.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










پرسیارەکانى گەنج و ڕووبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ کێشەکان :
پرسیارەکانى گەنج و ڕووبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ کێشەکان ..؟ چۆن هاوســــەرى ژین هەڵدەبژێرى ؟ لە پەندى پێشیناندا هاتووە ( ئاوێنەى خۆشەویستى کوێرە ) هەڵبەت ئەوە بوویتە واقیعێک چونکە لە نوێترین توێژینەوەى ئەڵمانى ڕوونى کردۆتەوە کە خۆشەویستى ڕاستەقینە لە دواى هاوسەرگیرى دێت چونکە خۆشەوستیەکى ڕاست و قوڵە ، ئەو توێژینەوەش بەڵگەى لە پەندێکى یۆنانى کۆنەوە وەرگرتووە .
کە دەڵێ : ( هاوسەرى خۆشەویستدار لەناودەچێت بە لەناو چوونى هۆکارە دەرەکیاەکانى هەردوو خۆشەویستەکە ) لەبەرئەوەى تەنها بەدلاچوون و بەدڵ بونى هۆکارە دەرەکیەکان لە نێوانیاندا نابێتە هۆیەک بۆ پێشکەوتنى هاوسەرێتى بەهۆى ئەوەى ئەو خۆشەویستیە بەتەنها لەسەر شێوەى دەرەکى و تێڕوانینیان بۆ یەکترى بنیات نراوە ، وە بە تێپەڕبوونى رۆژگار شێوەى خۆشەویستى دەرەکى هەردوو کیان دەگۆڕێ و خۆیان لەبیردەکەن لە نێوان پێداویستیەکانى ژیان و بە خێوکردنى منداڵ لێرەدا گڕى خۆشەویستى دەکوژێتەوە و هۆیەکانى دڵ بۆیەک چوون وسەرەنجڕاکێشى لەناو دەچن کە پێشتر ئەو دوو دڵەى بەیەکتر گەیاندبوو .
سەبارەت بەوەى سەرەوە پرسیارەک دێتە ئاراوە ئەگەر خۆشەویستى و بەدلاچوون نەبێت لە ژیانى هاوسەرێتى ، ئەى چ هۆیەک دەمانگەیەنێتە لووتکەى بەختیارى و ئاسوودەیى ژیانى هاوسەرێتى ؟
دەربارەى ئەو پرسیارە دکتۆر ( ئەحەد مەجدووب ) پسپۆرو شارەزا لە بنکەى نەتەوایەتى بۆ لێکۆلینەوە کانى کۆمەلایەتى بەو شێوەیە دێتە وەلام : هاوسەرى سەرکەوتوو ئەو هاوسەرەیە کە هاوچەشن بنیاتنراوە لەسەر بنچینەى ئایینى و کۆمەلایەتى ڕاست ، ئا ئەوەیان تاکە پێوەرە بۆ بەردەوامبوونى ژیانى هاوسەرى سەرکەوتوو سەرەڕاى هەموو ئەوانەش چوونیەکى و تێگەیشتن لە نێوانیاندا ، چونکە خۆشەوستى بەتەنها ( ماڵ ئاوەدان ناکاتەوە ) چوونیەکیش ماناى نزیک بوونەوەیە لە ئاستى کۆمەلایەتى و رەوشەنبیرى و تەمەن و ڕێگاکانى بیرکردنەوە .
بێگومان ئەو کارەش ئاشکرا نابێت کاتێک پیاوو ئافرەت کەوتوونەتە ژێر کاریگەرى خۆشەویستى یەکترییەوە لەبەرئەوەى هەردووکیان ئەوکات تەنها بەسۆز بیردەکەنەوەو ڕۆل و کاریگەر مێشک پشت گوێ دەخەن ، تەنانەت لایەنە نێگەتیڤەکانى یەکتریش دەشارنەوەو هەوڵدەدەن وا لەخۆیان بگەیەنن کە لە داهاتوو دەتوانن بەسەرى زاڵببن و چارەسەرى بکەن .
یەکێک لە پزیشکەکانى دەروونزانى هەر سەبارەت بەو باسە دەڵێ : ( هەموو گەنجێک لارى بیرکردنەوە دەکەن زۆر بە تووندى بۆ چوونە ناو قەفەسى زێڕین لە کات و تەمەنێکى دیاریکراودا ، لەوپلەیە کە بەشێوەیەکى شپرزە دەبینرێن ، وە دەیانبینین زۆر بەخێرایى هاوژینان هەڵدەبژێرن دواى چاو پێکەوتنێکىسادەو خێرا و بێ بیرکدنەوە لە گرژى و ئاڵۆزى و جیاوازیان لەداهاتوو .
کەواتە هاوسەرگیریەکى بەڕاوێژ و پرس و ڕا یان هاوسەرگیریەکى ئارایشگا باشترو تۆکمەترە ؟
ئەو ڕێگایە بەتایبەت پێوەرێک نیە بۆ سەرکەوتنى ژیانى هاوسەرێتى لەبەرئەوەى هەردوو هاوژین لەیەکترى نامۆن و بەشێوەیەک کە هیچ شتێک دەربارەى یەکترى نازانن ، وە چارەسەریش بۆ سەرکەوتنى ئەو جۆرە ژنهێنانە بەوە دەکرێت کەماوەیەکى تەواو بدرێت بە هەردوو هاوسەر بۆتێگەیشتن لەیەکتر تاوەکو شتێکى وا روونەدا ژیانى خێزانێک لە داهاتوو بەرەو هەڵدێر بڕوات .
گرفتى هەڵبژاردنى هاوسەر :
گەورەترین گرفت کە دەکەوێتە پێش گەنج ئەوەیە کە چۆن هاوسەر هەڵەبژێریت بێ ئەوەى بترسێى لە داهاتوو و پاشگەزنەبیتەوە لەو بڕیارەى کە داویەتى، ئەوەى جێى تێڕامانە هەموو کوڕو کچێک خەون بەو ڕۆژەوە دەبینن کە کەبنچینەى ژیانى هاوسەرێتى پێک بهێنن . بۆ جێبەجێکردنى ئەو خەونانە و ئارەزووەکانیان چەند هەنگاوێک هەیە دەبێت جێگاى چاو تێبربڕین بێت گرنگترینیان:-
ڕ- هۆکارى ئایینى : پابەندبوون و وابەستەبوون بە ئایینەوە دەبێتە بەهێزترین بناغە بۆ پێکهێنانى خێزانیکى تۆکمە و دروست لە کۆمەڵگە .
ب-هاوبیربون : چونکە زمانى گفتوگۆ لەسەر بیرێکى ساغ ڕواوەستاوە ئەوەش هەندێ جار دەبەسترێتەوە بە رەوشەنبرى تاک و ئەو ژینگەیەى کە تێیدا گوزەرى کردووە .
ت-کۆکبوونى کۆمەلایەتى : نزیک بوونەوەى ئاستىکۆمەلایەتى لەنێوان هەردوو هاوسەر یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان ئەوەش بەماناى نزیک بوونەوە دێت لە عادات و تەقالید .
پ-متمانەى نێوانیان : بەڕاشکاوى و ڕاستگۆیى و دوورکەوتنەوە لەفرت و فێڵ هۆیەکى سەرەکیە بۆ پاراستنى ژیانى هاوسەرێتى و دەربازبوون لەو ناکۆکیانەى کە دواى گواستنەوە بەبێ هۆ دروست دەبن .
خانمێکى مامۆستا لە زانستە کۆمەلایەتیەکان دووپات دەکاتەوەو دەڵێت : (خۆشەویستى ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە دەرەنجامى هاوسەر بوون دێت نەوەک ببێتە هۆیەک بۆ هاوسەرى بوون، بەشێوەیەک کە هەردووکیان ڕزگاریان دەبێت لەو پروپاگەندانەى کە بۆحۆیان دەکەن لە پێش گواستنەوە ) .
بۆ وێنە کاتێک ئافرەتێک دەیەوێت خۆى وا نیشان بدات کە لەسەر خۆو هێمنە بە پێچەوانەى سیفەتەڕاستەقینەکەى خۆى ، یان گەنجێک خۆى وا نیشان دەدات کە ڕێک و پێک بە شاردنەوەى سیفەتە ڕاستیەکەى ، لەگەل هاتنى واقیع ئەو ریکلامانەو راستیەکان بەدیار دەکەون ئینجا شیرینى وتاڵى هەریەکە لایەکەى تر قبووڵى دەکات و هەوڵ دەدات خۆى بگونجێنێت لەگەل چاکەو خراپەى لایەکەى تر .
هوڕێنەکانى یەکەم چاوپێکەوتن :
یەکێک لە زانایانى دەروونزانى دەڵێ : ( هیچ یاسایەکى جێگیر نیە لە پەیوەندیە مرۆڤایەتیەکان بەهۆى جیاوازیە تاکەکان لەنێوان مرۆڤ دا ،وە هاوسەرى خۆشەوستى بەردەوام نابێت لە هەموو بارێکدا ، وە هاوسەرگیرى ئارایشگاکان هەردەم سەرکەوتوو نابێت . بۆیە لەسەرمانە دانبنێین بەوەى کە یەکتر ناسینى چاک و بەخشینى کات بۆ گفتوگۆکردن ، خۆشەویستى دەهێنن و هاوسەرێتى سەرکەوتوو دەکەن . لێرەدا لەسەرمانە دڵنیابین کە هەندێ جار لە بوارى نەخۆشیدا کە ژن و پیاو پێى بڕوا دەکەن بەلام هاوسەریەکە سەرکەوتوو نابێت وەک ( خۆشەویستى سەرەتا بینین ) کە ئەوە هوڕێنەیەو هیچ ڕاستیەکىنیە ، بەلام بەداخەوە هەندێ کەس بەتووندى باوەریان پێى هەیە و ژیانێکى هاوسەرى پێک دێن لەسەر ئەو خەیاڵە لەبەرئەوەى لێرە خۆشەویستى بۆ ئەو وەرگێرانێکى زانستییە چۆن کە هەندێک دەڵێن ئەویش ئەوەى کە ڕوودەدات تەنها ڕەنگدانەوەیەکى کەسییە ، بۆ نموونە کە گەنج لە دایکى کچەکە شتێک دەبینێ و کچەکەش لە باوکى کوڕەکە شتێک دەبینێ ، ئا لەو بارە ( دکتۆر عەرقان ) ئاگادارمان دەکاتەوە لەو هەڵە گەورەیەى کە پیاوان و ئافرەتانى ڕۆژهەلات تێیى کەوتوون ،کە بڕوایان وایە دڵ بۆ چوون خۆشەویستییە کە چى خۆى لى خۆیدا دڵبۆچوون تەنها پشت دەبەستێ بەشێوەى دەرەکى هەردووکیان .
لەکۆتاییدا کۆمەلیک ئامۆژگارى زانستى و کرداریت پێشکەش دەکەم بۆئەوەى عەقڵت کارکات لە هەلبژاردنى هاوسۆزى ژیانت وە بۆ دوورکەوتنەوەت لە سەرنەکەوتن دواى هاوسەرگیرى :
شەش ئامۆژگارى بۆ دەستنیشانکردنێکى ژیرانەو زانستیانە :
1. پێش ئەوەى هەنگاوى هاوسەرگیر بنێى دووربکەرەوە لە هەموو شیوەیەک لە هەڵچوونى کەسایەتى ، وە عەقل و بیرت بکەرە کار بەشیوەیەکى راست چونکە هاوسەرگیرى شتێکى داهاتووانەیە .
2. هەولبدە گرنگترین مەرجەکان بخەرە پیش چاوت کە دەتەوێت بەرجەستە بێت لە هاوژینەکەت وە دەتوانیت بە پەڕەو پێنووس دیاریبکەیت ، بۆ وێنە دەتەوێت کەسیکى بەئەدەب بێت فێرخوازو ریک و پیک و لە خیزانیکى مامناوەند بیت هتد وە ئەگەر سێچوارى ئەو مەرجانەت هاتەدى هەنگاوى خۆت بنێ وبەبێ ترس .
3. هەولبدە کەسێک بێت کە بیناسیت و بتناسێت وە تۆ کەسو کارى بناسیت و کەسو کارت بناسێت ، بۆ ئەوەى بتوانیت کە حوکم بدەیت بەسەریا بەشێوەیەکى دروست و بێ زۆر لێکردن .
4. هەرگیز بیر لە شێوەو ڕوخسار مەکەرەوە چونکە پاش بە هاوسەر بوون ئەو شتانە نامێنێت وە لە دواییشدا تووشى پێکدادان نابیتەوە لە ژیانتدا .
5. ماوەى بەر لە هاوسەر گیرى ماوەیەکى زۆر گرنگە هەولبدە لەو میانەیەدا هاوبەشى ژیانت تاقیبکەیتەوە بە بێ ئەوەى ئەو ئاگادار بێت .
6. پەیوەست بوون بە سیمات و پرەنسیپە ئایینییەکان بۆ رەفتارکردن لە گەڵ هاوبەشەکەىتردا ئەوەش فاکتەرێکى سەرەکیە بۆ جێگیربوونى هاوسەر ، چونکە هەرکەسێک خوابناسێت گرنگى هاوسەربون و هاوسەرو خێزان لەبەرچاو دەگرێت .
سهرچاوه : بهختهوهری

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
لهسهر هێڵ نییه








ماشآءالله بهراستی بابهتێکی بهسووده، دهستهکانت خۆش بێت و ههرشاد و ئاسووده بیت.
لهسهر هێڵ نییه









گهلێك مومنون هاوڕێ گیان ، خۆشحاڵم كه بهسوده .
لهسهر هێڵ نییه








destxosh vivi gyane be rasti babateki be swde her sarkew to bit le jiyanet

لهسهر هێڵ نییه









مهمنون بهڕێزم ، دهسهكانت خۆش ، سهركهوتوبیت .
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
