❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-16 12:47:27

hunar_1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-02
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 199
WindowsXPSafari

دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

1-کاتێک مامۆستا سوره‌تی فاتیحه‌ ده‌خوێنێت ئایا ده‌بێت له‌گه‌ڵ خوێندنی هه‌ر ئایه‌تیک له‌و سوره‌ته‌ نوێژ خوێنان له‌دوای مامۆستاوه‌ ئایاته‌که‌ بخوێننه‌وه‌ یان تا مامۆستا له‌هه‌موو سوره‌ته‌که‌ ته‌واو ده‌بێت ئینجا نوێژ خوێنان سوره‌تی فاتیحه‌ بخوێنن؟؟؟؟؟

2-دوای سوره‌تی فاتیحه‌ مامۆستا سوره‌تیکی تر ده‌خوێنێت ئایا ده‌بیت له‌جیارتی ئه‌و سوره‌ته‌ سوره‌تێکی تر بخوێنین وه‌ک سوره‌تی ئیخلاص؟؟؟؟؟؟



           

                                                            ڕۆژوتان قبوڵ بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-16 12:56:52

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی پرسیاری یه‌که‌مت ئه‌زیزم
زۆر ئاساییه‌ ئه‌کرێت له‌گه‌ل مامۆستا بخوێنته‌وه‌ به‌لام به‌ مه‌رجێک نه‌بێته‌ هۆئ ده‌رخستنی ده‌نگت و بێزارکردنی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ لات وه‌ستاون ،،،، خواش گه‌وره‌ و زاناتره‌

سه‌باره‌ت به‌ پرسیای دووه‌م
زۆر ئااییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ توانات دابێت جگه‌ له‌ سوره‌تی اخلاص کامه‌ سوره‌ت یان چه‌ند ئایه‌تێک له‌ سوره‌ته‌کانی تر بخوێنیت زۆر ئاسایه‌ و رێگه‌ پێدراوه‌ ،،، کاتی خۆی موسولمانان له‌ کاتی نوێژه‌کانی ته‌راویح قورئانیان به‌ درێژایی ره‌مه‌زان ختم ده‌کرد ... خواش گه‌وره‌ و زاناتره‌

ئه‌مه‌ ته‌نها به‌ پێی بیرو باوه‌ری خۆمه‌و شاره‌زایی خۆمه‌ ،،،،

له‌گه‌ل رێزمدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-16 14:35:02

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

ئه‌و شێوه‌یه‌ی كاك سیروان باسی كردووه‌ ته‌واوه‌ من هه‌موو جارێك له‌ نوێژدا ئه‌و شێوه‌یه‌ په‌یره‌و ده‌كه‌م ،، ( خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ) ..

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-16 14:49:31

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

سلاو کاکه‌ هونه‌ر،
1- کاک هونه‌ر گیان کاتێک مامۆستا فاتیحه‌ ئه‌خوێنێت پێویست ناکات تۆ بئخوێنی تا ئه‌و کاته‌ی که‌ کۆتایی به‌سووره‌تی فاتیحه‌ دێنێت ئه‌وکات تۆ ده‌ست بکه‌ به‌ خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌.

2- هاورێگیان ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌دوای مامۆستاوه‌ وه‌ستاون ته‌نها خوێندنی سووره‌تی فاتیحه‌یه‌ ئه‌وه‌ی تر ده‌بێت بوه‌ستین و گوێ له‌مامۆستا بگرین، واته‌ پێویست ناکات هیچ سوره‌تی تر بخوێنین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-08-17 00:27:24

hunar_1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-02
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 199
WindowsXPFirefox

Re: دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

زۆر سوپاس هاوڕییان

کاک موسلیم واته‌ دوای ئه‌وه‌ی نوێژ خوینان ده‌ڵێن ئامین دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا سوره‌تی فاتیحه‌ ته‌واو ده‌کات ئه‌و کاته‌ ده‌ست بکه‌ین به خوێندنی‌ سوره‌تی فاتیحه‌؟؟؟؟؟       وه‌ براکه‌م بۆ نوێژی ته‌ڕاویحیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ واته‌ دوای ئه‌وه‌ی نوێژ خوێنان ده‌ڵێن ئامین ئینجا سوره‌تی فاتیحه‌ بخوێنین؟؟؟؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-08-17 04:06:12

هەژار ٨٤
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-16
دواترین سه‌ردان: 2012-06-11
په‌یامه‌كان: 70
WindowsSafari

Re: دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

سڵاو کاک هونەر
بەڕێزەکەم لەکاتی نوێژە فەرزەکاندا ئەتوانی دوای تەواوبونی مامۆستا لە سورەتی الفاتیحة تۆش سورەتی الفاتیحة بخوێنیت بەڵام لە نوێژی تەراویحدا ئەتوانی لەگەڵ مامۆستادا سورەتی الفاتیحة بخوێنیت لەبەر ئەوەی نوێژی تەراویح خێراتر دەکرێت فریاناکەویت بەباشی سورەتی الفاتیحة و سورەتێکیتر لە قورئانی پیرۆز بخوێنیت(خواش گەورە و زاناترە)
ئەوەی کەوتم تەنها بەپێی شارەزایی خۆم وتومە.....لەگەڵ ڕێزمدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-08-17 13:59:06

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

سڵاو،
به‌ڵێ هاوڕێگیان.
وه‌ له‌ نوێژی ته‌راویحیش به‌هه‌مان شێوه‌، جا ئه‌گه‌ر مامۆستاکه‌ خێرابوو ئه‌وا نه‌یشی خوێنی هه‌ردروسته‌ چونکه‌ ئه‌و خوێندوویه‌تی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-08-28 16:31:25

hunar_1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-02
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 199
WindowsXPFirefox

Re: دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ وه‌ڵامه‌کانتان

دوو پرسیاری ترم هه‌یه‌ عه‌زێت نه‌بێت::--

1-له‌ ڕکاعه‌تی دوه‌می نوێژی به‌یانی و ئاخیر رکاعه‌تی نوێژی ته‌راویح مامۆستا له‌ دوایی ڕکوع که‌ هه‌ڵده‌ستیته‌وه‌ ده‌ڵییت سمی الله‌ لمن حمید  مامۆستا کۆمه‌ڵێک دوعا ده‌خوێنێت نوێژ خوێنانیش ده‌ڵێن ئامین پێوسیتم به‌و کۆمه‌ڵ دوعایه‌یه‌.....عه‌زێت نه‌بێت


2-له‌ نوێژی جه‌ماعتدا که‌ مامۆستا له‌سوره‌تی فاتیحه‌ ته‌واو ده‌بێت ئێمه‌ ده‌ڵێین ئامین ده‌ست ده‌که‌ین به‌ سوره‌تی فاتیحه‌ ئایا پێویسته‌ کاتێک خۆت سوره‌تی فاتیحه‌ ده‌خوێنیت له‌کۆتایدا بڵێیت ئامین..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-08-28 18:46:33

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: دوو پسیارم هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت

سلاو به‌رێزم سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌کانی پێشوو هاورێیان بۆیان شی کردیه‌وه‌ به‌پێی زانیاری خۆیان

بۆ پرسیاره‌کانی تریشت فه‌رموو ئه‌مه‌ دوعاکانه‌

اللهم اهدني فيمن هديت وعافني فيمن عافيت وتولني فيمن توليت وبارك لي فيما أعطيت وقني شر ما قضيت فإنك تقضي ولا يقضى عليك وإنه لا يذل من واليت تباركت ربنا وتعاليت


ئه‌م دوعایانه‌ له‌سه‌ر زاری ئیمامی شافعی وتراوه‌ته‌وه‌

به‌لام رای تریش هه‌یه‌ که‌ هه‌ردوو ئیمامان مالکی و عه‌نه‌فی به‌م شێوه‌یه‌ن دوعاکان

اللهم إنا نستعينك ونستغفرك ونؤمن بك ونخضع لك ونخلع ونترك من يكفرك اللهم إياك نعبد ولك نصلى ونسجد وإليك نسعى ونحفد ونرجو رحمتك ونخشى عذابك ونخاف عذابك الجد إن عذابك بالكافرين ملحق

به‌لام زیاتر من گوێم له‌ کۆمه‌له‌ دوعای یه‌که‌م بووه‌


سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری دووه‌مت
به‌رێزم حکه‌مت له‌ وتنی وشه‌ی ئامین له‌ سوره‌تی فاتیحه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م سوره‌ته‌ هه‌مووی دوعایه‌ بۆیه‌ نوێژخوێنان له‌ کۆتایدا ده‌لێن ئامین ،،، خواش زاناتره‌

هیوادارم که‌ سود مه‌ند بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net