد، كه پاڵێوراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالی (2010) ی ئه‌فریقای باشوور.
(جیبرۆم ڤالك) ئێواره‌ی دوێنێ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له (جۆهانسبۆرگ)، ناوی (10) ده یاریزانی ئاشكراكرد، كه پاڵێوراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیال، له‌و یاریزانانه‌ش كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاڵێوراون، پێنجیان له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و هۆڵه‌ندان، كه سبه‌ی شه‌و له‌یاری كۆتایی مۆندیالدا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، پاش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش، ناوی باشترین سێ یاریزانی مۆندیال ئاشكرا ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هونه‌ری یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانه‌وه هه‌ریه‌ك له (دییگۆ فۆرلان) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای، (ئاساموا جیان) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی غانا، (داڤید ڤیا، چاڤی هێرناندێزو ئه‌نێستا) له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، (لیۆنێل میسی) له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین، (مه‌سعود ئۆزێلو باستییان شفاینشایگهر) له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو (شنایدهرو ئاریین ڕۆبین) یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیال ده‌ستنیشان كراون.
مۆندیالی (2006) كه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدرا، (زێنه‌دین زێدان) كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌باشترین یاریزانی ئه‌و مۆندیاله هه‌ڵبژێردرا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش به‌لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌یاری كۆتاییدا له‌هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای برده‌وه‌و بۆ چواره‌مجار له‌مێژوویدا، جامی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ی به‌ده‌ست هێنا
bakrajoo&&&
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن laya (2010-07-11 09:17:26)


له‌سه‌ر هێڵ نییه




زور سوباس بو زانيارييةكانت هاوريي كيان هةربزيت
هيوادارم لة كشت بوارةكاني زيانت سةركةوتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor supas yadi gyan
to6 har sarkautu bet hauree gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor supas daste to6 xo6 bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
