❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌نته‌رمیلان کاوتینۆی به‌ هانده‌ران و ڕۆژنامه‌کان ناساند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-20 11:34:11

hedy.h
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-20
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 98
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ئه‌نته‌رمیلان کاوتینۆی به‌ هانده‌ران و ڕۆژنامه‌کان ناساند

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2484cab528.jpg
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان ڕه‌فایه‌ل بینیتیز له‌ بنکه‌ی ڕاهێنانه‌کانی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلاندا یاریزانی لاوی به‌رازیلی و هێرشبه‌ری تازه‌ی یانه‌که‌ی فلیپی کاوتینۆی به به‌ رۆژنامه‌نووسان و هانده‌رانی یانه‌که‌ی کرد.‌

وه‌ له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکدا کاوتینو به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ڕۆژامه‌ نووسه‌کانی دایه‌وه‌.

کاوتینۆ هه‌ستت چۆنه‌ به‌ پۆشینی درێسی ئه‌م یانه‌یه‌ ؟

کاوتینۆ : ” من زۆر دڵخۆشم به‌ هاتنم بۆ ئێره‌ ، هیوام وایه‌ نازناوی زۆر به‌ده‌ست بهێنم وه‌ زۆر هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌نته‌ر له‌ خۆم ڕازی بکه‌م “.

ده‌توانیت یه‌که‌م ڕۆژی خۆتمان پێ بڵێیت له‌ ئه‌نته‌ر ؟

کاوتینۆ : ” کاتێك زانیم ئه‌نته‌ر میلان گرنگیم پێده‌دات زۆر دڵخۆش بووم وه‌ زۆریش به‌جۆش بووم ، ئه‌وه‌ خه‌وی هه‌موو یاریزانێکی به‌رازیلیه که‌ یاری بۆ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا بکات ، وه‌ کاتێکیش بۆنده‌که‌ به‌سه‌رکه‌وتووی به‌ئه‌نجام گه‌یشت نه‌م توانی چاوه‌ڕێ بکه‌م بۆ ده‌ست پێکردن ، وه‌ چانسی ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل جۆلیۆ سیزار و مایکۆن و لۆشیۆ بوو به‌راست ، من پێشتر ئه‌وانم له‌ ته‌له‌فیزیۆن ده‌بینی که‌ یاریان ده‌کرد به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆم یاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م ، وه‌ ده‌مه‌وێت زۆر به‌خێرایی فێری ئیتاڵی ببم و لێره‌ نیشته‌ جێببم ،وه‌ من ده‌مه‌وچاوێکی تازه‌م له‌ ئیتاڵیا وه‌ ده‌مه‌وێت بیسه‌لمێنم که‌ ده‌توانم چی بکه‌م.

ئیش و ڕۆڵی تۆ چیه‌ ، هه‌ندێک ده‌ڵێن هه‌مان ڕۆڵی شنایده‌ر ده‌بینیت تۆ ده‌ڵێیت چی ؟

ڕۆڵی من ؟ من یاریزانی هێڵی ناوه‌ندم ، ده‌مه‌وێت له‌ دوای هێرشبه‌ره‌وه‌ یاری بکه‌م ، به‌ڵی که‌واته‌ ڕاسته‌ ڕۆڵی من وه‌کو شنایده‌ره‌ ، وه‌ ڕۆڵیم من وه‌کو ڕۆڵی ڕۆبینۆ و کاکا وایه‌ ، وه‌ ده‌شوبهێتیش به‌ پاتۆ ، به‌ڵام ئێمه‌ دوویاریزانی جیاوازین ئه‌و هێرشبه‌ره‌و منیش یاریزانی ناوه‌ند.

میلان به‌ناوبانگه‌ بۆ کلابین ، زۆرێك له‌ یاریزانانی به‌رازیل زۆربه‌ی کاته‌کانیان له‌ یانه‌شه‌وانه‌کانی میلاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، ئه‌ی تۆ ؟

کاوتینۆ : “من حه‌زناکه‌م زۆر بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ ، زیاتر حه‌زده‌که‌م له‌ ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌مدا بمێنمه‌وه‌ ،  وه‌ من ده‌ست گیرانه‌که‌م و هاوڕێکانم زۆر خۆش ده‌وێت” .

چی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێریت ؟

کاوتینۆ : ” هێستا نازانم ، ده‌بێت بیری لێبکه‌مه‌وه‌ ”

تۆ ده‌توانیت یه‌کێك بیت له‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ جامی جیهانی 2014 به‌رازیل ؟

کاورتینۆ : “هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ؟ هێشتا ڕێگامان زۆر له‌‌ به‌رده‌مدایه ،  یه‌که‌م جار ده‌بێت من له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌ر میلان باشبم و ئاستی خۆم له‌ سێرا ئه‌یدا پیشان بده‌م ‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ونی من ئه‌وه‌یه‌ یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌که‌م بکه‌م “.



                                                                        ياريگــــــــــــا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hedy.h (2010-07-20 11:37:31)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a3a184e80b.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-20 11:58:18

HEMN-MESSI
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-20
دواترین سه‌ردان: 2010-07-22
په‌یامه‌كان: 17
WindowsXPOpera

Re: ئه‌نته‌رمیلان کاوتینۆی به‌ هانده‌ران و ڕۆژنامه‌کان ناساند

ده‌سته‌ کانت خۆش ‌ ماندونه‌بیت

یاریزانیکه‌ له‌توانای داهه‌یه‌ ئه‌نجامی به‌رچاوی هه‌بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net