❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌یلا فه‌ریقی: ئه‌و پیاوه‌ی من ده‌مه‌وێت، نه‌هاتۆته‌ ڕێگه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-14 15:47:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

له‌یلا فه‌ریقی: ئه‌و پیاوه‌ی من ده‌مه‌وێت، نه‌هاتۆته‌ ڕێگه‌م

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a9d637b4e1.jpg

له‌یلای فه‌ریقی هونه‌رمه‌ندێكی‌ ده‌نگخۆش و ئێسك سووك، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا توانیویه‌تی‌ به‌هۆی‌ ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌كه‌یه‌وه‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ یه‌كجار زۆر به‌لای‌ خۆیدا ڕابكێشێت و ببێته‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌ی‌.
هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی‌  ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كه‌ ئێستا له‌ غوربه‌تدا ده‌ژی‌ و دانیشتووی‌ ستۆكهۆڵمی‌ پایته‌ختی‌ سویده‌، به‌رده‌وام هه‌وڵی‌ داوه‌ گه‌شه‌ به‌ هونه‌ره‌كه‌ی بدات.
ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ له‌یلا فه‌ریقی‌ بناسێت بۆی‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌گه‌ڵ‌ زۆرێك له‌ ژنه‌ گۆرانیبێژه‌كانی‌ تردا جیاوازه‌ و ئه‌و جیاوازییه‌ش له‌وه‌دا خۆی‌ ده‌نوێنێ‌ كه‌ له‌یلا سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌موو گله‌یی‌ و گازنده‌ زۆره‌ی‌ كه‌ له‌ ژیانی‌ هونه‌ریدا لێی‌ كراوه‌، به‌ڵام توانی‌ ستایلێكی‌ نوێ‌ بهێنێته‌ ناو هونه‌ری‌ گۆرانی‌ كوردییه‌وه‌ و ده‌كرێت بڵێین ڕچه‌شكێنێكی‌ نه‌ترس بوو كه‌ سه‌مای‌ ژنانه‌ی‌ تێكه‌ڵاو به‌ گۆرانی‌ كوردی‌ كرد.
ڕۆژنامه‌ی‌ ئاسۆ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵدا سازدا كه‌ له‌م دیداره‌دا له‌یلا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی‌ هونه‌ر خۆیی‌ و ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی‌ كه‌ تائێستا به‌ره‌و ڕووی‌ بۆته‌وه‌.
پێشر وه‌ك بۆیان باس كردبووم هه‌ستم ده‌كرد له‌یلا فه‌ریقی‌ هونه‌رمه‌ندێكی‌ خۆبه‌زلزانه‌، به‌ڵام كاتێك بۆ سازدانی‌ ئه‌م دیداره‌ سه‌ردانم كرد، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ نه‌ك هه‌ر خۆبه‌زلزان نییه‌، به‌ڵكو به‌دڵێكی‌ كراوه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی‌ ئاسۆی‌ دایه‌وه‌.
له‌یلا ده‌ڵێت: "له‌ڕاستیدا جموجووڵێك كه‌وتۆته‌ ناو هونه‌ر و موزیكه‌وه‌ و دیاره‌ له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی‌ ژنیشدا به‌تایبه‌ت له‌م به‌شه‌ی‌ كوردستان ئه‌و جموجووڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زه‌ق به‌دی ده‌كرێت و له‌م ماوه‌یه‌شدا كه‌سانێك ده‌ركه‌وتوون كه‌ هه‌وڵ‌ ده‌ده‌ن شتی‌ باش بكه‌ن هه‌رچه‌نده‌ زۆرێك له‌ پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین نه‌كراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانم هونه‌رمه‌ندانی‌ ژن سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌به‌رده‌میاندایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌یدانی‌ له‌بواری‌ گۆرانیدا كاربكه‌ن".
ناوبراو نایشارێته‌وه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ ژن له‌ زۆر حاڵه‌تدا تاڕاده‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌من و هه‌موو توانایه‌كیان نه‌خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌سه‌ر گرفته‌كانیاندا زاڵبن. ئه‌و پێی‌ وایه‌ باوه‌ڕی‌ ته‌واو به‌ كاری‌ هونه‌ری‌ فاكته‌رێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ژنێكی‌ هونه‌رمه‌ند و له‌ هه‌مان كاتیشدا ده‌ڵێت: "بێگومان كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ گه‌لێك زۆره‌ له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌نداندا به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندی‌ ژن، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ژنانی‌ هونه‌رمه‌ند له‌خۆبوردووییان هه‌بێت و هه‌وڵ‌ بده‌ن زانیارییان له‌باره‌ی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ زیاد بكه‌ن، تاكو بتوانن بۆشاییه‌كان بدۆزنه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ هه‌وڵی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بده‌ن".
فه‌ریقی‌ بوونی‌ قسه‌وقسه‌ڵۆك یاخود ناو و ناتۆره‌ كه‌ زۆرجار له‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ ژنی‌ ده‌ده‌ن به‌ دیارده‌یه‌كی‌ ناشیرین وه‌سف ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی‌ به‌ نابه‌رانبه‌ری‌ ژن و پیاو له‌ كۆمه‌ڵگا ده‌زانێت و پێی‌ وایه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌دا ژن وه‌ك به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگا سه‌یر نه‌كراوه‌ و ده‌ڵێت: "بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و دیارده‌ ناشیرینه‌ ده‌بێت هه‌موو تاكێكی‌ كۆمه‌ڵ‌ به‌ پیاو و ژنه‌وه‌ هه‌وڵ‌ بدات ئه‌و جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ناوبه‌رێت و ئه‌و كولتووره‌ی‌ كه‌ بۆته‌هۆی‌ ئه‌و جۆره‌ ڕوانینه‌ كاڵ‌ بكاته‌وه‌".
فه‌ریقی‌ نایشارێته‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ گۆرانیبێژانی‌ ژن هیچ خواست و ویستێكی‌ ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌ بۆ هونه‌ره‌كه‌یان، هه‌ر بۆیه‌ زۆر شتیان قبووڵ‌ كردووه‌.
ناوبراو وتی‌: " خۆم یه‌كێكم له‌و گۆرانیبێژانه‌ی‌ كه‌ زۆرجار تووشی‌ گرفت هاتووم و له‌وانه‌یه‌ هه‌وڵیان دابێت به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان به‌ر به‌ ستایلی‌ گۆرانی‌ وتنی‌ من بگرن و به‌داخه‌وه‌ هه‌ستیان به‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ هیچ جیاوازییه‌كم له‌گه‌ڵ‌ گۆرانیبێژانی‌ پیاودا نییه‌، به‌ڵام جارێكی‌ تر ده‌یڵێمه‌وه‌ ده‌بێت ژن خۆی‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاری‌ بكات له‌ كاره‌كه‌یدا و به‌ جورئه‌ته‌وه‌ بۆچوونی‌ خۆی‌ ده‌ربڕێت و مافه‌كانی‌ خۆی‌ بستێنێت كه‌ بێگومان ئه‌مانه‌ پێویستی‌ به‌ خه‌باتێكی‌ به‌رده‌وام هه‌یه‌".
هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی‌ له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ ئاسۆدا كه‌ ئایا له‌یلای‌ پێش مه‌رزیه‌ و له‌گه‌ڵ‌ له‌یلای‌ دوای‌ مه‌رزیه‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌، وتی‌: "یه‌ك له‌یلایه‌ و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه‌ و به‌داخه‌وه‌ من زۆرجار به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ قسه‌م نه‌كردووه‌ سووتاوم، به‌ڵام ئێستا ده‌مه‌وێت هه‌ندێك شت ڕوون بكه‌مه‌وه‌ بیڵێم كه‌ ئه‌وه‌ی‌ من له‌ هونه‌ری‌ گۆرانی‌ وتندا كردوومه‌ شتێكی‌ نوێ‌ بووه‌".
وتیشی‌: "هه‌وڵم داوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ پڕۆفیشناڵ‌ كاربكه‌م و ئه‌مه‌ش شتێكی‌ تازه‌ بوو له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا و دیاره‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ی‌ ئێمه‌، یاخود بابڵێین هه‌ندێ‌ كه‌س ئه‌مه‌ی‌ پێ‌ قبووڵ‌ نه‌ده‌كرا، هه‌ر بۆیه‌ تووشی‌ گیروگرفتێكی‌ زۆر بووم و به‌رده‌وام خۆڕاگریم كردووه‌ و گه‌لێك ئه‌زموونی‌ تاڵ‌ و شیرینم لێ‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌زموونه‌ شیرینه‌كانی‌ په‌ره‌پێده‌ده‌م و بۆ ئه‌زموونه‌ تاڵه‌كانیش هه‌وڵ‌ ده‌ده‌م به‌ چالاكی‌ هونه‌ری‌ و به‌رده‌وام بووم له‌ بواری‌ هونه‌ردا ڕێگه‌چاره‌ی‌ گونجاوی‌ بۆ بدۆزمه‌وه‌".
له‌یلا هه‌موو ئه‌و قسانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌دوای‌ مه‌رگی‌ مه‌رزیه‌ له‌ میدیا تۆرابێت و ده‌ڵێت: "هیچ كات له‌ میدیا نه‌تۆراوم، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ میدیا وه‌ك به‌شێكی‌ هه‌ره‌گرنگ له‌ ژیانی‌ هونه‌رمه‌ندێك ده‌زانم".
ناوبراو وتی‌: "من هونه‌رم به‌ ده‌رد و ژانه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و به‌داخه‌وه‌ كه‌س به‌مه‌ی‌ نه‌زانیوه‌، به‌ڵام پێموایه‌ ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌ هاوڵاتیان، یاخود گوێگرانی‌ ده‌نگم ڕابگه‌یه‌نم كه‌ له‌یلا كێیه‌ و ئامانجی‌ چییه‌. له‌یلا، هونه‌رمه‌ندێكه‌ كه‌ ئاواتی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هونه‌ری‌ كوردییه‌ و هه‌وڵ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی‌ پڕۆفیشناڵ‌ كاربكات و سووتاوه‌ بۆ هونه‌ری‌ كوردی‌ و گه‌لێك ئاشقی‌ هونه‌ره‌كه‌یه‌تی‌".
له‌یلا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن كه‌ڵك له‌ موزیكی‌ عه‌ره‌بی‌ وه‌رگرتووه‌ و كه‌متر بایه‌خی‌ به‌ میلۆدی‌ كوردی‌ داوه‌ و ده‌ڵێت: "باشتر وایه‌ ئێمه‌ ئه‌م ڕاستیه‌ بزانین كه‌ كاریگه‌ری‌ موزیكی‌ خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ر موزیكی‌ كوردی‌ گه‌لێك زۆره‌ و نابێت حاشای‌ لێ بكه‌ین، بۆیه‌ به‌ بڕوای‌ من ئه‌و شێوه‌ دیالۆگه‌ یارمه‌تیده‌ری‌ هونه‌ری‌ كوردی‌ نییه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ پێیانوایه‌ من به‌ ستایلی‌ ئه‌ره‌بێسك گۆرانی‌ ده‌ڵێم له‌ هه‌ڵه‌دان، چونكه‌ ئه‌و ستایله‌ی‌ كه‌ من وتوومه‌ ستایلی‌ كه‌ره‌به‌ و زۆر جیاوازه‌ له‌ ستایلی‌ ئه‌ره‌بێسك".
فه‌ریقی‌ گله‌یی‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن ده‌كات و پێیوایه‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆر ده‌خه‌نه‌ نێوان هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ و وتی‌: "زۆرجار بۆم بۆته‌ پرسیار كه‌ بۆچی‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنیانه‌ جیاوازی‌ ده‌خه‌نه‌ نێو هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ و له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌وترێت بۆچی‌ له‌یلا كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ویستوومه‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆم به‌و ده‌رنه‌كه‌وتنه‌م ده‌رببڕم".
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆنسێرت له‌ شاری‌ سلێمانی‌ وتی‌: "هه‌رچه‌نده‌ تائێستا نادیاره‌، به‌ڵام به‌نیازم كۆنسێرتێكی‌ گه‌وره‌ له‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام بده‌م و هیواداریشم ئه‌و هه‌له‌م بۆ بڕه‌خسێت كه‌ كۆنسێرته‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه‌ من هه‌رده‌م ئاماده‌ بووم كه‌ كۆنسێرت ئه‌نجام بده‌م".
له‌یلا فه‌ریقی‌ له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا كه‌ بۆچی‌ تائێستا ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێك نه‌هێناوه‌ ده‌ڵێت: "بۆ كه‌سێكی‌ وه‌كو من كه‌ له‌بواری‌ هونه‌ردا كارده‌كه‌م پێویسته‌ زۆر شت یه‌كه‌م جار هه‌ڵیبسه‌نگێنم، چونكه‌ به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ زۆربه‌ی‌ كاته‌كانی‌ ژیانمان بۆ هونه‌ر ته‌رخانكراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ژیانی‌ خێزانیش به‌شێكی‌ گرنگه‌ له‌ ژیانی‌ مرۆڤ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا تائێستا له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ بتوانم ژیانی‌ خێزانی‌ له‌گه‌ڵدا دروست بكه‌م نه‌هاتۆته‌ سه‌ر ڕێگه‌م".
له‌یلا ده‌ڵێت: "حه‌زم له‌و پیاوانه‌یه‌ كه‌ له‌پێش هه‌موو شتێكدا كه‌سێكی‌ ڕۆشنبیر بێت و خاوه‌نی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ خۆڕاگر بێت و ئاستی‌ تێگه‌یشتنیشی‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانی‌ خێزانی‌ گه‌لێك له‌ سه‌ره‌وه‌ بێت، واته‌ كه‌سێكی‌ كراوه‌ بێت و هه‌وڵ‌ بدات باوه‌ڕێكی‌ به‌هێز له‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریدا دروست بكات".
له‌یلا ڕاشكاوانه‌ وتی‌: "من هیچ كات شانازی‌ به‌جوانی‌ خۆمه‌وه‌ ناكه‌م، به‌ڵام هه‌موو كات به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌م و هونه‌ره‌كه‌مه‌وه‌ شانازیم كردووه‌ و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نی‌ هه‌ندێك بیروبۆچوونی‌ خۆمم كه‌ باوه‌ڕم پێیانه‌ و شانازیشی پێوه‌ ده‌كه‌م".
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و توانجانه‌ی‌ كه‌ له‌ ژیانی‌ هونه‌ریدا لێی‌ دراوه‌ ده‌ڵێت: "تائێستا گه‌لێك توانجم هه‌م له‌لایه‌ن كوڕه‌وه‌ و هه‌م له‌لایه‌ن كچه‌وه‌ بیستووه‌ كه‌ زۆربه‌یان به‌داخه‌وه‌ ناخۆش بوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ ناخۆشییه‌كه‌ی‌ هه‌وڵم داوه‌ كۆڵ‌ نه‌یه‌م و له‌ هونه‌ره‌كه‌م به‌رده‌وام بم".
وتیشی‌: "پێم وابێت یه‌كێك له‌و شتانه‌ی‌ كه‌ من هه‌موو كاتێك شانازیم پێوه‌كردووه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ گوێگرانی‌ ده‌نگی‌ من له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان پێكدێن، چونكه‌ هه‌وڵم داوه‌ بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان گۆرانی‌ بڵێم".
له‌یلا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ژنان ده‌بێت هه‌وڵ‌ بده‌ن له‌ڕووی‌ ئابوورییه‌وه‌ پێویستیان به‌ كه‌س نه‌بێت به‌تایبه‌ت ژنانی‌ هونه‌رمه‌ند، چونكه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ ئێستادا بۆ په‌ره‌پێدان به‌ هونه‌ری‌ گۆرانی‌ وتن مه‌سه‌له‌ی‌ ئابووری‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ گرنگه‌".

xandan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-14 17:03:50

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPMSIE

Re: له‌یلا فه‌ریقی: ئه‌و پیاوه‌ی من ده‌مه‌وێت، نه‌هاتۆته‌ ڕێگه‌م

ده‌ست خۆش

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-31 09:13:07

NURA
پڕشنگی یانە
شوێن: ❤سليمانى❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-30
دواترین سه‌ردان: 2012-03-15
په‌یامه‌كان: 626
WindowsXPMSIE

Re: له‌یلا فه‌ریقی: ئه‌و پیاوه‌ی من ده‌مه‌وێت، نه‌هاتۆته‌ ڕێگه‌م

ده ست خوش28

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-80547a31b9.gif[/]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-31 09:22:03

کاکۆ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 608
WindowsFirefox

Re: له‌یلا فه‌ریقی: ئه‌و پیاوه‌ی من ده‌مه‌وێت، نه‌هاتۆته‌ ڕێگه‌م

dastt xosh bet har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-01 16:46:48

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: له‌یلا فه‌ریقی: ئه‌و پیاوه‌ی من ده‌مه‌وێت، نه‌هاتۆته‌ ڕێگه‌م

zor supas azizan dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net