.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







فه‌خرو شانازی كردن به سه‌ر خه‌ڵكیدا
هاوەڵی خۆشەویست أُبَىِّ بْنِ كَعْب(رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: دوو پیاو نەژادو ڕەچەڵكی خۆیان باسكرد لەسەردەمی پێغەمبەر موسادا(عليه السلام)، یەكێكیان ووتی: من فڵانی كوڕی فڵانم تاكو نۆ پشتی خۆی ژمارد (فەخرو شانازی كرد بەسەریدا)، ئینجا بە پیاوەكەی تری ووت: تۆ كێی دایكت نییە (بەچاوێكی سوك‌و ڕیسوایی سەیری كرد)؟ ئەویش ووتی: من فڵانی كوڕی فڵانم‌و كوڕی ئیسلامم، خوای گەورە سروشی بۆ پێغەمبەر مو‌سا(عليه السلام)، نارد كە بەو دوو پیاوە بڵێت: باسی نەژادو ڕەچەڵەكی خۆیان كرد، ئەویان كە تاكو نۆ پشتی ژمارد هەر نۆیان لە ئاگردان‌و ئەویش دەیەمیانە، وە ئەوەیان كە دوو پشتی خۆی ژمارد هەر دووكیان لە بەهەشتدان‌و ئەویش سێ یەمیانە لەبەهەشتدا.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا:
(1) خوای گەورە كەسانێكی خۆش ناوێت فەخرو شانازی بكەن بەسەر خەڵكیدا،{إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ} سورة لقمان: 18، واتە: بەڕاستی خوای گەورە ئەو كەسانەی خۆش ناوێت كە خۆهەڵكێش‌و فەخرو شانازی دەكەن.
(2) قەدەغەكراوە خۆهەڵكێش‌و فەخرو شانازی كردن بە باوك‌و باپیرانەوە، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم )فەرموویەتی:(كُلُّكُمْ بَنُو آدَمَ، وَآدَمُ خُلِقَ مِنْ تُرَابٍ، لَيَنْتَهِيَنَّ قَوْمٌ يَفْخَرُونَ بِآبَائِهِمْ أَوْ لَيَكُونَنَّ أَهْوَنَ عَلَى اللهِ مِنَ الْجَعْلانِ)صَحيح: أَخْرَجَه الْبَزار وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (4568) . واتە: هەمووتان نەوەی ئادەمن، وە ئادەمیش لە گڵ دروستكراوە، یان دەست هەڵ دەگرن‌و وازدەهێنن كەسانێك كە فەخرو شانازی دەكەن بە باوك‌و باپیرانەوە، یان چۆن هەندێك جانەوەر لەلای خەڵك بێ ڕێزە (وەك كرم‌و قالۆنچە) ئەو كەسانەش وەك ئەو جانەوەرانە بێ ڕێزدەبن لای پەروەردگار.
(3) نەژادو ڕەچەڵەك سوود بەكەس ناگەیەنێت لە دواڕۆژدا، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (...وَمَنْ بَطَّأَ بِهِ عَمَلُهُ لَمْ يُسْرِعْ بِهِ نَسَبُهُ)أَخْرَجَه مُسْلِمٌ (6793) . واتە: هەركەسێك لە ڕۆژی دواییدا كردەوەی خراپی هەبێت‌و دوای بخات، ئەوا ئەو كەسە نەژادو ڕەچەڵەكی سوودی پێناگەیەنن‌و پێشی ناخات‌و نایكاتە بەهەشتەوە.
(4) بەڕێزترین كەس لەلای خوای گەورە ئەو كەسەیە كە لەخوا ترسە،{إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} سورة الحجرات: 13،واتە: بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوای گەورە ئەو كەسانەتانە كە لە خواترسەو فەرمانەكانی جێبەجێ دەكات.
له كۆتاییدا داواكارین له خوای گه‌وره بمانپارێزێت له نه خۆشی فه‌خرو شانازی كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، وه ڕێگه‌ی ڕاستیمان پێ پیشان بدات.
سه‌رچاوه:
iislamhouse
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن شێنێ (2010-08-05 08:46:28)

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








به‌راستی ئه‌مه بابه‌تێکی زۆر گرنگه شێنێ گیان ده‌سته‌کانت خۆس بێت خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه ، به‌هیوای به‌رده‌وامیت له‌م بابه‌ته جوانانه و پرسوودانه هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت ، ده‌سته‌کانت خۆشبێت .
ئامین ئینشاءالله خوا ئه‌مان پارێزێ له‌م کاره قێزه‌ونه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زۆر سوپاس موسلیم بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوادارم به دڵتان بێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
