.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













زه‌نگ ...
ئێواره‌یه بۆچی نایه زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌ت
تامه‌زرۆم بۆچپه وگفتی دوو لێوه شیرینه‌که‌ت
سه‌ری کاسم له باوه‌شی تۆدا نه‌بێ ناسره‌وێ
دڵ وهکوساوا گڕۆزه بۆنی سینه‌ی تۆی ده‌وێ
بێقهراردهبێ چاوانم نیگای تۆ نه‌کا ئه‌مشه‌و
گێنگڵ ده‌ده‌م له جێگادا ناکه‌م تام و چێژی خه‌و
بۆیه چاوه‌ڕێم به‌زه‌نگی تۆکهمێ ئارام ببم
گێژو بێسهلیقهم تاکو ده‌نگی تۆ گوێبیست ده‌بم
باچیتر گه‌واڵه‌ی غه‌مم له‌سینه‌دا نه‌مێنێ
ڕێگه بده زارت ئه‌مشه‌و ڕازی خۆی بدرکێنێ
ده‌ست بده‌ره ته‌له‌فۆنت زه‌نگم بۆلێدهرهوه
گڕوکفی ته‌نهایی من به ده‌نگت ساردکه‌ره‌وه
به‌کر حه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bo danani aw honrawa jwana ...heway bardawami bo janabit

له‌سه‌ر هێڵ نییه