.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

دایكێك به‌هۆی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كوڕه شیره‌خۆره‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات
ماڵپه‌ڕی (مای فۆكس ئه‌تڵه‌نتا)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه دایكێكی ئیسرائیلی به‌ناوی (كایشا بۆلسۆن) كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مادده‌ی هۆشبه‌ری خواردووه و راسته‌وخۆش شیری به كوڕه دوو مانگییه‌كه‌ی داوه، بۆیه منداڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌م كوڕه دوو مانگییه‌شی ناوی (جاك) بووه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه كه دایكی كێشاویه‌تی. هه‌روه‌ها راپۆرته پزیشكییه‌كانیش ئه‌وه‌یان روونكردۆته‌وه كه ئه‌و كوڕه دوو مانگییه‌ی (كایشا بۆلۆسۆن) به‌هۆی مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر به‌ناوی (میتامفیتامین)ه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه كه دایكی كێشاویه‌تی. چونكه ئه‌م مادده هۆشبه‌ره له‌گه‌ڵ شیری دایكی تێكه‌ڵ بووه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ببێته هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه. شایانی باسه سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه كه ئه‌م دایكه تاونباره به كووشتنی كوڕه‌كه‌ی و ئێستاش ده‌ستگیركراوه.
دوورگه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
