.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








به‌شی یه‌که‌م
تێگه‌یشتن له بیری سیکۆلاریزم به‌راورد کردنی له گه‌ڵ ئیسلام
سه رجا‌و :ڕێگای ڕاستی
له دوای ئه‌وه‌ی که پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌په‌کان یان به گشتی بێ دینه کان له هه‌وڵداندان بۆ هێنانه کایه‌ی بیری {سیکۆلاریز} کاری بۆ ده‌که‌ن زۆر به گه‌رمی له سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی موسڵمانی گه‌ڵی کوردن.
که‌چی به داخه‌وه گێله جاهیلانی ئێمه‌یش ده‌ڵێن باشه به دین له ده‌وڵه‌ت جیابێته‌وه، نازانن به ته‌نها به‌کار هێنانی ئه‌م ووشه‌یه کافر ده‌بێت له ئیسلام ده‌رده‌چێت!!!
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌م که ئه‌م بیره بۆ هاتوه له کۆێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه له دژی کێ کاری بۆ کراوه وه پێناسه‌ی ئه‌م بیره چیه وه چۆن پێگیشتوه له‌کوێ وه سه‌ری هه‌ڵداوه کێن ئه‌وانه‌ی که کاریان بۆ کردوه له دژکام ئاین و چۆن هاتۆته ناو ووڵاتی ئیسلامیه‌وه چۆن ده‌یه‌وێت خۆی فه‌رز بکات هۆکاری دروست بوونی چیه ؟
که‌واته له سه‌رتاوه با پێناسه‌ی {سیکۆلار} بکه‌ین و بریتیه :
له بێ دینی و دنیا ویستی،بانگه‌وازه بۆ ده‌مه‌زراندنی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مایی زانست وهزر ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی گشتیه.
له ڕووی سیاسیه‌وه بریتیه: له جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وه‌ڵه‌ت واتا هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ك له دین وه‌رناگیرێت بۆ سیسته‌می ژیان.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیره ده‌گڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می { مجمع نيقية 325 م}به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی بۆ بکه‌م سه‌رهه‌ڵدانی له ئه‌وروپاو ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه ده‌ستی پێ‌کرد له ئه‌وروپا و له رۆژهه‌ڵات له سه‌ده‌ی نۆزده وه ده‌ستی پێ کرد، سه‌رنجتان ڕاده‌کێشم بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م بیره زاده‌ی بیرێکه یان ڕه‌وتێکه له پاشکۆی فکرێک بۆ جیهان تا دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکاته‌وه .
ئه‌مه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌که بۆ تێگه‌یشتن له سیکۆلاریز.......
له‌سه‌ر هێڵ نییه







پێگه‌یشتنی ئه‌م بیره و سه‌رهه‌ڵدانی
[size=16]
خوێنه‌ری ئازیز ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بیر بخه‌مه‌وه که سیکۆلار له سه‌رده‌می قۆستهنتهنیهوه ده‌ستی پێ کردوه یان کۆمه‌ڵه‌ی نقی که له‌سه‌ر بنمای ئه‌و ده‌سته واژه ده‌ستی پێکردوه، که ده‌ڵێت {پاره‌ی قیسه‌ر بۆ قه‌یسه‌ر وه ماڵی خوا بۆ خوا}
{أعط مال قيصر لقيصر و مال الله لله}.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه و پێویسته له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می له‌دایك بوونه‌وه باسی ده‌که‌ین(ڕێنسانس) زیاتر درێژی ناکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لا ڕێمان نه‌کات به هه‌ندێك باسی باوه‌ڕه‌وه، به‌ڵام له دوای شۆڕشی فه‌رنساوه ده‌ستی پێ‌کرد که مێژوه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ (1781)ز که به یه‌که‌م ده‌وه‌ڵه‌تی سیکۆلاریزم واتا لادینی داده‌نرێت.
دیاره ئه‌مه وه‌ك میژوو،به‌ڵام بابزانین کێ له‌م زه‌مه‌ندا زاده‌ی ئه‌م بیره بوون
ئهوکهسهنهی که ده‌ستیان هه‌بووه له‌م بیره‌دا وبنهمایی فکری و فه‌لسه‌فیان بۆ دارشتوه زۆرن ،به‌ڵام به‌ناوبانگ و رائیده‌کانی بریتین له:
یه‌که‌م:( جان جاك ڕۆسۆ) له ساڵی (1787) کتێبکی نوسی به‌ناوی
{ كتاب العقد الاجتماعي الذي يعد إنجيل الثورة}که وه‌رگیراوه.
دووه‌م:(مۆنتسکۆ) ئه‌ویش کتێبێکی نوسی ئه‌و سه‌رده‌مه که ڕاڤه‌ی فیکر سیکۆلار بوو به ناوه‌ی {مونتسكيو له روح القوانين}.
سێیه‌م:( سیبنوزا) ئه‌مه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك (یه‌هودیه)، به‌ڵام له جیهانی سیکۆلاردا به په‌شه‌نگ پێشه‌وا ده‌ژمێریت له ڕاستی دا یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی که ئه‌م بیره‌ی دارشت بۆ یاسا.{ للحياة والسلوك وله رسالة في اللاهوت }
چواره‌م : (ڤۆڵتێر) ئه‌میش یه‌كێکه له ڕابه‌رانی ئه‌م بیره کتێبی {یاسا سروشت}
نووسی له ڕووی سیاسیه‌وه خاوه‌نی ئه‌وه یاسا سروشتیه ئه‌قلانیه که بانگێشته‌ی بۆ ده‌کرد .
پێنجه‌م:( کانت ) به‌یه‌كێك له خاوه‌ن مه‌نهه‌جێکی ده‌ده‌نرێت له‌م بیره دا یان بڵێن خاوه‌نی مه‌نه‌فێستی تایبه‌تی خۆیه‌تی به‌م بیره که‌له ساڵی (1804) نووسی به ناوی {ئاینی کانت له سنوری هزردا}.
شه‌شه‌م:(ولیم جودین) که‌سێکه به نقیب و زانیانی ئه‌م بیره یه که له ساڵی (1793) دوو کتێبی نووسی به ناوی { داد په‌روه‌ری له ڕامیاریدا، بانگه‌واز بۆبێ دینی یان جودای دین له ده‌ووڵه‌ت }.
حه‌وته‌م: بۆ زیاتر پشتگیری له‌م فیکره تیۆری پێشکه‌وتن خۆی نواند خۆی ده‌ر خست له ناو ده‌ره‌کانی گه‌وه‌ره زانیانی ئه‌و سه‌رده‌مه بریتی بوون له (داروین) له ساڵی (1859)دا کتێبێکی {اصل الانواع} نووسی.
هه‌شته‌م : پاشان سه‌رهه‌ڵدانی (نیچه) یان (نیشته) بانگه‌وازی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه کرد ئه‌وا خوا مردوه مررۆڤ به‌رز ده‌بێته‌وه .
نۆهه‌م: بریتین له ( دوور کایم) و(فرۆید) له‌سه‌ر بنمایی سێکس که ده‌ڵێن پاڵنه‌ری سێکسی له هه‌موو کات و سات دا یان مرۆڤ له گۆشه نیگای که‌رت بوونه‌وه.
ده‌یه‌م: (کارڵ مارکس) که خاوه‌نی ڕاڤه‌ی میژووی ماده‌یه‌و بڕوای به گۆڕانکاری حه‌تمی و، یه‌که‌م بانگه‌واز که‌ری شوعیهته خاوه‌نی ئه‌و ووته‌یه که ده‌ڵێت {دین ئه‌فیونی گه‌لانه}
یازده‌هه‌م:(جان پۆڵ سارته‌ر) ئه‌میش بانگه‌وازی بۆ وجودیه‌تی بێ باوه‌ڕی کرد.
به‌گشتی ئه‌مه ئه‌و بیر ماندهنه بوون که له ئه‌وروپا سه‌ریان هه‌ڵداوه له سه‌ده‌کانی پێشودا ئه‌مانه ده‌ستیان هه‌بووه له سه‌پاندنی دا و هه‌ڵیان داوه بۆ
پیاده کردنی له ئه‌ورپاو وا ئێستا کاری بۆ ده‌کرێت له جیهاندا ده‌یانه‌وێت له ووڵاتانی ئیسلامی ئه‌م بیره بچسپێنن به‌تایبه‌ت هێنانه کایه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی که گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین ئه‌ویه که ئه‌م بیره له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر نامۆیه ئاشنا نیه به ژینگه که‌ی بۆیه هه‌رگیز بڕوام نیه بچه‌سپێت چونکه زاده‌ی بیرێکه که له جێگا‌و کاتی تایبه‌تی خۆیدا له بارانبه‌ر ئاینی مه‌سیحی هاته ناو کایه‌ی ڕامیاری.
له فکر یشدا هه‌ر وایه، کاتێك ده‌ته‌وێت بیرێك بڵاو بکه‌یته‌وه ده‌بێت پێشتر خوێندنه‌وه‌یه‌كت بۆ ناسینی کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌بێت ئه‌م بیره له‌ووڵاتانی ئیسلامی‌دا وه‌ك داری توو وه‌یه که هه‌رگیزاو هه‌رگیز نا‌توانیت له ووڵاتێکی وه‌ك نه‌رویژ یان سوید بیڕوێنت له به‌ر یه‌وه‌ی نامۆیه به ئاو هه‌واکه‌ی هه‌ر گیز به‌ر ناگرێت وه هاوکێشه‌که‌ی که به کاری دێنن له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامدا به چاوی ئاینی مه‌سیحی سه‌ری ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆیان که‌وتونه‌ته ناو گیژاوی فکر و ده‌رباز بونیان زۆر ئاسته‌مه، له به‌ر ئه‌وه وا تێگه‌یشتون که 1+1 ده‌کاته دوو له ڕستیدا له بنه‌مای بیرکاری‌دا وایه، به‌ڵام لا بنه‌ما ی فکری‌دا ئه‌مه ئاسته‌مه باکاته دوو چونکه یه‌ك پرته‌قاڵ و یه‌ك سێ‌و ناکه‌ته دوو پارتاقاڵ یان دوو سێو‌و له به ئه‌وه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه بیره‌که لا جێگای خۆیدا له‌وانه‌یه سه‌رکه‌وت وبۆبێت به‌ڵام له ژینگه‌یه‌کی تردا ئه‌و کاره‌ی پێناکرێ.
له ڕاستیدا ده‌بێت بزانین هاتنه کایه‌ی بیری سیکۆلاریزم له ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ر ده‌ستی کێ بوو له کوێوه ده‌ستی پێ‌کرد.
هاتنه کایه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات له‌ساڵی (1883)دا (SECULARISM)
له‌سه‌ر ده‌ستی (خدێوی ئسماعیل) بوو که ئه‌م پیاوه عه‌شقی غه‌رب بوو ده‌یویست
که میسر بکاته ئه‌ورپای سه‌رده‌م.
به‌ڵام ئه‌وامان له بیر نه‌چێت له سه‌رده‌می هێرشی( ناپلیۆن) بۆ میسر ئه‌ویش هۆکارێك بوو بۆ هاتنی (عه‌لمانیه‌ت).
وه له هندستانله ساڵی (1791)بوو دیاره پێشتر له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو .
پاشان له جه‌زائیر له ساڵی (1830)دا، به‌ڵام له تونس و مه‌غریب (1906)دا وه له (1913)له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان له دوای ڕوخاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی یان خه‌لافه‌تی عوسمانی له تورکیا له سه‌ر ده‌ستی (مصطفى کمال ئه‌تاتورك)وه پاشان هه‌ر له سه‌دی بیستدا له ووڵاتانی عێراق و ئێران و لوبنان و ووڵاتانی تری ئیسلامی ده‌ستی پێ‌کرد .
ئه‌و که‌سانه‌ی که کاریان بۆ کرد له‌م ووڵاتانه ناسراوترینیان بریتی بوون :
{احمد لوطفى سید، اسماعیل مضهر، قاسم امین، طه حسین، عبدالعزیز فهمی، مشیل عفلق، أنطون سعادة، سوكارنو، سوهارتو، نهرو ، مصطفى كمال أتاتورك، جمال عبد ناصر،انورسادات،د فواد زکریا،فرج فوده...هتد .}
[/size]
له‌سه‌ر هێڵ نییه







هۆکاری دروست بوونی ئه‌م بیره
هۆکاره‌کانی برتین له :
یه‌که‌م: نه‌هێشتنی پیاوانی دین
دووه‌م : رێگا گرتن له زانست
سێیه‌م: کوشتن و زیندانی کردنی زانا ودانش مهنداهکان و بیرمه‌نده‌کانو فیله- سوفه‌کان.
ئه‌م هۆکارانه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م بیره زیاتر دروست بێت سه‌رهه‌ڵبدات له ووڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا قیسهرهکان و به‌گ زاده‌کان
بۆ ووه‌ڵامی هۆکاری یه‌که‌م له ناو ئیسلام دا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی که بۆ پیاوانی ئاینی هه‌یه له ناو ئیسلامدا ده‌ست ناکه‌وێت .
چونکه پیاوانی دینی مه‌سیحی به‌ناوی خۆیانه‌وه یاسا‌و رێسایان ده‌رده‌کرد تا وای لێهاتبوو به‌هه‌شت و دۆزه‌خیان به به مه‌تر ده‌فرۆشت و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکیان داگیر ده‌کرد به ناوی پیرۆزیه‌کانه‌وه، له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه بوو
که پیاوانی دینی پیرۆزیان ده‌دا به ده‌سڵاتی قیسهرهکان و تا خه‌ڵکی له به‌رده‌میاندا ده‌سته‌و سان بن، به‌ڵام له ئیسلامدا له هیچ زه‌مه‌نێکدا پێشه‌وایانی ئیسلام پیرۆزیان نه‌ده‌وه به ده‌سڵات و هه‌میشه شه‌ریان بووه له سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی به هه‌زاران نمونه‌مان هه‌یه بۆیه لێره دا ده‌ڵێن: خۆ فه‌رز کاردنی یه‌کمیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌رانی سیکۆلار بیریان لێکردۆته‌وه.
بۆ وه‌ڵامی دووه‌م : ده‌ڵین سه‌رتای ده‌به‌زینی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز به زانست ده ست پێده‌کات، هه‌ر گیزاو هه‌رگیز له ناو ئاینی ئیسلامدا ده‌قێك نیه که زانستێک ره‌ت باکاته‌وه مه‌گه‌ر خراپه‌ی هه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌نا، هه‌مێشه پشتگیری زانست و هه‌موو فه‌رهه‌نگه زانستیه‌کانی تر بووه له مێژووی چوارده سه‌ده‌ی ئیسلام ئه‌وه دیاره که‌س ناتوانێت نکوڵی لێ بکات، به هه‌زاران دانیشمه‌ند و فه‌یله سوفی به‌رهه‌م هێناوه نمونه‌کانی دیارن.
بۆ وه‌ڵامی سێیه‌م : ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ڕێگای له زانست نه گرتبێت ئه‌وا هه‌رگیز که‌سێکی ئازار نه‌داوه که خاوه‌نی داهێنان بووبێت وه هه‌میشه له بیتولمالی موسڵمانان یارمه‌تیان داون کار ئاسانیان بۆ کراوه یارمه‌تی داروان ته‌نانه‌ت خاوه‌نی چه‌ندین زانکۆ بوون له ووڵاتانی ڕۆژئاوا، ته‌نانه‌ت له ناو خۆدا به چه‌ندین زانستی فیزیا و ماتماتیکی کیمایی که ئیسلام خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌که‌یه‌تی دامه‌زراون ئیستاش جێگای شانازی مۆسڵمانن له ووڵاتانی جیهان وه‌ك بیردۆز به کار ده‌هێنرێت.
به‌ڵام که‌سێکی وه‌ك (جرادانۆ) که خاوه‌نی دروست کردنی تلسکۆب بوو له ساڵی(1642 )به ده‌ستی کلێسا کوژرا وه نمونه‌ی تر زۆرن باسی لێوه بکه‌ین نامه‌وێت ته‌رخانی بکه‌م بۆ ناو که‌م تا زۆر خه‌ڵکی ئاگاداری ئه‌وه‌ن به‌ڵام
ئیسلام له مێژووی خۆیدا داهێنه‌رێکی نه‌کوشتوه به‌ڵکو ده‌ست گیرۆی خه‌ڵکانی بێباوه‌ڕی کردوه بۆ داهێنانی زانست.
زۆر جار نمونه‌ی (حه‌لاج) ده‌هێنه‌وه که گوایه ئه‌وه نیه ئیسلام زانایانی کوشتوه له ڕاستیدا (حه‌لاج) که‌سێکی داهێنه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو ده‌یوسیت ده‌ستکاری بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامی باکات له کاتێکدا دادگاکه‌ی زیاد له چل ساڵی خیاند و وه چه‌ندین مه‌زهه‌ب کۆک بون له‌سه‌ر کوشتنی، هۆکاره‌که‌ی زانست نه‌بوو به‌ڵکو ته‌ئویل و ته‌فسیر بوو له له بابه‌ته ئیمانیه‌کاندا که خۆتان مه‌به‌ستم سیکۆلاره‌کانه که ئیمان به زانست دانانێن!!
که‌واته هۆکاره‌که‌ی له سه‌ر ئێمه دروست نابێت به هه‌موو پێوه‌رێک جیاوازین له‌گه‌ڵ ئاینی مه‌سیح دا ناکه‌وینه یه‌ك ترازوو .
له‌سه‌ر هێڵ نییه







جۆره‌کانی عه‌لمانیه‌ت
دوو جۆر علمانیه‌ت هه‌یه:
یه‌که‌م :عه‌لمانیه‌تی {لیبراڵ} محایده واتا وه‌ک ئهورپاوئهمریکا ئازادی له کونجی مزگه‌وتێکدا برۆ چی ده‌که‌یت بیکه به‌ڵام که بوو یت به زۆرینه له‌سه‌رت ده ده‌ین وتانهنهت دروشمه ساده‌کانتان پێشل ده‌که‌ین وه‌ك فه‌رنسا چۆن سه‌رپۆشی قه‌ده‌غه کرد له زانکۆ‌دا که سه‌ره‌تا ترین مافی مرۆڤه، ئه‌وه‌یه که مرۆڤ چی حه‌ز پێباکات بی پۆشێت، به‌ڵام که سیمای ئیسلام پیشان بدات، بێگۆمان ده‌بێت قه‌ده‌غه بکرێت بانێکه‌و دوو هه‌وا!.
دووه‌م: علمانیهتی شوعیی یان کۆمه‌نستی ئه‌میش بریتیه له‌وه‌ی ڕوسیا که مۆسلمان نویژیان ده‌کرد ده‌بوو باج بده‌ن قه‌ده‌غه کردنی ئاینه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك!.
تێبینی : له راستیدا ده‌ڵێن با هه‌موو بیروو بۆچونێك ئازاد بێت به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئیسلامدا ئه‌و جورئه‌ته ناکان ده‌یانه‌وه‌ێت ئیسلام په‌راوێز بکه‌ن له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له کاتێکدا توانای بڕێوه بردنی حوکمڕانی هه‌بووه تا ئیستاش له سه‌رتایی هاتنیه‌وه بۆ ساتهك له ده‌سه‌ڵات دانبڕاوه گه‌ر به ناویش بوبێت، هه‌ر فه‌رمان ڕه‌وایی خۆی کردوه که‌م تا زۆر پارت ڕێکخراو له سه‌ر بنه‌مایی ئاینی ئیسلام دروست بوون و هه‌ر ڕووله زیاد بووندان وێڕایی ئه‌و هه‌موو هێزه که له دژی به‌کاری دێنن ئه‌و هه‌موو ناو ناتۆره‌ی بۆ دروست ده‌که‌ن ڕۆژ به ڕۆژ له بره‌ودایه له هه‌موو هه‌واڵ ئاژانسه‌کاندا باسی ئیسلام هه‌ر یه‌که‌مه‌و موسڵمانان چۆن چالاکی ده‌که‌ن که‌واته وازمان لێبێهنن با کاری سیاسی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین یان له‌وه ده‌ترسن که له‌وان باشتر بین چونکه ئه‌گه‌ر هزرو ئهعقڵ نه‌ما ئه‌و کات با چه‌ک دێنه پێشه‌وه که‌واته ئێوه دۆڕاون به هه‌موو پێوهڕێك، ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان ڕه‌وایه بۆ مۆسڵمانانی به‌ڕه‌وا ببینن ئیمه‌ی موسڵمانان ته‌نها مزگه‌وته‌کانی خۆمانمان به‌سه بۆ کاری سیاسی بێ شك، ده‌توانی له میمبه‌ره‌وه ده‌سڵات بگرینه ده‌ست له‌وانه‌یه بڵێن با مزگه‌وت نبێته جێگایی سیاسی له‌کاتێك یه‌که‌م کاری پێغمبه‌ر خوا دروست کردنی مزگه‌وت بوو بۆکاری سیاسی، تا ده‌سه‌ڵاتی مۆسڵمانانی پێ ڕێكبخات و وه کردیشی هه له‌و مزگه‌وته‌وه توانی گه‌وره‌ترین ده‌سڵاتی ئیسلام دروست بکات تا ئێستا لێره‌و له‌وێ هه‌ر کاری خۆی ده‌کات ،له‌وانه‌یه بپرسن خۆ ئاینی مه‌سیحی که‌م تا زۆر ده‌سڵاتی هه‌بوو.؟
به‌ڵام له راستیدا ئاینی مه‌سیحی خۆی حوکمی نه‌کردوه به‌ڵکو پیرۆزی داوه به ده‌سڵاتی سه‌رده‌م، بۆیه ئه‌وان ئاینیان په‌راوێز کرد تا له پیرۆزی ده‌سڵاتی قه‌یسه‌رو به‌گ زاده نه‌جاتیان بێت.
به‌ڵام ئیسلام خۆی خاوه‌نی حوکم یاسا‌و ڕێسای تایبه‌ت به خۆیه له هیچ به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ر زه‌وی ناچیت قسه‌ی له سه‌ر هه‌موو شته‌کان کردوه هه‌ر له‌مزگه‌وت وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه که مزگه‌وه‌ت له ڕاسیدا جێگای په‌رله‌مانی موسڵمانه هه‌له وێوه هه‌موو یاساکان ده‌رده‌چن نه‌ك به ئاره‌زوو خه‌ڵکی سه‌رخۆش وشه‌ڕواڵ پیس، به‌ڵکو به ویستی خوا.
له هه‌مان کاتدا ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن با دین له ده‌وڵه‌ت جیابێته‌وه له گه‌ڵ ئه‌ویشدا خۆیان مزگهوتاکان به کار دێنن بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیان یان بۆ پڕوپاگه‌ندی حزبی خۆیان له‌ڕاستیدا مه‌وه‌ته‌وه بڵێن هه‌ر خۆتان به خۆتان بن سیکۆلاره‌کان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







خۆ سه‌پاندان وپاساوی عه‌لمانیه‌ت
[size=16]ئه‌و پاساوه‌ی که ده‌وێت خۆی پێبسهپێنێت ئه‌وه‌یه که گوایه :
یه‌که‌م پاساو: ده‌ڵێن زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی پێشکه‌وتنه‌و و زانسته و باوی سروش و دین نه‌ماوه.
دووه‌م پاساو:برتیه له‌وه‌ی که ئاین نهگوۆڕهو ده‌بێت وازی لێ بهێنرێت تا ژیان به‌ره‌و پێش بڕوات.
سێیه‌م پاساو: ده‌ڵێن ته‌نها سیکۆلاره هاندانه بۆ پێشکه‌وتنی ڕه‌هایی!!.
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م خۆ سه‌پاندنه‌ی سیکۆلاره‌کان پێویسته بڵێن له سه‌رتاوه ئاماژه‌مان بۆ کرد که هه‌رگیز ئیسلام ڕێگا له پێشکه‌وتن ناگریت وه له هه‌مان کات دا سه‌یری چه‌مکه قورئانیاکان بکه‌ین هه‌رگیزاو هه‌ر گیز خۆی له خۆرافاته نابینێته‌وه به‌ڵکو باس کردنه لا ناخی مرۆڤ، هاندانی مرۆڤه دوور خستنه‌وه‌یانه له هه‌موو خورافاتێك وه ئه‌میشی پراکتیزه کردوه له سه‌رده‌می هاتنیه‌وه خاڵکی فێره کردوه که واز له شتی پڕ‌و پوچ بێنن.
له ڕستیدا که ده‌ڵێن ئیسلام ناگۆڕێت بنماکانی وه‌ك خۆی وایه قسه‌مان له سه‌ر ئه‌میش ئه‌وایه که له راستیدا وانیه ئیسلام گۆڕاوه له جێگایه‌که‌وه بۆ جێگایه‌کی تر، ڕاسته وه‌ك بیر‌و باوه‌ڕ نه‌گۆڕه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که له‌بنه‌مای فیقهی نه‌گۆڕه به‌ڵکو گۆڕوه به گوێڕه ژینگه‌و کۆمه‌ڵگاکه بۆ نمونه شافعی له به‌غداد شێوهێهك له فیقهی پیاده کردوه له میسر شێوه‌یه‌كی تر که‌واته ئه‌مشیان هه‌ر هه‌گبه‌ی به‌تاڵ بوو.
خاڵی کۆتایی بێ گومان له ئیسلامدا ڕه‌هایی ده‌ست ناکه‌وێت، به‌ڵکو به گوێره‌ی ئه‌و پێشکه‌وتن ده‌کرێت که خه‌ڵکی ماڵیان وێران نه‌بێت، تا ناکازاکیو هێرۆشیمایه‌كی تر دروست نه بێته‌وه، تا کومه‌ڵگا به‌ره‌و وێرانی نه‌ڕوات .
[/size]
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
