❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-28 02:06:23

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

                                                     عیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــشق

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b3e14975a6.bmp

زۆرێك له‌ ئێمه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا یان له‌و كاته‌ی توانای تێگه‌یشتنمان هه‌بووه‌ لێره‌و له‌وێ كه‌م تا زۆر گوێمان له‌ وشه‌یه‌كی ئێجگار به‌ناو بانگ ده‌بێت یان بووه‌ كه‌ ڕاسته‌و خۆ كارده‌كاته‌ سه‌ر ده‌رون و دڵ و ڕۆح ،،،،ده‌توانین بڵێن هه‌موو به‌شه‌كانی له‌شمان و به‌تاسه‌وه‌ گوێمان بۆ ڕاگرتووه‌... ئاخۆ ئه‌و وشه‌یه‌ بۆ هێنده‌ كار له‌ مرۆڤ ده‌كات ئایا مرۆڤ ،،،،وه‌ك پێویستیه‌ك له‌پێویستیه‌كانی ژیان پێویستی به‌ عیشق هه‌یه‌ ؟یان ئایا ئه‌م وشه‌یه‌ له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟ بۆ ده‌بێت ئێمه‌ له‌ژیاندا گوێمان له‌وشه‌یه‌ك ئه‌بێت به‌ڵام بیرێكمان بۆ نه‌كردۆته‌وه‌؟ئاخۆ ئه‌و وشه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌نرخه‌ له‌ ژیاندا؟ بێگومان ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندپرسیارێكی تریش كه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌بیردێت و به‌ڵام خۆمانی لێ هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دوای گه‌ڕانێكی زۆر و فراوان ویستم  ئه‌وه‌ی من بیستوومه‌ بیخه‌مه‌‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی هاوڕێیانی یانه‌ی كوردژینی خۆشه‌ویست.........


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3c07e9e05d.jpg

زاراوه‌ی عیشق له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟بۆچی ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه‌؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م  پرسیاره‌ گه‌وره‌ترین وو ڕاست ترین وه‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن:

وشه‌ی عه‌شق له‌ ناوی گوڵێكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ ناوی گوڵی(عه‌شه‌قه‌یه‌) له‌ زۆربه‌ی دارستانه‌كانی دنیادا ده‌ڕوێت ڕوانێكی سروشتی هه‌یه‌ و خۆی به‌ درخته‌ به‌رزو بڵنده‌كانی دارستاندا هه‌ڵده‌واسێت و خۆی لێ ئه‌ئاڵێنێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌و دره‌خته‌ لاواز ده‌كات و زه‌ردیی ده‌كات و له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ ده‌ری  ئه‌هێنێت.....


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-84a5856699.jpg


به‌م مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه‌ بۆ مان ده‌رده‌كه‌‌وێت كه‌ بۆمان نیه‌ گلیی له‌ وه‌ها عه‌شقێك بكه‌ین  كه‌زۆر جار به‌چۆكمانندا دێنێت به‌ هه‌ر حاڵ ئه‌بێت عاشق له‌ پێناو مه‌عشوقه‌كه‌یدا هه‌موو بونی خۆی فیدا بكات....

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2f902cff17.gif



ئێستا ئه‌توانێن بڵێین عه‌شق حاڵه‌تێكی ده‌رونی  و مه‌عنه‌وی ڕۆحیه‌و كه‌سی عاشق ناچار ده‌كات له‌ پێناو مه‌عشوقه‌كه‌یدا ده‌ست به‌رداری هه‌موو ئاره‌زووه‌كانی ژیانی ببێت..



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-53e4a66300.bmp


عه‌شق یانی  درێژه‌ دانه‌ به‌ژیانی (جاویدانی) یانی نه‌مری ئه‌مه‌ له‌ڕاستیدا زیاتر عه‌شقی خوایی ئه‌گرێته‌وه‌ ،،،مرۆڤی موسڵمان بۆ درێژه‌دانی ژیانی هه‌تا هه‌تایی عاشقی(ئافه‌رینه‌كه‌ی)دروست كه‌ره‌كه‌ی  كه‌ په‌روه‌ردگاره‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی دونیاكه‌ی تری به‌خۆشی به‌رێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ژیانی نه‌مری ...لێره‌وه‌ ده‌توانین بڵێین ئێمه‌ پێویست ناكات له‌ خوای گه‌وره‌ بترسین به‌ڵكو ده‌بێت عاشقی خودا بین عاشقی دروستكراوه‌كانی خودا بین ئه‌وكات ئه‌توانین له‌ڕێگه‌ه‌ی عه‌شقی ڕاستیه‌وه‌ ژیانی نه‌مری به‌ده‌ست بێنین.....

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d15583fed2.bmp


كه‌واته‌ عه‌شق له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت عاشق مه‌عشوقێك بكات به‌ چه‌ق و هه‌میشه‌ی كاتی كه‌بیری لای ئه‌وه‌..


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ac83cd1b8d.jpg



ئێسته‌ ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر جۆره‌كانی عه‌شق
عه‌شقیش وه‌كو ته‌واوی شته‌كان له‌ جۆرو شێوازی تایبه‌تی پێك هاتووه‌


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-537767fe67.bmp



1_عه‌شقی ئاگاهانه‌(یانی ئه‌و عه‌شقه‌ی ئاگات لێیه‌تی)
له‌م عه‌شقه‌وه‌ بۆ مان ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه‌ ده‌زانێن كه‌ مه‌عشوقه‌كه‌ت پێشتر هه‌ست پێكردووه‌ یان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كارێكی جوانی ئه‌و عه‌شقه‌ت بینیوه‌ ده‌توانین پێی بڵێین عه‌شقی پیرۆز....


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4c519ee483.jpg


2_عه‌شقی نائاگاهانه‌(بێ ئاگاداری)
ئه‌مه‌یان ئه‌و عه‌شقه‌یه‌ كه‌بێ ئاگاداری خۆمان ئه‌كه‌وینه‌ ناوی و هه‌میشه‌ به‌دوای مه‌عشوقه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕیین...



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-450bb1a019.bmp



خاسیه‌ته‌كانی عاشق بوون چین؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b1036480f6.jpg


1_ كه‌سێكی جوان و جان بین بێت..قال تعالی[color=black](لقد خلقنا الانسان في احسن تقويم)
كه‌واته‌ هه‌مووو مرۆڤه‌كان جوانن و به‌ جوانترین شێوه‌ ئافه‌رێنراون پێویسته‌ جوان بین بن..[/color]

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bab757d894.jpg


2_هه‌ست ناسك و دڵ زیندوو بێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-42e5419a9f.jpg


3_مرۆڤ دۆست بێ..

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-680f3a3006.jpg




4_مه‌عشوقێكی هه‌بێ دڵ به‌سته‌ی ئه‌و مه‌عشوقه‌ بێت...


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a33d105c0e.jpg



ئه‌مه‌ كورته‌یه‌ك له‌ عیشق و عاشقی ئه‌وه‌ی ماته‌وه‌ بڵێین هه‌ندێك وته‌ی گرنگی ناودارن و هه‌ستی تاكێتی خۆمان و بیر كردنه‌وه‌مانه‌ له‌ عیشق...


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0d2a519e77.bmp

یه‌كێك له‌ په‌نده‌ جیهانیه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت :
....ئه‌گه‌ر عه‌شق له‌ده‌رگاوه‌ هات ئه‌بێ عه‌قڵ(هۆش) له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌..


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a14606aac9.jpg

لێره‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌توانین به‌شی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌وی بكه‌ین به‌ دوو به‌شی جیاوازه‌وه‌ كه‌ به‌شی ڕۆژ ئاوا زیاتر به‌لایه‌نی عه‌قڵ دا ببه‌ین و بڵین ئه‌وان لایه‌نی عه‌قڵیان پێشكه‌وتوو تره‌و گرنگیه‌كی ئه‌وتۆ به‌عه‌شق نه‌دراوه‌ ته‌نها له‌ ووته‌ به‌نرخه‌كاندا نه‌بێت ...زۆر جار ئه‌و عه‌شقه‌یان عه‌شقێكی كاتیه‌...وه‌ به‌ره‌و له‌ناو چوون ئه‌چێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2b28ab2434.jpg

وه‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌وی زیاتر به‌لای عه‌شقدا هه‌نگاویان ناوه‌و ئه‌مه‌ش به‌ ڕوونی به‌ده‌رده‌كه‌وێت له‌ هه‌ردوو بواره‌كه‌دا ....ده‌بینین په‌یوه‌ندی عه‌شق پته‌و تره‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی به‌رز ڕاگیر كردنی دراوه‌...وه‌ك پیرۆزییه‌ك  پارێزراوه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0429992c8e.bmp


بۆنمونه‌ هێنانه‌وه‌ی ئه‌م  بابه‌ته‌ش
بۆ به‌شی ڕۆژ ئاوا ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌ك بێنینه‌وه‌ بۆ مان ده‌ر ده‌كه‌وێـت كه‌ تیۆری عه‌قڵ پێش عه‌شق كه‌وتووه‌ ئه‌ویش ئه‌و هه‌موو ناودارانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت فه‌یله‌سوفه‌كانیان
كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كیكه‌ له‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌یله‌ سوفه‌ به‌ناو بانگانه‌ كه‌ده‌ڵێت :
من بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌واته‌ هه‌م...

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-255b38d502.bmp



به‌ڵام له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵات زیاتر ئه‌مه‌ به‌رچاو ده‌كه‌ویت كه‌ عه‌شق پێش عه‌قڵ كه‌وتووه‌ لێره‌دا من ئه‌مه‌وێت ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێین عه‌قڵ دوای عه‌شق كه‌وتوه‌ ،ئه‌مه‌ به‌و مانایایه‌ نیه‌ كه‌ ئێمه‌ ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان بیركردنه‌وه‌مان نیه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ زیاتر ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ یان ڕۆژهه‌ڵات زیاتر لایه‌نی عاتفی و سۆز سه‌ر كه‌وتوو تره‌ ئه‌مه‌ش جه‌نگی دێرینه‌ی نێوان رۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه‌ بۆ ئێمه‌ نیه‌ ده‌ست له‌ وه‌ها شتێكی هه‌ستیار بده‌ین...
به‌ڵام بۆ ئه‌م نمونه‌یه‌ ئه‌گه‌ر شێخی سه‌نعان وه‌رگرین كه‌دوای چه‌نده‌ها ساڵ توانی بۆ مه‌عشوقه‌كه‌ی ده‌ست له‌ ئیمانه‌كه‌شی هه‌ڵبگرێت زۆری تر هه‌یه‌ ئێوه‌ش هه‌مووتان بیستوتانه‌ پێویست به‌باس كردن ناكات لێره‌..........!!!!!!!!


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1c2f2da699.bmp


كه‌واته‌ ئێسته‌ ئه‌توانین بڵێین عه‌شق چیه‌؟؟؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fde96e0981.bmp


عه‌شق فڕینه‌ به‌ره‌و به‌رزترین به‌رزاییه‌كانی ئاسمان..

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b886185566.bmp


عه‌شق باوه‌ش كردنه‌وه‌یه‌ بۆ نوسینه‌كان و وته‌كانی مه‌عشوق...


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5f87529193.jpg


عه‌شق خۆ فیدا كردنه‌ ..


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f0d4da5710.bmp


عه‌شق ڕۆشتنه‌ به‌ره‌و ڕوناكی ژیان...


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fa737c650e.jpg



عه‌شق پێكه‌وه‌ بوون و پێكه‌وه‌ گوێگرتنه‌ له‌ ئاوازه‌كانی باران....


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-28791c80af.jpg



عه‌شق پێكه‌وه‌ بوونه‌ تا لوتكه‌ی ئومێد....

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ab283e9f6f.jpg

عه‌شق هاواری دڵێكه‌ له‌ته‌نهایی ڕاده‌كات ....

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4c02af4515.jpg

عه‌شق ڕشتنی فرمێسكی خوێناویه‌....

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f926b1dca3.bmp



عه‌شق ڕوانینه‌ له‌ ئاسمان و بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ ڕابردوو...


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-16a413340e.jpg

عه‌شق ڕۆشتنه‌ به‌ناو ساردی ته‌نهایی ژیاندا....

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b16df751ac.bmp



عه‌شق ڕێنیشانده‌ری ڕێگای ئومێدو ڕوناكی ژیانه‌....

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0d34cc34c2.bmp


ئالێره‌دا هه‌ندێك وشه‌ی تر هه‌یه‌ كه‌ پێویست ده‌كات له‌وه‌ ها بخرێته‌ پێش چاو به‌ده‌ورو به‌ری عه‌شقه‌وه‌ باسی لێوه‌ بكرێت ئه‌ویش وشه‌ی (حه‌ز،،،،خۆشه‌ویستی،،،هاوڕێیه‌تی) چ په‌یوه‌ندیه‌ك و چ جیاوازیه‌كیان هه‌یه‌ به‌ عه‌شقه‌وه‌ ....ئێمه‌ زۆر جار ئه‌و شتانه‌مان ده‌كه‌وێته‌ پێش چاو یان ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه‌ هه‌ندێك كات یان به‌جێیان دێڵین یان وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ من ده‌مه‌وێت هه‌نێكیان له‌سه‌ر بدوێم


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0ab80daefb.jpg

حه‌ز.....شتێكی ده‌رونی و تاڕاده‌یه‌ك ویستراوه‌ كه‌ هه‌ندێك جار چۆن كه‌سێك خواردنێك یان خواردنه‌وه‌یه‌كیزۆر لا خۆشه‌ به‌ڵام كه‌تێر بوو له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌یه ئیتر له‌به‌ر چاوی ئه‌كه‌وێت و توخنی ناكه‌وێت...ئه‌مه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا هه‌ر وه‌ك یه‌كه‌كه‌ تێر بویت له‌و شته‌ وازی لێدێنیت...

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ebb20cd92f.jpg

خۆشه‌ویستی ....دنیایه‌كی گه‌وره‌تر له‌ حه‌زو بچوكتره‌ له‌ عیشق ئه‌گه‌ر دوای دابڕانێكی كورت له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ئه‌توانی به‌ئاسانی له‌بیری بكه‌یت یانی به‌بینی جوانێكێی تر ده‌توانی ئه‌و شته‌ی كه‌ خۆشه‌ویسته‌ لات فه‌رامۆشی ئه‌كه‌یت...
ئه‌وه‌ عه‌شقه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌زیندووی ئه‌مێنێته‌وه‌....


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bfc4924bcc.bmp

هاوڕێیه‌تی ته‌نها شتێكه‌ كه‌ حه‌ز و خۆشه‌ویستی و عه‌شقیش له‌خۆ ده‌گرێت بۆ هه‌ندێك هاوڕێیه‌تی ده‌بینین لاوازه‌ ئه‌توانین بڵێین حه‌زه‌ وه‌هه‌ندێكیان به‌هێزه‌ ده‌توانین بڵێین خۆشه‌ویستیه‌و هه‌ندێكیان زۆر به‌هێزه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ ئه‌توانین بڵێین له‌تێكه‌ڵه‌ی عه‌شق پێك هاتووه‌..

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-87f837c33b.jpg

بۆ هاوڕێیه‌تی كچ و كوڕیش من شتێكم بیستوو ئێسته‌ تا ئه‌وسا نازانم  وته‌ی كێیه‌ كه‌ ده‌ڵێت:
هیچ هاوڕێیه‌تیه‌ك له‌ نێوان كوڕ و كچ دا دروست نابێت جگه‌ له‌وه‌ی عه‌شقێكی تێكه‌ڵ نه‌بێت....
ئه‌مه‌ چ مانایه‌ك ئه‌دات له‌ڕاستیدا من ناوێرم ده‌ست له‌وه‌ها وته‌یه‌ك بده‌م...




ئه‌وه‌ی ماته‌وه‌ ئاماژه‌ی پێبكه‌ین ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین واده‌ركه‌وتوه‌و ئاماژه‌یان پێداوه‌ ئه‌و ئه‌شقه‌ی ئه‌نجامی هاوسه‌ر گیری لێ ئه‌كه‌وێته‌وه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان دوای هاوسه‌رگیریه‌كه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌گۆڕێت بۆ خۆشه‌ویستی....و....ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت .......به‌ڵام ئه‌و هاوسه‌ر گیرییه‌ی كه‌ دوای به‌یه‌ك گه‌شتن عه‌شقی تێدا دروست ده‌بێت زۆر به‌هێزه‌....[color]
[color=#333399]
ئه‌گه‌ر بته‌وێت عاشقی ڕاست بیت پێویست به‌وه‌ده‌كات خۆت بۆ فرمێسكی دوری و گریانی دابڕان و بیرنه‌چونی ماڵئاوایی و خه‌نده‌ی خۆشی ژوان ئاماده‌ بكه‌یت...





ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت عاشقبیت ئه‌بێت باوه‌ش بۆ ئاسمان بكه‌یته‌وه‌ ،له‌به‌رزترین به‌رزییه‌كانی ژیان هاوار بكه‌یت و گوێبگریت تا گوێت له‌ده‌نگی دڵی خۆت ئه‌بێت



‌
ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌رچاوتان كه‌وتووه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ مشتێكیش نین له‌ خه‌رمانی گه‌وره‌و به‌ره‌كه‌تی عیشق.بگره‌ قه‌تره‌یه‌كن له‌زه‌ریای فراوانی ئه‌و وشه‌ پیرۆزه‌ ،،،هیوادارم هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی هه‌ست و توانای خۆی به‌دێڕێكیش بێت بتوانێت یارمه‌تیمان بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕوونتر له‌واتا فراوان و جیاجیا كانی عه‌شق بگه‌ین

وته‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێت ڕۆشتیته‌ ده‌ریا به‌ په‌رداخێك ئاو تێر مه‌به‌.............من وای بۆ ده‌چم ئه‌و ده‌ریایه‌ عه‌شق بێت و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئه‌چێته‌ ئه‌و ده‌ریایه‌ پێویسته‌ مه‌له‌وانێكی لێهاتوو بێت




له‌ كۆتای بابه‌ته‌كه‌دا :
شاعیری گه‌وره‌و ناوداری ئێرانی مه‌ولانا دوای نوسینی  ده‌یان هه‌زار به‌یتی شیعری وتویه‌تی من هێشتا هیچم بۆ عه‌شق نه‌وتووه‌


هیوادارم له‌ كۆتاییدا ئه‌و وشه‌یه‌م له‌بیر مه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بیر نه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ عه‌شقه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ده‌روونی عه‌شقی خۆتان بڕازێننه‌وه‌


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fb4b48fa11.jpg


به‌سود وه‌رگرتن له‌:
كۆڕی ڕۆشنبیری له‌ باوه‌نور له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه‌ باسی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ (ئه‌نوه‌ر حسێن كاكه‌) به‌كالۆریۆس له‌یاسا
ماڵپه‌ره‌ ئێرانیه‌كان بۆ وێنه‌و هه‌ندێك وته‌
بیرۆكه‌و خه‌یاڵی خۆم به‌زانین و به‌ بیستنه‌وه‌

ئاماده‌ كردنی :مریـــــــــــــــــــــــــــــــــــــوان باوه‌نـــــــــــوری
































































Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-28 09:04:29

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانه‌ وته‌کانت جوانن، هیوای سه‌ر که‌وتنت بۆ ئه‌خوازم براکه‌م.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-01 18:50:44

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

له‌ هه‌رده‌ریایه‌كدا هانگاو بنێیت چه‌نده‌ها شه‌پۆل له‌ هاواره‌كانی خۆشه‌ویستی دا ده‌تگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و جێگه‌ی ئارامی هه‌ناسه‌دانتی تیایه‌ .

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان بۆ درشتنی ئه‌م بابه‌ته‌ تێر و ته‌سه‌له‌ له‌سه‌ر عه‌شق ، به‌راستی بابه‌تێكی تابڵێ جوان و رازاوه‌یه‌
وشه‌ی عشقت له‌به‌ر چاومان رازاوه‌تر کردوه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ وتن و قسه‌ بڵێن له‌سه‌ر چه‌مکی عیشق کۆتایی نایه‌ت ..
جوانترین عشقێکیش که‌ پێویسته‌ له‌ مرۆڤدا هه‌بێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ عه‌قڵ بریار بدات به‌سه‌ر ناخ و هه‌ستی مرۆڤه‌که‌دا بۆ ده‌ربرینی عه‌شقی خۆی بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر ...

دووباره‌ ده‌ست خۆشیم هه‌یه‌ بۆت ئه‌خوازم به‌راده‌وام بیت له‌ کاره‌ جوانه‌کانتدا ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بیت به‌ قوربان ،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-01 19:45:28

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

dastt xosh bet kak mariwan ba rasty babateky jwan w ba pez bw ronkrdnawayaki zor jwani bo zaraway 3ishq  krawa yaxwa hardam sarkaw tw lash sax bet hiway bardawamit bo axwazm w ba hiway babate jwantr har bzhittt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-08-01 22:22:02

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

dastakanet xosh mandosh nabit inshalla aw panjaw aw chawanat her sax bet babataki zor jowana kka mariwan zor jowan basi hemo hastakanet kedwa barasti ka insan axwentawa abat la manay ishiq bash bizanet hiway bardawami u sarkawtan bo to axwazim inshalla la aindada babati jowan ter u bashter bo ema amada akit her la xoshi u baxtawarida bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-08-02 14:32:48

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

Dastakant xosh yaxwa taman drezh bet
babatiki yagjar jwanau ba peza
ba hewae taman drezh bet
sarkatu bet

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-08-02 19:26:16

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک مه‌ریوان باوه‌نوری
به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت هه‌تتا بڵێیت جوان و پر واتایه‌
له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی سه‌سام بووم
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
ئومێدم وایه‌ هیچ کات بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ بابته‌ جوانه‌کانت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-08-04 22:49:32

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

موسلیم گیان ده‌سته‌كانت خۆشبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت هیوادارم توانیبێتم هه‌ندێك زانیاری زۆر كورت بگه‌ینمه‌ ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی یانه‌ خۆش حاڵم به‌وه‌ی كه‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێزتان بووه‌ سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت..........


كاكه‌ یادگار
زۆر ڕاسته‌ ئه‌گه‌ر عه‌قڵ بڕیار به‌سه‌ر ناخدا بدات به‌ڵام به‌ پێی بیستراوه‌كان ووتراوه‌كان  ئه‌و شته‌ مه‌حاڵه‌ له‌ چه‌مكی عه‌شقدا پێكه‌وه‌ بڕیار بده‌ن خۆشحاڵم كه‌ بابه‌ته‌كه‌ت به‌دڵ بووه‌ سوپاس بۆ وته‌ جوانه‌كانیشت


گلێنه‌ گیان
خۆشحاڵم به‌ڕێزیشتان به‌شداریتان كردووه‌ له‌م بابه‌ته‌ هیوادارم به‌دڵت بوو بێ

فریشته‌ی كورد
سوپاس بۆ به‌شداری و نوسینی ئه‌و په‌یامه‌ جوانه‌ت هاوڕێ ی خۆشه‌ویست خۆشحاڵ بووم كه‌بابه‌ته‌كه‌ت خوێندۆته‌وه‌ سوپاس بۆ به‌ڕێزتان به‌هیوای ژیانێكی خۆش


دنا گیان
ده‌ست خۆش سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خۆشحاڵت كردم هیوام سه‌ربه‌رزیته‌


سۆزی گیان
سوپاسی بێ پایانم بۆ به‌ڕێزتان خۆش حاڵم به‌به‌شداری كردنتان له‌م بابه‌ته‌م و سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌شت خۆشحاڵ بووم به‌په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێزت


سوپاسی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان ئه‌كه‌م بۆ په‌یامه‌جوانه‌كانتان هاوڕییانی خۆشه‌ویست ده‌ستان خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-08-04 22:05:04

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

ده‌ستو چاوت خۆش هاورێی ئازیزمان کاك مه‌ریوان
بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ به‌ راستی جێگای ده‌ست خۆشیه‌کی بێ کۆتایه‌
به‌ خوێندنه‌وه‌ی باسه‌که‌ت سه‌رسامبوموو ئه‌توانم بڵێم سودێکی به‌رچاوم بینی لێی تامۆچێژێکی یه‌جگار زۆرم لێبینی،
هیوای به‌رده‌وامی بۆتۆ ئه‌خوازم له‌م بابه‌ت جوانانه‌ بێ به‌شمان نه‌که‌یت به‌ڕێزم،

شادو کامه‌ران بیت

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-08-06 11:30:54

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsMSIE7

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

aw dast panjanat nrze
barasti barsti babateki hata bllei jwan w sarnj rakesh bw nazanm hata la jwani babataka bllem heshta har kama 3ashq jwana ballam to jwantrt krd laman 3ashq piroza ballam to piroztrt krd
dast w chawt xoshbet kwra batwanakai yana  harbzhit w harbmenit bo yanai kwrdzhin
dwbara dast xosh hawre nazdarakam tamandrezh bit gyanakam

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-08-09 09:48:13

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

كاكه‌ سه‌روه‌ر
زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ت ئه‌كه‌م به‌ قوربان
زۆرخۆشحاڵیشم كه‌ بابه‌ته‌كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێزتان بووه‌...
هیوادارم بتوانم خزمه‌ت به‌خۆم و به‌یانه‌ جوانه‌كه‌شمان بكه‌م...
زۆر سوپاسی په‌یامه‌ جوانه‌كه‌شت ئه‌كه‌م ...


یوجین گیان

یوجین گیان ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌كه‌ت ،،خۆشحاڵت كردم..
عه‌شق ئه‌و پێویستیه‌یه‌ كه‌هه‌موومانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌ ...
هیوادارم توانیبێتم سودێكی بچوك له‌ عیشق به‌ ئێوه‌و هاوڕێیانی یانه‌ش بگه‌یه‌نم...
زۆر زۆر سوپاسی به‌شداری كردنت ئه‌كه‌م له‌ بابه‌ته‌كه‌دا...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-08-24 17:25:34

khald.bawanoory
خونچەی نوێ
شوێن: Mestan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-09
په‌یامه‌كان: 105
WindowsXPMSIE7

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

ده‌ست خۆش  کاک مه‌ریوان هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتووبیت برام زۆر جوانه‌ ده‌ست خۆش

کاکه‌ مریوان هه‌موو که‌سێک به‌شی خۆی ئاشقه‌ به‌ڵام تۆ نموونه‌ی ئاشق بوونی منیش ئهشقی تۆم..............!

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن khald.bawanoory (2010-08-24 17:48:52)

Kurdzhin
کەی ئەمبیستیت خودایە,,,, کەی ئەم بینیت!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-08-24 18:23:57

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ کاکه‌ مه‌ریوان به‌راستی جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه‌ و ماندوو بونی زۆری پێوه‌ دیاره‌
نازانم به‌ چ وشه‌یه‌ک یان ده‌سته‌واژه‌ییه‌ک ده‌ست خۆشی ئه‌م دێره‌ جوانانه‌ت لێبکه‌م به‌راستی له‌ ئاستی بابه‌ته‌کت نیه‌
ته‌نها ئه‌لێم خۆشه‌ویستی به‌رێزتان له‌ لوتکه‌یه‌ به‌رده‌وامی به‌رێزتان گه‌شانه‌وه‌یه‌کی تره‌ بۆ ئێه‌م
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت و ته‌مه‌ن درێژ بیت کاکه‌ گیان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-08-24 20:31:34

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

سوپاس برای به‌ڕێزم كاكه‌ خالد بۆ په‌یامه‌كه‌ت
خۆشحاڵ بووم .........سه‌یره‌ منیش به‌ دوای ئه‌وكه‌سه‌ عاشقه‌دا ده‌گه‌ڕێم
كه‌چی تۆ ئه‌ڵێی تۆی ....من خۆم ده‌زانم به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ ناگرم....یانی هێشتا له‌ پله‌ی یه‌كه‌می عیشقیش نیم.
هههههههههه ده‌ستت خۆش برا جوانه‌كه‌م...


كاكه‌ سیروان
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خۆشحاڵ بووم به‌ په‌یامه‌كه‌ت
خۆشحاڵم كه‌ بابه‌ته‌كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێزتان بووه‌
هیوام ئه‌وه‌یه‌ ئێسته‌و داهاتووش بتوانم بچوكترین خزمه‌ت له‌م یانه‌ جوانه‌ دا بكه‌م و
جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌و هاو ڕییان بێت له‌ یانه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2010-08-24 21:11:30

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

ده سته كانت خؤش بيت هاورئ ئازيزم بؤ ئه م بابه ته  جوانه هه ر بزيت بمينيت به خيروو خؤشى هاورئ شيرينم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2010-08-24 22:40:29

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت دڵدار گیان
ده‌ستت خۆش بێت بۆ سه‌ردانی بابه‌ته‌كه‌ سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌شت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2010-08-25 19:49:17

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsMSIE7

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

ده ست خؤش بو ئه و بابه ته جوانه

Kurdzhin
که‌ده‌ت بینم ده‌نگی دڵم لێدانه‌کانی زیاد ئه‌کات
ئه‌و خه‌فه‌ته‌شی له‌ دڵمایه‌ گوزه‌ر ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2010-08-25 21:34:12

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت هاوڕێ گیان ده‌سته‌كانت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2010-08-25 22:48:43

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانه‌ وته‌کانت جوانن هه رسه رکه وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2010-08-26 12:16:11

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رباره‌ی عه‌شق بزانین ئێره‌ دلۆپێك زانیاری لێیه‌!!!!!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌كه‌ت خۆزگه‌ گیان
هاوڕێی ئازیز خۆشحاڵ بووم كه‌ بابه‌ته‌كه‌ت به‌ دڵ بووه‌
دوباره‌ سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net