.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













سڵاو هاورێیان
ئایا دەزانن، کە بەرزترین دەنگ، دەنگى خولانەوەى زەوى بە دەورى خۆرە، کە ئەگەر مرۆڤ گوێی لێ بێت، یەکسەر گیانى دەردەچێت؟
ئایا دەزانن، کە ئەگەر رەگوریشەى درەختێکى سنەوبەر، بە دوواى یەکدا ببەسترێتەوە، دەگاتە ٣ مەتر، بەڵام رەگوریشەى یەک گوڵە گەنم، دەگاتە ٦٠٠ مەتر؟
تۆژەرانى زانکۆى ئاریزۆناى ئامریکا، رایانگەیاند، کە بە سوودوەرگرتن لە ئەندازیاریی ژێنەتیک، توانیویانە پێشکە(پێشوولە، مێشوولە)ى وا دروست بکەن، کە لە هەمبەر مالاریا خۆڕاگرەو ئەم نەخۆشییە ناگوازێتەوە. ئەم زانایانە ئێستا دەیانەوێت، ئەم پێشوولانە لە ناو سروشت بڵاو بکەنەوە. بەڵام دەیانەوێت توانایەکى واى پێبەخشن، کە بتوانێت لە ململانێ لەگەڵ پێشکە سروشتییەکان سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
شارى مێژوویى پۆمپى لە ئیتالیا، لە ساڵى ٧٩ى زایینى کەوتە ژێر خۆڵەمێشى گڕکان و بە تەواوى نێژرا. لە ساڵى ١٧٤٨ شارەکە دۆزرایەوەو چەند مانگ لەمەوبەر، ئاسەوارى خواردنگەیەکیان تێدا دۆزیەوە، کە دوو پیتزاى ئامادە کراوى تێدابوو و لەسەریان نووسرابوو، پیتزاى چانگ کە ١٩٣١ ساڵ بەسەر ئامادە کردنیان تێپەڕ دەبێت. ئەم رێستوورانە ئێستا سەرلەنوێ کراوەتەوەو رۆژانى یەکشەممە، پێشوازى لە ٣٠٠ میوان دەکات.
بڕوا ناکەم شیکردنەوەى پێویست بێت، پزیشکەکانى ئامریکایی، ئەم خاتوونەیان لەم کێشە گەورەیە، رزگار کرد. دموچاوى ئەم ئافرەتە بەهۆى فیشەکى برادەرێکى خۆى، واى بەسەر هاتبوو.
گوڵفرۆشێکى هۆڵەندى، ١٠ هەزار گوڵى رۆزى وەکوو دیاری، رەوانەى رێورەسمى زەماوەندى وێسلى شنایدەرى یاریزانى تۆپى پێی هۆڵەندى و دەزگیرانەکەى یوولانتێ کابۆ، کرد. رادیۆى هۆڵەندا رایگەیاند، ئەو هەموو گوڵە بەهۆى کامیۆنێکەوە، رەوانەى رێورەسمەکە کراوە.(ئەمەشیان بۆ لایەنگرانى وەرزش)
ئەگەر پێکهاتەى لەشى تازەلاوێک کە کێشەکەى ٤٥کیلۆ بیت، لێک جیاکەینەوە، ئەم شتانەمان دەست دەکەوێت: ٣٠ کیلۆگرام ئاو، بەشى بزمارێکى گەورە ئاسن، کەوچکە چایەکى شەکر، چەند کەوچکى شیوخۆرى چەورى، چەند فنجانێک کەلسییۆم، بڕێکى کەم گووگرد و فسفۆڕ و پتاسیۆم. هەر هێندەو تەواو.
لیکۆڵینەوەى تۆژەران لە ئامریکا، دەریخستووە، کە ئافرەتە قەڵەوەکان، زۆر زیاتر لە کەسانى ئاسایی، تووشى نەخۆشیی فەرامۆشى دەبن و بیرەوەرییەکانیان لەبیر دەکەن. ئەم زانایانە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٨ هەزار و ٧٤٥ ئافرەتى تەمەن ٦٥ تا ٧٩ ساڵى کردووەو گەییشتنە ئەو ئەنجامەى کە قەڵەوى بۆ ئافرەتان، دەبێتە ئەگەرى فەرامۆشى. کەواتە قەڵەو مەبن. باش نییە.(MaxHealth)
لە هیندستان، کابرایەکى تەمەن ٣٥ ساڵە بە ناوى (زاوێر راتۆد) بۆ ئەوەى تەنیا ٢دۆلارو نیو پارە بۆ دایکە نەخۆشەکەى لاى بینەرانى کۆ بکاتەوە، مارێکى قووت داو دوواى ماوەیەکى کورت، تووشى رشانەوە بوو و پاشان گیانى لە دەست دا. پزیشکان هۆى مردنى ئەو پیاوەیان بڵاوبوونەوەى ژەهرى مارەکە لەناو کۆئەندامى هەرسى پیاوەکە راگەیاند. لە فیلمى هیندى دەچێت، بەڵام راستە.
ایا دەزانن، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووى تۆپى پێ، لە جامى جیهانیی ساڵى ١٩٧٠ى مەکزیک، کارتى زەرد و کارتى سوور بۆ کۆنتڕۆلکردنى یارى بەکار هات؟ داهێنەرى ئەم دوو کارتە، ناوبژیوانى بە ناوبانگى بریتانى، کێن ئاستۆن بوو؟
ئەوەش وێنەى پیاوى درەختین، کە ماسیگرە و خەڵکى ئەندەنۆزیایە و تا پارساڵیش پزیشکەکان خەریکى چارەسەر کردنى بوون و ٩ نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام دا. دەست و پێی ئەم پیاوە، وەکوو درەخت، لق و پۆپى لێ دەردەچوو! (بەمە دەڵێن عەزاب.) ئێستا نازانم چارەنووسى چى لێهاتووە.
ئایا دەزانن، کە لە ساڵى ٢٠٠١ تا ساڵى ٢٠٠٩، بە گشتى ٧ فڕۆکەى نەفەر هەڵگر، لە جۆرى تۆپۆلۆفى ١٥٤ى رووسى، لە شوێنە جیاجیاکانى جیهان کەوتوونەتە خوارەوە و بوونەتە هۆى کوژرانى ٨٢٣ کەس؟
ئەمەش وێنەى هۆتێلێکى سەرنجڕاکێش بە ناوى مارینا لە سەنگاپوور، کە پارکە هەواییەکەى ١٢ هەزارو چوارسەد مەترى چوارگۆشەیەو جێی ٣ هەزار و ٩٠٠ کەس دەبێتەوەو ٢٠٠ مەتر بەرزە.
لە بریتانیا، خێزانێکى رەشپێست، منداڵێکى سپی پێستى چاوشینیان بوو. منداڵەکەیان ناوناوە (نماچى) واتە جوانیی خودایی. پسپۆران دەڵێن ئەگەرى لە دایکبوونى منداڵێکى وا لە خێزانێکى رەشپێست، یەک بە چەند ملیۆنە و تەنیا گۆڕانێکى بنەڕەتى لە بوارى ژێنەتیک، ئەنجامێکى واى لێ دەکەوێتەوە.
ئەمەشیان وێنەى دوورگەکانى مروارى لە قەتەر، لە ئاسمانەوە. دوورگەیەکى گەورەو زیاتر لە دە دوورگەى بچووک، کە ١٨ هەزار ڤێلە و سێ هۆتێلى پێنج ئەستێرە دەگرێتە خۆى. هەموو گەڕەک و کۆڵانەکانى لەسەر شێوازى گەڕەکە دەوڵەمەندەکانى فەڕانسا و ئیتالیا دروست کراوەو زیاتر لە ٤١ هەزار کەس دەتوانن، تێیدا نیشتەجێ ببن.
ئایا دەزانن، کە خواردنى رۆژانەى ماست، هەم بۆ منداڵان و هەم بۆ بەساڵاچووان، سوودێکى یەکجار زۆرى هەیە؟ پسپۆران دەڵێن، ماست رێگە لە زگچوونى منداڵان دەگرێت و بەشێک لە کەلسیۆمى پێویستى لەشى گەورەساڵانیش دابین دەکات. بۆیەش داوا دەکەن، هەموو کەسێک، رۆژانە بە قەد پەرداخێک یا ٢٥٠ میلى لیتر ماست نۆشى گیان بکات.
ئەمەشیان مۆدێلى نوێی کەوشى ئافرەتانە، کە مۆدێلەکەى لە لایەن پلاندانەرى بریتانى (جوولیان هێکس) داندراوەو ناویشى(مۆجیتۆ)یە. پیرۆزە.
تۆژەرانى ئیتالیایی و مصرى، بە بەکارهێنانى گووگڵ ئێرس، توانییان قۆرد(چاڵ، کۆر)ێکیان لە نزیک سنوورى لیبا و سوودان، لە ناو خاکى مصر بدۆزنەوە، کە ٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر، بەهۆى کەوتنەخوارەوەى شۆڵەبەردێک(بەرپێور) لەم دەشتە دروست بووە. قۆردەکە، ١٦ مەتر قووڵە و لێکۆڵینەوەکان، پێشاندەدەن، کە هێزى پێککەوتنەکە، یەکسان بووە، بە هێزى تەقی...نەوەى ٢٠ تەن ماددەى تى ئێن تى.(ساینس)
پسپۆرانى بوارى فیزیک لە دامەزراوەى تەکنەلۆژى لە ماساچۆسێت(MIT) رایانگەیاند، ئامێرێکى کات دروست دەکەن، کە بەبێ کاریگەریی پاڕادۆکسى(باپیرە گەورە) دەتوانێت مرۆڤ بباتە رابردوو! ئەو زانایانە دەڵێن بە بەکارهێنانى حاڵەتى کوانتۆمى و تێلێ پۆرت، سەفەرى مرۆڤ بۆ رابردوو شتێکى نامومکین نییە. پڕۆفیسۆر سێس لووید راى وایە کە بە تێکەڵکردنى تێلێ پۆرت و (Postselection) دەکرێت پڕۆسەى تێلێ پۆرت کردن، پێچەوانە بکرێتەوەو مرۆڤ بەرەو رابردووى خۆى سەفەر بکات.
یەکێک لە گەردوونناسانى زانکۆى ئیندیانا، لە گریمانەیەکى نوێ، رایگەیاند: کە بە لێکۆڵینەوە لەسەر چاڵە رەشەکانى بۆشایی ئاسمان و ئەو حاڵەتەى کە ئەو چاڵە رەشانە هەیانە، گەییشتووەتە ئەو ئەنجامەى کە مرۆڤایەتى ئێستا، لەناو چاڵێکى رەشى بۆشایی دەژیێت! چاوەڕوان دەکرێت کە نیکۆدم پاپڵاویسکى، بەم گریمانەیە، شۆڕشێکى بێوێنە لە روانگەى مرۆڤ بۆ ژیان و گەردوون بێنێتە ئاراوە. ئەم گریمانەیە، زانایانى فەلەکناسى تووشى سەرسامى کردووە.(نیووساینتیست)
ئایا دەزانن، کە گەورەترین کەروێشکى جیهان ناوى
داریووشەو لە بریتانیایەو مەترێک و ٣٠ سانتیمەتر درێژە؟ داریووش رۆژانە ١٢
گێزەرو ٦سێو ٢ کەلەم نۆشى گیان دەکات و خاوەنەکەى خاتوونێکە بە ناوى (ئانێت
ئێدواردز) کە ٥٩ ساڵیەتى. داریووشیش ١٣مانگیەتى و ٢٢ کیلۆگرام کێشى هەیە
ئایا دەزانن، کە کۆمپانیاى ئەپڵ بۆیە ئەو ناوەى لەسەر داندراوە، چونکە لەو رۆژەى بڕیار بووە، ناوى بۆ هەڵبژێرن، تا ٥ى ئێوارە کەس پێشنیارێکى ئەوتۆى نەبووە، بۆیەش ستیڤ جۆبزى خاوەنەکەى، کە هەر خەریکى سێو خواردن بووە، بڕیاری داوە، ناوى ئەپڵى لەسەر دابنێت؟
ئایا دهزانن، كه مناڵێكی یهكساڵه له عهرهبستانی سعوودی دوو گیانهو پزیشكهكان به سهرسووڕماوی سهیری ئهم رووداوه دهكهن؟ پسیۆران رایانگهیاندووه، كه له راستیدا دهبوایه دایكی ئهو مناڵه جمكی ببێت، بهڵام دیاره یهكێك له كۆرپهكان، چووهته ناو زگی كۆرپهكهیترو ئهم رووداوهی لێ كهوتووهتهوه.
ئایا دەزانن، کە بە خواردنەوەى هەر بوتڵێک خواردنەوەى گازدار، چەند شەکر دەچێتە ناو لەشتانەوە؟ سەیرى ئەم وێنەیە بکەن و ئاگادار بن شەکر بۆ لەش زۆر مەترسیدارە.
ئایا دەزانن، کە گەورەترین لەفەى جیهان، لە سیدنیی ئوستوڕالیا دروست کرا، کە کێشەکەى ٩٠ کیلۆگرامەو ٨١کیلۆ گۆشتى گۆلک و ١٢٠ هێلکەو کیلۆونیوەک گێزەرو دوو کیلۆو نیو تەماتەو دوو کیلۆ کاهوو و ١٥٠ پارچە پەنیرى تێدایە؟ ١٢ ساعەتیش کاتى بردووە تا ئامادە کراوە.(پەیامنێر
ئایا دەزانن، کە زانایان کۆنترین کەوشى چەرمیی جیهانیان لە ئەرمەنستان(ئەرمینیا) دۆزیەوە، کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا؟ ئەم کەوشە بە تەواوى چەرمەو هەندێک کونى تێدا کراوەتەوە، بۆ ئەوەى بە بەن ببەسترێتەوە.(نیوو سانتیست).
ئایا دەزانن، کە درێژترین لووت (کەپوو) ى جیهان، هى پیاوێکى ٨١ ساڵەى خەڵکى تورکیایە، بە ناوى محەممەد گول، کە درێژییەکەى ١٤ سانتیمەترە؟(گینس)
ئایا دەزانن، کە درێژترین پردى سەرئاوى جیهان، ٣٥ کیلۆمەتر و ٧٣٦ مەتر درێژیی هەیە و دوو شارى چین بە ناوەکانى جیاشینگ و نینگبۆ پێکەوە دەبەستێتەوە؟(گینس)
ئایا دەزانن، کە یەکەم کەس، کە ڤایرۆسى کۆمپیۆتەرى خەلق کرد، پیاوێک بوو بە ناوى(فرێد کۆهن) قوتابیی زانکۆى کالیفۆرنییاى باشوور؟ ناوبراو ئەمکارەى لە ١٠ى تشرینى دووەمى ساڵى ١٩٨٣ ئەنجام داو خۆیشى ناوى ڤایرۆسى لەسەر دانا.
ئایا دەزانن، کە تۆژەرانى زانکۆى باسى بریتانیا، دوواى لێکۆڵینەوەیەکى زۆر، گەییشتنە ئەو ئەنجامەى کە بۆ ناسینەوەى خەڵکانى تاوانبار، کەپوو(لووت - دفن) زۆر باشترە لە شوێنى پەنجە یا ئسکەنى چاو؟ ئەو زانایانە دەڵێن لەبەر ئەوەى لووتى مرۆڤ بە ئاسانى ناشاردرێتەوە، زووتر تاوانباران ئاشکرا دەکات.(بى بى سى).
هیوادارم سودتان لێ وهرگرتبێت
ئامادهکردنی/خۆم ههههههه
تایبهت به کوردژین
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Asrin (2010-07-26 13:11:36)
لهسهر هێڵ نییه





Hay dast xosh bo am zaniyariya ba sud u gringa ... babateki zpr pewist bu Asrin xan...har sarkawtu w bardawam bit


لهسهر هێڵ نییه








dest u panjat xosh asrin xan bo am zanyarina be rasti zor sodem le bini her sarkew to bit le jiyanet

لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش بێت ئهسرین گیان
بهراستی کۆمهڵێک بابهتی سهیر و سهمهرهت لهم بابهته جوانهدا کۆ کردووهتهوه
هیوای سهرکهوتن و بهردهوامیت بۆ دهخوازم له کارهکانت گوڵهکهم،،
لهسهر هێڵ نییه







سوپاس بۆ پهیامهکانتان هاورێیان دهستتان خۆش بێت
بهرێز daryan_1987 سهرچاوهی بابهت لهکوێ بێنم ئهوهنیه نووسیومه تایبهت به کوردژین خۆم ئامادهم کردووه براکهم
لهسهر هێڵ نییه






واوووووو ده ست خوش سه رکه وتو بیت
لهسهر هێڵ نییه







swpas nima gyan
لهسهر هێڵ نییه
بهڕێزم ئاماژهت بکردایه بهوهی کهخۆت ئامادهت کردووه بۆئهوهی بابهتهکهت نهفهوتێت و تایبهت بێت بهخۆت هیوادارم سهرکهوتووبیت دهست خۆشی بۆبابهتهکهت


لهسهر هێڵ نییه









ئه وه يه بابه ت هه ربزيت ئه سرين كيان به راستى زؤرزؤرزؤر جوانه


لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆش بێت ئهسرین گیان بهڕاستی بابهتێکی زۆر جوان و زۆر ڕێک و سودمهنده دهستهکانت خۆش بێت یاخوا بۆ ئهم بابهته جوانهت ماندو بونی پێوهدیاره، ههر سهرکهوتو بیت بهڕێزم.
لهسهر هێڵ نییه






yaxwa aw dastanat xosh bet asrin gyan mandw nabit
babateki jwan w baswd bw xoi grtbw la komalek zanyari zor jwan
ba rasty mandw bwni pewa diyara har sarkawtw bit basaqa
لهسهر هێڵ نییه



دةست خؤش بيَت بؤ ويَنةو زانياريةكانت سةركةوتوبيت
لهسهر هێڵ نییه







daryan_1987
DLDAR-H
Muslim
Glenakam
soran-s
زۆر سوپاس بۆ پهیامهکانی ئێوهی ئازیز هیوادارم سودمهند بووبن لێی هیوای سهکهوتن بۆ ئێوه
سوپاس کاکه داریان بۆ ئاگاراد کردنهوهکهی بهرێزیشت
کاتێکی خۆش
لهسهر هێڵ نییه







دهستت خۆش مالهکهم بهراستی ههموی زانیاری زۆر باسودن
هیلاک بونتی پێوه دیاره هار بژیت بهساقه سهرکهوتو بیت گیانه


لهسهر هێڵ نییه







سوپاس بۆ پهیامهکهت کچه مرواری گیان دهستت خۆش بێت
لهسهر هێڵ نییه