❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك!!!!!!!!!!!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-05 08:41:39

Kchi Pashay Faransa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 485
WindowsXPSafari

گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك!!!!!!!!!!!!!!

گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك

پرسیار : به‌ڕێزان ئایا گه‌وره‌ترین فیتنه‌ وبه‌ڵايه‌ك چییه‌ كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكى دێت؟
وه‌ڵام : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « مَا بَيْنَ خَلْقِ آدَمَ إِلَى قِيَامِ السَّاعَةِ أَمْرٌ أَكْبَرُ مِنْ الدَّجَّالِ » { رواه مسلم } واته‌: له‌ ئاده‌م تا قیامه‌ت له‌ فیتنه‌ى ده‌جال گه‌وره‌ترو خراپتر نییه‌.
  ده‌جال ئاده‌میه‌ وله‌ ئاخر زه‌ماندا دێت, له‌نێو چاوانى نووسراوه‌ ( ك ف ر ) واته‌ : كوفر و بێباوه‌ڕی، هه‌موو موسڵمانێك ده‌یخوێنێته‌وه‌، چاوێكى كوێره‌ ـ چاوی لاى راستى ـ وه‌ك ترێ هه‌ڵتۆقیوه‌، له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ك پیاوچاك خۆى نیشان ده‌دات، دواتر ئیدیعا و بانگشه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌كات  و پاشتريش ئيديعاي خوایه‌تى .
  بانگى خه‌ڵكى ده‌كات كه‌باوه‌ڕی پێ بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى به‌ درۆى ده‌خه‌نه‌وه,‌ ئه‌ویش ده‌رِوات به‌ڵام پاره‌ و ماڵه‌كه‌یان دواى ده‌جال ده‌كه‌وێت و خه‌ڵكی به‌بێ ماڵ وسامان ده‌مێننه‌وه‌، دواتر هه‌ر ده‌جال ده‌چێت بۆ لاى قه‌ومێكى ترو بانگیان ده‌كات و باوه‌رِى پێده‌هێنن و ئه‌ویش فه‌رمان به‌ ئاسمان ده‌كات باران ده‌بارێت و فه‌رمان به‌ زه‌وى ده‌كات گیا ده‌رِوێنێت، كاتێك دێت ئاو و ئاگرى له‌گه‌ڵدایه و ئاوه‌كه‌ى ئاگره‌و ئاگره‌كه‌ى ئاوێكى سارده‌، جا له‌ سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته‌ په‌نا بگرێت به‌ خودا له‌ دواى هه‌موو نوێژێك ـ دوعایه‌كى سوننه‌ت هه‌یه‌ كه‌ له‌ دواى ته‌حیات ده‌خونێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات له‌شه‌ڕ و فیتنه‌ وبه‌ڵاو موصیبه‌ته‌كانی‌ ـ هه‌روه‌ها له‌پێناو خۆ پاراستن له‌ده‌جال پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فێری كردووین كه‌ سه‌ره‌تاى سوره‌تى (الكهف) بخوێنين ئه‌گه‌ر كه‌وتینه‌ ئه‌و زه‌مانه‌وه‌, هه‌روه‌ها هه‌وڵى خۆلادان بدات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ فیتنه‌ى به‌دوور بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )  ده‌فه‌رموێت: « مَنْ سَمِعَ بِالدَّجَّالِ فَلْيَنْأَ عَنْهُ، فَوَ اللَّهِ إِنَّ الرَّجُلَ لَيَأْتِيهِ وَهُوَ يَحْسِبُ أَنَّهُ مُؤْمِنٌ فَيَتَّبعَهُ مِمَّا يَبْعَثُ بِهِ مِنْ الشُّبُهَاتِ » { رواه أبوداود } واته‌: هه‌ركه‌س باسی هاتنى ده‌جالى بیست با خۆى لێ لادات، سوێند به‌ خوا كه‌سانێك ده‌چن بۆ لاى ـ ره‌نگه‌ بۆ شه‌رِكردن بێت ـ وا ده‌زانن ئیماندارن، به‌ڵام شوێنى ده‌كه‌ون به‌ هۆى ئه‌و هه‌موو فڕوفێڵ و شوبهانه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى.
ده‌جال (چل) رۆژ له‌سه‌ر زه‌وییدا ده‌مێنێته‌وه‌، رۆژى یه‌كه‌مى به‌ ساڵێك، و دووه‌مى به‌مانگێك، وسێیه‌مى هه‌فته‌یه‌كه‌و رۆژه‌كانى ترى وه‌ك رۆژى ئاسایی وان، هه‌موو شارو جێگایه‌كیش ده‌گه‌رِێت جگه‌ له‌ مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ نه‌بێت، دواى ئــه‌وه‌ی حــه‌زره‌تی عیسى ( عليه السلام ) داده‌به‌زێت و به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ده‌یكوژێت.
وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه‌ ئیلا قه‌وم گه‌له‌كه‌ی ترساندوه‌ له‌شوێن كه‌وتنی ده‌جالی درۆزنی یه‌كچاو، وه‌ك ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رمووده‌یه‌كی له‌پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ (صلی الله علیه وسلم ) گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی " ما بُعِث نبيٌ إلا أنذر أمَّـته الأعورَ الكذاب" { رواه البخاري } .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .


سه‌رجاوه‌:
islamhouse

Kurdzhin

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman 
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-05 09:14:46

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك!!!!!!!!!!!!!!

خوا جزات باته‌وه‌  شێنێ گیان به‌راستی ئه‌مه‌ بابه‌تێکی پێویسته‌ که‌ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێکی ئیماندارو موسڵمان ئاگاداری بێت.
ده‌سته‌کانت خۆش بۆبابه‌ته‌ جوانه‌کانت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-05 09:23:31

Kchi Pashay Faransa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 485
WindowsXPSafari

Re: گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك!!!!!!!!!!!!!!

زۆر سوپاس موسلیم گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net