.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

خوایه "سه‌رده‌شت" به شه‌هید وه‌ربگره، چونكه له پێناوی تۆدا جیهادی كرد !!
سه‌ره‌تا پڕ به دڵ دڵگرانیی و بێزاری خۆم له تیرۆركردنی كاكه سه‌رده‌شت ده‌رده‌برم و وه‌ك موسڵمانێك سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كار‌و سه‌رجه‌م قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ ئه‌وانه‌یان كه وه‌ك "سه‌رده‌شتی شه‌هید" بیر ده‌كه‌نه‌وه، ده‌كه‌م، خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات و له‌گه‌ڵ راستگۆیان و حه‌ق بێژاندا حه‌شری بكات. ئامین! پێمخۆشه له روانگه‌ی ئازادی له ئیسلامداو تێروانینێك بۆ بابه‌ته‌كانی كاكه سه‌رده‌شت كه له‌سه‌ر سه‌رۆك و دام و ده‌زگاكانی ئه‌م حكومه‌ته بلاَو كردبوویه‌وه چه‌ند وشه‌یه‌كتان عه‌رز بكه‌م، خۆ شوكر بۆ خوا ورده ورده لاف و گه‌زافی درۆیینه‌ی دیموكراتییه‌ت له ولاَته‌كه‌ماندا بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی كوردستان وه ده‌ر ده‌كه‌وێ و ئیتر خه‌ڵكی حاڵین و تێگه‌یشتوون كه مافی مرۆڤ و دیموكراتیی و ئازادی ڕا ده‌ربڕین له سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاَته دیموكراتییه‌دا ته‌نهاو ته‌نها درۆیه‌كی شاخداری دیموكراتخوازانه‌و هیچی تر!! ئه‌گینه ئه‌وه‌ی كاكه سه‌رده‌شت وتوویه‌تی چ سنور به‌زاندنێكی تێدایه‌و له چ یاسا‌و رێسایه‌كی ئاسمانی و زه‌مینیدا ئاوا وتار‌و بابه‌تێك یاساغ كراوه‌و خه‌ڵكی له‌سه‌ر كوژراوه؟! من ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه ئه‌و شێوه ڕا ده‌ربرینه‌ی كاكه "سه‌رده‌شتی شه‌هید" له ئایینی ئیسلامدا ڕێ پێدراوه‌و هیچ جۆره سانسۆرێك بۆ وتنی راستییه‌كان له ئیسلامدا نییه‌و ڕێ پێنه‌دراوه! ئه‌وه‌تا ئایینی ئیسلام هیچ كه‌سێك به گه‌وره‌و مقدس نازانێت ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش! له فه‌رمووده‌یه‌كی راست و صحیحدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام فه‌رموویه‌تی: من ته‌نها مرۆڤێكم و به‌س، ته‌نها ئه‌وه‌نده جیاوازیم هه‌یه كه من په‌یامی ئاسمانیم له‌لایه‌ن خواوه بۆ هاتووه‌و هیچی تر!!
مه‌گه‌ر قه‌ومه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌ماوه‌ی 13 ساڵه‌ی ده‌ورانی قوره‌یشیدا چیان به پێغه‌مبه‌ر نه‌كردو نه وت ؟!! جارێ به شێتیان دا ده‌ناو جارێ به سیحربازو جارێ به دزو درۆزن!! پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش له‌وه‌لاَمدا پێی ده‌وتن: خوایه ئه‌م قه‌ومه‌م هیدایه‌ت بده چونكه نه‌زانن!! باشه خۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به وته‌ی خۆی بێت خۆی له هه‌مووكه‌س به موسڵمان تر ده‌زانێ! ئه‌ی بۆ ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ران له خۆ ناگرێ و ئاداب و ئه‌خلاقییاتی ئه‌و له خۆدا ناچه‌سپێنێت؟! به‌لاَم با جه‌نابی سه‌رۆكه‌كان بزانن ئه‌گه‌ر له دیموكراتییه‌كه‌ی ئه‌واندا وتنی راستیی و ده‌رخستنی راستییه‌كان یاساغ و بڤه بێت، ئه‌وه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ره‌خنه‌و ده‌رخستنی راستییه‌كان تاسه‌ر ئێسقان ڕه‌وایه‌و هیچ كه‌سێك له بازنه‌ی ئیسلامدا مقدس و په‌رستراو نی‌یه جگه له‌خوای تاك و ته‌نها!! بۆیه زۆر ئاساییه ره‌خنه‌ی زۆر توند‌و ئێش پێگه‌یه‌نه‌ریش له جه‌نابی سه‌رۆكه‌كانیش بگیردرێت؟!
مه‌گه‌ر هه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نه‌بوو كه تۆمه‌تی زیناو شه‌رواڵ پیسیش درایه پاڵ خێزانه‌كه‌ی؟! باشه ده‌بێ پێغه‌مبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته زۆر قورس و گرانه‌دا چه‌ند كه‌سی تیرۆر‌و له‌ناو بردبێت؟!! نه‌خێر پێغه‌مبه‌ری سه‌رۆك هیچ كه‌سی تیرۆر نه‌كردو زۆر به‌به‌زه‌ییانه له‌گه‌ڵ هاولاَتیانیدا كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد !!
چونكه پێغه‌مبه‌ری سه‌رۆك ده‌یزانی كوشتنی مرۆڤێكی بێ تاوان له رووخانی ماڵی خوا‌و كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌لای خوای گه‌وره گرانتره!! بۆیه من كاكه "سه‌رده‌شت" به شه‌هید ده‌زانم، چونكه به‌رگری له ماف و سه‌ره‌وه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌له ره‌ش و رووته‌ی كردووه‌و به پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری سه‌ركرده‌و پێشه‌وا هه‌ركه‌سێك له‌و رێگه‌یه‌داو به‌و شێوه‌یه بروات ئه‌وا به شه‌هید حیسابه‌و له‌ریزی شه‌هیداندایه. وه كاكه "سه‌رده‌شتی شه‌هید" جیهادی كردووه به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك و هه‌ڤاڵه خوێنخۆره‌كانی ئه‌م ولاَته‌و گه‌وره‌ترین جیهادیش وتنی وشه‌ی حه‌ق و راستییه به‌رامبه‌ر به زاڵمان. (افضل الجهاد كلمه حق عند سلطان جائر) .
islampaik
سه‌ربه‌ست هه‌ڵه‌بجه‌یی
5/12/2010 11:02:24
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




خوایه "سه‌رده‌شت" به شه‌هید وه‌ربگره، چونكه له پێناوی تۆدا جیهادی كرد !!
سه‌ره‌تا پڕ به دڵ دڵگرانیی و بێزاری خۆم له تیرۆركردنی كاكه سه‌رده‌شت ده‌رده‌برم و وه‌ك موسڵمانێك سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كار‌و سه‌رجه‌م قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆ ئه‌وانه‌یان كه وه‌ك "سه‌رده‌شتی شه‌هید" بیر ده‌كه‌نه‌وه، ده‌كه‌م،
زور زور زور دةست خوشيت ليدةكةم هاوريي كيان بو داناني ئةم بابةتة كرنكة
بةراستي قسةكانت هةموي هةقةو لةجيي خؤيةتي
دوبارة سوباست دةكةمةوة هاوريي كيان
هيواي بةردةواميت بودةخوازم لةم يانة جوانةيةدا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
