❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان زیاتره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-03 15:26:32

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان زیاتره‌

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان زیاتره‌ 

دوورگه‌- رادیۆی (له‌نده‌ن) بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند پسپۆرێكی سه‌ر به‌ زانكۆی (بریگام بۆنگ) له‌ ویلایه‌تی (یۆتا)ی ئه‌مریكی له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نیایی بۆ مرۆڤ زۆر خراپ و ترسناكه‌، ئه‌و پسپۆره‌ ئه‌مریكییانه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی هێنده‌ زۆره‌ ته‌نانه‌ت له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشانیش زیاتره‌. ئه‌و پسپۆرانه‌ ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه‌ كه‌ ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزی له‌ تاكه‌كانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا زیانێكی زۆری هه‌یه‌ و زیانه‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ 15 جگه‌ره‌ بكێشیت..ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزی هۆكاری سه‌ره‌كی زیان گه‌یاندنه‌ به‌ جه‌سته‌ و ئاڵووده‌بوونه‌ به‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤ پشت له‌ ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزی بكات و تێكه‌ڵی تاكه‌كانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا بێت. شایانی باسه‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 300 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نه‌ك هه‌ر به‌ ته‌مه‌نێك، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ مرۆڤ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانه‌وه‌ به‌مانای وشه‌ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و تێكه‌ڵی خه‌ڵك بێت و خۆی له‌ ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزی به‌دوور بگرێت.


دوورگه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-03 15:44:23

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان زیاتره‌

وای که‌ خه‌ته‌ره‌  ئه‌وجاره‌ خۆم ئه‌پارێزم
زۆرم حه‌ز له‌ته‌نیاییه‌.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت داده‌ ڕۆنیاس. سه‌رکه‌وتو بیت هاورێی ئازیزم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-03 18:24:17

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

Re: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان زیاتره‌

زۆر سوپاس رۆنیاس بۆانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ڵام منیش پێـم باشه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ دڕێژی دابنێم لێره‌دا.



هاوسه‌ر و هاوڕێ سوودیان چییه له ژیانی مرۆڤێکدا؟ زۆرجار ده‌بیستین، که ته‌نیایی ته‌نها بۆ خوا باشه. به‌هۆی ته‌نیاییه‌وه مرۆڤ دووچاری زۆر کێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه: ئێستا ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی به‌به‌شداری زیاتر له 300 هه‌زار که‌س نیشانی ده‌ده‌ن، که ته‌نیایی باری ته‌ندروستی مرۆڤ ناهه‌موار ده‌کات و ئه‌مه‌ش له مه‌ترسییه‌کانی جگه‌ره‌کێشان که‌متر نییه.

مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێك پێویستی به خۆشه‌ویستی، هاوڕێتی، ئاخافتن و لاواندنه‌وه هه‌یه - ئه‌مانه‌ش به‌هه‌بوونی که‌سێکی به‌رانبه‌ر ده‌بێت. مرۆڤ به‌ته‌نیا به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت وه‌چه بخاته‌وه و ده‌بێت هاوسه‌رێکی هه‌بێت. مرۆڤ به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ که‌سانی چوارده‌ووریدا ده‌توانێت کۆمه‌ڵگایه‌ك پێکبهێنێت. به‌ڵام ژیان له سه‌رده‌می ئێستادا گۆڕانکاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه و مرۆڤه‌کان زیاتر له‌یه‌کتری دوور ده‌که‌وه‌نه‌وه و گۆشه‌گیربوون و به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌ربردن، ده‌گمه‌ن نیین و زۆر به‌ربڵاوه. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له وڵاته پیشه‌سازییه‌کاندا له‌وپه‌ڕی ئاستدایه.

دیارده‌ی به‌سه‌ربردنی ژیان به‌ته‌نیا یه‌کێكه له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی. ئایا دیارده‌ی به‌سه‌ربردنی ژیان به‌ته‌نیا کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان هه‌یه؟ "Julianne Holt-Lunstad" و "Timothy Smith" له "Brigham Young University" له‌ناوچه‌ی "Utah" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "PLoS Medicine"دا به‌ "به‌ڵێ" وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه. له پوخته‌ی نووسینه‌که‌یاندا توێژه‌ران ده‌ڵێن، که که‌سانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌ ته‌مه‌نیان درێژتره.

هه‌ست به‌ته‌نیاکردن له‌ژیاندا ناله‌بارترین باره، که مرۆڤ تێیده‌که‌وێت و ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه، که مرۆڤ به‌هۆیه‌وه دووچاری خه‌مۆکی ببێت. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه شیکاری 140 لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراویان کرد، که زۆربه‌یان له وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌به‌شداری زیاتر له 300 هه‌زار که‌س ئه‌نجامدرابوو. ئه‌نجامه‌کانی نیشانیاندابوو، که ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نیا ناژین و که‌سانی کۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌گه‌ری ته‌مه‌نی درێژییان به‌ڕێژه‌ی له 50% زیاتربووه.

"Julianne Holt-Lunstad" و "Timothy Smith" له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ویستیان بزانن:

- ته‌نیایی وه‌ك کێشانی 15 جگه‌ره له ڕۆژێکدا مه‌ترسیداره؟
- ته‌نیایی وه‌ك خواردنه‌وه‌ی مه‌ی زیانبه‌خشه؟
- ته‌نیایی وه‌ك ئه‌نجامنه‌دانی مه‌شقی وه‌رزشی ناهه‌مواره؟
- ته‌نیایی دووئه‌وه‌نده‌ی قه‌ڵه‌ویی زیانبه‌خشه؟

به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی توێژه‌ران له هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کاندا بۆ ماوه‌ی 7.5 ساڵ چاودێری به‌شداربووه‌کانیان کردبوو. به‌پێی ئاماره‌ ده‌ستکه‌وتووه‌کان، کاریگه‌رییه‌کان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ڕه‌چاوی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز و باری کۆمه‌ڵایه‌تیش بکرێت.

ئه‌نجامه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که ته‌نیایی هێنده‌ی جگه‌ره‌کێشان کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و مرۆڤ به‌ته‌نیایی دووچاری کێشه ده‌روونییه‌کان ده‌بێته‌وه.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه پێیانوایه، که ڕێگاکانی دیکه‌ی وه‌ك ته‌له‌فون و ئێنته‌رنێت ناتوانن جێگای هاوڕێ و هاوسه‌ر بگرنه‌وه. له‌‌مباره‌یه‌وه‌ش "Timothy Smith" ده‌ڵێت: "مرۆڤ هه‌روه‌ك‌ ماسی وه‌هایه، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به ئاو ناکات!"


خۆزگه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-03 18:42:26

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPSafari

Re: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان زیاتره‌

dastakantan xosh barezan

ronyas

kurd dj

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-08-03 19:51:20

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان زیاتره‌

dastt xosh bet ronyas gyan har sarkawtw bit basaqa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-08-03 22:37:42

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان زیاتره‌

سوباس بؤ بةيامةكانتان
دةستت خؤش kurd dj ئةزيزم سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net