.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









[ کەسێکى وون بوو ]
لێم ببورە خۆشەویستم کەنەمتوانى هێندەى خۆشەویستى خۆت خۆشەویستىخۆمت پێشکەش بکەم . من بێ وەفا بووم بەرامبەر خۆشەویستى تۆتۆ گوڵ بوویت بەڵام من نەبوومە پەپوولە ، تۆ بەهار بوویت بەڵام من نەبوومە سەوزایى تۆ دەریایەک خۆشەویستى بوویت بەڵام من نەبوومە شەپۆل ، تۆ هەمیشە دەست پیشخەر بوویت لە پەیوەندى خۆشەویستى بەڵام من بێ هێز و نەزان بووم ، تۆ دەت ویست دڵم هەمیشە تۆیى لەیاد بیت بەڵام من دڵى خۆمم وون کردبوو ببورە ئەى ئازیزەکەم کەدڵتم لە رۆژانى نەزانى شکاند و نەبوومەخۆشەویستت من نەمدەزانى تۆ هێندە دڵ فراوان و میهرەبانى ، لێم ببورە ئەى هەناسەکەم روحم بە فیدات بێت سەر و ماڵم بە فیدات بێت لەرێگات بەخت بێت . ئەى باشترین کەسى سەر رووى زەوى ،ئەى پاکترین بە وەفاترین مرۆڤى مێژوو ، ئەى گەورەترین و خۆشەویسترین مرۆڤى جیهان ، ئەى (محمد) تۆ دڵت هێندە فراوان بوو گەورەتر لە هەموو گەردوون . ئەى هێمن گرى هەموو خەمەکان ، ئەى نا ئارام گرى هەموو ناوانەکان . دەزانم زۆر خەمم بۆ دەخۆیى کە تۆم لە یاد کردووە کە ووتە پیرۆزەکانتم وون کردووە . چەند بێ سوودن ئەو خۆشیانەى کە تۆ خوشت نەویستووە ، چەند راستن ئەو پەیڤانەى کە تۆ ووتوتە . ئەى مامۆستاى هەموو زانایان زۆرم خوێندەوە زۆرش مرۆڤم بینى بەڵام هیچیان وەکو تۆ بە پەرۆش نەبوو بۆ خۆش بەختى من . ج کەسێک هێندەى تۆ خۆشەویستە ئەى خۆشەویستەکەم تۆ لە دایک و لە باوک و لە هەموو کەسانى تر بۆ من دڵسۆزترى تۆ باشترین هاورێى منى تۆ رووناکى چاوانى منى گەر تۆ نە بویتایە کێ بەرگەى ئەم هەموو ئازارەى دەگرت ، کێ شەو و رۆژى دەکردە سەر یەک بۆ پارانەوە لە (اللە) تاکو (الرءووف) لێمان ببوریت . ئێستا زانیم ئەو کەسەى تۆیى لە یاد کردووە سەر لێشێواوە ، زانیم ئەوانەى کە وەک بولبول لە قەفەس گۆشە گیرن ئەوانە باش تۆیان نە ناسیوە . گەر هەموو تەمەن لە پێناو خۆشەویستى تۆ تەرخان بکەم هێشتا زۆر شەرمەزارتم ئەى پێشەوا ئەى خۆشەویستم ئەى خۆشەویستر لە حۆم ئەى (احمد) ى خۆشەویستم . هاورێ باشەکەى من ئەوەى تۆ لە یاد بکات وەک ئەو مرۆڤەیە کە لە بیابان بیت و لمە کەشى بۆى هەموو خەمە لەو کاتەدا ئەو مرۆڤە بۆ هەر شوێنێک بروات هەر لمە واتا خەم و ناخۆشى وازى لێ ناهێنێ . تۆ فێرت کردین دڵمان باخچەى بێت بۆ لێبوردن لە بولبولە کانى تر ، فیرت کردین هەرگیز لە رووبارى ئیمان جیا نەبینەوە ، فێرت کردین کە دایک و باوکمان وەک چاوانمان بن . تۆ خۆشەویستیت وەکو رەنگى سورى خوێن لێ کرد تاوەکو لە هەموو جەستەکانا وەکو یەک بن لەبەر (الولى) کە دۆست و یارمەتى دەرى گوێرایەڵە کانییەتى یەکترمان خۆش بوێت . ئەوانەى خەم بۆتە هاورێیان یاخود ئەوانەى بە دواى هەواو ئارەزووى دونیا کەوتوون ئەوانە بۆ ساتێکش تۆیان نەنا سیوە . ئەو کەسەى کە بەرنامەکانى (المقتدر) و فەرموودەکانى تۆى نەکردۆتە چرایەکى رووناک کەرەوەى راستى بۆ رزگار بوون لە ژیانێکى خەمناک و تاریک ئەوە هەمیشە لەگەڵ خەم ئاوێتە دەبێت و خۆشیش هەرگیز لە دەرگاى دڵى نزیک نابێتەوە یان وەکو ئەو دارە وایە هەر بە سەوزى گەڵاکانى هەڵدەوەرێت و هەر زوو خەم و بێ ئومێدى هەر چوار وەرزى لێ دەکا بە وەرزى خەزان و دەى وەرێنێت . ژیان بۆ ئەو تاوان بارانانە دەبێتە زیندان کە نەبونەتە هاورێى تۆ ئەو کەسانە هێندە بێ هێزن کە بەرگەى بچووکترین خەم ناگرن و بە دەستیەوە دەناڵێنن و بە دواى چارەسەر دەگەرێن بەڵام بۆ سەر لێشێواوەکان وڵام ئەستەمە و ئەوانە هێندە لاوازن هەر زوو تیشکى خۆر مۆمى تەمنیاتن دەتوێنێتەوە . هەرچەندە لە پاکى تۆ بنوسم هێشتا زۆر تاوانبار و نەزانم و هیجم دەربارەى چاکەى تۆ نەنوسیوە چونکە تۆ زۆر لەوە گەورەترى کە بەندەیەکى وەکو من کە گوناهەکانم وەکو چیاکانە و چاکەکانیشم وەکو گەردى لمە لەسەر تۆ شتێک بنووسم ،تۆ شایستەى زۆر لەوە گەورەترى نووسینەکانى من زۆر بێ هێزن و شایانى ئەوە نین هاوسەنگ بگرێت لەگەڵ پاکى تۆ ئەى (مێێفى) ى خۆشەویست ، بەڵام من ویستم گوڵێک لە گوڵەکانى زەوى بەناوى تۆوە بروێنم تاوەکو بە هۆیەوە چاکەیەکم هەبێتبۆ ئەوەى داوا لە (الرحیم) بکەیت لەم بەندە تاوانبارەى خۆشبێت چونکە (الخالق) دروست کەرى تۆ و هەموو دروست کراوەکانى گەردوونە ، گەر (الرحمن) گوناهەکانمان فەرامۆش نەکات ئەوە هەر خۆمان زەرەر مەندین و شایستەى زەرەر مەندترین .هەموو گوڵەکانى دونیا بە ئۆمێد بوون ژوانێک لەگەڵ پەپولەى تۆ ببەستن بەڵام من هەموو ئۆمێدێکم ئەوەیە لە بەهەشت ژوانیکت لەگەڵ تۆدا ببەستم هیوادارم ئەم خەونەم وەکو خەونى پێغەمبەر (یوسف) علیە ێلاە وسلام بیتە دى .هیچ وشەیەک نیە خۆشەویستى تۆ لە دڵم هاوسەنگ بکات بەڵام تاکە وشە کە من زۆرم خۆشدەوێت و لەلام گەورە پیرۆزە تەنها پێت دەلێم
(( خۆشمدەوێیت ............. خۆشمدەوێیت ............ خۆشمدەوێیت ))
نوسینى : کارزان بایز
لە بنەسڵاوە
682008
لهسهر هێڵ نییه