❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شازادەی پۆپی کوردی “دەشنێ موڕاد” کار بۆ ئەلبوومی سێیەمی دەکات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-26 17:24:51

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

شازادەی پۆپی کوردی “دەشنێ موڕاد” کار بۆ ئەلبوومی سێیەمی دەکات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-aa62269175.jpg



هەولێر 24 تەمووز/یۆلیۆ (کوردمیلۆدی) ـ  هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەشنێ موڕاد دوای ئەوەی نازناوی شازادەی پۆپی کوردی و شاکێرای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە لایەن میدیا عەرەبی و جیهانییەکانەوە پێبەخشڕا رایگەیاند کە ئێستا خەریکی کارکردنە لە ئەلبوومی سێیەمی و پێی وایە ئەم ئەلبومەی وەک بۆمبێک دەتەقێتەوە.

دەشنێ لە لێدوانێکی تایبەت بە (کوردمیلۆدی) گوت “ئێستا لە کوردستانم و کار لە ئەلبومی سێیەمم دەکەم، رەنگە خەڵکی بڵی “ئۆهــ” بەم خێراییەو ئەلبومی تازە؟!، بەڵام من دەمە‌وێ زیاتر لە ساڵێک خەریکی ئەو ئەلبومەم بم بۆ ئەوەی بتوانیم وەک شیکە واوا لیڤلێک و قۆناغێکی تر بچمە پێشەوە”.


زیاتر گوتی “تەنیا ئەوەندە ئاشکرا دەکەم کە لە نێو ئەلبومە تازەکەم گۆرانییەکم تۆمارکردووە بەناوی “کۆپی”، تیایدا گاڵتە بەو کچە دەکەم کە هەردەم کۆپیم دەکات و پێی دەڵێم “هێی کچێ چی دەکەیت ؟!، بەسە کۆپی من مەکە”.

هاوکات دەشنێ هیوای سەرکەوتنی بۆ ماڵپەڕی (کوردمیلۆدی) خواست و گوتی “بەردەوام سەردانی دەکەم ئەویش بەهۆی گرنگیدانە بە هەواڵی هونەرمەندانی هۆلیوود، دیارە هیچ کام لە ماڵپەڕەکان نەیانتوانیوە گرنگی بەم لایەنە بدەن، هەر بۆیەش ماڵپەڕی (کوردمیلۆدی) توانی بەماوەیەکی زۆر کەم جێگای خۆی بکاتەوەو پێشەنگی زۆربەی ماڵپەڕە هونەرییەکان بگرێت، بۆیە هەست دەکەم ئەم ماڵپەڕە داهاتوویەکی زێڕینی دەبێت بەڵام دەبێ سەبر بگرێت”.

دەشنێ موڕاد خاوەنی دوو ئەلبومی گۆرانییە بەناوەکانی (هێلا هۆپا) و (هۆم شیکە واوا)، توانی وەک یەکەم هونەرمەندی کورد قۆناغێکی تازە بخاتە نێو بواری کارکردن بەبڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ کلیپێکی لە گەورە کەناڵی عەرەبی “رۆتانا”، ئێستاش خەریکی بەرهەم هێنانی ئەلبومێکی تازەیەو دەیەوێت ساڵێک کاری تێدا بکات.

(کوردمیلۆدی)

دەرباز یونس

سه‌رچاوه‌:کورد میلۆدی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ecaa19c4d1.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1d960cc4fc.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-25754cb0d7.jpg

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-26 17:59:34

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: شازادەی پۆپی کوردی “دەشنێ موڕاد” کار بۆ ئەلبوومی سێیەمی دەکات

هه‌موو په‌یامه‌کانی ئه‌م بابه‌ت سرایه‌وه‌ دانانی په‌یامی نابه‌جێ و قسه‌ی نه‌شیاو لادانه‌ له‌یاساکان .. بۆ ئاگاداریتان له‌گه‌ڵ ڕێزی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران ... بابه‌ت داخرا

به‌ڕێزم بۆ داواکه‌شت ئه‌بێت له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت بابه‌ت  نێردرا بۆ ئه‌رشیڤ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net