❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچێك: خوشك‌و براكانم، له‌ موڵكه‌كانی‌ باوكم بێبه‌شیان كردم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-04 20:30:03

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

كچێك: خوشك‌و براكانم، له‌ موڵكه‌كانی‌ باوكم بێبه‌شیان كردم

به‌یان حه‌مه‌ڕه‌شید، ته‌مه‌ن 54 ساڵ كچێكه‌و پێشه‌ی‌ مامۆستایه‌، له‌گه‌ڕه‌كی‌ به‌رانانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ دایكێكی‌ پیری نه‌خۆشدا به‌موچه‌ی‌ مامۆستایه‌تی‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنێت. ئه‌و كه‌ شه‌ش ساڵ پێش ئێستا باوكی كۆچی‌ دوایی كرد، رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ باوه‌ژن‌و خوشك‌و براكانی‌ دیكه‌ی له‌ موڵكه‌كانی‌ باوكی بێبه‌شیان كردووه‌.
باوكی به‌یان دوو ژنی‌ هه‌بووه‌، به‌یان له‌ دایكی خۆی ته‌نها برایه‌كی هه‌بووه‌، كه‌ ئێستا له‌ژیاندا نه‌ماوه‌. ژنه‌كه‌ی‌ دیكه‌ی باوكی كه‌ ده‌كاته‌ باوه‌ژنی به‌یان، چوار كوڕ‌و دوو كچی‌ هه‌یه‌و له‌ ژیاندا ماون.
به‌یان ده‌ڵێت «باوكم موڵكێكیی‌ زۆری هه‌بوو، له‌خانوو بازار‌و شوقه‌و دوكان، به‌لاَم دوای‌ مردنی‌ له‌ساڵی 2004 خوشك‌و براكانم له‌دایكه‌كه‌ی‌ تر له‌و موڵكانه‌ی‌ باوكم بێبه‌شیان كردم«
به‌یان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌و موڵكه‌ زۆره‌ی‌ باوكی‌، باوه‌ژنه‌كه‌ی‌ ته‌نها خانووه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ناوی‌ خۆیه‌وه‌، «موڵكه‌كانی‌ تریشیان هه‌ریه‌كه‌و خستۆته‌ سه‌ر كه‌سێكی‌ بێگانه‌«
به‌یان حه‌مه‌ڕه‌شید كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ براو خوشكه‌كانیدا هه‌یه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان برایه‌كیان كردووه‌ته‌ وه‌كیلی خۆیان به‌ناوی‌ به‌رزان.
به‌رزان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و موڵكانه‌ی‌ كه‌ به‌یان باسی ده‌كات ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر باوكیانه‌و قسه‌كانی‌ به‌یان به‌ڕاست نازانێت، وتی «یاسا له‌سه‌رو هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌یه‌و بابه‌یانی‌ خوشكم بچێت له‌دادگا شتكاتمان لێبكات«
به‌یان  ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو، ته‌نها بازاڕێك به‌ناوی‌ باوكییه‌وه‌ ماوه‌ به‌ناوی‌ (بازاڕی‌ شه‌هلا)یه‌‌و مانگانه‌ ته‌نها 60هه‌زار دینار به‌و ده‌ده‌ن تاچه‌ند مانگێك وه‌ریگرتووه‌، «پاش ماوه‌یه‌ك كه‌ ده‌چووم بۆ وه‌رگرتنی‌، له‌وێ‌ پاره‌كه‌یان پێنه‌ده‌دام‌و بیانویان پێده‌گرتم، له‌2005وه‌ ئه‌وپاره‌یه‌م وه‌رنه‌گرتووه‌، ئێستا زیاتر له‌سێ ملیۆن دینار ده‌بێت«
به‌یان باس له‌وه‌ده‌كات هه‌تا باوكی‌ له‌ژیاندا بووه‌ موڵكی‌ نه‌خستووه‌ته‌ سه‌ركه‌س، به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی‌ بمرێت نه‌خۆش بووه‌‌و ئاگای‌ له‌خۆی نه‌ماوه‌، له‌وكاته‌دا «خوشك‌و براكانم له‌ موڵكه‌كانی بێبه‌شیان كردم«
به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ به‌شه‌ موڵكی‌ خۆی به‌یان پارێزه‌ر بۆ كێشه‌كه‌ی‌ ده‌گرێت، پارێزه‌ره‌كه‌شی ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو پێویسته‌ به‌لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكی‌ بسه‌لمێنرێت، كه‌پێش ئه‌وه‌ی‌ باوكی‌ بمرێت بارودۆخی‌ ته‌ندروستی‌ چۆن بووه‌؟.
بیلال مه‌حموود پارێزه‌ری‌ به‌یان رونیكرده‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی‌ دوومانگه‌ كێشه‌كه‌ هاتووه‌ته‌ لای‌‌و پێشتر لای‌ پارێزه‌رێكی‌ دیكه‌ بووه‌.
له‌ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ باوك تا له‌ژیاندا بێت، ئه‌وا ئازاده‌ له‌وه‌ی‌ چۆن مامه‌ڵه‌ به‌موڵكه‌كانییه‌وه‌ ده‌كات، پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ باسله‌وه‌ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌و ئاگادار بێت موڵكه‌كانی‌ دیكه‌ی  باوكی‌ هیچیان په‌یوه‌ندییان به‌به‌یانه‌وه‌ نه‌ماوه‌ «له‌تاپۆ ته‌ماشای‌ موڵكه‌كانی‌ باوكیم كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ باوكی‌ بمرێت خۆی مامه‌ڵه‌ی‌ به‌ موڵكه‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ كردووه‌«
بیلال وتی «نازانم كاتی‌ خۆی باوكی‌ كه‌موڵكه‌كانی‌ به‌ش كردووه‌ هیچ به‌ر به‌یان خان كه‌وتووه‌؟«
له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بێت، نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ نه‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌قڵی، ئه‌وا ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و موڵكانه‌ی‌ به‌شی كردووه‌ دروستنه‌بێت.
پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌یان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ به‌یان  باسی ده‌كات، كه‌ له‌و كاته‌دا هۆشی لای‌ خۆی‌ نه‌بووه‌، ئه‌وا پێویسته‌ به‌به‌ڵگه‌ی پزیشكی‌ بیسه‌لمێنین كه‌بارودۆخی‌ به‌وشێوه‌یه‌ بووه‌.
بیلال وتی‌ «له‌ پاره‌ی‌ ئه‌و موڵكه‌ی‌ پێویسته‌ مانگانه‌ بدرێت به‌ به‌یان خان و وه‌رینه‌گرتووه‌، له‌و كاته‌دا پاره‌كه‌ی‌ له‌كاتب عه‌دل داده‌نرێت پاره‌كه‌شی له‌وێ‌ بۆ دانراوه‌، به‌لاَم كاتب عه‌دل كاتێك پاره‌كه‌ به‌ به‌یان ده‌دات كه‌ وه‌ره‌سه‌كانی‌ تر رازی‌ بن«
پارێزه‌ره‌كه‌ی باسیله‌وه‌شكرد، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ په‌یوه‌ندی بكات به‌ براو خوشكه‌كانی‌ به‌یانه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ره‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ به‌یان.
به‌رزانی‌ برای‌ به‌یان سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ لای‌ دادنووسه‌، وتی‌ «په‌یوه‌ندی‌ به‌ڕازی‌ بوونی‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌‌و به‌شی خۆیه‌تی‌ ئه‌توانێت بڕوات وه‌ری بگرێت«
وتیشی «ئه‌و ناڵێت ئێمه‌ ده‌ستمانبه‌سه‌ر موڵكه‌كاندا گرتووه‌، ده‌ بابڕوات بزانێت له‌تاپۆ چی به‌ناوی‌ باوكمانه‌وه‌یه‌؟«
رونیشیكرده‌وه‌، تائێستا ده‌ستكاریی موڵكه‌كانی باوكیان نه‌كردووه‌، چونكه‌ «له‌و موڵكانه‌ش به‌شی به‌یانی پێوه‌یه‌ به‌شه‌كه‌شی ئه‌و پاره‌یه‌و هه‌موو مانگێك له‌كاتب عه‌دل بۆی داده‌نرێت«
هه‌روه‌ها وتی‌ «هه‌ر كۆمه‌ڵێك دوكان به‌ناوی‌ باوكمانه‌وه‌یه‌، به‌شی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌ منداڵ‌و ژنی‌ حه‌مه‌ ره‌شیدن، سبه‌ینێش هه‌ركه‌سه‌و به‌شی خۆی وه‌رده‌گرێت«
به‌لاَم به‌یان ئه‌وه‌ رونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و خانووه‌ی‌ ئێستا تێیدا ده‌ژین له‌گه‌ڵ دایكیدا، هی باوكی‌ دایكییه‌تی‌.
به‌یان وتی‌ «ئێستا دایكم نه‌خۆشه‌‌و باری ته‌ندروستی‌ خراپه‌،  له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه‌، داواكارم مافی خۆمم بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌«





جيهاد   جةلال

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن جاوشين90 (2010-08-04 20:32:37)

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net