.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













تۆ خه‌مساردی
له تاوی عه‌شقی تۆ زارم بێگۆ و زمانه
پیشه‌ی هه‌میشه‌ی چاوانم ئه‌شک بارانه
ساتێ نه‌بوو مێشکی ماندوم بروسکه‌ی ئازار
نه‌نێرێ بۆ سینه‌ی پڕ کوڵ ، دڵه‌ی بریندار
هه‌زاران شه‌وم به‌رێ کرد به ته‌هلیله و ژان
ده‌روون زیندانێکی سه‌خت پڕ ئه‌شکه‌نجه‌دان
دوای ئه‌م ئه‌فسانه‌ی ئه‌وینه‌ت تۆش خه‌مساردانه
گوایه نازانی که حاڵی عاشق سوتانه
ده‌پرسی هۆکاری خه‌م و کزۆڵه‌ی چاوم
بێباکانه لۆمه‌م ده‌که‌ی بۆ وا سوتاوم
بڕۆ تۆ شایه‌نت نییه په‌رستاری بۆت
له‌م ساته به‌دواوه چیدی نابم دهسخهرۆت
چاک بزانه جوانی تاسه‌ر ، هاوڕیی که‌س نییه
بۆ ڕێی ته‌مه‌ن بێگومانبه ، هه‌ر ئه‌و به‌س نییه
به‌کرحه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نییه