.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















41%ی هاووڵاتیان به‌و شێوه‌یه ده‌خه‌ون كه له‌سكی دایكیاندان 
ژیانی ئێمه، راده‌ی خهوتنمانو شێوازی پشووی ئێمه به‌درێژای شه‌و به‌جۆرێكی هه‌ست پێنهكراوو به‌تێپه‌ڕبوونی كات ده‌گۆڕێت. یه‌كێك لهلێكۆڵهران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه شێوازی خه‌وتنمان ده‌رخه‌ری كۆمه‌ڵێك راستیه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئێمه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه شێوازی خه‌وتنی تاكه‌كان دابه‌شی شه‌ش گرووپی جیاجیا ده‌بن، به‌ڵام خاڵی جێ سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شتانه‌ی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خه‌وتنی تاكو كه‌سایه‌تی باس ده‌كرێت تاڕه‌ده‌یه‌ك پێشبینی نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه كراون هه‌ڵكه‌وته‌ی كه‌سه‌كه‌كان له‌كاتی خه‌وتندا به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:
1. هه‌ڵكه‌وته‌ی كۆرپه‌ی (fetus position): 41%ی به‌شداربووانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌شێوه‌ی چه‌ماوه‌و ههڵتروشكاوی ده‌خه‌ون. ئه‌وترێت ژنان دوو هێنده‌ی پیاوان به‌م حاڵه‌ته ئه‌خه‌ون، وادیاره باوترین شێوازی خهوتنیشه، ئه‌مجۆره كه‌سانه رواڵه‌تێكی وشك‌و جیدیان هه‌یه‌و هه‌ندێ كات شه‌رمن دێنه به‌رچاو، به‌ڵام زۆر زوو گهرمو گوڕ ده‌بنه‌وه.
2. هه‌ڵكه‌وته‌ی كتێبی (log position): ئه‌م هه‌ڵكه‌وته‌یه هه‌روه‌ك بهجۆرهكهیدا دیاره به‌شێوازێكه كه‌سه‌كه به‌ته‌واوی رێك له‌سه‌ر شان (لا) دهخهوێتو ده‌سته‌كانیشی بهلاتهنیشتیدا درێژ ده‌كاته‌وه، ئه‌م شێوه خه‌وتنه زیاتر هی كه‌سانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆحسووكه، كه به‌سانایی متمانه دهكهنو زووتر له‌وانیتر كڵاو ئه‌چێته سه‌ریان. توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه 15%ی كه‌سه‌كان به‌م شێوازه ده‌خه‌ون.
3. هه‌ڵكه‌وته‌ی دڵخوازو ئاره‌زوومه‌ند (yearner position): له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌سه‌كه له‌سه‌ر ته‌نیشته، به‌ڵام ده‌سته‌كانی بۆ پێشه‌وه راكێشاوه، 13%ی كه‌سه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌ون، ئه‌م جۆره كه‌سانه وادێنه به‌رچاو رۆشنبیرن، به‌ڵام تاراده‌یه‌ك ره‌خنه‌گر، رهشبینو بهگوماننو زۆر سورن له‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێ كه ده‌یده‌ن.
4. هه‌ڵكه‌وته‌ی سه‌رباز (soldier): له‌م ههڵكهوتهدا كه‌سه‌كه له‌سه‌ر پشت دهخهوێتو ده‌سته‌كانیشی له‌هه‌ردوو لای له‌شیه‌وه راده‌كێشێت. ئه‌م جۆره كه‌سانه بێدهنگو وریا‌و بێ قڕوقاڵن، ئامانجخوازو لایه‌نگری ستاندارده باڵاكانی ژیانن. رێژه‌ی پرخه پرخی ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی شێوازی خه‌وتنیانه‌وه به‌رزه‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌وێكی ئاسووده‌یان نه‌بێت.
5. هه‌ڵكه‌وته‌ی كه‌وتن له‌سه‌ر سك (freefall position): له‌م مۆدیله خهوتنهدا، كه‌سه‌كه له‌سه‌ر سك خه‌وتووه‌و ده‌سته‌كانی خستووه‌ته ژێر سهرینهكهیو سه‌ری رووی له‌لایه‌كی تره. نزیكه‌ی 7%ی كه‌سه‌كان به‌م شێوازه ئه‌خه‌ون. ئه‌م جۆره كه‌سانه كه‌متر كۆمهڵایهتینو به‌زه‌حمه‌ت له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌و گازهندهدا هه‌ڵ ده‌كه‌ن.
6. هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌ستێره‌ی ده‌ریایی (starfish position): له‌م ههڵكهوتهیهدا كه‌سه‌كه به‌پشتدا خه‌وتووه‌و له‌حاڵێكدا ده‌سته‌كانی نزیك سه‌ر یان سه‌رینی خهوهكهیهتیو 5%ی كه‌سه‌كان به‌م شێوازه ده‌خه‌ون. ئه‌م كه‌سانه بیسه‌ری باش‌و یارمه‌تیده‌رو هاوڕێی چاكنو زۆریشیان حه‌ز به‌خۆده‌رخستن نییه.
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌م پێناسانه، ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بوترێ كه ئه‌وانه‌ی به‌یه‌كێك له‌م شێوازانه ده‌خه‌ون، مه‌رج نییه كه‌سایه‌تیشیان ته‌واو به‌و شێوه‌یه بێت كه لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌ریخست، هاوكات به‌شێكی كه‌م له‌خه‌ڵكی هه‌ن كه به‌یه‌كێك له‌م شێوازانه نه‌خه‌ون، هه‌روه‌ها به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نیا 5%ی كه‌سه‌كان به‌ته‌واوی خۆیان به‌به‌تانی داده‌پۆشن، ئه‌وانیتر به‌زۆری به‌شێك له‌له‌شی خۆیان: قاچ، دهستو سه‌ریان داناپۆشن.
nmnm
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن brwa88 (2010-07-20 07:36:11)

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه