.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













کوردمیلۆدی ـ موزیک ـ کلیپ /
هەولێر 25 تەمووز/یۆلیۆ (کوردمیلۆدی) ـ شانیا کچە گۆرانیبێژێکی بەڕەگەز عەرەبە، بەهاوکاری هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر ئەلبومێکی گۆرانی بەزمانی کوردی ئامادەیەو لە ماوەیەکی نێزیکدا بڵاویدەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکێک لە گۆرانییەکانی ئەلبومەکەی شانیا لە لایەن کۆمپانیای شانێل موزیک کلیپ کرا و شانیا لەم بارەیەوە بە (کوردمیلۆدی) گوت “ئەمڕۆ توانیمان یەکێک لە گۆرانییەکانی نێو ئەلبومەکەم بەناوی “هەموو رۆژێ”کلپیپ کەم، کە میلۆدی گۆرانییەکە لە لایەن مامۆستا هەڵکەوت زاهیر و تێکستەکەی لە لایەن “حەمە سەعید ئیبراهیم” نووسراوە”.
زیاتر گوتی “ئەلبومێکی گۆرانییم ئامادەیە کە سەرجەم میلۆدییەکانی مامۆستا هەڵکەوت زاهیر ئامادەی کردوون، تێکستەکانیش لە لایەن “شێرکۆ بێکەس، دکتۆر ئاراس عەبدولکەریم، رەنج سەنگاوی، دەرباز یونس، حەمە سەعید ئیبراهیم، هەڵکەوت زاهیر، هێمن قەسرەیی” نووسراون و لە ماوەیەکی نێزیکدا بڵاودەکرێتەوە”.
شانیا سەبارەت بە کلیپەکەی گوتی “کلیپەکەم لە هەولێر کردووەو دەرهێنەر محەمەد جەمیل کاری بۆ کردووم، زاهیر ئیبراهیم وەک رووناکی و شوان تالیب وەک وێنەگر و حەسەن ئەمیر وەک مۆنتێر کاریان لە کلیپەکە کردووە”.
(کوردمیلۆدی)
دەرباز یونس
سهرچاوه:کورد میلۆدی

لهسهر هێڵ نییه