.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






چۆن ده‌نگی ئافره‌ت بۆ پیاو كاریگه‌رى هه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌نگى پیاویش بۆ ئافره‌ت كاریگه‌ره، بۆیه لاواندنه‌وه‌و ناسك كردن و گۆڕینى ده‌نگ و رازاندنه‌وه‌ى وشه له‌لایه‌ن پیاوو ئافره‌تى نامه‌حره‌م له ئیسلامدا دروست نیه، بۆ نمونه وه‌كو زاراوه‌ى: حه‌یاتم، گوڵ، گیانه‌و دڵه‌كه‌م و...هتد. له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه دهبى وریاى قسه‌كانى خۆیان بن چونكه: ((هه‌ر قسه‌یه‌ك ده‌ربچی له ده‌مى به‌نده چاودێرێكى ئاماده ده‌ینوسێت))و لێپێچینه‌وه‌ى قیامه‌تى هه‌یه، وه له‌م دونیایه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بی بۆ دڵی به‌رامبه‌ر، بۆ نمونه:
١- دڵی ئافره‌ته‌كه (یا پیاوه‌كه) بۆخۆی رائه‌كێشێت.
٢- له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ى یا ماڵه‌وه‌ى ده‌یكاته ناحه‌ز، كاتى كه ئه‌و ئه‌م هه‌موو قسه زل و قه‌به‌و لوس و ره‌ونه‌ق دارانه به‌دوای یه‌كتریا بۆی رێز ده‌كات و له‌ماڵه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه نینه له‌گه‌ڵی ئیتر كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌رى دروست ده‌بێت.
٣- ته‌نهایی پیاوو ئافره‌تى نامه‌حره‌م له ژوورێك یا له‌ناو سه‌یاره‌یه‌ك دا جگه له‌وه‌ى كه تاوانه كاره‌ساتێكى كۆمهلایهتیشه، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك بڵێ: به‌خوشك و برایه‌تیه یا ئه‌م ئافره‌ته له‌وانه نیه‌و زۆر پاكه، ئه‌مه‌ى لى وه‌رناگیرێت وه‌ك له‌فه‌رمووده ده‌فه‌رموى: ((ئه‌گه‌ر بێت و مهریهمهى كچی عیمرانیش بێت))، شاعیرێكى كوردیش له دێره شیعرێكى دا ده‌ڵى: (كور و كچ لاى یه‌ك بن مهم و زینن - برواتان بێ وه‌ك ئاگرو به‌نزینن).
* ئینجا به پێی مروری زه‌مه‌ن بۆ هه‌موولامان روونبوه‌ته‌وه زۆرینه‌ى ئه‌و پیاوانه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تى خه‌ڵكى (به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رچاوبێت): قسه خۆش و حه‌لیم و نه‌رم ونیانو له‌سه‌ره‌خۆیه له ماڵ و له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه وانیه، پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموى: (خیركم خیركم لاهله وانا خیركم لاهلی) واته: باشترینتان ئه‌وه‌یه كه‌چاك ره‌فتار بێت به‌رامبه‌ر به ماڵه‌وه‌ى وه من له هه‌مووتان چاك رهفتارترم له (گه‌ڵ) ماڵه‌وه، ئه‌وه فه‌رمان و ئامۆژگارى پێغه‌مبه‌ره صلى الله علیه‌وسلم و رێنمویی جوانى ئیسلامه‌تیه بۆ موسڵمانان، كه‌چی ئه‌و له‌ماڵ (وه‌ك بڵێی): ژهقنهبوتهو قسه‌ى له‌گه‌ڵ ناكرێت و كه‌چی له‌گه‌ڵ ئافره‌تى خه‌ڵكیش شه‌كره، (یان به‌پێچه‌وانه‌وه: له‌گه‌ڵ پیاوى خه‌ڵكى نه‌باته)! جارى له‌پێشدا با بۆ ماڵ و مناڵی خۆی باش بێت با ماڵى له‌خه‌ڵكى تێكنه‌دات!، چونكه به‌ر نه‌فره‌تى خوا‌و فریشته‌كان و مرۆڤه‌كان ده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ى كه ژن و پیاو لێك ده‌كه‌ن و ماڵ له خه‌ڵكى ئه‌شێوێنن.!
* ئینجا كاره‌ساتێكى تری كۆمه‌لایه‌تى هه‌یه ئه‌ویش قسه خۆشی و پێداچوون له مۆبایل و ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى و به‌كارهێنانى ژووری چات و تهكنهلۆژیاكانى سه‌رده‌م به‌شێوه‌یه‌كى خه‌راب! به چه‌ند چركه‌و خولهك و كاتژمێر‌و بگره دان و رۆژو شه‌و به‌سه‌ریان دادێ و ده‌روات وا ئه‌زانن ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌میش بووه، ئه‌ى بۆچی له‌گه‌ڵ حه‌لاڵ وانابێت، یا كاتى بونه حه‌لاڵی یه‌كترى به‌م شێوازه نابن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، بۆچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له سه‌ر بناغه‌ى زبڵ په‌یوه‌ندى ده‌به‌ستن و پاشان خهیالاتى خراپ و دڵ پیسی له یه‌كتری ده‌بێته به‌شێك له ژیانیان و تا سه‌ره‌نجام مه‌سیریان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.!
* هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كى هه‌ڵه بوو یا (هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك كه له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م بوو به شێوه‌یه‌كى گشتى) ئینجا له ته‌له‌فۆن بی، یاخود راسته‌وخۆ بیت، بۆ ئیش و كاری دائیره‌و خوێندن بێت، یا بۆ كرین و فرۆشتن بێت: ئه‌وه پێویسته به‌رامبه‌رى: وشه‌ى (خوشكم یا دایكم) به‌كاربێنیت، وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش به وشه‌ى: (برام یا كاكم یا مامم) بۆ به‌رامبه‌ر به‌كاربێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وكه‌سه‌ى نه‌خۆشی له دڵ و ده‌رونى دا هه‌یه به‌رامبه‌ر به ناموسی خه‌ڵكى ئیتر دواى ئه‌مه‌و به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌سته‌واژانه ئه‌و ڤایرۆس و نه‌خۆشی چاوبرینه ناموسى خه‌ڵكى و چاوچنۆكی و ته‌ماح سزى نهمینى و دڵ و ده‌رونى خاوێن بێته‌وه له ژه‌نگ و پیسی.
تێبینى/ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌و زاراوه رازاوانهى له‌سه‌ره‌وه هێناومانه‌ته‌وه (وه‌كو: گوڵ و دڵ و حه‌یاتم و چراى ماڵه‌كه‌م و...هتد.) ئه‌گه‌ر له نێوان ژن و مێرد هه‌بێت ئه‌وه زۆر باشه‌و به‌هۆیانه‌وه خۆشه‌ویستیه‌كه‌ى نێوانیان زیاتر ده‌بێت و گیر‌و گرفتیان نابێت و ئه‌گه‌ر بوشیان ئه‌وا به‌م هۆیه‌وه چاره‌سه‌رده‌بێت.
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزى
ده‌ریای نوور
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh xatu seta barezm xwa padasht batawa


له‌سه‌ر هێڵ نییه