❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێویستم بە شعرە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-28 17:51:11

سیلۆنا
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-17
دواترین سه‌ردان: 2013-04-16
په‌یامه‌كان: 622
WindowsVistaMSIE7

پێویستم بە شعرە؟

سلاو؟

شعری جەژنی لە دایک بونم دەوێت ئەگەر بۆم پەیا بکەن سوپاستان دەکەم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-28 18:46:16

pshtewan79
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-26
دواترین سه‌ردان: 2011-08-28
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPMSIE7

Re: پێویستم بە شعرە؟

من بولبولێکم بۆ گوڵ دەخوێنم
گەر گوڵیش نەبێت هەر دەناڵێم

دڵم دەوێت هەموو دڵ
دڵم ناوێت بەبێ دڵ
دڵت بدە بەدڵم
با هەست بکەم دڵ بەدڵم

ئەگەرچی دنیا لەسەر دڵ بەندە
گەر تۆی تیا نەبێ‌ کوا نرخی چەندە؟

ئەوەی بزانی وەفاداری بەرهەمی چییە
هەرگیز نازانێت داری پەشیمانی واتای چییە

ڕێزم هەیە بۆ کەسێک بەقەد هاوین بۆی دەسووتێم
من غەریبی دەکەم ئەو ناپرسێ لێم

ئەگەر چی تۆراوی بەڵام چاوت پڕسۆزە
دونیای من هەردەم بەتۆوە خۆشە

نامەیەکت بۆدەنووسم وشەکان وەک خۆت جوان بێت
لەدڵمەوە بۆ گوڵەکەم وەک سەرەتا و ناونیشان بێت

ئەم شەو باڵای خەمم بەقەد باڵای سنۆبەرە
تکا دەکەم گەر کۆچت کرد روحی من لەگەڵ خۆت بەرە

وەرە ئەمشەو دڵم دەربێنە
بۆ ساتێک لەگەڵ خۆت بینوێنە

خۆشە دڵمان (کۆ+) بێت
خەمان (کەم -) بێت
خۆشیمان (دابەش/) بێت
هاوڕێیەتیمان وەکو(جاران X) بێت
بیرمان (یەکسان =)بێت
باوەڕمان بەیەکتر (100%100) بێت


هەزاران خۆشی بەیەک دووریت لەناو دەچێت
هەموو ناخۆشی ژیان بەیەک سڵاوت لەیاد دەچێت


شەوانیش یادگارییەکانت دەمخەنە گریان
بێ تۆ مەحاڵە بژیم لەژیان


مەڵێ بێ دەنگە منی لەیاد نەماوە
گولێش بێ دەنگە و جوانی بەسروشت داوە


سڵاو لەچاوانمەوە بۆ چاوانت کە ئارەزووی بینینت دەکات
لەدڵمەوە بۆ دڵت کە هەرگیز لەیادت ناکات
گەر بتۆرێی دڵم گەلێک خەفەت دەخوات


دەردت لەمن کەنیلە
تۆ مشک و من پیشیلە
تۆ دڵ و من گورچیلە
تۆ گیر فان،من فانیلە
تۆ دروومان و من خڕیلە
دڵیشم ئاوە و ئیشقت بەرمیلە


لەناو جوانانان هیوای خۆت هەیە
چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە



خۆشەویستی بەزەردەخەنەیەک لەدایک دەبێ
بەڵام بەفرمێسک کۆتایی دێ


مرۆڤ دەتوانێت خەمەکانی لەیاد بکات و گوڵێک دوای بۆن کردن فڕێ بدات
بەڵام ناتوانێ خۆشەویستی خۆی لەبیربکات کە لەناوخوێنی هاتوچۆبکات


ئەی دڵی بێ دڵ
دڵ مەدە لەدڵ
خۆ دڵ بێ دڵ
دڵ نادە لەدڵ


چۆن بتوانم لە بینایی چاوم ونت بکەم
مەحالە بۆ تەنیا ساتێک لەناو دڵما دەرت بکەم


گیانە کەم لەڕۆژەی کە تۆم دیوە شەو نانووم دەزانی بۆ ؟
چونکە بەڕۆژ دەنووم!


هەموو ڕۆژێک خەمێک میوانمە
کە شەو دادێ زیندانی ڕەش جێی ژوانمە


نامەیەکم بۆ بنێرە با دڵم ئاو بخواتەوە
من ڕوحم بۆتە لاولاو بەچناری باڵاتەوە


چاوم شەیدا سەرنجێکی پڕتاسەتە
هەموو گیانیشم قوربانی یەک هەناسەتە

من بولبولێکم بۆ گوڵ دەخوێنم

گەر گوڵیش نەبێت هەر دەناڵێم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-28 20:55:15

سیلۆنا
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-17
دواترین سه‌ردان: 2013-04-16
په‌یامه‌كان: 622
WindowsVistaMSIE7

Re: پێویستم بە شعرە؟

هاورێ گیان من هی جەژنی لە دایک بوونم دەوێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-14 08:04:13

xaj
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-10-02
په‌یامه‌كان: 95
WindowsXPMSIE7

Re: پێویستم بە شعرە؟

فه‌رموو گیانه‌که‌م هیوادارم به‌ دڵت بێ...

-1-

پیرۆز بێ له‌ دایک بوونی تۆ
حه‌زم وایه‌ ته‌مه‌نم گشت
هه‌ڵوه‌رێت و
ببێته‌ یه‌ک نه‌فه‌س بۆ تۆ..

-2-

یادی له‌ دایک بوونی تۆ
میوانێکی هێند ئازیزه‌
به‌ر له‌وی بێ
یان به‌ر له‌وی بگاته‌ جێ
من خولیامه‌ ببمه‌ دره‌ختی به‌رده‌م
ژووره‌که‌ی خۆم
باڵام بکه‌م به‌ گلۆپی ڕه‌نگا وڕه‌نگ و
چوار ده‌ورم پر بکه‌م له‌ مۆم..
ئه‌مه‌وێ له‌م جه‌ژنه‌ی تۆدا
دره‌ختی ساڵێکی نوێ بم
یان هیچ نه‌بێ وه‌کو ئه‌و
بمه‌وێ دنیا بزانێ
ساڵی نوێی من
ساتی یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی تۆ و
بۆ ژیان هاتنی تۆیه‌
ڕۆژی له‌ دایک بونی تۆ
جه‌ژنی سه‌ری ساڵی منه‌ و
وه‌رزی پێکه‌نینی تۆیه‌...


ئه‌مه‌ی دووه‌م وابزانم شیعری هێمن ڕه‌ئوفه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xaj (2010-08-14 09:47:05)

Kurdzhin
موخه‌یه‌ربم له‌ به‌ینی تۆ و به‌هه‌شتا.. له‌ جه‌نه‌ت دوور ئه‌بم سه‌یرانی تۆ خۆش..!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-08-14 10:24:38

سیلۆنا
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-17
دواترین سه‌ردان: 2013-04-16
په‌یامه‌كان: 622
WindowsMSIE7

Re: پێویستم بە شعرە؟

دەستت خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net