.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






دوورنین لە ڕاستییەوە ئەگەر بڵێین بۆ یەك جاریش بێت لە ژیانیدا كەس نییە لەسەر ڕووی زەوی دووچاری سەرئێشە (الصداع - headache) نەبووبێت، بەڵام هۆكارەكانی چی بێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە نۆ خاڵدا كۆدەبێتەوە كە بریتین لە هۆكارەكانی دروستبوونی سەرئێشە
شـــــڵەژانی دەروونی و نائارامی دەروونی:
بەشێكی زۆر لە جۆرەكانی سەرئێشە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نائارامی دەروونی، لە ئەنجامدا ماسولكەكانی مل و شان گرژدەبن و خوێن بۆ سەر بە شێوەكی كەمتر دەگات، هەربەم شێوەیەش سەرئێشە دروست دەبێت جگە لەوەی لە ئەنجامی شڵەژانی دەروونییەوە هەندێك ماددەی ژەهراوی دەچێتە لەشەوە.
برسێتی:
رێَجیم كردن، برسێتیی یاخود لە بیركردنی یەكێك لە ژەمەكانی خواردن دەبێتەهۆی دابەزاندنی ڕێژەی شەكر لە خوێندا كە هۆكارێك دەبێت بۆ دروستبوونی سەرئێشە.
تێكچوونی نوستن:
بەشێكی دیار لە سەرئێشە پەیوەندی بە تێكچوونی (نووستن) ەوە هەیە، چونكە ئەو هیلاكییەی كە لە ئەنجامی كەم خەوییەوە پەیدادەبێت، دەبێتەهۆی ڕەقبوونی ماسولكەكانی شان و مل، بەم شێوەیەش سەر ئێشە سەرهەڵدەدات.
خواردنەوە كحولییەكان:
ئەم جۆرە خواردنەوەیە بەتایبەتی (بیرە یا شەراب) یەكێكە لە هۆكارە گرنگەكان بۆ گرفتاربوون بە دەست سەرئێشەوە،
بۆن
نەك تەنها بۆنی تیژ بەڵكو پاودەری جل شتن و سابوون و شامپۆی بۆنداریش دەبنەهۆی هاندانی كۆتایییە دەمارەكانی لووت و وروژاندنیان دەبێتەهۆی دروستكردنی سەرئێشە.
خۆراك :
هەندێك جار جۆری ئەو خواردنەی كە دەیخۆیت، لە وانەیە هۆكارێك بێت بۆ سەرئێشە بۆ نموونە: ئەو خواردنانەی كە ماددەی [تایرامین]یان تێدایە وەكو (پەنیر – نەستەلە – چەرەس – گوێز – خواردنی ناو قوتو ) ئەگەری دروستبونی سەرئێشە زیاد دەكات، بە هەمان شێوە كافایین كە لە ( قاوەو چا ) دا هەیە هەمان كلردانەوەی دەبێت.
بەستنی قژو گوارە لە گوێ كردن :
زۆركەس كە وەسفی سەرئێشەكەی دەكات دەڵێت، هەست دەكەم كە ئازارەكە لە ناخی مووی سەرمەوە دروست دەبێت، ئەم دەستەواژەیە بە ئەفسانە دانانرێت، بە تایبەتی ئەگەر بزانین بەستنی قژ بە توندی كە لە " كلكی ئەسپ "دەچێت، دەبێتەهۆی وروژاندنی پێستی سەرو لەئەنجامدا سەرئێشەیەكی بەتین كە بەچەندەها لێكۆڵینەوە پشت ڕاستكراوەتەوەو دەرەنجامیان دەڵێت: "هەستەوەری پێستی سەرو و ڕوومەت و گوێ" پەیوەندی بە سەرئێشەی مایگرەینەوە ( الشقیقە) هەیە كە لەوانەیە دروست ببێت لە ئەنجامی لە گوێكردنی گوارەیەكی قوورس یاخود لەسەر كردنی كڵاوێكی قوورس .
جگەرە كێشان:
جگەرە كێشان یەكێكە لە هۆكارە گرنگەكان بە تووشبوون بە سەرئێشەیەكی توندی بەردەوام.
sarchawa yanae srwsht
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن leya (2010-08-02 15:55:01)


لهسهر هێڵ نییه






dastt xosh bet leya gyan
لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش سهرکهوتوو بیت هاورێ گیان

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش به قوربان
لهسهر هێڵ نییه




dast xosh basaqa bas raxnayakm bo janabt la bedayata nusewta 8 xal la nawaroka nusewta 9 xal kachy xalakanesh 7 danan ama chane ba chan...................dwbara dast xosh

لهسهر هێڵ نییه