❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاریگه‌ری سۆزی دایك بۆ سه‌ر به‌رخۆله‌که‌ی چییه؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-13 09:40:52

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

کاریگه‌ری سۆزی دایك بۆ سه‌ر به‌رخۆله‌که‌ی چییه؟

ئه‌و کۆرپه‌ ساوایانه‌ی سۆزێکی زۆری دایکانه‌ وه‌رده‌گرن، له قۆناغه‌کانی دیکه‌ی ته‌مه‌ندا ده‌توانن به‌ره‌نگاری کێشه‌کانی ژیان ببنه‌وه. توێژه‌رانی زانکۆی "Duke" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که له‌ئامێزگرتن، ماچکردن و ده‌بڕێنی سۆز بۆ کۆرپه گرنگی زۆری بۆ ده‌روونی کۆرپه هه‌یه؛ به‌تایبه‌ت له قۆناغه‌کانی دیکه‌ی ته‌مه‌ندا.

"Joanna Maselko" و هاوه‌ڵه‌کانی داتای نزیکه‌ی 500 که‌سیان له ناوچه‌‌ی "Rhode Island" هه‌ڵسه‌نگاند. به‌شداربووان له ته‌مه‌نی منداڵی و دواتر له‌ ته‌مه‌نی هه‌راشیدا چاودێریکران. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Epidemiologyand Community Health"دا نووسیویانه، که په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوان دایك و منداڵ بۆ ته‌مه‌نه‌کانی داهاتوو گرنگییه‌کی یه‌کجار مه‌زنی هه‌یه.

هاوکات پسپۆران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، که‌ دایکان و باوکان ده‌بێت بزانن، که‌ی واز له به‌خشینی سۆزێکی یه‌کجار زۆر ده‌هێنن. به‌خشینی سۆزێکی زۆر به منداڵ ده‌چێته ژێر به‌خشینی نازێکی یه‌کجار زۆره‌وه و به‌مجۆره‌ش منداڵ له ته‌مه‌نه‌کانی داهاتووی ژیانیاندا ناتوانن پشت به تواناکانی خۆی ببه‌ستێت.

بۆ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌روونناسان جۆر و کاریگه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دایکان و زاڕۆکه ته‌مه‌ن هه‌شت مانگه‌کانیان پشکنی. توێژه‌ران ته‌ماشای کاردانه‌وه‌ی دایکانیان بۆ پێداویستی منداڵه‌کانیان کرد. له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌ش توێژه‌ران نمره‌یان به دایکیان به‌خشی.

دوای 30 ساڵ په‌یوه‌ندی به‌و منداڵانه‌وه کرا و داوایان لێکرا، به‌شداری له ڕاپرسییه‌ك سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی و هه‌ست بکه‌ن. هه‌روه‌ها پرسیاریان لێکرا، ئایا دایکیان به‌سۆزه‌وه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا کردوون.

ئه‌نجامه‌کانی ڕاپرسی و پشکنینه‌کانی پێشوو ده‌ریانخست، که ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن دایکیانه‌وه سۆزیان پێدراوه، توانیویانه زیاتر به‌ره‌نگاری ئه‌شکه‌نجه‌کانی ژیان ببنه‌وه.


خۆزگه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-25 03:32:15

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPMSIE

Re: کاریگه‌ری سۆزی دایك بۆ سه‌ر به‌رخۆله‌که‌ی چییه؟

ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕێزم بۆ ئه‌و با‌به‌ته‌ به‌سووده‌ سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net