.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵه‌و له‌گازینۆی به‌رشه‌لۆنه له‌كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆندا وتی "ئێمه هانده‌ری یانه‌ی بهرشهلۆنهینو هه‌موو كاتێكیش دێینه ئه‌م گازینۆیه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر یاری یانه‌كه‌مان بێت ئه‌وه جه‌وه‌كه زۆر خۆشتر ده‌بێت".
ئه‌و گه‌نجه كه تیشێرتێكو پانتۆڵێكی كاوبۆی له‌به‌ردابوو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی دیكه‌یدا دانیشتبوون‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان له‌به‌ر ناوی (به‌رشه) روو له‌و گازینۆیه ده‌كه‌ن، چونكه زۆربه‌یان هه‌واداری ئه‌و یانهیهنو بهكۆبوونهوهیان چه‌ند كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌شه‌قامی ئیسكانی شاری هه‌ولێر كه یه‌كێكه له‌و شه‌قامانه‌ی زۆربه‌ی كات جمه‌ی دێت له‌گه‌نجان، ساڵی (2005) له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه به‌ناوی (محه‌مه‌د ره‌فیق) له‌خۆشه‌ویستی خۆی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، گازینۆیه‌كی به‌ناوی ئه‌و یانه‌یه‌وه كردووه، دواتریش بۆ ركابه‌ریكردنی ئه‌و گازینۆیه، هاوڵاتییه‌كی دیكه له‌هه‌مان شه‌قام، به‌ڵام به‌دووری چه‌ند دوكانێك لێیه‌وه، نیوه‌ی گازینۆیه‌كی به‌كرێ گرت‌و ناوی نا گازینۆی (ریال مه‌درید) بۆئه‌وه‌ی هانده‌ره‌كانی ئه‌و یانه‌یه رووی تێبكه‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌م گازینۆیه نه‌یتوانی لهركابهریكردن به‌رده‌وام بێت‌و سه‌ره‌نجام دایخست.
هه‌روه‌ها زیاد ئیسماعیل كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵه‌و هانده‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریده‌و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه سه‌ردانی گازینۆی (ریال)ی ده‌كرد، دڵخۆشبووه به‌هه‌بوونی گازینۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌یان، بەڵام بهداخستنیشی گه‌له‌ك غه‌مبار بووه‌و وتی "گازینۆی ریال نه‌یتوانی ركابه‌ری گازینۆی به‌رشەلۆنه بكات، بۆیه فه‌شه‌لی هێناو خاوه‌نه‌كه‌ی دایخست".
محه‌مه‌د ره‌فیق خاوه‌نی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، بۆ ئاوێنه‌ی روونكرده‌وه كه له‌ئێستادا زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ی به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی گازینۆكهی ده‌كه‌ن هانده‌ری بهرشەلۆنهنو له‌ناو ئه‌وانه‌شدا هانده‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ركابهرو یانه‌كانی دیكه‌شی تێدایه، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ركابه‌رییه به‌هێزه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كاندا ئه‌گه‌ر یاری هه‌ردوو یانه‌كه‌ش بووبێت هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كردووه، وتیشی "ئه‌گه‌ر بزانم یارییه‌ك كێشه دروستده‌كات نایگوێزمهوه، ئه‌مساڵیش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرجار گواستنه‌وه‌ی یاری ریال كێشه‌ی دروستده‌كرد، بۆیه ته‌نها یاری بهرشەلۆنهم ده‌گواسته‌وه، ئه‌گه‌ر بشمزانیایه یاری به‌رشه‌و ریال كێشه‌م بۆ دروست ده‌كه‌ن، نهمدهگـواستهوه".
ئه‌و ركابه‌رییه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بهرشەلۆنهو ریال مه‌درید وایكرد كه ساڵ‌و نیوێك به‌ر له‌ئێستا، گازینۆی نه‌وا كه له‌نزیك گازینۆی بهرشەلۆنهیه بكرێته دوو به‌ش، به‌شێكیان هه‌ر به‌ناوی (نه‌وا) مایه‌وه‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كرا بهگازینۆیهكی دیكه به‌ناوی (ریال مه‌درید) بۆئه‌وه‌ی هانده‌ره‌كانی ریال له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی ركابه‌ریی گازینۆی به‌رشه بكات‌و دواتر دایخست.
ئیبراهیم هه‌ولێری خاوه‌نی گازینۆی (نه‌وا) له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تادا خاوه‌نی گازینۆی ریال ئه‌و به‌شه‌ی دوكانه‌ی به‌كرێ لێوه‌رگرتووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ركابه‌ریی گازینۆی به‌رشەلۆنه بكات، به‌ناچاری دایخستو ئه‌ویش ئێستا ئه‌و به‌شه‌ی خستووه‌ته‌وه سه‌ر گازینۆكهی.
ئیبراهیم وتی "سه‌ره‌تا كه گازینۆكه كرایه‌وه به‌ناوی ریال، زۆر دڵم خۆش‌بوو كه بكه‌وینه ركابه‌رییه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه زۆر به‌هێزه‌و خه‌ڵكێكی زۆریش به‌تایبه‌تی گه‌نج هانده‌ری بهرشەلۆنهن، بۆیه ریالییهكان فه‌شه‌لیان هێناو گازینۆكهیان داخست".
محه‌مه‌د ره‌فیق خاوه‌نی گازینۆی به‌رشه‌لۆنه، باسی له‌وه‌كرد كه ململانێی نێوان ئه‌و گه‌نجانه بۆ ئه‌و دوو یانه‌یه له‌ململانێی سیاسیه‌كان زۆر خۆشتره‌و ئه‌وانیش تاموچێژێكی زۆری لێدهبیننو وتی "حه‌زم نه‌ده‌كرد گازینۆی ریال دابخرێت بۆئه‌وه‌ی ركابهرییهكهمان به‌رده‌وام بوایه". له‌نێو قسه‌و باسی گهنجانو خاوه‌نی ئه‌و دوو گازینۆیه‌دا، دلگه‌ش هه‌ركی كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له‌گازینۆی به‌رشەلۆنه كارده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هانده‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریده‌و باسی له‌وه‌كرد هه‌ر كاتێك یاری نێوان بهرشەلۆنهو ریال دێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی هانده‌ری ریاله به‌ته‌نها سه‌یری ته‌له‌فزیۆنێكی دیكه دهكاتو وتی "له‌گه‌ڵ هانده‌رانی به‌رشەلۆنه به‌توڕه‌ییه‌وه سه‌یری یه‌كتر ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائێستا هیچ كێشه‌یه‌ك دروستنهبووهو ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بۆ خۆشییه، نه‌ك بۆ كێشه‌و دروستبوونی شه‌ڕ".
ئاوێنه هه‌وڵی زۆری‌دا بۆئه‌وه‌ی رای خاوه‌نی گازینۆی ریال مه‌درید وه‌ربگرێت، به‌ڵام ده‌ستنه‌كه‌وت.
بخوا منيش هةندى جار ئةجم زؤر شوينيكى خؤشه زؤريش بئ كيشةيه
ئاوينه


له‌سه‌ر هێڵ نییه
kosovy دةستت خؤش وة لا كور بوماية ئةجوم لةلا هههههههههههههه


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس رؤنياس كيان تؤش بةرشةى بخوا زؤر خؤشه هةر بازارى ئيسكان زؤر خؤشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








haahahahah gazenoe barshalona
shtiki xosha hhhhhh
Sarkautu bet barezm kosovy


له‌سه‌ر هێڵ نییه
کاکهداستان گیان ده‌ست خۆش من جمهوورێکی سه‌رسه‌ختی ڕیاڵم به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمهفهشهلی هێنابهس ئهوشتانهکارمان لێ ناکات ووره‌مان بهرزههاهاهاهاهاهاها


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس بؤ تؤ دما كيان دةستى تؤش خؤش بيت
ئاسايه داريان كيان ئيمه جمور رياليش وةرئةكرين له كازيمؤيةكةمان ئةمرؤ له شةقاميكى هةولير
خواردنكةيةكم ديت نوسرابو خواردنكةى كلاسيكؤ رةسميكى ئيراهيمؤفيج و كاكاى ليدا بوو زؤر بيم سةير بوو
وتم ئاخؤ ئةو كابرايه ئةبيت هاندةرى كاميان بيت بةس شتيكى جوان بوو وةرزش بؤ خؤشيه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وه لا من ريالم خؤم ديم كازينؤيه ك به ناوى ريال ئه كه مه وه هه ر له رقى به رشه
جا هه رجى به رشه يه بؤ لاى من دين ههههههههههههههههههههههههههههههههههههه
ده ست خؤش سه ركه وتوو بيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








باشه وةره بيكةرةوه بةس تؤش وةك ئةوانه زوو قةباتى ئةكةيت جونكه كةس بةرشةى بى له ئةرز نادريت
دوايى ئةبيت ناوى بنى ريال و شةش كؤلةكه
سوباس هاوريى كيان دةستى تؤش خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سوباس بؤزانياريكانت هاوري كيان
وةلا منيش جموري ريالم يارمةتي جاوجوان دةدةم لةكردنةوةي كازينؤكة بةناوي ريال
كاكة داريانيش يارمةتيمان دةدات ئةوةي جموري ريالة ديت يارمةتيمان دةدةات
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بؤ نايكةنةوه بزانم جؤن دةبيت سوباس بؤ بةيامةكةت
له‌سه‌ر هێڵ نییه